07/03/2007
به‌ڕێز (عه‌بدوڵا
مه‌حمود) ڕۆژی 06/ 03/2007 وه‌ك (بابه‌تێك
بۆ لێدوان و گفتوگۆیه‌کی کراوه)
بابه‌تێکی به‌نێوی (ئایا
کۆمه‌ڵگای کوردستان پێویستی به حزبێکی
سیاسی تر نییه؟) نووسیوه که
تێیدا پێشنیاری قوتکردنه‌وه‌ی پارتێکی
سیاسی تر یا ڕاستر بڵێم گۆڕینی نێوی
ڕێکخراوی کوردستانی پارتی کۆمۆنیستی
کرێکاری عیراق به پارتی کۆمۆنیستی
کرێکاری عیراق ده‌خاته به‌رده‌ستمان، له
(ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان) بڵاوکردووه‌ته‌وه،
که له ڕاستیدا ته‌نیا پاش و پێش پێکردنی
وشه‌کانی ئه‌و ده‌سته واژهیهیه و
پشتپهردهخستنی وشه‌ی (عیراق)ه،
ئه‌گینا هیچ ئاڵوگۆڕێکی نه ڕواڵه‌تی و
نه ناوه‌ڕۆکی و نه هیچ له کرۆکی
پرسه‌که ده‌گۆڕێت. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه که پاشگری (حیکمه‌تیست)ی
بۆ زیاده بکه‌ن، وه‌ك ڕیجیستهرکردنێك
نه‌کا (پارتی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی
عیراق)یش ده‌ست بۆ وه‌ها کاژ گۆڕینیك
به‌رێت.
له‌سه‌ره‌تای
نه‌وه‌ده‌کاندا حزبی شیوعی عیراق (حشع)
که‌رتبوو به‌سه‌ر کوردستان و عیراقدا،
ئه‌مه پێداویستییه‌ك بوو که قه‌یرانی
پاش هه‌ره‌سهێنانی بلۆکی سۆشیالیزمی
ده‌وڵه‌تی هێنایه پێشه‌وه و کوردستانیش
ئه‌وکات نیمچه دابڕاو بوو له عیراق.
هه‌روه‌ها له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی
ڕابوردووشدا چه‌ندین ده‌سته و کادیر له
پارتی ناوبراو جیابوونه‌وه، که هۆکه‌ی
بۆ خواستی کوردستانی بوون و تیڕوانینی
جیاواز له هه‌مان پارت ده‌گه‌ڕایه‌وه.
به‌لام حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق (حککع) له
سه‌رده‌مێکدا دروست بوو که باسکردن له
عیراقی بوون بێماناترین باس و خواست بوو،
وه‌ك پێشتر وتم کوردستان نیمچه دابڕاو
بوو، له‌ناو ئه‌و کادیرانهشدا که
سه‌رقاڵی پێکهێنانی ئه‌و پارته بوون*،
کوردستانی بوونی ئه‌م پارته له ئارادا
بوو، چه‌پێکی زۆریش چاوه‌ڕوانی وه‌ها
بڕیارێك بوون و وه‌لام نه‌دانه‌وه به‌م
چاوه‌ڕوانییه‌یان به‌ره‌و پارتی کرێکارانی
کوردستان پاڵی پێوه‌نان. ئه‌وکات مه‌یدانی
کاری حککع و پێشتریش ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی
ئه‌ویان لێ پێکهات، هه‌ر کوردستان بوو.
ئه‌وکات هێشتاکه جه‌ماوه‌ر وره‌ی
ڕاپه‌ڕین به‌ری نه‌دابوو، حکومه‌تی
هه‌رێمیش هێشتا سه‌قامگیر نه‌بوو بوو.
که‌چی ئه‌وکات فره‌تر ئاراسته‌ی پارتی
کۆمۆنیستی کارگه‌ری نیشتمانی عه‌ره‌ب
فره‌تر پێشنیار بوو تا پارتی کۆمۆنیستی
کارگه‌ری کوردستان. تا ڕوخانی ڕژێمی به‌عس
عیراقی بوونی ئه‌م پارته ته‌نیا به‌ناو
بوو و پاگه‌نده بوو و له ڕاستیدا حککع
له عیراق (مه‌به‌ست شوێنه عه‌ره‌ب
نشینه‌کانه)دا بوونی نه‌بوو.
کاتێك که ڕژێمی
به‌عس ڕوخا، حککع نه‌ك کوردستانی
فه‌رامۆشکرد، به‌ڵکو ڕایگه‌یاند که
کێشه‌ی کورد ڕێوشوێنی خۆی له ده‌ستداوه
و کارکردن بۆ جیابوونه‌وه‌ی کوردستان
پێداویستی خۆی له ده‌ستداوه!
کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان وه‌ك کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چه‌ندجار
پارچه‌پارچه‌کراوی سه‌رده‌مه‌کان و
هه‌نجنراوی شه‌ڕه دوڵه‌تی و ناوخۆیی و
خێڵه‌کییه‌کان و چه‌قیوی لیته‌ی
بازارئازاد، کۆمه‌ڵگه‌کی سیخنکراوی
کۆنه‌په‌رستی و خێڵگه‌رایی و باوکسالاری و
مه‌یدانی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێ
ده‌وڵه‌تییه‌کانی ناوچه‌که، پێویستی به
ڕاچهنینهوهی جه‌ماوه‌رییه، ڕاچهنینێك
که سنووره ده‌ستکرده ئایدیۆلۆژی و
مه‌زهه‌بی و ناوچهگهراییهکان
ده‌سڕێته‌وه.
کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان نه ئاوا لاوازه که توانای
کرانه‌وه‌ی نه‌بێت بۆ گۆڕان وه‌ک
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێت به
دواکه‌وتووی وێنا بکه‌ن و بیهێڵنه‌وه،
نه ئاواش سکیولاره وه‌ك هه‌ندێك له
چه‌په‌کان ده‌یانه‌وێت به‌خه‌یاڵ گۆڕان
دروست بکه‌ن. به‌ڵکو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
داهێزراو و پاشڕه‌وی کۆمه‌ڵگه
دواکه‌وتووه‌کانی ناوچه‌که و
لاساییکه‌ره‌وه‌یان، ئه‌م پاشڕه‌وییه
هه‌میشه به‌شێك بووه له به‌رنامه و
هه‌وڵی گروپه سیاسییه‌کانی به چه‌پ و
راسته‌وه؛ هه‌م چه‌پی پاشڕه‌وی چه‌پی
ده‌وروبه‌ری بووه و هه‌م ڕاستی، (حککع)یش
یه‌کێکه له‌و لاساییکردنه‌وه بێ
بنه‌مایانه‌ی ده‌وروبه‌ر و پێشنیاره‌که‌ی
به‌رێز (عه‌بدوڵا مه‌حمود)یش "ئایا
کۆمه‌ڵگای کوردستان پێوستی به حزبێکی
سیاسی تر نییه؟" مایه‌پوچی سیازده ساڵ
رابوردووی پارتی ناوبراو نیشانده‌دات.
هه‌ڵبه‌ته پێش
ئه‌وه‌ی به‌ڕێزی باسێکی وه‌ها بوروژێنێت،
پێشتر به‌ڕێز (نادر عه‌بدولحه‌مید) له
وتارێدا باسی له نیاز و ئه‌گه‌ری وه‌ها
شتێك کردبوو و ئه‌ویش له ڕوانگه‌ی
خۆیه‌وه سه‌رنج و پێشنیاری خۆی خستبووه
ڕوو. به‌لام ئه‌وکات ئێمه‌ی خوێنه‌ر
چونکه ده‌قێکی وا له‌به‌ر ده‌ستماندا
نه‌بوو که له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی (حککع)
خۆیه‌وه خرابێته ڕوو، بۆیه نه‌مان
ده‌توانی قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین و ره‌خنه‌ی
ئاراسته بکه‌ین. منیش وه‌ك هه‌ر
خوێنه‌رێك مافی لێدوان و ڕه‌خنه و سه‌رنج
له‌سه‌ر بابه‌ته پێشنیارکراوه‌که به
خۆم ده‌ده‌م، هه‌رچه‌نده دڵنیام که
ئه‌گه‌ر ده‌فته‌ری سیاسی و ناوه‌ندی
(حککع) له‌سه‌ر شتێك یه‌کلا
نه‌بووبنه‌وه، ئه‌وا ئه‌و پرسه
گورگانه‌یه به خوێنه‌ران ناکه‌ن و
ئه‌مه هه‌مان کار بوو که له‌سه‌رده‌می
پێکهاتنی (حککع)دا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی
بنکردایه‌تی خۆیان و لایه‌نگرانیان پێی
هه‌ستان.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا
مه‌حمود ده‌نووسێت
واقیعه‌تی
سیاسی و ئابوری وئیداری و فه‌رهه‌نگی
کوردستان، جیابونه‌وه‌ی به‌کرده‌وه‌ی له
عیراق، پێداویستی پێکهێنانی حزبێکی سیاسی
گرێخواردو به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی
بێبه‌ش و نه‌داری کوردستانی کردۆته
مه‌سه‌له‌یه‌کی هه‌نوکه‌یی.
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه
په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا کوردستان له کاتی
پێکهێنانی (حککع)دا له‌چاو هه‌نووکه
نیمچه دابڕاوتر بوو، ئێستا کوردستان
لکێنراوهتهوه به عیراقه‌وه و
بۆرژوازی کورد و پارته سیاسییه‌کانی
خۆیان شه‌ته‌کی ده‌سه‌ڵاتی نێوه‌ندی
داوه‌ته‌وه. مه‌به‌ستی من له‌م
به‌راورده له‌وێوه نییه، که من دژی
جیابوونه‌وه یا پارتی عیراقی بم، به‌ڵکو
پێشه‌کی پرسیارێکه که یه‌خه‌مان
ده‌گرێت: ئه‌ی سیازده ساڵ (ڕه‌وتی
کۆمۆنیست و یه‌کێتی خه‌باتی کۆمۆنیزمی
کارگه‌ری و هه‌سته = حککع) له کوێی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا وه‌ستاوه؟ بوونی
هه‌بووه یا نا؟ خه‌ریکی چی بووه؟ بۆچی
نه‌یتوانی ئه‌و بۆشاییه پڕبکاته‌وه؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بووه و سیاسه‌تی
کردووه و له‌سه‌رده‌مێکیشدا پاگه‌نده‌ی
هێزی سێیه‌می کردووه و بانگه‌وازی
به‌ره‌و ده‌سه‌لاتی ده‌کرد، بۆچی ئێستاکه
له سفره‌وه ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه،
کارکرد و سیاسه‌ته‌کانی هه‌ڵه‌بوون،
ستراتیژی نه‌بوو و تاکتیکی گونجاوی
نه‌بوو؟ ئایا ده‌کرێ ئێستاکه هه‌روا به
خشکه‌یی سیازده ساڵ هات و هاوار، ده‌یان
خه‌روار به‌یاننامه، قوتکردنه‌وه و
پوکانه‌وه‌ی ده‌یان ڕێکخراوه‌ی به‌ناو
جه‌ماوه‌ری، که‌رتبوونی خودی پارت و
دروستبوونی دوو پارتی تر لێی، هه‌ڕه‌شه و
ده‌رکردنی چه‌ندین ئه‌ندام؛ بێ
ئاوڕلێدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه راسپارده‌ی
موزه‌خانه بکه‌ین و وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ
شتێك له‌و شتانه ڕووی نه‌دابێ، بێ
پێشه‌کی باس له پێداویستی پارتێکی سیاسی
تر بکه‌ین؟ ئایا ئه‌مه فێلکردن نییه له
مێژوو، ئایا ئه‌مه له گه‌مه‌ی شێتانه
ناچێ؟ ئایا هیچ دیکتاتۆرێك توانیویه‌تی
فێڵ له مێژوو بکات تاوه‌کو ئێوه به‌ناوی
کۆمۆنیزمه‌وه فێڵ له مێژوو بکه‌ن؟
له درێژه‌ی
باسه‌که‌یدا ده‌نووسێت:
ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی
زۆری خه‌ڵکی کوردستان و به‌شی هه‌رزۆری
ئێلیت "نوخبه"ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و
سیاسی و ناسروای کۆمه‌ڵگا، له‌سه‌ر
پێداویستی حزبێکی سیاسی پێداگری ده‌که‌ن،
هه‌موان ده‌ڵێن ئه‌م کۆمه‌ڵگایه پێویستی
به به‌دیلێکی تر، پێویستی به
پاڵه‌وانه، پێویستی به خاوه‌نه،
پێویستی به فریادڕه‌سه. بنه‌مای
سه‌ره‌کی ئه‌م پیداگریه گه‌رانه به‌دوای
به‌دیلێکی تردا، که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه
ڕزگار بگات. ....
من نازانم به‌ڕێزی
ئه‌و ئاماره‌ی له کوێ هێناوه که
زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر
پێداویستی پارتێکی سیاسی پێداده‌گرن!
به‌لام دڵنیام له‌تاو گه‌نده‌ڵی پارته
بۆرژوازییه‌کان و ده‌سه‌لاتخوازی و
نه‌زۆکی پارته چه‌په‌کان، زۆربه‌ی زۆری
خه‌ڵکی کوردستان باوه‌ڕیان به پارتی
سیاسی نه‌ماوه و وه‌ک باندێك سه‌یری
گروپه سیاسییه‌کان ده‌که‌ن و سیاسه‌تیش
به‌درۆ و ته‌ڵه‌که ده‌زانن و بۆ
ده‌رکه‌وتنی ئه‌م راستییه هه‌ریه‌که‌مان
له شوێنی خۆیه‌وه ده‌توانێت له
که‌سه‌کانی ده‌روبه‌ری خۆی بپرسێت.
به‌لام به‌شی دووه‌می
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی ده‌مان کێشێته
باسێکه‌وه که به توانا و ڕۆڵی
جه‌ماوه‌ر له خۆ ڕزگارکردندا
په‌یوه‌سته. هه‌موومان ده‌زانین پارته
بۆرژوازییه‌کانی کورد به‌درێژایی
ته‌مه‌نیان پشتیان به هێزه
ده‌ره‌کییه‌کان به‌ستووه و له پاش شه‌ڕی
یه‌که‌می که‌نداویشه‌وه به کرده‌وه
خه‌ریکی کوشتنی گیانی به‌رگری له خۆکردنی
جه‌ماوه‌ر و باوه‌ڕ به‌خۆبوون بوون و
هه‌نووکه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامن. هه‌ر
ئه‌مه‌شه خاڵی لاواز و ئه‌گه‌ری
سه‌رکه‌وتنی هێرشی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان و
هێزه عیراقییه‌کانی بۆ سه‌ر کوردستان
له‌بارکردووه. چونکه جه‌ماوه‌ر له
هه‌موو بڕیارێك و به‌شدارییه‌کی
کرده‌وه‌یی له چاره‌نووسی خۆیدا ده‌ست
به‌ستراوه و وه‌ك به‌رخی قۆچ هه‌میشه
ئاماده‌ی سه‌ربڕینه. که‌چی ئه‌م به‌ڕێزه
به‌ناوی کۆمۆنیزمه‌وه خه‌ریکه له‌وه
زیاتر له جه‌ماوه‌ر داوا ده‌کات و
ده‌یه‌وێ جه‌ماوه‌ر ڕۆڵی شوانه‌یی پێ
بسپێرن. ئه‌وه‌ی ئهلف و بێیه‌ك له بیری
سۆشیالیستی بیستبێ، ده‌زانێ خاڵی هه‌ره
سه‌ره‌کی له بیرکردنه‌وه و بریاردان و
شێوازی خه‌باتکردن و به‌ڕیوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگه و .. تد ، هه‌ر ئه‌مه‌یه؛
خۆڕێکخستن، خۆئامادهیی، خۆبه‌رگری،
خۆڕزگارکردن، خۆبڕیاردان،
خۆبه‌ڕێوه‌بردنه. ئه‌مه‌ی که ئه‌و
به‌ڕێزه ده‌یه‌وێت بناخه‌ی بۆ داڕێژێت
له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا له‌لایه‌ن
هێزه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانه‌وه پێشنیار
کراوه. ئه‌گه‌ر به ڕوکاریش له‌م
ده‌سته واژانه وردبینه‌وه، به‌ڕوونی
ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که وی
جه‌ماوه‌ر به مێگه‌ل ده‌زانێ و به‌ته‌مای
شوانهییه. ئه‌گه‌ر له تێڕوانینی (حککع)
بۆ خه‌بات وردبینه‌وه، ئه‌وا وێنایه‌ك
که له‌م ده‌سته‌واژه‌دا به‌دی ده‌که‌ین،
وێنه‌ی شوانهیهکه که به تاپڕێکه‌وه
ڕانهمهرهکهی له په‌لاماری گه‌له‌گورگ
ڕزگار ده‌کات! منیش پێم وایه جه‌ماوه‌ر
به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی تردا ده‌گه‌ڕێت.
با وای دابنێین که ئه‌م ئه‌ڵته‌رناتیڤه
پارتێکی کۆمۆنیستی کارگه‌ری بوو بۆ
کوردستان (که وانییه)، جێی خۆی نییه
له خۆمان بپرسین چۆن ده‌کرێت پارتێکی
کۆمۆنیستی کارگه‌ری کوردستان
ئه‌ڵته‌رناتیڤ بێت بۆ شتێك که بۆخۆی
هه‌یه و هه‌بووه؟ وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا
باسم لێوه‌کرد (حککع) له کوردستاندا له
دایك بووه و دامه‌زرێنه‌رانی کوردبوون و
له سیازده ساڵ ته‌مه‌نی نۆ ساڵی به
کرده‌وه و به بۆچوون له کوردستاندا
بووه؟ ئایا بڕیاره ئه‌م پارته شتێك یا
کارکردێکی تازه بکات پارتی دایك
نه‌یکردبێ؟ ئه‌گه‌ر وه‌لام ئهرێیه، چی
ڕێگره له‌وه‌ی که ڕێکخراوی کوردستانی
حزبی کۆمۆنیستی عیراق نه‌توانێت، پێی
هه‌ستێت؟ باڵی هاوڕێ عه‌ره‌به‌کانی (حککع)
یا نه‌زۆکی پارتی سیاسی و به‌تایبه‌ت
(حککع)؟ ئایا له دیرۆکی کاری سیاسی‌دا شتی
وا ڕوویداوه که پارتێکی سیاسی ببێته‌وه
به ئه‌ڵته‌رناتیڤی سیاسی خۆی؟ له‌وه
ده‌چێ ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی کۆمۆنیزمی
کارگه‌ری بێت، ئه‌وانه‌ی لێی جیا
ده‌بنه‌وه هه‌ر پارتی هاوترازی خۆی دروست
ده‌که‌نه‌وه و ئه‌و ئه‌ندامانه‌یان که
ڕه‌خنه‌یان لێی هه‌یه قسه‌ی
سه‌رکردایه‌تییه‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه!
له‌بری ڕه‌خنه له خۆگرتن و
به‌خۆداچوونه‌وه پارتێکی دووانه‌ی خۆیان
قوت ده‌که‌نه‌وه.
دواتر له باسی
هه‌لومه‌رج و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و ئه‌گه‌ره‌کانی
به‌رده‌میدا، هه‌زارباره‌ی بۆچوونه
نه‌زۆکه و بێ بنه‌ماکانی پێشوویانه و باس
له ئاواره‌یی سیاسی و بێ ناسنامه‌یه‌ی و
هه‌ڵواسراوی باری سیاسی و جوگرافی و چی و
چی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت:
کوردستانی
عیراق، ئه‌بێته‌وه به به‌شێك له عیراق؟
....... یان سه‌رئه‌نجام ئه‌م دابڕاوییه‌ی
به کرده‌وه‌یه‌ی ئێستای ڕه‌سمیه‌ت
وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆ، هه‌رکام له‌و ئه‌گه‌رانه
واقیعین، ....
سه‌ره‌تا پێویسته لێی
بپرسین که تۆ کوردستان به عیراقی
ده‌زانیت، به چ مافێك داوای
جیابوونه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ی؟ یا ئه‌گه‌ر
کوردستان ئێستاکه به کرده‌وه له عیراق
دابڕواوه ئیتر داوای جیابوونه‌وه‌ی له
کێ بۆ ده‌که‌ی؟ به‌دبه‌ختییه‌که له‌وێوه
سه‌رچاوه ده‌گرێت، که وی و هاوڕێکانی
نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که
پارته ڕاستڕه‌وه کوردییه‌کان بۆرژوازین
و بۆیه ناتوانن خۆیان له ڕیزی هاوچینه
ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانیان دابڕن،
له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نیا به ناسیونالیست
بوون تاوانباریان ده‌که‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان
ناسیونالیستن، ئیتر نابێت هاوکاری و
هاوبه‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی تر و
هاوپۆله‌کانیان له ناوچه‌که و جیهاندا
بکه‌ن. ئه‌م تێڕوانینه بۆ خۆی زاده‌ی
بیری ناسیونالیستییه و هێشتاکه
هاوکێشه‌کان به سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی
ناسیونالیسزم له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا
ده‌خوێنێته‌وه. بۆیه بۆ تێگه‌یشتن له‌م
هاوکێشه‌یه سه‌رنجیان بۆ په‌یوه‌ندی
سکۆتله‌نده و ده‌وڵه‌تی بریتانی
راده‌کێشم؛ سکۆتییه‌کان زیاتر له کورد
ئاماده‌ی جیابوونه‌وه‌ن، له کاتێکدا
ئه‌وانه‌ی که له‌م ساته‌دا فه‌رمانڕه‌وای
بریتانیایه زۆربه‌یان سکۆتین! ئه‌مه
ناوه‌ڕۆکی پرسه‌که‌یه، بۆرژوازی
نه‌ته‌وه و نیشتمان و ئایین و ڕه‌نگ و
ڕه‌گه‌زی نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که
هه‌یه‌تی دابینکردنی ئه‌و زهڵکاوانهیه
که تێیدا وه‌ک ڤایرۆس گه‌شه‌ده‌کات!
بۆیه (جه‌لال تاله‌بانی)ش ده‌وڵه‌تی
کوردی به خه‌یاڵ ده‌زانێت، چونکه
زهڵکاوهکهی عیراق مسۆگه‌رتره له‌وه‌ی
کوردستان و ئه‌ورۆکه جیابوونه‌وه‌ی له
به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کانی سه‌رمایه‌دا
نییه! پێناسه‌کردنی بۆرژوازی کورد به
ناسیونالیزم و به‌س، توشی ئه‌و سه‌رگێژه
و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه‌ت ده‌کات، که
پێتوابێت ئه‌وان دژه‌خونی له خۆیان
ده‌که‌ن و ناچار تۆ خۆت ده‌که‌یته
جێگره‌وه‌یان و شیوه‌نی ده‌وڵه‌ت
ده‌که‌یت!
ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:
... له
چوارچێوه‌ی خۆبه‌ستنه‌وه‌یان به سیاسه‌تی
ئه‌مریکاوه، نه‌ک هه‌ر بونه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورد وحزبه‌کانی
ڕه‌وتێکی ڕووله لێژی بپێوێت(ئه‌م
ئه‌ستێرانه من دامناون)**،
به‌ڵکه هه‌موو ئه‌مانه زه‌مینه‌ی واقیعی
یه‌کانی ئه‌کتیف بوونی خه‌ڵک و
دهستبردنیانی بۆ ئاڵوگۆڕ به‌ده‌ستی
خۆیان، خوڵقاندووه.
بڕوانن ئه‌مه ڕێك
په‌سه‌ندی ئه‌وه‌یه که من ده‌یڵێم؛
نه‌ناسینی پارته ڕاستڕه‌وه‌کانی کورده
وه‌ك پێشه‌نگانی سیاسی چینی بۆرژوازی کورد
و چاوه‌ڕوانیکردنی ئه‌وه لێیان که پشت
بکه‌نه به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه
جیهانییه‌کانیان و بێن له کوردستاندا
مێژوو به‌درۆ بخه‌نه‌وه و ببنه پێشه‌نگی
ئازادیخوازانی کورد. ئایا ئه‌مه‌شیان
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی مێژوو نییه؟ هه‌ڵبه‌ته
من ئه‌مه ناکه‌مه نه‌زانی بۆ کادیره
باڵا و بنکه‌ییه‌کانی (حککع)، به‌ڵکو بۆ
ئاراسته‌ی ده‌سه‌لاتخوازی ئه‌وانی
ده‌گێڕمه‌وه، که سه‌ریان به هۆڵه‌کانی
پارله‌مان و سه‌ربازگه‌ی میلیشیایی و
خه‌وبینین به کوده‌تای که‌مایه‌تی
هه‌ڵکه‌وته و لێهاتووه‌وه و چی و چی،
ده‌کات!
پاشان دێته پای
به شان و باڵدا هه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ر و
ئامانجه‌که‌ی له نیوه دێرێکی کورت و
شاراوه‌دا ده‌درکێنێ:
خۆپیشاندانی
شار‌و شارۆچکه‌کان و زانکۆ‌و په‌یمانگاو
ناوه‌نده کرێکاری و خزمه‌تگوزاریه‌کان،
توێژه جۆراوجۆره‌کانی وه‌کو مامۆستایان و
کارمه‌ندان و لاوان و ڕێکخراوه
جه‌ماوه‌ری و پێشه‌یه‌کان، به‌رین
بونه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌و
به‌خۆوه‌گرتنی ئارایشی ڕێکخراو،
ده‌رکه‌وتنی ڕابه‌ری ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیانه، ......، ....... ،
... تاد، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا،
به‌رهه‌می کۆتایی ده‌وره‌ی پاسیف"
ناچالاك" ی و فه‌زای بئئیرادهیی خه‌ڵك و
وهسهرهتای ئه‌کتیف" چالاك" بوون و
دروستبونی فه‌زای ئیراده‌نواندن و باوه‌ر
به‌خۆبوون وئومیدهواری بهگۆرانه
به‌ده‌ستی خۆیان.
(ئه‌وه‌ی هێڵی به‌ژێردا هاتووه له
منه‌وه‌یه)
هه‌ڵبه‌ته ڕیزکردنی ئه‌و ڕستانه‌ی
سه‌ره‌وه به‌خاتری ئه‌وه‌یه، که پێمان
بڵێت ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی دوو ساڵی
رابوردوو، به‌رهه‌می لایه‌نێکن و ئه‌وه‌تا
رابه‌رایه‌تییان ده‌رکه‌وتووه. ده‌کرێ
بپرسین کامه رابه‌رایه‌تی و کوا
رابه‌رایه‌تی؟ له کوێی مێژوودا که
رابه‌ر ئاماده بووبێت، بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕانه بوونی هه‌بووه؟ به ڕای من
ڕێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه دروسته،
چونکه ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و
راپه‌ڕینه‌کان هه‌رده‌م خۆبه‌خۆ بوون***
و هه‌رکات توانرابێت رابه‌رایه‌تی بکرێن،
ئه‌وا له تێکشکاندا بوون. هه‌ر
بزووتنه‌وه‌یه‌ك ڕابه‌ران بۆیان دهستمۆ
نه‌کرابێت، ئه‌وا خه‌ڵتانی خوێنیان کردووه****.
گه‌مه‌ی رابه‌ر و رابهرۆکێ ته‌نیا له
ده‌می نیشتنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و
راپه‌ڕیندا بوونی هه‌بووه.
پاش ئه‌وه، وه‌ك وتم ئه‌م دێڕانه بۆ
گومڕاکردنی جه‌ماوه‌ر و شوێنپێ خۆشکردنی
خۆیانه وه‌ك رابه‌ر، چونکه
ده‌سه‌ڵاتخوازان بۆ ده‌سته‌مۆکردنی هه‌ر
بزووتنه‌وه‌یه‌ك رابه‌ر قوتده‌که‌نه‌وه و
بێجگه له خۆشیان دان به رابه‌ری که‌سی
تردا نانێن! ئه‌گینا ئاوا به ئاسانی که
پێشتر وتویه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و
جه‌ماوه‌ره‌که‌ی چاوه‌ڕێی فریادگوزار و
ڕزگارکه‌رێکه بێته مه‌یدان، ئه‌ویش که
پارته‌که‌ی خۆیانه، به درۆ نخاتهوه و
مه‌به‌ستی ئه‌و ڕابه‌ره هه‌ر خۆیانن. یان
له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌گه‌ر وی
باوه‌ڕی به توانا و باوه‌ڕبه‌خۆبوون و
هیواداری جه‌ماوه‌ره به گۆران به‌دستی
خۆی هه‌یه، ئیتر چۆن باس له فریادگوزاری
پارت بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌کا و ده‌ڵێت
چاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌ره و فریاگوزاره؟
هه‌ر دوا به‌دوای ئه‌و چه‌ند دێڕه له
په‌ره‌گرافی دواتردا، به‌ته‌واوی ئامانج
و مه‌به‌ستی له پیاهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌کاندا ڕۆشن ده‌کاته‌وه و
ده‌ڵێت:
دیاره نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت، که
تائێستائاسۆی زاڵی زوربه‌ی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری و
شاریانه‌ی کوردسان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که
که‌سانی چه‌پ و رادیکاڵ ده‌ورو نه‌خشیان
تیایدا هه‌یه و به‌شدارن به‌ڵام له
غیابی ئه‌ڵته‌رناتیفێکی ڕادیکاڵ و
پێشڕه‌وی سه‌راسه‌ریدا، که سیستماتیك و
به‌نه‌خشه‌و تاکتیکی دروسته‌وه بتوانێ
وه‌لام به هێرش و پیلان و ته‌بلیغاتی
هه‌زار سه‌ری ئه‌حزابی ده‌سه‌لات به‌ده‌ست
بداته‌وه، ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی
ناسیونالیستی به‌سه‌ریدا زاڵه و
له‌وچوارچێوه‌یه تێنه‌په‌ڕیووه.
سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی
بۆ مه‌به‌سته شاراوه‌که‌ی ڕێماڵی بکات و
پاشان دێت بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت پێویستان
به رابه‌ر هه‌یه و ئه‌و رابهرهش
پارتێکه که بڕیاره به ناوکه
که‌رتبوون له هه‌ناوی (حککع)ه‌وه
بێته‌ده‌ر. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که
ئه‌وان تێگه‌یشتنێکی سکتاریستیان بۆ
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌یه و
پێیانوایه بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
ده‌بێت پێشوه‌خت چوارچێوه و به‌رنامه‌یان
داڕێژرابێت و قورمیش کرابن، هه‌روه‌ك چۆن
له سیازده ساڵی ڕابوردوودا به هه‌موو
توانایانه‌وه ته‌نیا کارێك پێیان کرابێت
هه‌ر ئه‌مه بووه و چه‌ندین هه‌وڵی وه‌ك
یه‌کێتی بێکاران له کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی
ئاواره‌کانی کوردستان و ڕێکخراوی
سه‌ربه‌خۆی ژنان و هه‌وڵه‌کانی
خوێندکارانیان له‌بار برد.
له به‌شێکی تری
نووسینه‌که‌یدا باس له
ده‌رچوونی
کۆمه‌ڵگای کوردستان له قه‌له‌مڕه‌وی
ده‌سه‌لاتی مه‌رکه‌زی ده‌کات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی شتێك له‌م
به‌شه‌دا قسه‌ی لێوه ده‌کات، له
په‌ڕه‌گرافه‌کانی پێشووتردا قسه‌ی
لێوه‌کردووه و دووباره‌یه، من ته‌نیا
سه‌ر درێڕهکهی وه‌رده‌گرم. ئه‌وه‌ی که
له کوردستاندا بژی ده‌زانێت، که
ده‌رچوون له قهڵهمراوی ده‌سه‌لاتی
ناوه‌ندی هێنده‌ی له ناوچه‌ی سوونه و
شیعه نشین هه‌یه له کوردستاندا نییه و
حکومه‌تی هه‌رێم ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندییه؛ نه یاسا، نه شێوه‌ی
بڕیاردان و نه شێوه‌ی جێبه‌جێکردن، نه
په‌روه‌روه‌رده و نه پێکهاته‌کانی
ده‌سه‌لات هیچ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندیدا نییه و هه‌ردووك
هه‌ڵقوڵاوی یه‌ك زهڵکاون، که سه‌رمایه‌ی
جیهانی بۆ دانیشتوانی عیراق و کوردستان
خه‌ستیان کردووه‌ته‌وه. ئیتر نازانم ئه‌و
جیاوازی و ناناوه‌ندییه‌ی که وی باسی
ده‌کات کامه‌یه و له کام بواری
به‌ڕێوه‌بردندا بوون و له کامه پرسی
سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا بوونی
هه‌یه؟
له دوا به‌شی
باسه‌که‌یدا
کۆمه‌ڵگای کوردستان چ جۆره حزبێکی
پێویسته؟ ده‌نووسێت
بۆ هه‌ر که‌سێك
که سه‌روکاری له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای کوردستان
یا سه‌روکاری له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت هه‌بێت له
کوردستاندا، ئه‌وه راستییه‌کی بێ
ڕووپۆشه، که کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌م
ئه‌حزابی قه‌ومی و هه‌م ڕهوتگهڵێکی
دینی، تیادا هه‌ن.
با له‌وه گه‌ڕێین که پرسیار له بوونی
خۆیان که خۆی ناچار پرسیویه‌تی، بکه‌ین.
ده‌کرێ بپرسین: ئایا کوردستان ڕێکخراو و
پارتی چه‌پی تری تێدا نییه؟ بێگومان
هه‌ن. ئه‌ی بۆچی (حککع) ده‌یه‌وێت
نادیده‌یان بگرێت؟ پیش‌تر له په‌یوه‌ند
به بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانه‌وه
نیشانم دا که (حککع) له هه‌وڵی له
قاڵبدانی بزووتنه‌وه
جهماوهرییهکاندایه و دواتریش ئه‌گه‌ر
هه‌ڵه‌ی مێژوویی وا ڕووید،ا ئه‌وا ده‌بێت
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه له سایه‌ی ئه‌واندا
وه‌ك ڕۆبۆت هه‌مووان وه‌ك یه‌ک بیر
بکه‌نه‌وه. چاوی به‌رایی دیتنی هیچ
تێڕوانینێکی جیاواز نادات. ئه‌گینا
هه‌مووان ده‌زانن که لانیکه‌م له خودی
(حککع) چه‌ندین باڵ جیابوونه‌ته‌وه؛
له‌وانه ڕه‌وتی بۆلشه‌ڤیك، بزووتنه‌وه‌ی
بنیاتنانی حزبی کۆمۆنیستی عیراق، حزبی
کۆمۆنیستی چه‌پی عیراق، پێش پێکهاتنی
(حککع) ڕێکخراوی تر هه‌بوون له
ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌وتی کۆمۆنیستی کارگه‌ری و
له‌وانه‌شه هی تریش سه‌ریان هه‌ڵدابێت.
ئه‌مه بێجگه له حزبی شیوعی کوردستان و
ڕێکخراوگهلێك که له‌وان جیابوونه‌وه.
ئیتر نازانم چۆن ده‌توانن وا به ڕۆژی
نیوه‌ڕۆ مێژوو بشوێنن.
دواتر ده‌ڵێت:
به‌م شێوه‌یه کوردستانی عیراق، هه‌م
ئه‌حزابی قه‌ومی و هه‌م ڕه‌وت و تاقمی
ئیسلامی تیادا هه‌بوون و تائێستاش هه‌ن،
ئه‌وه‌ی له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا غائیبه،
نوێنه‌ری چینه نه‌دارو بێبه‌شه‌کانی
کوردستانه وه‌کو کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشان و موچه‌خۆرو فه‌رمانبه‌ران
و نوێنه‌ری واقیعی ژنان و لاوان و خواسته
فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانیان.
پاش ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ر به‌لاڕێدا به‌رێت، پرسیارێك که
له ناکۆکی قسه‌کانی خۆیدا دێته ئاراوه،
وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی به
خودی (حککع)ه‌وه په‌یوه‌سته، ئاوا
پاساوی ده‌داته‌وه:
تا ئه‌و
جێگایه‌ی به حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رباری زۆری
پێشڕوهی و ئیستیقبالێکی گه‌رم که له
سیاسه‌ت و تاکتیك و ڕێگاچاره‌کانی بۆ
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و هه‌ڵوێسته‌کانی
کراوه، حزبێکی خۆشه‌ویست بووه لای
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێسان و لاوان و ژنان
...تاد، زۆر سونه‌تی له کوردستاندا جێگیر
کردووه، و حزبی جهرائهتدان بووه به
هێزی ئازادیخواز‌و نارازی کۆمه‌ڵگاو
به‌رگریکه‌ر له خواسته‌کانی نه‌داران و
بێبهسان و ژنان و لاوان و مناڵان و مافه
فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کان، به‌لام هاوکات
حزبی لهدهستذانی فرسه‌ته‌کان بووه.
حزبی کۆمۆنیست سه‌رباری هێرش و ڕێگری
به‌رده‌وامی ئه‌حزابی قه‌ومی کورد بوو به
حزبێکی ناسراو خۆشه‌ویست، به‌لام
نه‌یتوانی ببێته حزبێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و
رابه‌ری سیاسی جێگا متمانه‌ی به
کرده‌وه‌ی خه‌ڵک.
من دووباره به
شێوه‌یه‌کی تر پرسیاره‌که‌ی ئاراسته
ده‌که‌مه‌وه: ئه‌گه‌ر
نوێنه‌ری چینه نه‌دار و
بێبه‌شه‌کانی کوردستان وه‌کو کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشان و موچه‌خۆران و
فه‌رمانبه‌ران و نوێنه‌ری واقیعی ژنان و
لاوان و خواسته تاکه‌که‌سی و
سڤیلییه‌کان، له ئارادا نییه، ئه‌ی
(حککع) نوێنه‌ری کێ بووه؟ ئه‌وه‌نده‌ی
ئێمه تێ بگه‌ین، ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری
ئه‌مانه نه‌بووبێت، که‌واته نوێنه‌ری
دژه‌که‌ی ئه‌مانه بووه. ئه‌مه هه‌ر
ئه‌وه‌یه که خۆی ده‌ڵێت:
به‌م شێوه‌یه کوردستانی عیراق، هه‌م
ئه‌حزابی قه‌ومی و هه‌م ڕه‌وت و تاقمی
ئیسلامی تیادا هه‌بوون و تائێستاش
هه‌ن،...
که‌واته (حککع) یا
پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی بووه یا پارتێکی
ئایینی! ئه‌وه با بوه‌ستێت، که به
بڕوای من هیچ که‌س ناتوانێت ببێته
نوێنه‌ری که‌س و هیچ پارتێکی سیاسیش
ناتوانێت ده‌سه‌لاتخواز نه‌بێت و هه‌موو
دهسهلاتخوازێکیش، بهدهسهلاتهکهی
به‌شێك له کۆمه‌ڵگه ده‌کاته ژێر
چه‌پۆکی ده‌سه‌لاته‌که‌ی و ئه‌مه مێژوو
سه‌لماندوویه‌تی و پێویست به
ڕوونکردنه‌وه ناکات.
من تێناگه‌م چۆن
(حککع) ده‌توانێت له‌یه‌ک کاتدا هه‌م
نوێنه‌ری خواسته‌کانی چه‌وساوان بووبێت و
هه‌م نه‌بووبێت و بوونی نه‌بووبێت و له
ئارادا نه‌بووبێت، بۆیه پێویسته (ده‌بێت
به ده‌ربڕینی وی) پارتێکی کۆمۆنیستی
کارگه‌ری له کوردستان قوت بکرێته‌وه؟
مه‌گه‌ر چ مسۆگه‌رییه‌ك هه‌یه که ئه‌م
پارته‌ی که ئۆرگانه‌کانیان داڕشتووه و
پله‌وپایه‌کانیان دابه‌ش کردووه، وه‌ك
(حککع) پارتی له ده‌ستدانی هه‌له‌کان
نه‌بێت؟ ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که
خۆیان واته‌نی
(ڕابه‌رانی) هه‌ر ئه‌وانه‌ن که
(حککع) دامه‌زراندووه و هه‌ر ئه‌وانه‌ن
که بێجگه له خۆیان دان به‌که‌سی دی دا
نانێن و به‌ته‌مان ده‌وڵه‌تی
ده‌بێت و
نابێت
دامه‌زرێنن.
پاشان ده‌ڵێت:
ئێستا له‌وه
ڕۆشنتر نییه، که حزبی کۆمۆنیست ناتوانێت
له یه‌کاتدا حزبی دوو کۆمه‌ڵگای له‌یه‌ك
جیاوازبێت و ببێته چوارچێوه‌یه‌کی
ڕێکخراوه‌یی بۆ ئه‌م دوو کۆمه‌ڵگایه،..
لێره‌دا پرسیارێکی
بنه‌ڕه‌تی په‌یوه‌ست به فه‌لسه‌فه‌ی
دروستبوونی پارته کۆمونیسته‌کان خۆی
قوتده‌کاته‌وه. مه‌گه‌ر ئه‌وان پارتی
چینی کارگه‌ر نین؟ ئایا به‌رژه‌وه‌ندی
کارگه‌رانی نێو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و
کارگه‌رانی نێو نه‌ته‌وه‌ی کورد جیاوازه؟
ئه‌گه‌ر وه‌لام ئهرێیه، ئه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی کارگه‌ران چ واتایه‌ك
ده‌به‌خشێت؟ ئه‌ی چۆن بوو له سه‌ره‌تای
پێکهاتندا پێکهاتنی (حککک)ی به کارێکی
ناسیونالیستیان ده‌زانی و هه‌نووکه که
ڕژێمی به‌عس ڕوخاووه و چ پێش ڕوخانیشی
به کرده‌وه‌ش کارگه‌رانی نێو هه‌ر دوو
نه‌ته‌وه‌که ده‌رگیری یه‌ك یاسای
گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌دارین و ته‌نانه‌ت باس
له بوونی جیاوازی وا ده‌که‌ن که پارتێکی
(خۆیان واته‌نی) چینایه‌تی دابه‌ش ده‌کات؟
بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی
ئاراسته‌کردنی ئه‌م پرسیارانه‌وه ناڕۆشنی
لای خوێنه‌ر دروست نه‌بێت، به پێویستی
ده‌زانم بڵێم که من دژی هه‌موو پارتێکی
سیاسی به چه‌پ و راسته‌وه
بیرده‌که‌مه‌وه و پێموایه پارتی ساسی
ته‌نیا ده‌توانێت نوێنه‌ری چه‌وسێنه‌ران
بێت، به‌و پێیه‌ی که ڕووی له
ده‌سه‌لاته. هه‌روه‌ها پێم وانییه که
ئه‌گه‌ر له کوردستان زه‌مینه‌ی خه‌بات
گونجاوتره ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یین، ده‌بێت ئه‌م مه‌یدانه
به‌جێ بهێڵین و خۆمان به کۆمه‌ڵێك دروشمی
نه‌زۆکه‌وه ببه‌ستینه‌وه. هه‌روه‌ها پێم
وانییه که ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی هاوخه‌باتی
و ته‌بایی له نیوان کارگه‌رانی دوو
نه‌ته‌وه‌دا نه‌بێت، ئه‌وا ده‌توانین به
زۆره‌ملێ و جوینه‌وه‌ی دروشمی سواو و
ڕهقههڵهاتوو دروستی بکه‌ین. بۆیه پێم
وایه که ئه‌گه‌ر (حککع) له
سه‌ره‌تاشه‌وه کوردستانی بووایه، ئه‌وا
هه‌ر ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجام ده‌دا که
پێیان هه‌ستاوه و هه‌ر ئه‌و پارته‌ی
ئێستا ده‌بوو. چونکه به‌رای من جه‌ماوه‌ر
له‌به‌ر پاشگری ناوی (عیراق)
نه‌بووه، که له (حککع)
کۆنه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵکو له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که جه‌ماوه‌ر ده‌رکی هه‌یه و
له ئه‌زموونه تێکشکاوه‌کانی بلۆکی
ڕۆژهه‌لات وانه‌ی وه‌رگرتووه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که به کرده‌وه ئه‌م
پارته‌یان له سیازده ساڵی رابودوودا
ڕۆژانه هه‌لسه‌نگاندووه. ئیتر نازانم
چۆن ڕێگه به‌خۆیان ده‌ده‌ن و جه‌ماوه‌ر
به گێل ده‌زانن و به‌ته‌مان به ڕۆژی
نیوه‌ڕۆ کاژی عیراقی بوون فرێ دهن و
خۆیان به پارتێکی سیاسی تازه و
ئه‌ڵته‌رناتیڤی خۆیان (حککع) بخه‌نه ڕوو؟
به‌ڕێزی ده‌ڵێت:
کۆمه‌ڵگای
کوردستان پێویستی به‌حزبی مارکس و
حیکمه‌ته ، پێویستی بهحزبێکه که
ببێته چوارچێوه‌ی ڕێکخستنی هه‌موو ئه‌و
ئینسانه کۆمۆنیست و چه‌پ و رادیکاڵ و
پێشکه‌وتنخوازه‌کانی و به‌کورتیه‌که‌ی
نوێنه‌ری قوتبی چه‌پی کۆمه‌ڵگای کوردستان
بێت.
ده‌کرێ بپرسین ئه‌ی
(حککع) پارتی مارکس و مه‌نسور نه‌بووه،
ئه‌ی پارتی کێ بووه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێك
ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له (حککع) بگرێت که
مارکسی نییه یا حیکمه‌تی نییه، چ پێشتر
و چ پاش ئه‌م ده‌ربڕیینه‌ی به‌ڕێزی،
وه‌لامیان چی ده‌بێت؟ له کاتێکدا که
(حککع) به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی و
ڕێکخراوه‌کانی پێشتری هه‌رده‌م نکۆڵی له
بوونی ڕێکخراوی چه‌پی تر ته‌نانه‌ت
ئه‌وانه‌شی که له‌خۆی جیابوونه‌ته‌وه،
کردووه و نووسینه‌که‌ی ئه‌میش ئه‌مه‌ی
دووباره کردووه‌ته‌وه، چۆن به‌ته‌مان
بیکه‌نه چوارچێوه‌ی ڕێکخستنی هه‌موو
مرۆڤه کۆمۆنیست و چه‌پ و رادیکاڵ و
پێشکه‌وتنخوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
و نوێنه‌ری قوتبی چه‌پی کۆمه‌ڵگای
کوردستان بێت؟
له په‌ڕه‌گرافی
دواتردا ده‌ڵێت:
...، به‌شی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری کوردستانیش ده‌توانێت به‌و
حزبه‌وه په‌یوه‌ست بێت و هه‌ڵسوراوانی
خۆی له‌و حزبه‌دا ڕێکبخات و درێژه
پێده‌دات.
به‌پێی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بێت، ئه‌و
پارته له‌ده‌ره‌وه‌ی (حککع) پێکدێت و
پێکهێنه‌رانی که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م
پارته‌ن. ده‌کرێ بزانین کێن؟ ئایا گه‌ر
که‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی (حککع) یا
ڕێکخراوگه‌لێکی تر پارتێك دروست بکه‌ن،
ڕێکخراوی کوردستانی (حککع) هه‌ر
ئاماده‌یه پێوه‌ی پێوه‌ست بێت؟
له پهرهپرافێکی
تردا دێته سه‌ر خستنه‌ڕووی
پیشمهرجهکانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که ئه‌و
پارته خه‌باتی بۆ ده‌کات و ده‌ڵێت:
دیاره ئامانجی
ئه‌م حزبه له کوردستان، بۆ بنیاتنانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی خاڵی یه له
چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی، خاڵی یه له
نابه‌رابه‌ری ئابوری و سیاسی و
کۆمه‌لایه‌تی. به‌دوای ئه‌وه‌دا
پێشمه‌رجه‌کان ڕوون ده‌کاته‌وه‌و
ده‌ڵێت:
دیاره پێش مه‌رجی دامه‌زراندنی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاوا ئینسانی، به‌نده به
کۆتاییهێنان به هه‌ڵواسراوی ژیانی
مه‌ده‌نی و ئابوری و دامه‌زراندنی
ده‌سه‌لاتێکی ده‌وڵه‌تی له کوردستان، له
ڕێگای ڕێکخستن و ڕێنوێنیکردنی بزوتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵك بۆ ڕزگاری له‌ده‌ست
ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا.
به‌پێی ئه‌م دوو
په‌ره‌گرافه بێت - که له ڕاستیدا هه‌ر
یه‌ك پهرهگرافن و ته‌واوکه‌ری یه‌کترن-
تا هه‌نووکه (حککع) له ماوه‌ی سیازده
ساڵی رابوردوودا خه‌باتی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی
خاڵی له چه‌وساندنه‌وه نه‌کردووه،
ئه‌گینا چۆن وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێك باسی
ده‌کات! هه‌روه‌ها له‌وه ده‌چێ (حککع)
له سایزده ساڵی رابوردوودا خوازیاری
پیشمه‌رجی له‌وه که‌متر بووبێت که ئه‌و
وه‌ك پیشمه‌رجی کۆمه‌ڵگه‌ی خاڵی له
چه‌وسانه‌وه دیاری‌یان ده‌کات!
ئه‌وه‌نده‌ی من له مارکسیزم گه‌یشتبم
وه‌ک پیشمه‌رجی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی خاڵی
له چه‌وسانه‌وه، باس له
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موڵکایه‌تی تایبه‌تی و
کاری کرێگرته ده‌کات، به‌لام ده‌کرێ
کۆتاییهێنان
به هه‌ڵواسراوی ژیانی مه‌ده‌نی و ئابوری
و دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتێکی ده‌وڵه‌تی
له کوردستان بۆ بنیاتنانی
کۆمه‌ڵگه‌ی خاڵی له چه‌وساندنه‌وه
زاده‌ی بیری حیکمه‌تیزم بێت! ئیتر نازانم
چۆن ئه‌و پارته ده‌توانێت هه‌م مارکسیستی
و هه‌م حیکمه‌تیست بێت، له کاتێکدا کارڵ
مارکس شتێك ده‌ڵێت و شاگرده‌که‌ی مه‌نسوری
حیکمه‌ت شتێکی تر ده‌ڵێت. ئیتر نازانم
ئه‌م ئامێته‌یه به چ پێوه‌رێك دروست
ده‌کات؟
تائێره که‌م تا
زۆر هه‌وڵم داوه خۆم له ڕاده‌ربڕین
لاده‌م، هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێشتر
له نووسینی تردا به راده‌یه‌ك بۆچوونی
خۆم له‌مه‌ڕ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ڕۆڵی
پارتی سیاسی و مۆدێلی مارکسیزم، لینینیزم،
ستالیزم و ئیزمه‌کانی تر بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی
سۆشیالیستی و سۆشیالیزمی ده‌سه‌لاتخواز و
چه‌مکی ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستی و هه‌م
له‌مه‌ڕ سیاسه‌ته‌کانی (حککع)
ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها زیاتر مه‌به‌ستم
له‌م ڕه‌خنه‌یه، خستنه‌ڕووی
پرسیارگه‌لێکه که له کاتی خوێندنه‌وه‌ی
بابه‌ته پێشنیارکراوه‌که‌دا لام دروست
بوون، که ده‌توانم بڵێم به‌شێکن له‌و
پرسیارانه‌ی که لای خوێنه‌رانی تریش
دروست ده‌بن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌وڵده‌ده‌م به‌کورتی بۆچوونی خۆم
دهربڕمهوه.
به بڕوای من
بزووتنه‌وه‌یه‌ك که له کوردستان و له
عیراقدا له ئارادایه، پێویسته سه‌رنجی
ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌کانی سه‌ده‌ی
رابوردوو و بزووتنه‌وه سه‌ربه‌خۆ و
زیندووه‌کانی ئهرۆکه له سه‌رتاسه‌ری
جیهاندا بدات و وانه‌یان لێوه وه‌رگرێت.
بزووتنهوهگهلێك که له بواری سیاسی و
ئابوری و کۆمه‌لایه‌تیدا شێوه‌ی ڕێکخستن و
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆیان وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بۆ چاره‌سه‌ری
کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه خستۆته ڕوو و
ڕێکخراوگهلێك که له ده‌رونی ئه‌م
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا سه‌ریان
هه‌ڵداوه، هه‌م وه‌ك ئامرازی خه‌بات له
ئه‌وڕۆدا هاتوونه‌ته مه‌یدان و هه‌م وه‌ك
یه‌که‌کانی به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی
سۆشیالیستی خه‌ریکی په‌روه‌رده‌کردنی
ئه‌ندامان و لایه‌نگران و به‌شه‌کانی
خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن. ڕێکخستنی
ڕێکخراوه‌کان و یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆییه‌کانی
کارگه‌ران له خواره‌وه‌ڕا و به
پێچه‌وانه‌ی پێكهاته‌ی هه‌ڕه‌می ده‌وڵه‌ت
و پارته سیاسییه‌کان و یه‌که‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی. هه‌ر ئه‌وڕۆکه
کۆمیته‌کانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
کارخانه‌کان له ئه‌رژه‌نتین و ڤێنزهویلا
و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه خۆییه‌کانی
کارگه‌ران له کارخانه ده‌ست
به‌سه‌رداگیراوه‌کان و گه‌ره‌ك و ناوچه
کارگه‌ر نشینه‌کان و به‌رێوه‌بردنیان
له‌لایه‌ن خودی هه‌ڵسوراوانی
بزووتنهوهگهلێکهوه که هه‌ن و
ڕۆژانه له‌لایه‌ك ده‌رگیری
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و
دابه‌شکردن و دابینکردنی پێداویستی
گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینه‌کانن، له‌لایه‌کی
تره‌وه ده‌رگیری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
هێڕشی بانده‌کانی سه‌رمایه‌داران و پۆلیس
و ده‌زگه ده‌وڵه‌تییه‌کانن.
به بڕوای من ئه‌مه
ئه‌ڵته‌رناتیڤه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی عیراق و
کوردستان، نه‌ك پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت و
چێکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت. ده‌کرێ له خۆمان
بپرسین: بۆچ (حککع) و گروپه چه‌په‌کانی
تری کوردستان و عیراق، بۆ ته‌نیا جارێکیش
وه‌ك هه‌واڵێك و ڕوداوێك له دونیای پاش
ڕوخانی بلۆکی سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تی و یه‌ك
جه‌مسه‌ر بوونه‌وه‌ی دونیای سه‌رمایه‌داری
و ته‌راتێنی که‌ڵه‌گاکانی بازارئازاد دا
باسی ناکه‌ن و هه‌ر خه‌ریکی پارت پارتێنه
و سواربوونی ملی بزوتنه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌کانن؟
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له
ساڵانی 1991- 2003 له کوردستان و له
2003- 2007 ی عیراق بده‌ینه‌وه،
ده‌بینین، ئه‌وه‌ی که پێویست بووه و
ده‌ستی بۆ نه‌براوه، پێكهێنانی یه‌کێتییه
شۆڕشگێڕه‌کانی کارگه‌ران، وه‌رزێڕان،
فه‌رمانبه‌ران، خوێندکاران، خانه‌نشینان،
په‌ککه‌وتان، لانه‌وازان و به‌شه ژێر
چه‌پۆکه‌کانی کۆمه‌ڵگه بووه و هه‌یه.
یهکێتیگهلێك که به پێی سیسته‌می
فیدرالیستی له فیدراسیۆنه‌کان و
کۆنفیدراسیۆنه شۆڕشگێڕه‌کاندا
یه‌کده‌گرنه‌وه و ته‌نیا هاوپشتی
چینایه‌تی و یه‌کگرتنی ئازادانه‌یان له‌و
ڕێکخراوانه‌دا کۆیان ده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر تا ئه‌ورۆکه
به‌م کاره هه‌ڵنه‌ستاوین، ده‌کڕێت،
ئه‌زموونه‌کانی پێشتر و زیندووه‌کانی
هه‌نووکه وه‌رگێڕێن و بخه‌ینه به‌رده‌ست
هه‌ڵسوراوان و ئه‌کتیڤیسته‌کانی نێو
بزووتنه‌وه‌کانی کوردستان و عیراق،
بانگه‌شه‌یان بۆ بکه‌ین و له ئه‌گه‌ری
ده‌ست تێوه‌ردانی هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی و
دوڵه‌تی چ ئۆپۆزسیۆن و چ فه‌رمانڕه‌وا،
بیان پارێزین، تاوه‌کو جه‌ماوه‌ر وه‌ك
ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین بێنه‌وه مه‌یدان و
به‌ره به‌ره ده‌سه‌لاتی چه‌وسێنه‌ران
به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ پێكهاتنی
هه‌ر هاوسه‌نگیه‌ك به‌لای جه‌ماوه‌ردا،
ده‌ست بۆ کۆنترۆڵکردنی کارگه و
فه‌رمانگه و یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
به‌رین. به بڕوای من یه‌که و پێگه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیستی هه‌ر له ده‌رونی
کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و له ڕه‌وتی
ململانێکانی کۆمه‌ڵگه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
*
ئه‌وکات من پێم وابوو که ده‌بێت، پارتی
کۆمۆنیستی کارگه‌ری- کوردستان بێت، واته
پارتێکی جیهانی و به‌شه‌کانی له ولاتان
باڵی وی پێك بهێنن.
**
خوێنه‌رانی هێژا ئه‌و به‌شانه‌ی که به
شین نووسراون، به‌شه‌کانی نووسینه‌که‌ی
به‌ڕێز (عه‌بدوڵا مه‌حمود)ن. من وه‌کو خۆی
دام ڕشتوونه‌ته‌وه و هه‌ڵه رێزمانی،
داڕشتنی، ڕێنووسییه‌کان هی ئه‌ون.
هه‌رچه‌نده بڕیارم دابوو، له‌مه‌ولا گه‌ر
سه‌رنج وڕهخنهم له هه‌ر نووسینێك بێت،
لایه‌نی زمانی نووسینه‌که‌ش به‌سه‌ر
بکه‌مه‌وه. به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
ئه‌ندامانی (حککع) به شێوێنه‌ری زمان
ناسراون، به پێویستم نه‌زانی.
بابه‌ته‌که له‌وه زیاتر درێژ که‌مه‌وه
و هیوادارم له‌گه‌ڵ دروستکردنی (پارتی
کۆمۆنیستی کارگه‌ری کوردستان) لایه‌کیش
له وێرانه‌کانی ئاخاوتن و نووسینیان
بکه‌نه‌وه تاوه‌کو لانیکه‌م ئه‌ندامانیان
لێیان تێ بگه‌ن.
*** بڕوانه بۆ بزووتنه‌وه بێ
رابهرایهتییهکانی کڕۆنشتات، ئۆکرانیا،
که‌ته‌لۆنیا، هه‌نگاریا، یوگوسلاڤیا،
ئیتالیا، فه‌ره‌نسای 1968، ئه‌رژه‌نتینی
ئه‌وڕۆکه.
**** بڕوانه بۆ بزووتنه‌وه بێ
رابهرایهتییهکانی کڕۆنشتات، ئۆکرانیا،
که‌ته‌لۆنیا، هه‌نگاریا، که به‌ده‌ستی
رابه‌رانی بۆلشهڤیست له وانه لینین،
ترۆتسکی، ستالین سه‌رکوت و خه‌ڵتانی خوێن
کران.
****
ئه‌مه‌ش لیستێك له
سه‌رچاوه له‌سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کارگه‌ری و بزووتنه‌وه سه‌ربه‌خۆکانی
چه‌وساوانی کۆمه‌ڵگه:
http://members.aol.com/ThryWoman/MRR.html
http://www.republicart.net/disc/aeas/kuljic01_en.htm
http://www.zmag.org/content/showarticle.cfm?ItemID=10329
http://www.rebelion.org/petras/english/worker021002.htm
http://libcom.org/library/worker-self-management-in-historical-perspective
http://www.takver.com/history/melb/maa58.htm
http://flag.blackened.net/revolt/ws/ws50_factory.html
http://struggle.ws/wsm/rbr/rbr8/argentina.html
http://www.marxists.org/archive/pribicevic/1978/workers-democracy.htm
http://www.workersliberty.org/node/7200
http://www.geocities.com/CapitolHill/5065/spain.html
http://www.spunk.org/texts/places/russia/sp001861/bolintro.html
http://www.anarkismo.net/newswire.php?story_id=1170
http://www.uow.edu.au/arts/sts/bmartin/pubs/90uw/uw05.html
http://flag.blackened.net/revolt/talks/global00.html
http://www.nathanielturner.com/varietiesofsocialism.htm
http://www.marxists.org/history/etol/newspape/isj/1972/no051/hitchens2.htm
http://www.nefac.net/node/2091
http://www.wpunj.edu/~newpol/issue35/boyd35.htm
http://zabalaza.net/leaflets&talks/anti_privatisation.htm
http://merlin.xssl.net/~admin75/constitution.htm