باله‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا ، به‌ره‌ی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌هێزبکه‌ین!

 
 

 

19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕژێمی دکتاتۆری به‌غداد کیمیابارانی شاری هه‌له‌بجه‌ی کرد، که‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ 5 هه‌زار خه‌لکی بیتاوان و ‌بریندارکردنی هه‌زاران که‌سی تر.

به‌ دڵنیایی هه‌موومان ئاگادارین که‌ ڕژێمه‌‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق  به‌و په‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه‌ دانیشتوانی کوردستانیان سه‌رکوت کردوه ‌.

ئیعدام ، راگوستن،راونان،کوشتو کوشتار، گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ، ئه‌نفال . کیمیاباران، سوتاندن و وێرانکاری شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان کارنامه‌ی  ڕژێمه‌یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عیراق بووه‌ که ڕژێمی‌ به‌عس پشکی شێری به‌رکه‌وتووه‌ .

بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر مه‌ترسی کوشت و کوشتارو ئاواره‌بوون و سه‌رکوتی سیاسی به‌رۆکمان پێنه‌گرێته‌وه‌و ژیان و گوزه‌ران له‌ نه‌وه‌کانی داهاتومان تاڵ نه‌کات،وه‌رن با پێکه‌وه له‌ ڕیزێکی یه‌کگرتودا هاوشانی‌ حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق داوای ڕفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان بکه‌ین.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌‌ کۆمیته‌ی فنلاندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق پیتیکێک له‌ ناوه‌ندی شاری هێلسنکی برپا ده‌کات، هه‌ربۆیه‌ بانگه‌وازی هه‌موو کوردستانیان و ئازادی خوازان ده‌که‌ین  که‌ به‌ به‌شداربوونیان ده‌نگی به‌ره‌ی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌هێزتر بکه‌ن.

 

 

شوێن   KOLMENSEPÄN AUKIOLLA  ; به‌رده‌م ستۆکمان

کات ; رۆژی  هه‌ینی 16.3.2007 کاتژمێر 15

0445010754: Mustaf Bahir  بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به

 

 

کۆمیته‌ی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق

13.3.2007

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca