(1)
"گوڵ" ده‌توانێ،
هه‌ر
گوڵاڵه‌و بۆن و شیله‌ت
پێببه‌خشێ!
"مه‌ل" هه‌ر
نه‌غمه‌و په‌ڕی جوان جوان!
"ماچ' هه‌ر حه‌زو
نه‌ختێ هه‌نگوین
له‌سه‌ر لێوان!
"نه‌ی" ده‌توانێ
هه‌ر هونه‌رو
ناسکه‌سۆزی(قاله‌پیره)ت
پێبنۆشێ!
به‌ڵام ! یه‌ک تاقه
گولله‌ی ڕه‌ش،
له‌ده‌ستی دێ:
(2)
خۆێنی
که‌له‌نه‌بردێک و
ئاهی جه‌رگی سووتاوی
بێوه‌ژنێک و
نه‌هاماتی شه‌ش
حه‌وت جووته‌چاوی
کاڵی هه‌تیوان و
یه‌ک گه‌ره‌ک
ڕه‌شپۆشی تازه‌ت
پێببه‌خشێ.....
ئای، له به‌هره‌ی:
گوڵ ومه‌ل و ماچ و
شمشاڵ !
وای له زوڵمی:
گولله‌ی ده‌جاڵ
!
|