ستۆکهۆڵم
کۆتایی
2006
به‌رگی پێشه‌وه‌ی کتێبه‌که!
کۆچیرۆکی: "نامه‌یه‌ک بۆ به‌هه‌شت"
نووسه‌ر:
باران
ستۆکهۆڵم، کۆتایی 2006
کۆچیرۆکی "نامه‌یه‌ک بۆ به‌هه‌شت"، به زمانه
شیعرییانه‌که‌یه‌وه جۆلانه‌یه‌کی ره‌نگینه بۆ حه‌وت ده‌قی
چیرۆک و په‌خشانی، که هه‌ر ده‌قێک له‌و ده‌قانه له چه‌ندان
رووداو، پرسیاری ئه‌ڤینداریی، په‌رۆشییه‌کانی گه‌نج له نێوان
ژیانی ته‌راوگه‌نشینی و بانگه‌کانی یاده‌وه‌ریی منداڵیی و دۆخی
که‌سه‌کان له ژیانێکی دڕدۆنگی ته‌کنیکی و گه‌ڕان به دوای
یاده‌وه‌رییه‌کانی منداڵی، ده‌چنێته‌وه. چیرۆک‌نووس (باران)
به کۆپله‌گه‌لی چڕی چیرۆکگه‌لێکی وه‌ک: "زایه‌ڵه‌ی پارچه
پارچه بوون"، "تراویلکه‌ی باڵه‌کان"، "گوڵێک له گوێزان"،
"چاوه گریاوه‌کان پێکه‌نین"، "سێ‌ێ‌ێ..."، "ئه‌مشه‌و چ سارده
ئه‌زیزمان" و "نامایه‌ک بۆ به‌هه‌شت"ه‌وه کۆی ئه‌و رووداو،
پرسیار و په‌رۆشییه بوونگه‌رایانه‌ی ژیان ده‌گوازێته‌وه ناو
گه‌ردوونی زمان و نهێنییه‌کانی ئه‌و ژیانگه‌له، که پێش
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکانه نه‌بینراو بوون، ئاوه‌ڵا
ده‌کاته‌وه و بوارێک بۆ خوێنه‌ر ده‌سازێنێ که له رێگای
خه‌یاڵاندن و ئه‌زموونه‌وه ئه‌و ژیان و رووداوگه‌له‌ی که
له‌و کۆچیرۆکه‌وه ئاماده‌ییان بینراو کراوه، شرۆڤه
بکاته‌وه. یان ئه‌گه‌ر به زمانی نووسه‌ری ئه‌م کۆچیرۆکه‌وه
بپه‌یڤین، که هانده‌رییه‌کانی به گۆهێنانی ئه‌و رووداو و
کۆپه‌رێشانییه له "مه‌ستببوونه لا به هه‌ستتر"ه‌کانی
خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یان هه‌ڵگرتووه، چونکه خولیای ئه‌و
"کۆپیاسه"یه‌ی (باران) له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆ په‌رێشانیی و
یاده‌ره‌رییانه‌ی منداڵی ئه‌وه‌یه که ئه‌و "مه‌ستیم
مه‌به‌ستره"ی خۆیمان پێڕابگه‌یه‌نێ. ("سێ‌ێ‌ێ..."،
لاپه‌ڕه: 75)
لێره‌دا
ده‌کرێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین، که ئه‌مڕۆ له روانگه‌ی به‌شێک
له‌و ئه‌کادیمیانه‌ی که له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا
ده‌نووسن، هونه‌ری چیرۆک به ته‌رزه شێوازێکی سه‌ربه‌خۆ، یان
دابڕاو له ژانره ئه‌ده‌بییه‌کان پێناسه ده‌که‌ن. له‌بۆیه
خوێنه‌ریش ده‌توانێ له روانگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆوه، یان دابڕاو
له ژانره ئه‌ده‌بییه‌کانه‌وه ئه‌و چیڕۆکانه راڤه بکا.
لێره‌وه ده‌کرێ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی چیرۆکێکی تۆکمه و
خه‌مڵیوو له ده‌قێکی چڕ و پڕ، شێوازێکی چه‌شه ئامێز، شێوازێک
که له نێوان زمانی ده‌ره‌کی و زمانی ناوه‌کی؛ ده‌قی ده‌ره‌کی
و ده‌قی ناوه‌کیدا هاوئاهه‌نگ و مشتوماڵکرا وێنا بکه‌ین.
هاوکاتیش پێویسته ده‌قی چیرۆکێکی سه‌رکه‌وتوو هه‌ڵگری
گرێیه‌ک، گرفتێک، رووداوێک بێ؛ یانیش ده‌قی چیرۆکێکی
خه‌مڵیو، وه‌ک هونه‌ری شیعر، بتوانێ ته‌قینه‌وه‌ک بسازێنێ.
که‌واته هونه‌ری چیرۆک هێنده‌ی له‌گه‌ڵ شیعرییه‌ت هاودۆسته،
هێنده له‌گه‌ڵ ژانره‌کانی دیکه نزیک نییه.
وێڕای
ئه‌مه‌ش، به‌ده‌ر له‌و پێناسانه‌ی ئێمه، ده‌کرێ هونه‌ری چیرۆک
شێوازێک بێ که خاوه‌ن پێناسه‌گه‌لێکی دیکه‌ی خۆی بێ. به
واتایه‌کی دیکه، ده‌کرێ هونه‌ری چیرۆک بریتی بێت له شێوازێک
که چیڕۆکنووس به خۆی شێوازه‌که‌ی دیاریبکا؛ شێوازێک که له
بۆته‌ی ئه‌و پێناسانه‌ی که کراون/ده‌کرێن به‌ده‌ر بێ. یان به
واتای والته‌ر بینیامین، چیرۆکێکی سه‌ره‌که‌وتوو، وه‌ک
هه‌ر به‌رهه‌مێکی تری ئه‌فراندن، له‌وه‌دا به‌رجه‌سته
ده‌بێته‌وه که له‌ناوماندا بژی و ناچارمان بکا بۆ که‌سانی
تری بگێڕینه‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه چێرۆک بۆ ئه‌وه‌ی
نێهێنییه‌کانی ژیانمان بۆ هه‌ڵبێنێ و ئاوه‌ڵابکاته‌وه، به
کۆپله چڕ و پوخته‌کانییه‌وه بیرۆکه، رووداوێک، ئه‌زموونێک
له ژیانی مرۆڤه‌کان له ناو گه‌ردوونی زماندا ده‌ترنجێنێ .
به‌مجۆره چیرۆکیش پرسیار و په‌رۆشییه‌کانی بوونمان به گۆ
دێنێ، که پێشتر بێده‌نگ بوون، یان بینراو نه‌بوون. لێ ره‌نگه
بۆ چیرۆک‌نووس ئاسان بێت که به‌شێک له‌و پرسیار و په‌رۆشییانه
شیبکاته‌وه و ئاوه‌ڵا بکاته‌وه، هاوکاتیش به‌شێکیش له
سه‌ختی شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیار و په‌رۆشییانه په‌یوه‌ستن
به شێوه‌ی هونه‌ری لێزانی و ئاستی ده‌رککردن لای
چیرۆکنووسه‌وه.
به‌مجۆره (باران) له رێگای هێڵکێشی و نه‌خشه‌سازی ناوه‌وه و
به‌رگی ئه‌و کۆچیرۆکه‌یه‌وه ئاسۆیه‌کی ره‌خساوتر بۆ خوێنه‌ر
ده‌رخسێنێ، که وێڕای چه‌شه‌ی زمانه شیعرییه‌که‌شی،
چه‌شه‌یه‌کی جوانناسی تر فه‌راهه‌م بکا. لێره‌وه نابێ
ئه‌وه‌مان له یاد بچێ، که (باران)، وه‌ک گه‌نجێک خاوه‌ن
شێوازی زمانێکی ره‌وانی کوردییه، که ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی گه‌نجی
تاراوگه‌نشین نه‌ک هه‌ر شاره‌زاییه‌کی باشیان له زمانی کوردی
نییه، به‌ڵکوو خولیای فێربوونیشیان لاوازه، هاوکاتیش
(باران) خاوه‌ن سه‌لیقه‌یه‌کی هه‌مه‌ره‌نگه: وێڕای
چیۆکنووسین و په‌خشاننووسن، له دیزاین، نه‌خشه‌سازی سایت و
کتێب‌دا ده‌ستڕه‌نگینه. هاوکاتیش ئه‌مڕۆ کیژه نووسه‌ره‌کانی
کورد، چ له تاراوگه و چ له کوردستانیش، ئه‌وه‌نده‌ی به
شیعره‌وه سه‌رقاڵن، هێنده به چیڕۆک و په‌خشانه‌وه سه‌رقاڵ
نین، ئه‌مه‌ش، ره‌نگه، بۆ ئه‌و جیهانبینییه‌ی که له
کن زۆرێک له نووسه‌ر و خوێنه‌ری کوردی نێرینه و مێینه‌وه
هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه، که گوایه شیعر، وه‌ک ئاسانترین
شێوازی ده‌ربڕین، بێ زانیارییه‌کی باش له‌سه‌ر زمان و
پاشخانێکی قووڵی رۆشنبیریی ده‌توانرێ گوزاره له هه‌ست و
خه‌مه‌کانی مێینه‌وه بکا. به‌هه‌مه حاڵ، لێره‌دا ئێمه
بوارمان نییه وردتر ئه‌و بۆچوونه‌مان روون بکه‌ینه‌وه.
به‌مجۆره ئه‌و رووداو، په‌رۆشیی و پرسیاره‌گه‌له‌ی که
نووسه‌ری "نامه‌یه‌ک بۆ به‌هه‌شت" به گۆیان ده‌هێنێ، هه‌ر
ته‌نیا له ئاستی زمانی چیرۆک یان په‌خشانیدا نمایشیان ناکا،
به‌ڵکوو به شێوازی هونه‌ری وێنه‌کێشی و ئاماده‌یی رۆشنایی
شیعرییه‌وه ره‌هه‌ندێکی تریان پێده‌به‌خشێ.
ده‌با
پێکه‌وه ئه‌و کۆپله‌یه بخوێنینه‌وه، که هه‌رده‌ڵێی
ئازارێکی ته‌ڕه له گه‌ردوونی زمانه‌وه ده‌تکێ:
"پێده‌چێت
بارانی ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌و کچه‌دا باریبێت!"
("چاوه گریاوه‌کان پێکه‌نین"، لاپه‌ڕه: 66)
که‌واته (باران) له‌و کۆچیرۆک و په‌خشانه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌وێ و ئێره؛ ژیانی تاراوگه و یاده‌وه‌ری زارۆکایه‌تی،
چیرۆکه‌کانی ئه‌و ژیانه نه‌بیراوه‌ی که‌سگه‌ل له‌گه‌ڵ یه‌کتر
ئاشت بکاته‌وه، یان وه‌رچه‌رخانێک، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌و
رووداو، پرسیار و په‌رۆشییانه‌ی که له ژیانماندا په‌نهانن
بسازێنێ، ده‌یانگوازێته‌وه بۆ سه‌ر کۆجۆلانه ره‌نگینه‌که‌ی،
ناو کتێبه شینه ئاوییه‌که‌ییه‌وه. له‌وێدا هه‌ر که‌سه و
به دڵێ خۆی، به ده‌م هه‌ژانه‌وه، چیرۆکه‌کانی خۆیان،
یاده‌وه‌رییه‌کانی منداڵی و ئه‌زموونی ئه‌ڤینداری خۆیان بۆ
رۆژگارێکی ته‌کنیکێنراو؛ په‌رته‌وازه له ناو هێمایه‌کان
بگێڕنه‌وه. له‌وێ له‌و رۆژگاره به ته‌کنیک گه‌مارۆدراوه‌دا،
که گه‌نج له نێوان وێڵبوون به دوای ئه‌ڤیندارییه‌کی سه‌رووی
واقیع؛ په‌یوه‌ندییه‌کی مێتافیزیکی و له‌مپه‌ره
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌با، بێجگه له
خاکه‌ساری خه‌ونه‌کانی ئاسۆیه‌کی دیکه‌ی له به‌رده‌مدا
نه‌ماوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه چیرۆکه‌کانی "نامه‌یه‌ک بۆ
به‌هه‌شت" ته‌نیا له تاکه چیرۆکێکی که‌سێک، یان شوێنێک پێک
نه‌هاتوون، به‌ڵکوو له کۆچیرۆک، رووداوگه‌لی ره‌نگا و
ره‌نگه‌نه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه.
ژانی
ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ی منداڵی و پرسگه‌له‌ی تاراوگه له‌وه
ده‌ته‌قنه‌وه که :
"ئه‌م
سه‌فه‌ره که چوومه‌وه ئه‌وێ یه‌کجار نامۆ بوو پێم! یاسا
سوواوه‌کان له‌وێش وه‌کوو داڵێکی برسی بێڕه‌حمانه به‌ر
ده‌بوونه جه‌سته‌ی رووتم، ونجڕ ونجڕیان ده‌کردم. چاوه
بزه‌کانی داب و نه‌ریتیش به رۆژی رووناک ده‌یانتۆقاندم، هه‌ر
به گه‌یشتنم نهێنی خه‌یاڵێکی خاویان لا درکاندم!"
("چاوه گریاوه‌کان پێکه‌نین"، لاپه‌ڕه: 62).
له‌و
روانگه‌یه‌وه "نامه‌یه‌ک بۆ به‌هه‌شت"، ره‌نگدانه‌وه‌ی زمانی
ناوه‌کی، یان یاده‌وه‌ری زارۆکایه‌تی و زمانی ده‌ره‌کی، یان
زمانی یاده‌وه‌رییه‌کانی تاراوگه؛ ئه‌و که‌ش و هه‌وایه فره
ره‌هه‌ند و لێکترازاوه، یان کۆده‌نگه‌ییه. خودی (باران)یش،
وه‌ک گه‌نجێکی ئه‌و رۆژگاره تاراوگه‌نشینه‌ی وڵاتی سوێد،
هه‌ڵگری ئه‌وکۆ پێناسه یان زمانه فره ره‌هه‌نده‌یه.
لێره‌وه ئه‌و پرسیار و په‌رۆشییانه‌ی که ده‌بنه رووداوی
ده‌قی چیرۆکێک به یارییه‌کانی نێوان زمانی ده‌ره‌کی و زمانی
ناوه‌کی چیرۆکه‌که‌وه ده‌چنرێنه‌وه و دواجاریش ئه‌و
ته‌قینه‌وه چاوه‌ڕانکراوه رووده‌دا، که چیرۆکێکی
سه‌رکه‌وتوو هه‌ڵگریه‌تی. هاوکاتیش خوێنه‌ر به حه‌زی خۆی ئه‌و
پرسیار و په‌رۆشییانه راڤه ده‌کاته‌وه.
له‌و
دیده‌وه کۆچیرۆکی "نامه‌یه‌ک بۆ به‌هه‌شت" هه‌ر ته‌نیا له
تاکه رووداوێک، یان له چیرۆکی تاکه که‌سێک پێک نه‌هاتووه،
به‌ڵکوو بریتییه له کۆرووداێک، یان کۆچیڕۆکی گه‌نجگه‌لێکی
کورد، یان کیژگه‌ل و کوڕگه‌لێکی کوردی تاراوگه‌نشین و رۆژگاری
ته‌کنیک ناودێری بکه‌ین. وێڕای ئه‌و دیده‌ی ئێمه، خوێنه‌ر به
گوێره‌ی خولیایه‌کانی خۆیه‌وه ده‌توانێ چه‌ندان چیرۆک له‌و
چیرۆکانه‌وه بسازێنێ.
به‌مجۆره (باران) به رێگای هه‌ر یه‌ک له چیرۆکه‌کانی
کتێبه‌که‌یه‌وه ته‌نیا چیرۆکی یاده‌وه‌ریی منداڵی، گرفتی
گه‌نجێکی تاراوگه‌نشین، رووداوه‌کانی کۆڵانی گه‌ڕه‌ک له
رۆژگاری مندالێ... هتد ناگێڕێته‌وه، به‌ڵکوو هاوکاتیش له
بۆته‌ی چیرۆکی ژیانی ئه‌و تاکه‌که‌سانه‌وه چیرۆکگه‌لێکی
دیکه‌ش له‌و ژیانه نه‌بینراوه‌کان ده‌چنێته‌وه. چونکه ئه‌و
کۆپرسیار، کۆپه‌رۆشییانه‌ی که ئه‌و تاکه‌که‌سانه‌ی
له"نامه‌یه‌ک بۆ به‌هه‌شت" دێنه گۆ، په‌رۆشییه‌کانی ئێمه‌شن،
له‌بۆیه خوێنه‌ریش دوای خوێندنه‌وه‌یان ده‌توانێ به
پیاسه‌یه‌کی تر له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆپه‌رێشانی و
یاده‌وه‌ره‌یانه‌وه چیرۆکه‌کانی خۆی بگێڕێته‌وه.
له‌و
دیده‌وه "نامه‌یه‌ک بۆ به‌هه‌شت"، کتێبێکه، جۆلانه‌یه‌که بۆ
کۆ رووداو و چیرۆک، دیوی شله‌ژاوی ئه‌و گه‌نجه کوردانه‌ی
تاراوگه، کۆچی هه‌میشه‌ی په‌رۆشییه‌کانی روحی لێکترازاوه‌ی
گه‌نجانی تاراوگه‌ن به دوای یاده‌وه‌ری منداڵی و ناسنامه‌ی
یه‌که‌م ماڵ؛ زمان.
له دوو
توێی ئه‌و چیرۆکانه‌وه ده‌بینین هه‌ستی راڕایی شوێنی
تاراوگه، چیرۆکی زارۆکایه‌تی و فه‌راهه‌م کردنی ئارامگایه‌ک
هه‌میشه له نێوان گفتوگۆ و نامه گۆڕینه‌وه‌ی
ئه‌ڤینداره‌کانه‌وه ئاماده‌ییان هه‌یه. له‌بۆیه (باران)
ئاگایانه چیرۆکی منداڵی، ئه‌ڤینداریی نێوان گه‌نجه‌کانی
تاراوگه وێنا ده‌کا، که له‌وێدا هه‌ست ده‌که‌ین ده‌خوازێ
مانایه‌کی ئه‌ڤیندارانه به یاده‌وه‌ریی گه‌نجی کوردی
تاراوگه‌نشین ببه‌خشێ. چونکه ئه‌و گه‌نجه له گه‌ردوونێکدا
ده‌ژی که له‌وێدا له نێوان ئومێد و ده‌سته‌به‌رکردنی
خه‌ونه‌که‌یدا سه‌رگه‌ردانه. که‌واته ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و
کۆیاده‌وه‌راییانه‌یه که له‌وێدا بانگی ئاگایی زمانی
داستنابێژه‌که‌ی ده‌کا و به‌مه‌ش زمان کۆیاده‌وه‌ریی چڕ
ده‌کاته‌وه، ده‌ته‌قێنێته‌وه:
"ئاخر
من ساڵانێکه میزه‌ڵانێک له گوێچکه‌ما ده‌ته‌قێته‌وه...
هاوار ده‌که‌م، ده‌نووشتێمه‌وه، کوت کوت و پارچه پارچه
جه‌سته‌ی ئه‌و کۆ ده‌که‌مه‌وه..."
("زایه‌ڵه‌ی پارچه پارچه بوون"، لاپه‌ڕه: 23)
هاوکاتیش (باران) به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکانه‌ی ژیانی
گه‌نجانه‌وه بۆ ناو جۆلانه‌ی چیرۆکه‌کانییه‌وه هه‌وڵده‌دا
دڵنه‌واییه‌ک به ژیانی تاراوگه‌ی خۆی هاوته‌مه‌ن و
هاوپه‌رۆشییه‌کانی خۆیه‌وه، یان له نێوان نهێنی چیرۆکه‌کانی
تاراوگه و یاده‌وه‌رییه‌کانی ئه‌وێی نیشتمانێکی خه‌یاڵێنراوی
منداڵی فه‌راهه‌م بکا.
به
دیوێکی دیکه‌شه‌وه، ده‌کرێ کۆچیرۆکی "نامه‌یه‌ک بۆ به‌هه‌شت"
وه‌ک جه‌نگی نه‌وه‌یه‌کی گه‌نجی تاراوگه‌نشینی کورد، یان
خودێکی به ئاگای گه‌نجگه‌لیک به رووی سیمبووله‌کانی جیهانی
ته‌کنیک و ئینته‌رنێت، که سۆراغه‌کانی ئه‌وانی به دوای
ئه‌ڤیندارییه‌کی هی دڵی ئاڵۆزکاو کردووه، په‌رۆشی به گۆ
هێنانی یاده‌وه‌ریی منداڵی، بخوێنینه‌وه.
به
هه‌ر جۆر، (باران) له گه‌ردوونی کتێبه‌یه‌کدا پیاسه‌یه‌کی
ناوه‌کی له‌گه‌ڵ کۆپه‌رۆشیی و کۆچیرۆکی نێوان ژیانی تاراوگه
و یاده‌وه‌ریی منداڵی خود و ئه‌وانیترمان بۆ
ده‌چنێته‌وه.
|