گه‌وی
چواره‌م
ژن به‌شێکه له‌پێویستییه‌کانی پیاو
له‌کن مرۆڤی خێڵه‌کی ژن بێجگه له‌وه‌ی یه‌کێکه له
پیویستییه‌کانی پیاو، بۆ تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانی هیچی دیکه
نییه! واته ژن له‌خۆیدا هۆیه‌و ئامانج نییه. چونکه ئه‌م
که‌ره‌سته‌یه، ئه‌گه‌ر باش ئاگای لێی نه‌بێ و چاودێریی
نه‌کات. ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌گۆڕێیه تووشی شانکورتیی بکات و
عه‌یبه‌ی بهێنێته سه‌ر. واته مێینه هه‌رده‌م خاڵی لاوازی
نێرینه‌کانه. به‌ڵام به‌سه‌رێکی دی ئه‌گه‌ر ژن نه‌بێ، پیاو
ناتوانێ پراکتیزه‌ی نێرایه‌تیی خۆی بکات.
له یاسای خێڵدا ژن به‌شێکه له که‌لوپه‌لی پیاو. یان به‌گشتی
ده‌بێته موڵکی مێرد‌و باب و براکانی. واته مێ ناتوانێ
تاکایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆی به‌گوێره‌ی دڵی خۆی تێر
بکاو به‌هه‌ند بگرێ. نێره‌کان حوکم له‌وردو درشتی ژیانیدا
ده‌که‌ن. ده‌کرێ سه‌رخێڵێک بڵێ: من هه‌زار سه‌ر مه‌ڕو په‌نجا
تفه‌نگی بڕنه‌وو هه‌زار دۆنم زه‌ویی به‌رواوو چوار لاندکرۆزو
(سێ ژن)م هه‌یه! چونکه ژنیش وه‌ک هه‌موو ئه‌و فیگه‌رو
کاڵایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناومهێنان به‌رهه‌می هه‌یه. واته
شانبه‌شانی پیاو له‌کشتوکاڵ و تاقه‌تکردنی مه‌ڕوماڵات و...
هتد. به‌رهه‌مه‌کانیشی بۆ خۆی نین. چونکه ئه‌و ناتوانی
ته‌سه‌ڕوفیان پێوه‌بکات به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ژن به‌رهه‌می دێنێ
ده‌بێته به‌شێک له ئابووریی پیاوه‌که‌ی. بۆیه دیارده‌ی
فره‌ژنی، به‌رهه‌می ئابووریی پیاوی پێ هه‌ڵده‌کشێ.
ده‌کرێ بڵێین له جڤاتی خێڵه‌کیدا نیوه نێره‌که‌ی کۆمه‌ڵ
نیوه مێیه‌که‌ی ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌و له‌بواره‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕووناکبیریدا، به‌ته‌واویی
فڕێیداوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی مێژوو، واته مێ ئاماده‌بوونێکی
کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نییه. به‌م پێیه کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵ چه‌ق
ده‌به‌ستێ؛ چونکه له‌سه‌ر یه‌ک لاق به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
ژن وه‌ک له ئابووریی خێزاندا خاوه‌نی هیچ نییه. هیچ نه‌خش و
بڕیارێکیشی به‌ده‌ست نییه. وه‌ک پیاوی خێڵه‌کی خۆیان ده‌ڵێن:
((پرسی پێبکه به‌ڵام به‌قسه‌ی مه‌که!)) ئه‌سڵه‌ن پیاوی
خێڵه‌کی له‌لای نه‌نگه له‌کۆڕو کۆمه‌ڵدا ((ناو)) ی ژنه‌که‌شی
بهێنێ. وه‌ک ئه‌وه‌ی ناوه‌که‌شی هه‌ر عه‌وره‌ت بێ! ئه‌و
له‌بریی ئه‌وه‌ی نێوی هاوسه‌ری ژیانی بهێنێ، وشه‌ی ژنه‌که‌م،
خێزانه‌که‌م، که‌یبانۆکه‌م، دایکی منداڵه‌کان، حورمێ ...
به‌کاردێنێ. به‌گشتی پیاوی خێڵه‌کی، بۆ گوزارشت له ڕه‌گه‌زی
مێ، وشه‌ی ((زه‌عیفه)) ی له‌سه‌ر زاره، که به‌هۆی هاوماڵی و
هاوئۆلییه‌وه له کلتووری عاره‌به‌وه ئه‌م ((وشه)) یه‌ی بۆ
ماوه‌ته‌وه‌و دواتر بۆته به‌شێک له‌کتووری پیاوسالاریمان.
هه‌میشه پیاو له‌چه‌قدایه‌و مێ له‌په‌راوێزدا. مێ بۆ جوانی و
سێکس و ته‌ماشاکردنی مێرده‌که‌یه‌تی و بۆ وه‌چه خستنه‌وه‌و
تاقه‌تکردنی ماڵات و ماڵدارییه. بۆ ته‌ونگه‌ری و ڕستن و چنین
و کڵ نانه‌وه (گۆزه‌گه‌ریی) و مه‌شکه و مه‌ڵان و چیغ و
ڕه‌شماڵ دروستکردنه.. ئه‌وه‌تا یه‌ک له‌باری (وه‌فایی)
شاعیریش، (شیرین) ی به ده‌ستپێچکی خوری و ته‌شی ڕستنه‌وه پێ
جوان ڕه‌وایه ( شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ!)
له‌هه‌موو ئه‌م کارانه‌ی پێشتر باسمان کردن سه‌ختتر
ئاوکێشانه، له‌کانی و کارێزه‌کانه‌وه بۆ چێشت لێنان و
خواردنه‌وه، به‌هۆی (کونده) وه. ژنان ده‌بێ کونده ئاوه‌کان
بخه‌نه سه‌ر سمت و پشتیان و له‌سه‌ر‌چاوه‌ی ئاوه‌که‌وه
بیگه‌ێێننه خێوه‌ت یان ماڵه‌کانیان. ئه‌م کاره هه‌تا بڵێی
تاقه‌تپڕووکێنه‌و ده‌بێته هۆی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌کانی
پشت. به‌شێکیان هێمان گه‌نجن گێڕو گه‌وێر ده‌بن. جێی باسه
پیاو له‌م کاره‌دا هه‌رگێز هاوکارییان ناکه‌ن. چونکه به‌ڵای
پیاوانی خێڵه‌وه ئاوکێشان کارێکی ژنانه‌یه. ئه‌و پیاوه‌شی
به سه‌تڵ و گۆزه‌و کونده ئاوه‌وه ببینرێ ئه‌وا له‌کن
کوڕوکاڵی خێڵ و گوند ده‌بێته گاڵته‌جاڕو بابه‌تی پێڕابواردن و
هه‌رچی ڕێز هه‌بێ نایمێنێ.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا (2006) له‌که‌ناڵی کوردسات تیڤییه‌وه،
به‌چاوی خۆم فیلمێکی دیکۆمه‌نتارم له‌مه‌ڕ ژیانی ڕه‌وه‌ندی
ئه‌م ڕۆژگاره‌ی کوردستانی خۆرهه‌ڵات بینی. له‌و فیلمه‌دا، که
هه‌ر له‌خۆرهه‌ڵات به‌رهه‌مهێنرابوو، خورتێک ده‌ستووری ڕۆژی
زاوایه‌تی، خۆی گۆڕیبوو. دایکی (یان خوشک و براژن...) به
هه‌زاربه‌هه‌زاری کێوێکه‌وه دابووه پێش خۆی، هه‌تا
گه‌یاندییه چاڵ و باپێچێک، که به‌فری زستانی ڕابردووی
تێدامابوو. خورته‌که کێله‌به‌فرێکی زه‌لامی دابه سه‌رپشتی
داکیدا و دیسانه‌وه به‌و ئه‌سته‌مه ترسناکه‌دا دایه‌وه
پێش، هه‌تا گه‌یاندییه‌وه ڕه‌شماڵه‌که‌یان. بۆخۆی ده‌وری
کاروانچی و دایکی ڕۆڵی بارگیری ده‌بینی.
وێنه‌ی ژاکاوی ژن له په‌ندی کوردی‌دا:
زۆربه‌ی په‌نده‌کان دانراوی کوڕانی خێڵن؛
بۆیه به‌چاکه‌ی پیاو شکاونه‌ته‌وه.
دیاره هه‌ندێکیان تاقیکراوه‌و ئه‌زموونی ژیان کردوونی
به‌په‌ند. حیکمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌یان تێدایه و تاکو نهۆش خه‌ڵک
بڕوای پێیان هه‌یه. به‌ڵام هه‌ندێکیشیان له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش
چوونی مێژوودا بایه‌خی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌و ناتوانن له‌گه‌ڵ
ئه‌مڕۆدا ڕێبکه‌ن. پیاو بۆ به‌ژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی و
باڵاده‌ستیی خۆی له ماڵ و کۆمه‌ڵی باوکسالاردا وتوونی و
ڕۆیناون.
په‌نده کوردییه سه‌قه‌ته‌که ده‌ڵێ: (( ژنێکم ده‌وێ ژنانه،
پێسته بکا به‌هه‌مانه!)) یان (( ژن و ماڵیان وتووه!)) واته
ژن گه‌ره‌که له سنوور‌و چوردیواری ماڵدا ده‌ستڕه‌نگین بێ.
به‌واتایه‌کی دی کاری ده‌ره‌وه بۆ پیاوو ماڵداریی بۆ ژن..
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌ندانه ده‌ست له‌سه‌ر کاری ژنان
داده‌گرن، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن، که ژن گرێدراوی
ماڵه‌وه‌یه‌و سه‌ربه‌ستییه‌کی سنوورداری پێ ڕه‌وایه. له
لایه‌کی دیکه‌وه پیاو بۆیه سه‌ردارو سه‌روه‌ره چونکه
وێڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌سپ و مه‌ڕوماڵات و زه‌وییه،
ده‌شتوانێ سامان و داهاتی خێزان له مه‌ترسی تاڵان و بڕۆ
بپارێزی..
ئه‌م په‌نده‌ش، که ده‌ڵێ: (( کوڕ تاڵان گێڕه‌وه‌یه و کچ
تاڵانبه‌ر! )) ته‌واو بۆنی خێڵ و مێنته‌لێتی ڕه‌شماڵی لێوه‌دێ.
وه‌ک حه‌زره‌تی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له کتێبی په‌ندی پێشیناندا
لێکیداوه‌ته‌وه، مه‌به‌ستی له‌وه‌یه: کوڕ بۆ خۆی ده‌بات
به‌ڵام کچ بۆ مێرده‌که‌یه‌تی. جگه‌له‌وه‌ی کچ ناتوانی تاڵانی
گل بداته‌وه. ئه‌م په‌نده، جه‌ختیش له‌سه‌ر ترش و تاڵانی
وه‌ک یه‌کێک له ده‌رامه‌ته‌کانی خێڵ ده‌کات و به‌کارێکی
په‌سه‌ندی ده‌زانێ. له په‌ندێکی دیکه‌ی خێڵه‌کیدا هاتووه:
((کێرێ له ده‌رپێی خۆتا نه‌بی خوا بیبڕێ!))، که مه‌به‌ستی پێ
ئه‌وه‌یه: کچ شایانی ئه‌وه نییه دایک و باب پێوه‌ی بنازن.
ئێمه له زۆر جێ‌دا بۆ سه‌لماندنی ڕاکانمان له‌هه‌مبه‌ر خێڵدا
په‌نامان بۆ په‌ندی پێشینان بردووه، چونکه له جڤاتی
بێیاسادا، هێز پارسه‌نگی یاسایه. بیرت بێ ئێمه باس له‌جڤاکێک
ده‌که‌ین ئێستاشی له‌گه‌ڵدابی کێشه‌کان، تا ده‌گه‌نه تاوانی
کوشتن و بڕین له ڕێگه‌ی خێڵه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و یاسا
له ئاستیاندا ده‌سته‌وستانه. له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک خێڵدا،
که ده‌ستی یاسا تێیدا کورته، په‌ند وه‌ک یاسایه‌کی
نه‌نووسراوه. (( هه‌ندێ جاران په‌ند له کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌کیی
وه‌ک کورده‌واریدا مینا ـ یاسا ـ کێشه‌یه‌کی یه‌کلایی
کردۆته‌وه. له ئاستی ئه‌و په‌نده‌دا، که تاقیکراوه‌و
پوخته‌ی ئه‌زموونی خه‌ڵکه‌و له ڕسته‌یه‌کی چڕدا داڕێژراوه،
ئاو ڕاوه‌ستاوه‌و خه‌ڵک ملیان له موو باریکتره بووه...
بڕوانه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌نن،
چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر، 1998، ل/41.
(( ژن بێباوه‌ڕیشه و خۆشباوه‌ڕیشه)) وه‌ک شێخی خاڵ
لێکیداوه‌ته‌وه به‌و مانایه دێ: زۆر بێباوه‌ڕه به پیاو،
به‌ڵام زووش ده‌خه‌ڵه‌تی.. هه‌روه‌ها په‌ندێکی دیکه‌ی وه‌ک:
((ژن که نه‌توانێ تۆڵه بسێنێ، وه‌ک منداڵ ده‌گری.))
مه‌به‌ستی پێ ئه‌وه‌یه گریان چه‌کی بێده‌سته‌ڵاتانه‌و ژنیش
بێده‌سته‌ڵاته، له ته‌نگانه‌دا ته‌نیا گریانی له‌ده‌ست دێ.
ئه‌م په‌نده‌ش، که ده‌ڵی: (( ژن یا به هه‌مانه‌یه‌ک پاره،
یا به هه‌مانه‌یه‌ک درۆ.)) وه‌ک شێخی خاڵ لێکیداوه‌ته‌وه،
مه‌به‌ستی پێ ئه‌وه‌یه: ژن به پاره‌ی زۆر شووده‌کات، ئه‌نجا
یان هه‌مانه‌یه‌ک پاره‌ی بۆ هه‌ڵڕێژه، یاخود هه‌مانه‌یه‌ک
درۆ.. به‌ڵام له‌هه‌مبه‌ڕ ئه‌و پیاوانه‌دا، که له‌به‌ر خاتری
هه‌مانه‌یه‌ک پاره ژنێک ماره‌ده‌که‌ن دوو ته‌مه‌نی خۆیان
هه‌یه، په‌ندێکی ئه‌وتۆ گومان نابه‌م.
له کتێبی (په‌ندی کوردی)ی عومه‌ر شێخ الله دا، که زیاتر
په‌نده‌کانی ده‌شتی دزه‌یی له‌خۆ گرتووه و ئاوێنه‌ی جیهانبینی
و هزری خێڵه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه، وێنه‌ی ژن لێره‌شدا له
ناوچه‌و خێڵه‌کانی دیکه باشتر نییه. ئێوه سه‌رنج له‌م
په‌نده بده‌ن: ((ژن نۆهه‌ت و نۆ ئۆینی شاردیته‌وه، یه‌کی
ئاشکرایه.)) له ڕاستیدا ئه‌م په‌نده زیره‌کی ژن ده‌رده‌خا.
چونکه ئۆین زانین ئاکارێکی ئه‌رێتییه، که‌چی کوڕانی خێڵ به
نه‌رێتی بۆیان حساب کردووه. ژن، که ((سه‌د ئۆین)) واته
گه‌مه‌و فێڵ یانژی مه‌کر بزانێ و یه‌کێکی ده‌ربخا، دیاره
ئه‌وانی دیکه‌ی بۆ کاتی ته‌نگانه و لێقه‌ومان هه‌ڵگرتووه،
ئیدی بۆچی ده‌بێ (ناقیسول عه‌قڵ) بێ؟ خۆ له قورئاندا
مه‌کرزانین وه‌ک سیفه‌تێکی خواوه‌ندانه باسکراوه!
له په‌ندێکی دیکه‌ی هه‌مان کتێب‌دا هاتووه: ((ژن و ڕێوی یه‌ک
ته‌بیعاتن.)) ئه‌م په‌نده‌و ئه‌وه‌ی پێشوو، له ڕووی مانا‌و
مه‌به‌سته‌وه له‌یه‌که‌وه نزیکن. چونکه په‌نده‌که ژنی به
(ڕێوی) چواندووه، به‌و حسابه‌ی گیاندارێکی فێڵبازه. گوایه
خاوه‌ن په‌ند به‌وه‌ی ژنی به‌ڕێوی چواندووه؛ ویستوویه‌تی له
ئاستی ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تی ژن دابه‌زێنی. به‌ڵام له
ڕاستیدا ڕێوی گیاندارێکی زیره‌که‌و له‌چاو گیاندارانی دیکه‌دا
چاکتر ده‌توانێ خۆی له‌داوو ده‌هۆی مرۆڤ ڕزگار بکات. ئه‌مه‌ش
دیسان ئاکارێکی ئه‌رێتییه، ئه‌گه‌رچی په‌نده‌که به نیازی
نه‌رێتییانه داڕێژراوه.
ژن بۆ ئه‌وه ده‌ست نادات و ڕایه‌کی ناکه‌وێ سه‌رخێڵ بێ.
چونکه به‌پێی فه‌رهه‌نگی خێڵ ئه‌و لێیناوه‌شێته‌وه سه‌رکرده
و پێشه‌نگ بێ. په‌نده خێڵه‌کییه‌که‌ش ده‌ڵێ: (( ژنیان کرد به
کوێخا، ساڵی حه‌وت جار بزنی بڕییه‌وه!)) که‌چی مێژووی کورد
پێمان ده‌ڵێ، ژنی کورد نه‌ک هه‌ر کوێخایه‌تی، به‌ڵکو به
سه‌رکه‌وتوویی میرایه‌تیشی کردووه.. ئه‌م گوتانه‌ی لای
خواره‌وه‌ش سه‌ر به‌چه‌ند شێوه‌زارێکی زمانی کوردین: ( ژنانی ،
ژنانیله ، سه‌رژنانی، سه‌رژنانیله، سه‌رژنانه، به‌ربووک،
به‌له‌کناچێ، خله‌کچانی، ژه‌نانه، سه‌ره‌ژه‌نانی، حه‌مه‌کچێ،
شه‌کله...) هه‌ر هه‌موویان پیاو به‌ژن ده‌چووێنن. هه‌مووشیان
بۆ داشکاندنی ڕێز‌و جه‌وهه‌ری پیاون، چونکه ئاکاریان له
ئاکاری ژن ده‌چێ. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره قسانه
ده‌یسه‌لمێنن، که زمانی کوردیش هه‌ر به‌لای ژن‌دا دایده‌شکێنێ.
ئه‌گه‌رچی له مێژووی گه‌لی خۆماندا نموونه‌ی ئافره‌تی ئازا‌و
گیانفیدا هه‌ن و زۆریشن، ئاماژه‌یان پێبدرێ، که‌چی به‌لای
مرۆڤی خێڵه‌کییه‌وه ژن به‌ره‌نگاری و که‌ڵه‌وه‌کێشی پێناکرێ.
ئه‌و هه‌رکاتێ دووچاری ته‌نگانه‌و ته‌نگژه هات، له گریان و
خۆ ڕنینه‌وه‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌و سینگ کوتان به‌ولاوه هیچی
دیکه‌ی له ده‌ست نایه‌ت. له‌م ڕووه‌وه زۆر وته هه‌ن وه‌ک:
((وه‌ک ژن زووڕه زووڕ ده‌گری، مه‌گری خۆ تۆ ژن نیت! چه‌کی
ژنان گریانه...)) که‌چی ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، گریان له
خۆیدا سیفه‌تێکی ئینسانییه به نێر‌و مێیه‌وه، به‌گه‌وره‌و
بچووکییه‌وه.
ژن ده‌بێ به‌رگه‌ی هه‌موو بۆڵه‌بۆڵێکی مێرد وکه‌س و کاری
مێرده‌که‌شی بگرێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی لێشی بدات
ئه‌و نابێ ماڵه‌که‌ی جێبێڵێ، زۆربه‌ی ژنانی خێڵیش پێێان وایه
که ژن ده‌بێ به‌رگه‌ی نۆشینی تاڵاوی ژیان بگرێ، ماڵه‌که‌ی
چۆڵنه‌کات و بیگوزه‌رێنێ ، چونکه په‌نده‌که ده‌ڵێ: (( ژن
به‌تۆران سووک ده‌بێ!))
توند‌و تیژی و زه‌بر پیشاندان به‌رانبه‌ر به‌ژن له‌کۆمه‌ڵگه‌ی
خێڵه‌کیدا مایه‌ی شانازییه. پێچه‌وانه‌که‌شێ، واته ڕێزگرتن
له ژن و نه‌رمی نواندن و دڵسۆزیی بۆ تاکژنی و به‌یه‌کسانی بۆ
ڕوانینی له‌گه‌ڵ پیاودا ده‌بێته مایه‌ی دابه‌زینی ڕێزی پیاو
له نێوان پیاوانی خێڵدا. خێڵ وه‌ک له‌سه‌ره‌وه هه‌ندێکیمان
خسته‌ڕوو بۆ ناوزڕاندی مێ و هه‌م ئه‌و پیاوانه‌شی ڕێز له‌ژن و
مافه‌کانی ژن ده‌گرن، واژه‌ی (( حیزه پیاو))و ده‌یان زاراوه‌ی
حازربه‌ده‌ستی پێیه. ئه‌وان بڕوایان به یه‌کسانی و ئالیکاریی
ته‌واوی نێوان ژن و پیاو نییه.
هه‌روه‌ک چۆن خوشک و برا له پێگه‌و ڕێگه‌دا جیاوازن، برازا‌و
خوشکه‌زاش هه‌مان ده‌ستوور. چونکه به حسابی مرۆڤی خێڵه‌کی،
خوشکه‌زا ناتوانێ وه‌ک برازا ببێته پشت. چونکه یه‌ک
به‌ره‌باب و یه‌ک خوێن نین.. په‌نده‌که‌ش ده‌ڵێ: ((برا له‌پشت
برا بێ مه‌گه‌ر قه‌زا له‌لای خودا بێ!)) خوشک وه‌ک پشت و په‌نا
له کووله‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناوی نه‌هاتووه. به‌ڵکو له هه‌ندێ
ناوچه‌دا به خوشکه‌زا ده‌ڵێن: (( خوارزا)) سه‌رنج بده چلۆن
به قودره‌تی ئه‌قڵی ڕه‌شماڵ ((خوشک)) بووه به ((خوار))!
ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یێنێ، که پله‌و پایه‌ی
خوشکه‌زا له ((خوار)) برازاوه‌یه، هه‌روه‌ک چۆن خوشک له
((خوار)) براوه‌یه؟.. درێژه‌ی هه‌یه .. به‌ره‌و گه‌وی
پێنجه‌م |