گه‌وی دووه‌م
کوشتنی ژنان له‌سه‌ر پرسی شه‌ره‌ف
له‌کلتووری خێڵدا به‌شێکی زۆری ژن بۆ مه‌به‌ستی سێکس و
وه‌چه‌خستنه‌وه و خزمه‌تکردنی پیاوه، لێره‌وه پیاو ته‌واوی
ده‌سته‌لاتی خاوه‌ندارێتی له‌مستدایه. به‌پێچه‌وانه‌ی ژن، که
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌کیدا خاوه‌نی هیچ داراییه‌ک نییه.
بۆیه‌کا پیاو بۆی هه‌یه چه‌ند دڵی ده‌خوازێ ژن بهێنێ. له‌م
کایه‌یه‌دا ئاینیشی له‌پشته.
پیاو
خۆی به‌خاوه‌نی جه‌سته‌ی ژن ده‌زانێ. له‌وجه‌سته‌یه‌دا، که
له‌پرچه‌کانییه‌وه هه‌تا ده‌گاته په‌نجه‌ی پیی به
((عه‌وره‌ت)) بۆ حسابکردووه، چه‌مکی شه‌ره‌ف لای پیاو، یان
پیاوانی بنه‌ماڵه‌و خێڵ چڕبۆته‌وه. چو‌نکه جه‌سته‌ی ژن موڵکی
پیاوه‌و ده‌بێ ئه‌و پارێزگاریی لێ‌بکا. وه‌لێ هاوکات ئه‌م
جه‌سته‌یه خاڵی هه‌ره لاوازی پیاوانیشه، چو‌نکه ئه‌گه‌ر
تووشی هه‌ر گوناهێک هات، ئیدی نێرینه‌کانی پێ دووچاری
((عه‌یبه))و شووره‌یی ده‌بن. به‌ڵام ژن خاوه‌نی جه‌سته‌ی پیاو
نییه. بۆیه بۆشی نییه به‌رگریی لێ‌بکا. هه‌روه‌ک پرسی
شه‌ره‌ف و دواجار ((عه‌یبه))ش جه‌سته‌ی پیاو ناگرێته‌وه.
به‌لای تاکی خێڵه‌وه مێینه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی عه‌یبه‌یه‌و
ئابڕووبه‌ره‌یشه. بۆی هه‌یه ئابڕووی خێڵێک پایه‌ماڵ بکا.
بۆیه شیاوی ئه‌وه‌یه زیندانی بێ و ڕێی دووری ئه‌و هه‌تا کانی
ژنان بێ. گه‌ره‌که له‌به‌رچاوی به‌د بیشارێته‌وه. ده‌بێ
هه‌رده‌م چاودێریی بکرێ. پیاوی خێڵه‌کی له‌ترسی ئه‌وه‌ی،
نه‌بادا له‌ئاکامی هه‌ڵه‌ی مێیه‌کانه‌وه ((عه‌یبه‌ی
بێته‌سه‌ر))، هه‌رده‌م دڵی له‌مستیدایه‌و له‌دڵه‌ڕاوکێی
به‌رده‌وامدایه. چو‌نکه چه‌مکی ((عه‌یبه))، ده‌نگۆیه‌کی
ده‌م به‌هاواره‌و ڕای گشتییی خێڵی لێ ده‌ورووژێنێ و هه‌ژموونی
بۆسه‌ر تاکی نێر زۆره. له‌نێو جڤاکه چکۆله‌که‌ی خێڵدا بێئۆرت
و بێڕوومه‌تی ده‌کا. بۆی هه‌یه ئه‌م عه‌یبه‌و ناوزڕاندنه
هه‌تا چه‌ند پشتێک بیرنه‌چیته‌وه. له‌هه‌رکوێیه‌ک ئه‌ندامانی
ئه‌و به‌ره‌بابه پێیان خواردانا، عه‌یبه‌که‌ی باپیره
گه‌وره‌یان به‌چاودا بده‌نه‌وه. له کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌کیدا
نێرایه‌تیی ته‌واوکه‌ری مێیایه‌تیی نییه. به‌ڵکو ئه‌مانه دوو
چه‌مکی ناکۆکی دژبه‌یه‌که‌ن. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌بێ مێ
بابه‌تێکه بۆ تێرکردنی هه‌وه‌سی سێکس له‌لای نێر.
له‌م
سه‌رده‌مه‌شدا ژماره‌ی قوربانیانی ژن له‌سه‌ر پرسی شه‌ره‌ف و
نامووس ئه‌وه‌نده زۆر بووه، دیزه به‌ده‌رخۆنه ناکرێ. له‌و
سۆنگه‌یه‌وه، که قوربانیانی ئه‌م پرسه له‌نێو ڕه‌وه‌ندی
کوردی په‌ڕیوه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاشدا باوه؛ ئه‌وا ته‌واوی
دنیا پێیزانیوه، که وه‌ک هه‌ندێ له‌میلله‌تانی باکووری
ئه‌فریکاو خۆرهه‌ڵاتی ناڤین و پاکستان و به‌نگلادیش، کوردیش
میلله‌تێکی ژنکوژه. بۆیه له‌ڕووی ئینسان دۆستییه‌وه، هه‌م
ئه‌و ڕاسیستانه‌شی به‌بوونی کورد‌و به‌سه‌رجه‌م په‌ناهه‌نده‌ی
خۆرهه‌ڵاتی ناڕه‌حه‌تن، به‌رده‌وام ئه‌م کلتووه‌ره دزێوه،
بیری خه‌ڵکی خۆیان ده‌خه‌نه‌وه. ڕاشکاوا‌نه له
میدیاکانه‌وه باسی ده‌که‌ن و له شه‌قام و پارکی شاره
گه‌وره‌کانی ئه‌وروپادا، مه‌راسیمی ڕێپێوان و مۆم داگیرساندنی
ده‌سته‌جه‌معی بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بوونه‌ته قوربانی
ڕێکده‌خه‌ن. وه‌ک ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی، که سێسه‌د که‌سێک له
ئافره‌تانی دانیمارک، له‌سه‌نته‌ری شاری کۆبنهاون دا، به‌مۆمی
داگیرساوه‌وه بۆ کوشتنی (فادیمه شاهیندال)یان سازدا.
له
هه‌مووی دڵته‌ته‌زێنتر ئه‌وه‌یه؛ ئه‌م پرۆسه‌ی کوشتنه
به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک به‌ڕێوه‌ده‌چێت. زۆرێک له کوردی
باکوور به‌خێزان و به‌ربابه‌وه په‌ڕیونه‌ته ئه‌وروپا.
ئه‌مانه ته‌واوی کلتووری خیڵیشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناوه.
لێرۆکانه‌ش وه‌ک ئه‌وێ ڕێ و ڕه‌سمه‌کانی خێڵ پێاده‌ده‌کن.
ئه‌مانه ده‌ستووری و‌ڵات، چۆن لێڕاهاتبوون خۆیان کیژه‌کانیان
به‌شوو بده‌ن، لێره‌ش هه‌مان شێوه مامه‌ڵه ده‌که‌ن.
له‌هه‌نده‌ران بڕێک سنووری خێڵ و تایه‌فه فراوانتر ده‌بێ.
له‌کوردستان پیاو ته‌نیا پاسه‌وانی شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌و
خێڵه‌که‌ی خۆی بوو، ده‌یپاراست. به‌ڵام له‌ئه‌وروپادا، کوردی
باکوور، پێی قووتناچی کیژێکی کوردی باکوور (بۆ نموونه)،
له‌گه‌ڵ کوڕێکی سویدی نه‌رویجی دانیمارکیدا، پێکه‌وه ببینێ و
یه‌کدییان خۆشبوێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوردی پارچه‌یه‌کی دیکه
ئه‌م کاره‌بکات ئه‌وه‌نده‌یان به‌لاوه مه‌به‌ست نابێ.
به‌سه‌رێکی دیکه بۆخۆی ڕه‌وایه به‌نیازی ڕابواردن و ده‌ست
گه‌رمکردنه‌وه باز به‌سه‌ر جیاوازیی زمان و کلتوورو ئاینیدا
بدا‌و له‌گه‌ڵ کیژانی ئه‌و میلله‌تانه‌دا تێکه‌ڵ بێ. به‌ڵکو
له‌لای دۆست و ئه‌حبابی، سینگ ده‌رده‌په‌ڕێنی و خۆی پێوه
ڕاده‌نێ، که ئه‌و توانیوێتی کچه سویدییه‌ک بخاته‌داو..
سه‌رنج بده پیاوی خێڵه‌کی هه‌رده‌م دوو فاق، یان وه‌ک
په‌نده‌که ده‌ڵێ(( بانێکه‌و دوو هه‌وا)) مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
توخمی مێیینه‌دا ده‌کا.
له
ئه‌وروپا، کیژه‌کورد کاتێکی به‌خۆ زانی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه
کۆبوونه‌وه‌ی خۆی گرێداوه‌و بڕیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی داوه
بیده‌نه فڵانه خورتی ئامۆزای خۆی. وه‌لێ کیژه‌ی، له‌ئه‌وروپا
گه‌وره‌بووی، له کلتووری خێڵ بێ‌ئاگا، یان یاخی، ئه‌وروپاییانه
مامه‌ڵه‌ی کردووه‌و ده‌ستی له‌گه‌ڵ دڵخوازی خۆیدا تێكه‌ڵ
کردووه (بۆی فرێند)ی له‌خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ئه‌و وڵاته
گرتووه. ئیدی هه‌رکه پێیانزانی، له‌برێ مه‌ڕاسیمی شایی،
بڕیاری مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن. ئه‌رکی ڕاپه‌ڕاندنی
کوشتنه‌که‌ش به‌لاوێکی هه‌مان بنه‌ماڵه ده‌سپێرن. به‌م
شێوه‌یه ته‌واوی خێزانی ئه‌وکچه، به‌دایک باب و خوشک و
براکانیشییه‌وه له‌و تاوانه‌دا به‌شدارن و ده‌ستیان له‌م
کاره‌ساته‌دا هه‌یه. چو‌نکه هه‌موو لایه‌ک پابه‌ندی یاسای خێڵ
و دابونه‌ریته‌کانی خێڵن و وه‌ک ده‌ستوورێک، یان وه‌ک سرووتێک
له‌لایان چه‌سپاوه..
شه‌هرزاد و ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له ژماره (197)ی گۆڤاری
(سروه)دا نووسیویانه: (( کوشتنی نامووسی کاره‌ساتێکی
دڵته‌زینه، له‌وه‌دا، که باوک و برا، ئازیزانی خۆیان، کچان و
خوشکان ده‌کوژن. دڵته‌زێنتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه جاروبار دایک و
خوشکیش نه‌ته‌نیا به‌و کاره ڕازی ده‌بن، به‌ڵکو عاتیفه،
خۆشه‌ویستی و ئیحساس گه‌یوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. لێره‌دا ڕق و
تووڕه‌یی و ئه‌وین ده‌ست ده‌ده‌نه ده‌ست یه‌ک و کاره‌سات
ده‌خولقێنن.)) ئه‌م دوو تۆژه‌ره‌ش رایان وه‌هایه که ((
کوشتنی نامووسی ڕه‌سمێکی نه‌ریتی، عه‌شیره‌تی، فیوداڵی یا
گوندییه..))
له‌ڕاستیدا کاتێک ده‌توانین بڵێین کۆمه‌ڵگه ساغ و کارایه‌و
له‌سه‌ر ڕاسته‌ڕێیه، که ژن بتوانێ به‌ته‌واوی ئازادی، له
گشت بواره‌کاندا ڕۆڵی خۆی ببینێ. له‌ئێستای باشووری کوردستاندا
ژن کوشتن، که کلتووری ڕابردووی خێڵه، له‌به‌ر زۆریی ژماره‌ی
چه‌ک و نائارامی و بوونی ئه‌نجومه‌نێک له گشت شاره‌کان
به‌ناوی کۆمه‌ڵایه‌تی. که به شێوه‌یه‌کی خێڵه‌کیانه و
له‌ودیوی یاسا نووسراوه‌کانه‌وه مه‌سڵه‌ت چێده‌که‌ن.
تاوانه‌کان به‌ئاسانی به‌ڕێوه‌ده‌چن و به‌ئاسانیش
دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌کرێن. جگه له‌وه‌ی ئێستا خێڵ له‌وپه‌ڕی
ده‌سته‌ڵاتی خۆیدایه و هه‌ر سه‌رخێڵێک، که جاران موسته‌شار
بووه، ئیستاش له‌ژێر ناوی دیوه‌خانانه‌دا مانگانه له‌حیزبه
گه‌وره‌کانه‌وه، مووچه‌و به‌رات وه‌رده‌گرێ. به هۆی ئه‌م
گۆمه لێڵه‌وه، که له‌گۆڕێیه خێڵ له‌جاران به‌هێزتر
گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو کایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌و ده‌ستیش
له‌کایه سیاسییه‌که وه‌رده‌دات. لێره‌وه ژن بۆته یه‌که‌م
ئامانجی خێڵ و کوڕانی خێڵ. چو‌نکه ئه‌وان هه‌موارکردنی
مافه‌کانی ژن به کۆسپی سه‌ر ڕێی مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌زانن.
نهۆ
دیارده‌ی فره‌ژنی له‌هه‌موو سه‌رده‌مێک باوتره. هه‌روه‌ک
مێژووی ژنی کورد، به‌تایبه‌تی له باشوور له هه‌موو
سه‌رده‌مێک خوێناویتره. به‌ڵام هیچ جێی گومان نییه، که
ئه‌و حیزب و ده‌سته‌ڵاته‌ی له‌کوشتنی ژنان له‌سه‌ر پرسی نامووس
و شه‌ره‌ف چاو بپۆشێ، مانای وایه ئه‌ویش ته‌واو وه‌ک
ئیسلامییه توندڕۆ‌کان و خێڵه‌کییه ژنکوژه‌کان له‌و تاوانه‌دا
به‌شداره.
عزمي
بشارة، له‌کتیبه‌که‌ی خۆیدا، ((طروحات عن النهضة المعاقة،
ص/117)) ده‌ڵێ: ((کوشتن له‌سه‌ر پاشخانی ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن
شه‌ره‌ف، ئه‌وه کوشتنی بێشه‌ره‌فانه‌یه، بناغه‌که‌ی بۆ
بێتوانایی و هه‌ژاری ده‌گه‌ڕێته‌وه. بێگومان مه‌به‌ست له
هه‌ژاری چینایه‌تییه، به‌ڵام قسه‌که یه‌ک له‌باری
ده‌ستکورتی مه‌عنه‌ویشه‌وه، که‌له‌هه‌ژاری ئاوه‌زو
ڕۆشنبیرییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ هه‌ر ڕاسته. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
ئه‌م پرسه ژن ده‌کوژێ، ئه‌وه هه‌ژارێکه، که‌وتۆته به‌ر
فشار‌و چاودێری و پشکنینی کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌یبه‌وه. واته ئه‌و
جڤاکه‌ی به‌چاک و خراپ وشه‌ی عه‌یبه‌ی له‌سه‌ر زاره.
به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی، جا
محافه‌زه‌کار بن یانژی کراوه، له‌ودیو توغیانی کۆمه‌ڵه‌وه
ژیان ده‌گوزه‌رێنن. ئه‌وان له ده‌ره‌وی هه‌ژموونی جه‌ماوه‌ر
بۆ سه‌ر تاکن. عه‌یبه، له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌لای هه‌ژاران بوونی
هه‌یه. به‌ڵام له‌کن ده‌وڵه‌مه‌ند ته‌نیا گاڵته‌و قسه‌ی
خۆشه. ڕه‌وشتی به‌عه‌یبه‌وه په‌یوه‌ست، ڕه‌وشتی
هه‌ژارانه.))
پێموایه ئه‌م ڕایه‌ی عزمي بشارة، که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی
عاره‌ب هه‌یه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریش هه‌ر ڕاسته. له‌م
سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕوونی به‌دیارده‌که‌وێ. عه‌یبه چینه
به‌رزه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری ناگرێته‌وه. به‌ڵام
کێشه‌که لێره‌دایه، که زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریی
هه‌م له‌ڕووی ئاوه‌زو هه‌م له‌ڕووی چینایه‌تیشه‌وه هه‌ژارو
بێده‌ره‌تانه.
ئه‌م باسه درێژه‌ی هه‌یه.. به‌ره‌و گه‌وی سێیه‌م |