ئه‌بێت
به‌گوێره‌ی ڕۆژژمێر ئه‌مڕۆ ( هه‌شتی مارس) ڕۆژی ژن بێت،با ڕۆژی
ژنی هه‌موو دونیا بێت به‌من چی من هه‌تا ئێستا که‌سێک پێی
نه‌وتوم پیرۆز بێت ئه‌م ڕۆژه له‌تۆ ! ئه‌ی من چۆن به‌ڕۆژی خۆمی
بزانم منێک هه‌تا شه‌یتان حه‌ز بکات پڕم له قه‌هری ژنی
کۆمه‌ڵگه‌که‌م و سه‌ر ڕێژم له چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی بوغزاندنی
ژن و زوڵم و زۆر‌و جه‌وری ڕۆژگار، به‌ڵێ ئه‌مڕۆ له‌ته‌واوی
دونیادا ڕۆژی ژنه واته پیرۆزکردنی ئه‌م رۆژه به‌دڵ له‌ژنان
پێشم وایه ژنان سه‌رقاڵی ئاهه‌نگ و کۆڕ‌و چه‌ندین فه‌عالیاتی
جۆراوجۆرن بۆ دڵخۆش دانه‌وه‌ی خۆیان یان بابڵێم بۆ
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خۆیان،له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه‌کان
یان ووڵاته‌کان به جۆرێک که‌م یان زۆر ژن بتوانێ شوێن پێێ خۆی
ببینێت یان بڵێ من ژنم و هه‌م ، به‌ڵام ئه‌بێت له کۆمه‌ڵگه‌ی
مندا ته‌نها ژنێک له‌دڵی خۆیدا یان له‌به‌ر خۆیه‌وه نه‌ڵێت :
جه‌ژنی چی و رۆژی چی کامه جه‌ژن و کامه ژن ؟
گوایه هه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌ش ڕۆژی ژنی کورده که ئه‌بێت به‌شێک بێت
له‌ژنی جیهان وهه‌ق و مافی خۆیه‌تی رۆژێکی هه‌بێت گه‌ر نه‌بێت
به‌ته‌نها ووشه‌یه‌ک بوونی ئه‌و بسه‌لمێت و لێی پیرۆز بکرێت
.
به‌ڵام چ پیرۆز باییه‌ک
؟
ئه‌وی من ئه‌یاننوسم زۆر نوسراون و ووتراونه‌وه،به‌ڵام من
ئه‌مه‌وێت له‌م ڕۆژه‌دا گوزارشت له‌ناخی خۆم بکه‌م و له‌بری
ئه‌و ژنانه بێمه‌زمان که‌ناتوانن وه‌سف له‌و حاڵه‌ته
ڕه‌شبینییه‌ی ئه‌مڕۆیان بکه‌ن،پێیان ده‌ڵێم ژن له کۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه‌دا به‌درێژایی مێژوو ترسێک له‌ناخیدا ڕوواوه و چه‌که‌ره‌ی
کردووه،زۆر جار بیر له‌پێکهاته‌ی ده‌رونی ده‌که‌مه‌وه و
ده‌پرسم ئاخۆ ئه‌م هه‌موو ژنه میژوو تۆقاندونی یا ده‌بێت ژن
هه‌مووی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا هه‌موو یه‌ک ده‌رون و یه‌ک
هه‌ڵس و که‌وتیان هه‌بێت که‌ئه‌میان مه‌حاڵه و یاسای ده‌رون
ناسی ڕێگه به‌و هاوکێشه لاوازه نادات ! خۆ ده‌بێت ئه‌نجامی
هه‌ڵسوکه‌وت و کاردانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ بێت له‌نێو ناخی ژن‌دا ئه‌و
ترس و دڵه‌ڕاوکێ و لاوازییه دروست بووه وبۆته سروشتێکی ئاسایی
و هه‌میشه‌یی ژن .
ئایا ئێوه‌ش وه‌ک من به‌ترس پێناسی ده‌که‌ن؟یان وه‌سفێکی
دیکه‌تان هه‌یه بۆئه‌و حاڵه‌ته‌ی ژنی کوردی تێدا ده‌ژی
به‌درێژایی مێژوو به‌ئێستاشه‌وه
!؟
ئه‌و ڕاستییه‌ی نکولی لێناکرێت کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
پیاوسالارییه‌و پیاو سه‌روه‌ره و نێر له‌هه‌موو کات و کار‌و
شوێندا پێشه‌نگی پێکهاتی کۆمه‌ڵه،هه‌ر له‌کۆنیشه‌وه وه‌ک
کولتورێک بۆته میرات و پشتاو پشت به‌رده‌وامه،پشتاو پشت
به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندبوونی کوڕ به هه‌ڵسوکه‌وت و کولتوری پیاو
مه‌زنی باب و باپیرانییه‌وه و هه‌موو جۆره توند‌و تیژوی و
چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ک به‌رابه‌ر ژن ئه‌نجام ئه‌درێت ، ژن
زه‌ره‌رمه‌نده له‌ئاستی ئه‌و ڕه‌وش و کولتوره‌ی کۆمه‌ڵ به‌کاری
ده‌هێنێت به‌هه‌موو مانایه‌ک،به‌مانای بێبه‌ش بوون له‌یه‌کسانی
و نابه‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ پیاو ، بێبه‌ش له‌سه‌ربه‌ستی ژیان وه‌ک
بونه‌وه‌رێک به‌سه‌ربه‌ستی نه‌هاتبێته ژیان و به‌کۆت وزنجیر
به‌سترابێت وه‌ختێ یه‌که‌م هاواری ده‌کا به‌گژ ژیاندا‌و دێته
دونیا.
من لێره‌وه به‌ژنی کۆمه‌ڵگه‌که‌م ده‌ڵێم له‌م ڕۆژاه‌دا
هاوبه‌شی غه‌می خۆمم له‌پێشدا و ئه‌وجا هاوبه‌شی غه‌می ئێوه‌ی
ژن،که‌دڵنیام ته‌نها ژنێکم لێ زویر نابێت به‌و سه‌ره‌خۆشییه
چون ژنانی کورد ئه‌مڕؤ ده‌پرسن کامه ڕۆژ و کامه ئاهه‌نگ و کامه
مافی خۆمانه ڕۆژمان هه‌بێت ؟
منیش ده‌ڵێم ڕۆژی ئه‌و ژنانه‌ی که به‌ئاره‌زوی پیاو ده‌ژین و
وه‌ک ئامێرێکی ئه‌لیکترۆنی کۆنترۆڵیان به‌ده‌ست پیاوه ! ئه‌و
ژنانه‌ی بۆیان نییه له‌نێو چوار دیواری ماڵه‌کانیاندا بڵێن
نا،ڕای خۆیان به‌ئازادی ده‌رببڕن ، ئه‌و ژنانه‌ی که‌وه‌ک
ئاژه‌ڵه ماڵیه‌کان له‌نێو شورایه‌کدا ته‌نها ماڵ‌و مێرد
به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و پیاو به‌ڕێ ده‌که‌ن و مناڵ دروست ئه‌که‌ن
هه‌تا پیاو شانازییان پێوه‌بکات،ئه‌و ژنانه‌ی که له‌دوای پیاو
به پله‌ی دوو دانراون و بۆیان نییه قسه له‌قسه‌یاندا
بکه‌ن،ئه‌و ژنانه‌ی به‌ناوی ناموس پارێزییه‌وه رۆژانه
ده‌کوژرێن و ته‌رمه‌کانیان له که‌لاوه‌و زبڵدانه‌کان فڕێ
ئه‌ردێن ،ژنانێک به‌زۆر به‌مێرد ئه‌درێن و
ئه‌چه‌سوێنرێنه‌وه‌و هه‌تک ئه‌کرێن و ئه‌گه‌ریش به‌ره‌وڕوی
ئه‌شقێکی پاک هه‌نگاو بنێن ئه‌کرێنه قوربانی یه‌ک فیشه‌ک و
که‌سیش نیه ته‌نانه‌ت یاساش له‌سه‌ریان نایه‌ته وه‌ڵام ! ئه‌و
کچانه‌ی هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی پیاو له‌دڵپاکی و میهری
خۆیان شه‌رمه‌نده‌و ڕوڕه‌شی کۆمه‌ڵ ده‌کرێن و به تازه‌ترین
ئامێری خزمه‌تگوزاری به مرۆڤ ئه‌شقیان پیاو هه‌تکی ئه‌کات !
یان ئه‌و کچانه‌ی کارکردن و خوێندن و ئه‌شق و زه‌واجیان لێ
قه‌ده‌غه‌کراوه به‌دڵی خۆیان ؟ ئه‌و ژنانه‌ی وه‌ک دیکۆر له
فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ڕه‌سمی و حکومی و
مه‌ده‌نیه‌کاندا پیاو ئیشیان پێده‌کات و ته‌نها فرمانێکیان
به‌ده‌ست نییه ؟ یان ئه‌و ژن و کچانه‌ی ئاواره‌ن و به‌ده‌ست
هه‌ژاری و بێجێگاییه‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌م شار‌و ئه‌وشار پیاو
کاسبی به‌شه‌ره‌فیانه‌وه ده‌که‌ن و ناموسیان ده‌فرۆشن و
خۆشیان پاره‌که‌ی
وه‌رده‌گرن؟
ئاخر چیتان لێ پیرۆزکه‌م ئه‌ی ژنانی کۆمه‌ڵگه زۆردار‌و دڵڕه‌ق و
پڕ سته‌مه‌که‌م !؟ له‌م ڕۆژه‌دا چیتان پێ بڵێم بڵێم تاکه‌ی
پابه‌ند بین به‌و ترسه‌وه‌و چۆن سنووری ترس و زوڵم و قه‌یران
ببه‌زێنین تاکه‌ی پابه‌ند بین به‌و کولتوره‌زۆرداره‌ی ده‌یان
ساڵه سه‌پێنراوه به‌سه‌رماندا ؟ تاکه‌ی جنێو سوکایه‌تی و تف
ولێدان گووڵێک بن پاداشتی ئه‌و ئه‌رکه گه‌وره‌وپیرۆزه‌ی
پێبدرێته‌وه وا له‌ئه‌ستۆی ژن‌دا !؟ چیدی به‌سه خۆسوتاندن ومل
که‌چی و لاوازی له‌به‌ر ده‌م یاساکانی پیاو له‌و‌مه‌مله‌که‌تی
خۆی دا دایناوه یان وه‌ک قانونی غابات سه‌پاندوێتی به‌سه‌ر
ژن‌دا ئه‌و ده‌سباڵا وه‌ک زه‌عیمی غابات و ژن ئاژه‌ڵێکی لاوازی
ده‌سته‌مۆ !! چیدی به‌سه هه‌ناسه‌ی پڕ له ئاخ و حه‌سره‌ت بۆ
ژیانێکی ئارام و ئاسوده و خه‌ون بینین به دونیایه‌کی هێمن
دونیایه‌ک ده‌ستی تاوان و زوڵمی پیاوی نه‌گاتێ ... هه‌ر له‌م
ڕؤژه‌دا بانگی ژنانی نیشتمانه‌که‌م ده‌که‌م له‌و خه‌ونه
به‌ئاگا بێن و ڕابن بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی زوڵم و قه‌یرانی
کۆمه‌ڵ و سه‌لماندنی خودی به‌رزو مه‌زنی خۆیان پێکه‌وه یه‌ک
ده‌نگ و یه‌ک دروشم نا بۆ زوڵم و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ختی مه‌رگ !!
پێکه‌وه بونی خۆیان بسه‌لمێنن و داوای مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن و
له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا بۆ پیاوی بسه‌لمێنن هیچیان له‌و
که‌متر نییه‌و به‌رابه‌ر یه‌کن له‌یه‌ک ئاست و یه‌ک پله‌دان
ئه‌وسا منیش ئه‌م ڕۆژه له‌ناخی دڵه‌وه له‌خۆم و له ئێوه‌ش
پیرۆز ئه‌که‌م .
|