نهێنیه‌کانی  ژیانی  پێغه‌مبه‌ر
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
 

  

خوێنه‌ری ئازیزم ئه‌م بابه‌ته‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت پێشکه‌شتانی بکه‌م (المجهول فی حیاه‌ الرسول )  لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دوور و درێژه‌ له‌مه‌ڕ ژیانی تایبه‌تی په‌یامبه‌ری ئیسلام ، که‌ به‌پشتگیری قسه‌ی سه‌حابان و کتێبه‌ دێرینه‌کانی،  ڕاستیه‌کان ڕیزبه‌ندێکی مێژوویی کراون. تاچه‌نده‌ ئه‌م کتێبه‌ نێزیکه‌ له‌ ژیانی په‌یامبه‌ری ئیسلامه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ بۆ نوسه‌رانی ئه‌و بواره‌ جێده‌هێڵم . ئه‌وه‌شی جێگه‌ی گومان نیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ئه‌م کتێبه‌ هه‌وڵدانێکه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ په‌یامبه‌ری ئیسلام  وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن ژیانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، به‌وه‌ی هه‌میشه‌ په‌یامبه‌ر فه‌رمویه‌تی : منیش مرۆڤێکم وه‌ک ئێوه‌ .. لێره‌وه‌ خوێنده‌وه‌ی ده‌قی ئاینی ڕه‌هه‌ندێکی هیومانی ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌ویه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ..

ئه‌م کتێبه‌ کاتی خۆی هه‌رایه‌کی زۆری نایه‌وه‌ و درایه‌ پاڵ بیرمه‌ندی عه‌لمانی (عه‌فیف ئه‌خزه‌ر )، گوایه‌ ئه‌و له‌ژێر ناوی خوازراودا نوسیویه‌تی ، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕوونی ئه‌و خستنه‌پاڵه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌. نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئیسلامه‌ویه‌کان ده‌ترسێت ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه‌ی نه‌نوسیوه‌ . به‌هه‌ر حاڵ پێموایه‌ بوونی ئه‌م کتێبه‌ خزمه‌تێکی زۆری کتێبخانه‌ی کوردی  و خوێنه‌ری کورد ده‌کات ، بێگومان گه‌ر وه‌رگێڕدرێته‌ سه‌ر زمانی شیرینی کوردی ، یاوه‌کو خوێنه‌ری کوردی عه‌ره‌بیزان ده‌توانێت سوودی لێ ببینێت .

بۆ داگرتنی کتێبه‌که‌ و ته‌ماشاکردنی له‌ نێت کلیک بکه‌ ئێره‌ :

http://servant13.net/maghol/maghol.htm

یاخود به‌ ڕاسته‌وخۆ  دایگرێت له‌شێوه‌ی فۆرماتی وین ڕاڕ  .

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca