05-03-2007
هۆڵته -سوێد
پێبکه‌نه با وه‌ک و من خه‌می دونیا تێت نه‌ئاڵێ
وه‌ک و
ماری سه‌ره ڕێگا ئه‌و گریانه‌ش تۆ نهگهزێ
به
چاوی تۆ زۆر حه‌زئه‌که‌م پایز ئاسا ههڵبووهرێم
هه‌ر
وه‌ک گه‌ڵای ئێوارانی به باڵا تدا دا ببارێم
من بۆ
خۆتمه خۆشم ئه‌وێی ئه‌ی ئه‌و گوڵه‌ی بهدڕکهوهی
خه‌می
تۆمه نه با زریان توڕهببێ و ههرهسبێنی
له‌هه‌ر
باخێ تۆ بهدیکهم به‌ر لهبۆنت ئه‌تناسمه‌وه
جا به‌ن
چی تۆ ڕووخابی و سه‌فه‌ر منیش بخواته‌وه
ئه‌ی
ئێواره بۆ نامبهیته سهرگلێنهی ئه‌و ئاسمانه
تا
ببینم چاوی ته‌ڕی نیشتیمانێک بۆ ڕژاوه
منم
ئازیز یه‌که‌م گریان یه‌که‌م به‌فر که باریووم
بهسهرباڵای دره‌ختێکا ڕووت ڕووت هه‌روه‌کو خۆم
|