هاڕژنی گوڵدانێ
فازیل شه‌وڕۆ
 

 

ڵه‌ ژوورێکی بێ چرادان...،

به‌ردووکه‌یه‌کی بچووکی شک و گومان،

ڕقه‌ی گرت و

ویژدانی مرد..،

گوڵدانی حه‌زوته‌بایی

ژن و مێردێکی ده‌ ساڵه‌ی،

ووردوخاش کرد..!

که‌ به‌یانی..

چۆله‌که‌ ڕۆژی کردوه.... ‌‌

ژنه‌ گه‌سکی گرته‌ ده‌ست و

ویستی جه‌سته‌هاڕاوه‌که‌ی

ئه‌م گوڵدانه‌ کۆکاته‌و ،‌

ته‌ماشای کرد:

هه‌رچی وورده‌ شیشۆق هه‌یه‌

چه‌قیونه‌ته‌ قاچ وپلی مێرده‌که‌ی و

چۆڕه‌چۆڕی

زه‌رده‌ خۆێنێ،

په‌نجه‌کانی ده‌شواته‌وه..!

کاتێ مێرده‌ش

پڕیدایه‌ مشته‌ی خه‌نجه‌ر،

ویستی تۆڵه‌ ، له‌م به‌ردووکه‌ بکاته‌وه‌ ،

ته‌ماشای کرد:

ئه‌م  دڵپیسه‌ حه‌رامزاده‌ ،

بۆته‌ کوچکه‌به‌ردێک و

خۆی له‌ ناو دڵی ژنه‌که‌یدا

شاردۆته‌وه...!

 

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca