گه‌وی سێیه‌م
خۆشه‌ویستی و ژن و ژنخوازیی له‌لای خێڵ
به‌پێی ده‌ستووری خێڵ کچ بۆ خۆی شووناکات؛ به‌ڵکو (( به‌مێردی
ده‌ده‌ن)) واته کیژ ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سته‌ڵات نییه، تاکو
بتوانێ به‌خواستی خۆی هاوسه‌ری ژیانی هه‌ڵبژێرێ. به‌ڵکو باب و
بڕاکانی به‌شووی ده‌ده‌ن. ئه‌وان مێردی بۆ ده‌دۆزنه‌وه و
بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. ئه‌وا گوتمان باوک و دایک و برا
چاکه‌ی کچه‌که‌یان ده‌وێ بۆیه ده‌ست ده‌خه‌نه
کاروبارییه‌وه، به‌ڵام مام و ئامۆزاکان له‌پای چی
له‌وبڕیاره‌دا، که پێوه‌ندیی به‌ته‌نیا دوو که‌سه‌وه هه‌یه،
ده‌بێ به‌شداربن؟
ژن و ژنخوازیی خێڵ به‌زۆری له‌نێوان خۆیاندایه. دۆتمام ده‌بێ
بۆ پسمام بێ. له ئامۆزا بترازێ نۆره دێته سه‌ر پوورزا و
خاڵۆزا. په‌نده کوردییه‌که ده‌ڵێ (( پاروویه‌ک له‌ده‌م
داکه‌وێ بۆ کۆش باشه.. ئاو ببڕێ له ڕۆخانه خزم باشتره له
بێگانه)) تۆ ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌و
به‌ره‌بابه بیت و بته‌وه‌ێ ژنیان لێ بخوازی، وێڕای ئه‌وه‌ی
ده‌بێ باب و برای کچه‌که قایل بن و به‌زاوای خۆیانت قه‌بووڵ
بکه‌ن؛ گه‌لێ جار پێویستیت به ڕه‌زامه‌ندیی ئامۆزاکانی
کچه‌که‌ش ده‌بێ. چونکه ئه‌وانی پسمام هه‌میشه زه‌ماوه‌ند
له‌گه‌ڵ دۆتمامدا به‌مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌زانن. هه‌ر وه‌ک
گه‌لێ جاران ئه‌م ڕوخسه‌ت خواستن و ئه‌رێدانه ده‌گاته سه‌ر
خاڵۆزا و پورزاکانی کچه‌ش، تاکو له ئاینده‌دا ناکۆکی
نه‌که‌وێته نێوان ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌و به‌ره‌بابه‌وه.
به‌ڵام نهۆ ئه‌م جۆره ژنخوازی و پڕس ڕاوه‌گرتنه له
شاره‌کاندا و به‌تایبه‌ت له‌نێوان توێژی خوێنده‌واری کورددا
ته‌واو ڕێژه‌ی دابه‌زیوه.
ئه‌وی ڕاستی بێ ئه‌م جۆره زه‌ماوه‌ند و ژنهێنانه‌ی نێوان
ئامۆزاکان ته‌کلیفی که‌متره. چونکه زۆرجاران وا ڕێکده‌که‌وێ
هه‌ردوو لا، واته هه‌ردوو مام هێشتا له ماڵێکدا، یان له
حه‌سارێکدا پێکه‌وه ده‌ژین.
ڕیچ خانم، له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا سه‌باره‌ت میرژن، واته
خێزانی مه‌حموود پاشای بابان نووسیوێتی: ((عادله خانمی ژنی
میر، کچی عوسمان به‌گه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێته خزمی
مێرده‌که‌ی. له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵه
زۆره، له‌ناو خۆیاندا ژن و ژنخوازی ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ
بیانی‌دا ژن و ژنخوازی ناکه‌ن.. گه‌شتنامه‌ی ڕیچ ل/342))
چونکه خێزانی کورد هێشتا به‌م شێوه نوێیه‌ی نهۆ له‌دنیای
پێشکه‌وتوودایه په‌ره‌ی نه‌سه‌ندووه. زۆرجار سێ نه‌وه
پێکه‌وه له ماڵێکدا، وه‌ک خێزانێکی گه‌وره ده‌ژین. واته
لێره‌دا بووک ڕێگه‌ی دووری ناکه‌وێته به‌ر. وه‌کوتر ئه‌م
جۆره ژنهێنانه کاریش ناکاته سه‌ر موڵک و ماڵیان. واته کیژ
وه‌ختایێ شووده‌کات، هیچ به‌شه‌موڵکێک له‌گه‌ڵ خۆیدا نابات.
چونکه زه‌وی و زاری هه‌روولا هه‌ر له‌نێوان خۆیاندا، له
نێوان هه‌مان به‌ربابدا ده‌مێنێته‌وه‌و بۆ بیانی نابێ. چونکه
کیژ له‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه‌دا، بۆته بووکی باوانی، واته
بۆته بووکی هه‌مان به‌ره‌باب. جگه له‌وه‌ی زۆر جاران له‌م
جۆره ژنخوازییه‌دا شیربایی وه‌رناگیرێ یان بڕی شیرباییه‌که،
له‌چاو ئه‌وه بڕه نه‌ختینه‌یه‌دا که له‌زاوای بیانی
داواده‌کرێ که‌متره. هه‌روه‌ک ئه‌م ژنخوازییه ئه‌رێنی
کاره‌ده‌کاته سه‌ر بته‌وی و یه‌کگرتویی هه‌مان به‌ره‌باب،
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر میانه‌ی بووک و زاوا دوو ((زا))ی
تێکه‌وتبێ. هه‌ربه‌پێی په‌نده کوردییه‌که دوای ئامۆزا و
خاڵۆزا و پوورزا، ئه‌وجا نۆره‌ی خزمی دوور دێ. له هه‌موو
بارودۆخێکدا، ئه‌وان هه‌ر خزمیان له‌بیانی پێ باشتره.
له‌م باره‌یه‌وه (ئی ئاڕ لیچ) له تۆژینه‌وه‌که‌ی خۆیدا، که
تۆژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نترۆپۆلۆجی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌یدانییه،
به‌ناوی ((ڕه‌وشی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردی ڕه‌واندز))
له ناوچه‌ی (باڵه‌کایه‌تی)ی سه‌ربه ڕه‌واندز ئه‌نجامی داوه،
ده‌ڵێ: ((تا زۆر به‌م دواییه‌ش، زه‌ماوه‌ندکردن له‌گه‌ڵ ئامۆزا
هه‌ر ته‌نیا نه‌ریتێکی په‌سن نه‌بوو به‌س، به‌ڵکو مافێکی
ڕه‌واش بوو. ل/50))
صدیق الدملوجی. له کتێبی ((خێڵه‌کانی کوردستان))دا ده‌ڵێ:
((ده‌توانین بڵێین خێڵه‌کانی بادینان له‌ناو خۆیاندا خێزانێک
پێکدێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بینین، مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن
ئه‌گینا ژنخوازیی له نێوان خێڵێک و خێڵێکی دیکه‌دا ڕوونادات.
ته‌نانه‌ت له نێوان دوو گوندی هه‌مان خێڵیشدا که‌متر
ڕووده‌دا. به‌زۆریی له نێوان هه‌مان بنه‌ماڵه و به‌ره‌بابدا
ڕووده‌دا. ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وه‌چه‌کان بێهێز بن و
زاین که‌م بێت. ل/60))
ئه‌م نه‌ریته‌ش جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی
لایه‌نه نه‌ڕێنییه‌کانی بۆماوه له‌ناو هه‌مان بنه‌ماڵه‌دا،
ماوه‌ش له‌پێش ئازادی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری ژیاندا
ناهێڵێته‌وه. ئامۆزاکان خۆشیان بێ و ترشیان بێ هه‌ر ده‌بێ
بۆیه‌ک بن. هه‌روه‌ها بۆ خاڵۆزا و پوورزاکان.
تاکی خێڵه‌کی گه‌لێ جاران به شێوه‌ی ئاڵوگۆڕ (مقایضة) ژن
ده‌هێنێ، واته ((ژن به‌ژن)) ده‌کات. چاو ده‌گێڕێ و له‌گه‌ڵ
خێزانێکی دیکه‌ی هاوشانی خۆیدا ڕێکده‌که‌وێ و خوشکی خۆی له
گه‌ڵدا ده‌گۆڕێته‌وه.
ژن به‌ژن نه‌ریتێکی هه‌ره دزێوی خێڵه‌کییه، که هه‌رگیز
به‌دڵ و ئاره‌زووی مێینه ناشکێته‌وه. به‌ڵکو ته‌واو له
به‌رژه‌وه‌ندیی پیاوه. هه‌ندێ جاران بۆ ئه‌وه‌یه دوو
کوڕه‌لاوی پێدامه‌زرێنن و هه‌ندێ جار بۆ قه‌ره‌بووی
ملهوڕییه‌کانی پیاوه. کاتێ له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی دوژمن‌دا
به هۆی ژن به‌ژنه‌وه مه‌سڵه‌ت چێده‌بێ. به‌ڵام ژن به‌ژن ڕێک
و ڕه‌وان؛ خوشک گۆڕینه‌وه‌ی نێوان دوو خورته. ئه‌وه‌نده
هه‌یه به فه‌رمی و ئاشکرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. واته به
ئاماده‌بوونی مه‌لا و دوو شایه‌ت جێبه‌جێکراوه. ده‌نا هه‌تا
بڵێی ئاکارێکی ناشارستانی و دزێوه‌و مێینه باجه‌که‌ی ده‌دات.
چونکه له‌م گه‌مه‌یه‌دا، پیاو وه‌ک هه‌ر کاڵایه‌کی دیکه‌ی
بازرگانی مامه‌ڵه له‌ته‌ک خوشک و کچه‌که‌یدا ده‌کات.
وه‌ک چۆن تفه‌نگ یان ئه‌سپ هه‌ن دوو یان له‌وانه‌یه زیاتریش
به‌رامبه‌ر به‌خۆیان بهێننن؛ له‌کن مرۆڤی خێڵه‌کی ژنیش هه‌مان
شێوه وه‌رده‌گرێ. له گه‌مه‌ی ژن به‌ژندا شۆخه کچێک، بۆی
هه‌یه دوو ژن بۆ براکانی بکات. ته‌واو وه‌ک ئه‌و تفه‌نگ و
ئه‌سپه‌ی، باسمان کردن.
خورتی خێڵه‌کی ناهێڵێ هه‌روا سووک و ئاسان خوشکه‌که‌ی له
ده‌ست ببێته‌وه، چونکه خۆی به خاوه‌نی خوشکی ده‌زانێ،
هه‌روه‌ک چۆن خۆی به خاوه‌نی مه‌ڕ و ماڵات و گاوگۆتاڵه‌کانی
ده‌زانێ. بۆیه له به‌رامبه‌ردا داوای ژن یان هیچ نه‌بێ داوای
شیربایی ده‌کات. ئه‌م شیرباییه بۆی هه‌یه پاره‌و زێڕ بێ، یان
له‌وانه‌یه تفه‌نگ و ده‌مانچه و پارچه زه‌ویش بێ. لێره‌دا
(هۆڕ به که‌وا) مان وه‌بیردێته‌وه. ئه‌م گوزار‌شته
کوردییه بۆ به‌رله داهاتنی دراو ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌و
مانایه‌ی من پێویستیم به (که‌وا) هه‌یه، تۆش پێویستیت به
(هۆڕ)ه که‌واته ده‌کرێ من و تۆ ڕێک بکه‌وین و کاڵاکانمان
سه‌ربه‌سه‌ر، یان یه‌ک به‌دوو.. هتد بگۆڕینه‌وه.. جێی باسه
ئه‌گه‌رچێ له‌مێژه دراو له‌گۆڕێیه، که‌چی ئه‌م جۆره
مامه‌ڵه‌یه تاکو نهۆش له گونده‌کاندا هه‌ر ماوه. وه‌ک (ترێ)
سه‌ربه‌سه‌ر یان یه‌ک و دوو به (گه‌نم و جۆ).. هتد.
شیربایی چییه ئه‌گه‌ر فرۆشتن و به‌کاڵاکردنی مێ نه‌بێ. تۆ
سه‌رنج له‌وشه‌ی (شیربایی) بده؛ که وشه‌یه‌کی لێکدراوه، له
شیر‌و بایی پێکهاتووه. به‌شی دووه‌میان واته (نرخ). که
ده‌کاته دواکردنی نرخی ئه‌و بڕه شیره‌ی له‌قۆناخی
ساوا‌یه‌تیدا به‌کچه‌که دراوه. کچه‌که له‌ساوایه‌تیدا شیری
خواردۆته‌وه‌و ئێستا زاوا ده‌بێ نرخی ئه‌و شیره بجرنگێنێ!
به‌ڵام خۆ دیاره که دایک شیر به‌ساوا ده‌دات، که‌چی لێره‌دا
ئه‌و شیرباییه مافی دایکی کچه‌که نییه، به‌ڵکو مافی باوک و
براکانێتی!
له هه‌موو بار‌و دۆخێک‌دا مادام ئه‌و له به‌رامبه‌ر به‌شوودانی
کچه‌که‌ی یان خوشکه‌که‌یدا، وه‌ک کاڵا نرخی له‌سه‌ر داناوه،
که‌واته سه‌ودا و مامه‌ڵه له ئارادایه و ده‌توانین بڵێین
ئه‌و ئافره‌ته به‌کاڵا کراوه. دیاره له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه،
بێوه‌ژن ئه‌گه‌ر ته‌ڵاق درابێ یان مێرده‌که‌ی مردبێ یانژی
ئه‌نفالکرابێ، وه‌ک هه‌ر کاڵایه‌کی ده‌ستی دووه‌م حسابی
بۆده‌کرێ و نرخی داده‌به‌زێ!
له ژن و ژنخوازیدا سه‌دان خێزان له نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر
بڕی شیربایی ڕێک نه‌که‌وتوون و له‌دوا ساته‌کانی ئه‌م سات و
سه‌ودا نا ئینسانییه‌دا ژیوان بوونه‌ته‌وه. سه‌دان خێزانی
خێڵه‌کی هه‌ن کچی خۆیان له‌سه‌ر ماڵ ده‌هێڵنه‌وه، هه‌تا
نه‌خت، نرخی له‌سه‌ر دانراوی خۆی نه‌کات به شووی ناده‌ن.
بۆیه له ساتوسه‌وایه‌کی وه‌ها نائینسانی‌دا، که زیاتر له
دۆخی بازاڕ‌و مه‌زادخانه ده‌چێ، شتێک ناوی خۆشه‌ویستی بێ له
نێوان ژن و مێرددا چێنابێ! ئه‌وه‌ی چێده‌بێ دۆخێکه دووره
له‌سۆزو خۆشه‌ویستی؛ به‌ڵکو په‌یوه‌ندیی نێوان کاڵا و کڕیاره.
ناتوانین ئه‌و په‌یوه‌ندییه نهێنییه ساکاره‌ی له نێوان
کوڕه‌لاوێکی خێڵ و کچێکدا دروست ده‌بێ به خۆشه‌ویستی دابنێین.
کوڕانی خێڵ خۆیان ئه‌و په‌یوه‌ندییه به(که‌وتنه دا‌و) له
قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، که ڕێک له پرۆسه‌ی ڕاوکردنی ته‌یرو تواڵ و
ئاسک و مه‌ڕه‌کێوی ده‌چێ. تۆ گوێ بۆ گۆرانییه فۆلکلۆرییه‌کان
ڕادیره.
که‌م گۆرانیی فۆلکلۆریی هه‌یه پرۆسه‌ی ده‌سگیران گرتن به‌ڕاو
نه‌چوێنێ. بۆیه وشه‌ی [ڕاو] له زۆر گۆرانیدا دووباره
ده‌بێته‌وه: (( داوم که‌وتۆته داوی، جه‌رگم خوێن
ده‌ده‌ڵێنێ.. ئه‌رێ هۆ ڕاوکه‌ر گیان ڕاوت به‌تاڵه، توو ئیمام
عه‌باس کێت له خه‌یاڵه؟.. خۆ من ڕاوچیم و ڕاوی که‌و
ده‌که‌م.. که‌نیشکه کاڵه‌که‌م، تۆی نێچیری ڕاوه‌که‌م.. هتد))
له دۆخی وه‌هادا، که خورته‌که ڕاوچی بێ، که‌واته کچه‌که‌ش
وه‌ک له گۆرانییه‌که‌دا هاتووه ده‌بێته نێچیر! لێره‌وه
پێوه‌ندیی نێوان نێر‌و مێی مرۆڤی خێڵه‌کی، ڕێک وه‌ک پێوه‌ندیی
نێوان ڕاوچی و نێچیر وه‌هایه. دیاره ڕاوچی ئازاده. ئه‌و بۆی
هه‌یه هه‌رچی دڵی ده‌خوازێ له‌گه‌ڵ نێچیری خۆیدا، که به‌دیلی
که‌وتۆته ده‌ستی بکات. چونکه نێچیر له کۆیله‌ی بنده‌ستی
ڕاوچی بترازێ هیچی دیکه نییه! جێی باسه تاکو نهۆش
له‌کنه‌مه، جیاوازیی نێوان خۆشه‌ویستی و دڵداریی ناکه‌ن.
ئه‌گه‌ر تاکی خێڵه‌کی گه‌وهه‌رو مانای شه‌ره‌ف له جه‌سته‌ی
ئافره‌تدا ببینێ و چڕی بکاته‌وه؛ ئه‌وا بێ که‌م و زیاد
زاراوه‌ی شه‌ره‌ف، مه‌به‌ستی پێ په‌رده‌ی کچێنییه. واته
پاکیزه‌یی مه‌رجیی سه‌ره‌کی شووکردن و پێکه‌وه‌نانی خێزانه.
ئه‌و پیاوه‌ی مێینه‌یه‌ک بخوازێ پاکیزه‌یی له‌ده‌ستدابی ئه‌وه
مانای وایه ئه‌ویش هه‌رچی ڕێز هه‌بێ له‌کۆمه‌ڵدا له‌ده‌ستی
ده‌دا.. به‌بێ پاکیزه‌یی ئافره‌ت خێزانی ڕێزدارو به‌ختیار
چێنابێ. سوره‌تی (آل عمران) ئایه‌تی (15) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م
پرسه‌ده‌کات. (( إنا أنشأناهن إنشاء فجعلناهن أبکارا)). واته
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ئاینیش له‌گه‌ڵ خێڵدا هاوئاهه‌نگه.
پاشتریش به‌ستنی په‌یوه‌ندیی دڵداریی و خۆشه‌ویستی دێ، که
به‌لای مرۆڤی خێڵه‌کییه‌وه بڤه‌یه، چونکه له فه‌رهه‌نگی
ئه‌ودا له‌ودیو هاوسه‌رگیریی شه‌رعی و پێوه‌ندیی ژن و
مێردایه‌تییه‌وه خۆشه‌ویستی قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌گه‌ر ڕاسته
خێڵه‌کی شه‌ره‌ف و مانای شه‌ره‌ف له ئافره‌تدا ده‌بینێ ده‌بوو
لای سه‌رووی خۆیه‌وه جێی بۆ ته‌رخان کردبا. به چاوی
ڕێزه‌وه بۆی ڕوانیباو نابه‌رابه‌ریی له‌گه‌ڵدا
پیاده‌نه‌کردایه. کێ بینویوێتی وڵاتان ئاڵای خۆیان بێ‌ڕێز
له‌سه‌ر زه‌وی فڕێده‌ن؟ ئه‌گه‌رچی زه‌وی له خۆیدا نیشتمانه.
نا، هه‌موو میلله‌تێ ئاڵاکه‌ی، که ڕه‌مزێتی، یان وه‌ک بڕێ جار
ده‌ڵێن ((شه‌ره‌فێتی!)) به‌رز هه‌ڵده‌دا و به‌داری ئاڵاوه‌ی
ده‌کا، هه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنی هه‌ر گژه‌بایه‌کدا لر‌فه‌لرف
بشه‌کێته‌وه و له‌دوورڕا دۆست و دوژمن بیبینن.!
شه‌ره‌فی له‌وتاو ((زۆره‌ده‌ستگرته‌ی)) یان لاقه‌کردن و
خورتیگێ ((إغتصاب،
rape))
ئه‌گه‌ر مێینه‌که ژن بێ یان کچ، هه‌ر ده‌بێ تۆڵه‌ی
بکرێته‌وه. شه‌ره‌فی له‌وتاویش به‌زۆریی به‌خوێن
پاکده‌بێته‌وه. به‌ڵام وادیاره خێڵ ئه‌م یاسای تۆڵه‌یه
ته‌نیا له‌گه‌ڵ (لاقه‌کار ـ زۆره‌ده‌ستگرته‌ی) کورددا په‌یڕه‌و
ده‌کا نه‌ک له‌گه‌ڵ بیانی! ئه‌گه‌ر وه‌ها نییه بۆچێ تاکو
ئێستاش هیچ خێڵێک له‌سه‌ر هه‌ژده پاکیزه‌که‌ی به‌وڵاتی (میسر)
فرۆشران به‌ده‌نگ نه‌هات؟ خۆ ئه‌و پاکیزانه‌ش کورد بوو‌ن،
سه‌ربه خێڵه‌کانی ناوچه‌که بوو‌ن. وادیاره ته‌واوی ئه‌و
بنه‌مایانه له‌ئاستی داگیرکه‌ری که‌ڵه‌گادا لنگه‌وقووچ
بوونه‌ته‌وه!
من لێره‌دا له‌دیدی نامووسپارێزیی خێڵه‌کییانه‌وه باس له‌و
پاکیزانه ناکه‌م.. به‌ڵکو وه‌ک مرۆڤ باسیان ده‌که‌م، که نابێ
ساتوسه‌ودا وسووکایه‌تییان پێ‌بکرێ و به‌که‌نیزه بکرین و
به‌زۆره‌ملێ بکرێنه فرۆشیاری سێکس. نه‌خاسمه له‌م
سه‌ده‌یه‌دا، که سه‌رده‌می پیاده‌کردنی مافه‌کانی تاکه به‌ژن
و منداڵه‌وه. خۆ مرۆڤ کاڵا نییه هه‌تا بفرۆشرێ. مرۆڤی ئازاد
ده‌بێ به‌کارو ڕه‌نجی شانی خۆی بژی، هه‌ره‌ک هیچ جیاوازییه‌ک
له‌نێوان ئافره‌تی کورد‌و هی میلله‌تانی دیکه‌ی ئه‌م گۆی
زه‌وییه‌دا نابینم. ئیدی له‌پایچی بکرێنه له‌شفرۆش؟
بۆچی وه‌ک کاڵه‌و ورده‌واڵه به‌وڵاتان بفرۆشرێن؟ بۆچی ده‌بێ
له چاخی ئازادییه‌کانی تاکدا، که به‌ڕه‌نج و تێکۆشانی
هه‌زاران مرۆڤی له‌خۆبورده‌و ئازادیخواز‌و به‌درێژایی چه‌ندین
سه‌ده فه‌راهه‌م بووه، ئافرتی کوردی لێ بێبه‌ش بێ و هێشتا
هه‌ر له زیلله‌تدا بژی و به‌که‌نیزه بکرێ؟ ئازدکر‌دنی ئه‌و
پاکیزانه ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که به‌تایبه‌ت ڕێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ، که پێ له‌سه‌ر
ده‌ستکه‌وته‌کانی تاک داده‌گرن.
ڕاستت ده‌وێ پرسیارێکی ته‌واو نابه‌جێم ورووژاند! چونکه خودی
ئه‌و سه‌رخێڵانه‌و هه‌موو ئه‌و تاکانه‌ی خێڵیش، که ساڵانێک
چه‌کی جاشایه‌تییان له‌شان بوو، ده‌ستیان له ئابڕووتکاندنی
ئه‌و پاکیزانه‌دا هه‌بوو! چونکه له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا
ئه‌وان که‌وا سووری به‌ر له‌شکری داگیرکه‌ری عاره‌ب بوو‌ن.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا، ئه‌وان له‌خه‌می تاڵانیدابوون نه‌ک خه‌می
پاراستنی شه‌ره‌فی ئافره‌تی کورد. سه‌ر خێڵێک، که بووبێ
به‌جاش له‌شه‌ره‌ف بێبه‌شه، ئیدی چلۆن داوای لێده‌که‌رێ
شه‌ره‌فی ئه‌وانی دیکه بپارێزێ. ئه‌وه‌تا خێڵ بێده‌نگه‌ی
لێکردووه‌و نقه‌ی له‌خۆی بڕیوه! ئه‌وه توێژی ڕووناکبیره،
به‌تایبه‌ت کوردی ڕووناک‌بیری په‌ڕیوه‌ی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت
((چاک))، که به‌ده‌ربه‌سته‌وه، خه‌می پاکیزه فرۆشراوه‌کان
ده‌خۆن!
یه‌ک له‌باری ژن، ئه‌م دۆخه به‌کرده‌وه وه‌ها
نه‌که‌وتۆته‌وه. واته له‌دیدی خێڵه‌وه به‌رزو به‌ڕێز سه‌رنج
نادرێ. به‌ڵکو ته‌واو پێچه‌وانه‌یه. چونکه هه‌ر له ڕۆژی له
دایکبوونه‌وه جیاوازیی نێوان نێر‌و مێ له ئارادایه.
قسه‌یه‌کی خێڵه‌کییانه هه‌یه ده‌ڵێ: ((کچ، که‌س پیرۆزانه‌ی
بۆ ناهێنێ!)) واته له ته‌مه‌نی ساوایه‌تییه‌وه، که‌س
پێشوازی له‌ڕه‌گه‌زی مێ ناکات. باوک و دایک پێیان خۆش نییه
کچیان ببێ. جنێوی گه‌وره‌ی پیاوی خێڵه‌کی به ناحه‌زه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه پێیبڵێ: ((تۆ ژنیت، یان له ژن که‌متریت!)) ئه‌م
جنێوه ئه‌وه‌نده که‌رامه‌ت ڕووشێنه له‌وانه‌یه خوێنی
له‌سه‌ر بڕژێ. چونکه مانای وایه، به‌پێی ئه‌م جوێنه
مۆری نزمی و ترسنۆکی و بێغیره‌تی و بێهێزی و ڕژدی و هیچ
له‌باردانه‌بوونی به ته‌ختی ناوچاوانی به‌رامبه‌ره‌که‌یه‌وه
نا. چونکه له فه‌رهه‌نگی خێڵدا هه‌موو سیفه‌ته جوانه‌کان،
ئه‌وانه‌ی شان و شکۆ به مرۆڤ ده‌به‌خشن و له کۆمه‌ڵدا ئۆرت و
پله‌ی به‌رزده‌که‌نه‌وه، نێرانه‌ن.
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه‌ش بڵێم که ((زمانی کوردی))ش وه‌ک
هه‌موو زمانانی دنیا باوکسالاره‌و جیاوازیی له نێوان نێرومێدا
ده‌کات. له‌م ڕووه‌وه هیچ هه‌وڵێک بۆ چاکسازیی یانژی
پاککردنه‌وه‌ی زمانی کوردی له‌و وشه‌و ده‌ربڕینانه‌ی، که
به‌که‌م سه‌یری ژن ده‌که‌ن نه‌دراوه. ئه‌وی ڕاستی بێ، له‌زمانی
کوردی‌دا وشه‌ی ((پیاو)) جگه له‌ڕه‌گه‌زی نێر گه‌ڵێ مانای
دیکه‌ی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه. پیاو واته: ئازا، خاون قسه‌ی
خۆی، سه‌رڕاست و به‌رچاوتێرو گه‌لێک سیفه‌تی جوانی دیکه‌ش...
پیاو بێله‌وه‌ی وشه‌یه‌که، ده‌بێته ئیدیۆمیش. هه‌موو
لایه‌کمان گوێمان له‌م ده‌ربڕینانه‌بووه (( فڵان که‌س له
ماڵی خۆیدا پیاوه.. فیسار پیاوێکی پیاوانه‌یه.. پیاویان پیاو
وتووه و ژنیان ژن وتووه.. )) به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه واژه‌ی
((ناپیاو)) هه‌رچی ئاکاری ناجۆره تێیدا ده‌خوێندرێته‌وه.
به‌ڵام هه‌رچی وشه‌ی (ژن)ه، بێجگه له واتا‌ی ڕه‌گه‌زی (مێ)،
ئاکارگه‌لێکی ناجۆر ده‌گه‌یێنێ و ته‌واو دژی واتاکانی پیاوه.
په‌نده زۆر سه‌قه‌ته خێڵه‌کییه‌که ده‌ڵێ: ((ژن، سه‌گیش پێی
ناوه‌ڕێ)) واته هیچ ئه‌رزشێکی له‌کن خێڵ نییه. ئه‌گه‌ر
هه‌زار جمێنیشی پێدای وه‌ڵامی مه‌ده‌ره‌وه و وێڵی بکه. یان
((له‌قه‌ی ماین ئێشی نایه‌ت))، که ڕه‌نگه ئه‌مه‌یان له‌دیدی
سکسی ڕووته‌وه وترابێ. ده‌نا ئه‌سپ بیوه‌شێنێ یان ماین،
له‌قه هه‌ر له‌قه‌یه‌و جه‌رگ ده‌بڕێ.
بۆ نموونه سیفه‌تی به‌خشنده‌یی و به‌رچاوتێری، که تاکی
خێڵه‌کی به‌رده‌وام ده‌یڵێته‌وه‌و زۆر پێوه‌ی ده‌نازێ،
سیفه‌تێکی نێرانه‌یه. هه‌رچی ڕه‌گه‌زی مێیه ڕژدو
به‌رچاوته‌نگه. دیوه‌خان شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی عه‌گیدو
مێرخاسانه نه‌ک شوێنی ژنان. ئه‌وه پیاوانن مه‌ڕ سه‌ر ده‌بڕن
و له‌وێدا چاوتێرانه، ده‌رخواردی میوانی خۆیانی ده‌ده‌ن. نه‌ک
ژنان. خۆڕاگری و ددان به‌خۆداگرتن و پشوودرێژی سیفه‌تی
نێرانه‌ن، که‌چی گریان و کڕووزانه‌وه و وره‌به‌ردان و
خۆڕنینه‌وه ئاکاری مێیانه‌ن.
نێر نهێنییه‌کان ده‌پارێزێ و سڕی قایمه، که‌چی مێ قسه
له‌زاریدا ناوه‌ستێ و نهێنی بۆ ناپارێزرێ. هه‌روه‌ها بۆ
ئازایه‌تی و سوارچاکی و نیشان ئه‌نگێوی و هه‌موو ئاکاره
جوانه‌کانی دیکه‌ی له‌مه‌ڕ خێڵ. دیاره هه‌موو ئه‌مانه دیدو
بۆچوونی تاکی خێڵه‌کین له‌مه‌ر ژن... درێژه‌ی هه‌یه.. به‌ره‌و
گه‌وی چواره‌م |