:
واده‌زانم که دوێنێ بوو
پۆلی یه‌ک بووم ،
یان پۆلی دوو...
منی شه‌رمنۆکه‌ی که‌مدوو ،
به حینجه‌حینج ، سه‌روگوێچکه‌ی ووشه‌کانم
...... .
بۆ
ڕاده‌بوو
واده‌زانم که دوێنێ بوو:
مام که‌ریمی گو‌ێچکه‌ڕه‌شی ) دراوسێمان
)
بۆ بژێووی...بۆ گووزه‌ران....
لێو به سیخار ،
ده‌ست به گۆپاڵی داربه‌ڕوو ،
هه‌رده‌م به‌دوای
گوێدرێژێکی مل به‌ریشمه‌ی زه‌نگووڵه‌دار
به ڕێوه بوو...
تا گوێدرێژی زه‌نگووڵه‌دار
ده‌گه‌یشته به‌ر دوکانه سه‌رقاڵه‌که‌ی
,(
سۆفی
سه‌لیم
)
به گۆپاڵی ده‌ستی قورسی ( لالۆ که‌ریم)
داد‌و بێداد.....
.....
ده‌ها شوولی ته‌ری ده‌خوارد.
واده‌زانم هه‌ر دوێنێ بوو:
که ( مامو‌ستا ) ڕایده‌گرتین.....
به داره‌وه ،
ده‌رگای پۆلی لێده‌گرتین.....
وامده‌زانی ... ماموستاکه‌م
کتومت هه‌ر ( مام که‌ریمه)
منی گوێقووته‌ی شه‌رمنیش
گوێدرێژێکی دۆغریمه.
* * *
واده‌زانم دوێنێ شه‌و بوو:
له کاتێکا منی نه‌فام ،
له‌ناو چیغی ده‌ورانده‌وری ته‌خته‌به‌ندی هاوینانا ،
له باوه‌شی دایکمه‌وه ،
ئه‌ستێره‌کانم ده‌ژماردن
گڤه‌گڤی شنه‌ی شه‌ماڵ
زرنگه‌زرنگی زه‌نگووڵه‌که‌ی
ئه‌م گوێدرێژه‌ی بۆ ده‌هێنام ،
وام هه‌ست ده‌کرد
ئه‌م زه‌نگووڵه به‌و ئاوازه پڕ غوو‌ربه‌ته
به گوێجکه‌ی ( مام که‌ریم ) ده‌ڵێ:
.....
ده
سه‌یرکه .....من تا سه‌حه‌ر"
به ئه‌فسانه‌ی ئه‌و ئاوازه
راتده‌ژه‌نم....
ئه‌ی تۆ بۆچی
کۆنه‌به‌رگت دانادری ،
ئه‌و گؤپاڵه له‌سه‌ر پشتم.......له گه‌ردنم...
هه‌ڵناگری !؟"
واده‌زانم هه‌ر دوێنێ بوو:
که سبه‌ینان
له حه‌وشه‌که‌ی قوتابخانه ،
چین چین ، به‌ریز
وه‌ک گوڵاڵه‌ی نه‌خشینراوی رۆخی
لاکێشه مافووری جوانی ( ته‌ورێز)
ڕاده‌وه‌ستاین....
کۆڕاڵ..کۆڕال....
له‌گه‌ڵ بانگی که‌ڵه‌شێرو
قاسپه‌ی که‌وی ده‌رو ناوماڵ...
به سرووده خۆشه‌کانی
(
بیلاله‌فه‌ندی ) و ( باکوری
)
خه‌نده‌و گوڵمان ده‌خسته سه‌ر
لێوی شارێ
نقووم بوو بوو له ناسووری...
له‌و کاتانه......به په‌نهانی...
به خه‌یاڵی گو‌ێدرێژه‌که‌ی ( لالۆ که‌ریم)
له‌ناو دڵی خۆمدا ده‌مگووت:
"!
مامو‌ستا گیان
ئێستا ئێمه ...هه‌ر هه‌موومان ،
بۆ چاوی تۆ .....بۆ شاری تۆ...
وا سروود‌و ستران ده‌چڕین...
که‌چی هه‌ردوای ده‌مێکی تر
هه‌ر هه‌موومان
له ئازاری دارهه‌ناره‌که‌ی ده‌ستی تۆ
ده‌بێ بگرین.....
ئه‌سرینی چاوانمان بسڕین !!"
* * *
چۆن
ده‌توانم
که ئه‌م په‌رده خماوییه‌ی شانۆی ته‌مه‌ن
دادامه‌وه !؟
ئێستێش له‌دوای
نیوسه‌ده ، له‌و رۆژگاره‌وه:
که دارده‌ستی ماموستاێک
له‌نێو چاوانما ده‌چه‌قێ ،
گۆماوی یادم ده‌شڵه‌قێ:
وا هه‌ست ده‌که‌وم
که ئه‌و زاته ... روخسار گوڵه
"
له کات و شوێنێکی ترا ،
ئه‌ویش ( لالۆ که‌ریمێکی ) کوێره‌واری داخ له دڵه.
خۆێشم ، گو‌ێدرێژه پیره‌که‌م...
به‌ڵام... به‌نده...
گوێدرێژێکی بێ زه‌نگووڵ !."
------------------------------------------
)
-لالۆ
که‌ریم) باخچه‌وانێکی روحسووکی بناری چیای (باواجی) بوو له
نزیک گو‌ندی (کێله‌خواره)ی شاری (کۆیه)
-بیلاله‌فه‌ندی):له
په‌نجاکاندا)
ماموستای به‌ناوبانگی مۆزیک و هونه‌ر بوو له شاری (کۆیه))
-
(باکوری): گۆرانیبێژی به‌ناوبانکی کورد
|