ئهم تهوهره لهلاپهره13 ی هاوڵاتی دهرچوی ڕۆژی 28 ی
مارسی2007 ژماره 319 چوارشهممهبڵاوکراوهتهوه
تهوهری دهستور ـ ئامادهکردنی ئاسۆ
وهڵام
پ1/ له ماددهی (23) له دهستوری ههرێمی کوردستاندا هاتووه
له ههڵبژاردنهکانی پهرلهمانی ههرێمی کوردستاند- عێراق و
ئهنجومهنی خۆجێی و شارهوانیهکاندا ڕێژهیهک بۆ بهشداری
ژنان تهرخان دهکرێت به مهرجیک 25% کورسی یهکان کهمتر
نهبیت ئایا ئهم خاڵه پێچهوانهی خاڵی ژماره ( 21) نییه
له ههمان دهستوردا که مافی یهکسان دهبهخشێت به ههردوو
رهگهزهکه؟
وهڵام ..من پێشتریش لهوتاری
(ژیان
ڕهنگه ژن بێت).کهلهڕۆژنامهی
ئاسۆدا
بڵاوکراوهتهوه،
ڕاشکاوانه
ئاماژهم بهوهداوه کهدیاریکردنی ڕێژه
بۆبهشداریکردنی ژنان لهپرۆسهی دهسهڵات .خۆی لهخۆێدا
سهندنهوهی مافه
نهک پێدان
بێت پێی.من
پێم وایه
ژنان نابێت بچنه
ژێرباری هیچ ڕێژهو
ژمارهیهک بۆچونه
ناو
بهشداری
کردن لهپرۆسه
سیاسییهکه
دا
بگره
دهبێت ،لهسۆنگهی باوهربوون بهتواناو
ڕهههنده
ئهقڵانییهکانی ژن خۆی ئهومافانه
بهدهست بهێنێت .لهوهش زیاتر ئهمهوێت بڵێم که
ههتا
ئهمڕۆ ڕێژهی بهشداریکردنی ژنان لهپهرلهمانهکانی جیهان
تهنهاله% 17 پێکدههێنێت.ئهمهی که
لێرهدا
ئاماژهی پێدهدرێت ماف نییهمنه تبارکردنی ژنه،مافیش
کهکهوتهژێرباری منهتهوهلهخانهی ماف دهرئهچێت
وئهچیته
قاڵبی بهزهیوه..من وای بۆئهچم که ئهم بڕگهیه
ئهگهربۆجوانکردنی ڕووکهش
ونهخشاندنی (دیکۆرسازی) پهرلهمان نههاتبێته
ئاروه..ئهواپێدهچێت لاسایکردنێکی تری دهستوری ههمیشهی
ئیراقی فیدڕاڵ بێت
و ژن بۆتهتهوقێک بهملی سیاسییهکانمانهوهئاڵاوه.
پ2/
یهکێک له ئیشکالییهتهکانی دهستوری ههرێم نووسینی ئهم
دهستورهیه به زمانی بێگانه که ئهمهش ڕوبهروی ڕهخنهى
زۆر بۆتهوه له لایهن ناوهندى سیاسی و رۆشنبیری
یهوه ئایا نهدهکرا ئهو رستهو زاراوانهی له زمانی
کوردیدا مورادیفیان نییه به ئینگلیزی یان عهرهبی له نیوان
کهوانهیهکدا بنوسرانایهتهوه ؟ بۆ ووینه هیچ
نهتهوهیهک نییه له دونیادا به زمانی بیگانه دهستو
رهکهی بنوسێتهوه ؟ ئایا ئهمه بیتوانای زمانی کوردی
نیشان دهدات یان گرێدانهوهی کوردستان به نیشتمانی عهرهبی
یهوه ؟
وهڵام
: زمان ئهگهر
ئامرازێک نهبێت بۆلهیهک
تێگهیشتن ولهیهکحاڵی بوون..ئهگهرنهبێته هۆکارێک بۆ
نزیکبوونهوه...ئهوا
نهبوونی باشتره،بهڵێ منیش لهگهڵ ئهوهدام کهدهبێت
دهستور
بهزمانێکی پاراوتر
لهوهی کهئێستا
ههیه
بنوسرایتهوه
وهلێ کهنییه...هی ئهوهیه ئێمهخۆشمان ههتائێستا
ئیشکالیهتی زمانی یهگرتوومان ههیهوتائێستاش نازانین
کامهشێوهزمان بهزمانی ستانداردبناسین. ئهوزمانهی که
دهستوری ههرێمی پێنوسراوه زمانێکی زۆرسادهیه زیاتر
لهوتاری ڕۆژنامهیهک دهچێت .نهک زمانی دهستور زمانی
دهستورزمانێکه .پێدهوترێت زمانی یاسا..کهلهڕاستیدائهم
رهگهزه
بهدهگمهن لهنوسینی دهستوردا
بهدی دهکرێت ..هۆکهشی ههژاری
ودهسکورتی (جبهی وشهسازی دهستور نووسانه)
نهک زمانی کوردی ههتا
ناوماڵی خۆشمان ڕێک
نهخهین بابهرد فڕێنهدهینهماڵی خهڵکی .... کێ دهڵێت
ئهم دهستوره ئامانج لێی ڕێکخستنی ژیانی تاکهلهچوارچێوهی
یاساوتهشریعات؟ ئهی بۆچی پرۆسهو
کارتێکی سیاسی نهبێت..راسته هیچ زمانێک لهدونیادا نییه
سهربهخۆبێت...بهڵام زمانی دهستور
دهبێت تایبهتمهندی وخاسیهتی خۆی بپارێزێت
.کهبهداخهوهلهدهستوری ههرێمدائهوخسوسیهتی
لهدهستداوه
یاخود ڕونتر
تیا
بهدی ناکهین.
پ3/ له رهشنوسی دهستوردا چهندین ناوو ئاوهڵناو
بهکارهێنراون ناوی ههره سهرهکی ( کوردستان- عیراق ) ه
تهنیا ناوی کوردستان به ڕووتی بهکار نههێنراوه ئایا
نهدهکرا کوردستانی باشور یان کوردستان به تهنیا بۆ
کوردستان بهکار بهێنرایه تا ئهوهی عیراق بهردهوام
نهبێته پاشگری ناوی کوردستان؟ چون له هیچ ناوچهیهکی
جیهاندا ئهم ناوه لیکدراوارنه بهکار نههینراوه
بونمونهله ئێران ئوستانی کوردستان به کار هاتووه نهک
کوردستانی ئیران ئایا بۆچی دهبیت بهردهوام پاشگری عیراق به
دووای ناوی باشوری کوردستانهوه بێت هۆکهی رهچاو کردنی
دۆخه یان خۆ به عیراقی زانین؟
وهڵام . سهرهتا
ئهمهوێت ئهوهڕاستبکهمهوه که دهستهواژهی کوردستانی
باشورهیچ فهرقێکی لهگهڵ کوردستانی ئێراق نییه ڕاستییهکهی
ئهگهرمهبهست جێ پێی جوگرافی بێت دهبێت بوترێت باشوری
کوردستان .ههرئهمهشه
وام .لێدهکات بڵێم ترسه ترسێکی گهورهیه ،سهرچاوهکهی
له دۆڕاندنی متمانهو
باوهر
بهخۆبونهوه
سهری ههڵداوه...ئێمه
بهو
ههموو
ئێراقچیهتییهی خۆمانهوه
ئینجا
لهڕاپۆرتێکی چارهنوسی وهک ڕاپۆرتهکهی بێکهروهامڵتۆن
.بهوشێوهیه پهرواێزئهکرێن جا
خۆ
ئێراقهکه
لابدهین خوائهزانێت چیمان بهسهردههێنن .؟ ،خۆی من
ئهمهوێت ئهوهبڵێم کهکوردههمیشه و
دوابهدوای رزگارکردنی ئێڕاق سیاسهتی بهرگری کردنی لهجیات
پێداگرتن گرتۆتهبهر خۆ
ئهگهر
کهمێک لهوه
ی کهئێستابهدی ئهکرێت
بوێرتر
بوایه،ڕهنگه
بهوشێوهیهش لهڕاپۆرتهکهی بێکهرهامڵتۆن ناوی
نهدههات..خۆی ئهبێت وهڵامی ئهم پرسیاره
بدهینهوه..تابگهینهئهنجامێکی دروست ..ئایا چوارپارچهی
کوردستان دروشمێکی خهیاڵاوییه...یان ههقهتێکهودهبێت کاری
بۆبکرێت .ئهگهر
چوار
پارچهی کوردستان وههمێک نییه
هاوشێوهی
وهمی (ئومهی عهرهبی) بۆ کهدێته
سهرباری راستی ههموومان خۆمانی لێدهشارینهوه. .؟!
پ4/
ههموو فهرههنگ و ئینسکلۆپیدیاکانی جیهان و تیۆرزان و
باسکرانی پسپۆر له بواری نهتهوه ناسیدا له شۆرشى
فهرهنساوه ( 1789 ) ههتا ههنوکه لهسهر پیناسهی گشتی
نهتهوه کۆکن که نهتهوه به کۆمهله خهلکانێبک دهوتری
خاوهنی زمان و میژوو و خاک و کلتورو ئایینی هاوبهش بن
پرسیاریک لیرهدا دیته پیشهوه که له یهکیک له
ماددهکانى دهستوردا هاتووه که دهڵێت گهلی کوردستان
پیکهاتووه له کورد و نهتهوهکانی تورکمان و کلدان و ئاشورو
ئهرمهن و عهرهب پرسیارهکه به دیاری کراوی ئهوهیه به
کارهینانی ئهو کهمه نهتهوانه به نهتهوه کیشهیهکی
سیاسی و یاسایی بۆ ئیستاو داهاتووى کوردستان ناخولقینیت ؟
وهڵام .بهدڵنیای
یهوهدهیخۆڵقێنیت .من لێرهئهمهوێت
دووبارهئاماژهبهوتارێکی ترم بدهم کهخۆی لهپرسیاری
ئایاپێت وایهدهبێت مافی تورکامان وکلدوئاشورلهدهستوری
ههرێمدازیادبکرێت خۆی ئهبینیهوه کهلهڕۆژنامهی
ئاسۆدابڵاوکراوهتهوه ..لێرهشهوهلهم سهکۆیهوه جاڕێکی
تر ههوڵئهدهم ئهو
بهههڵهدا
چونه
لای خوێنهرو
سیاسیی
هکانی کورد ڕاست
بکهمهوهبڵێم .کلدان ئاشورسریان ههرسێکیان ئهکرێت
لهژێرناوی مهسیحییهکانی کوردستان کۆبکهینهوه
..ئهمهش لهوگۆشهنیگایهی ( ئهگهر
مهسیحییهکان کورد نهبن خۆ کوردستانین) بهڵام پێدهچێت.
..کوردلهدانی ماف بهکهمایهتی ئاینی زیاتر لهپێشخۆیهکانی
سهخی بێت ههندێک جارئهم مافپێدانههیچ بنهمایهکی لۆژیستی
نییهبهڵام لهبهر
موجامهلاتی سیاسی ،پێمان
داون بهڵام ههق نییه،لهدهستوری
ههرێمدابهوزهقییهمافیان پێبدرێت ،ئیشکالهکه
لهئیستاوهسهری ههڵداوهئهوهتانێ ههندێک
لهمهسیحییهکان قۆڵیان لێههڵماڵیوهوداوی حوکمی زاتیمان
لێدهکهن وهک بڵێت خۆمان زۆربهچنگ کهوتوه نۆرهی
ئێوهشه.ههرچی لهبارهی تورکمانهکانه
ئهواناوی خۆیان بهخۆیانهوه
نامهوێت قسهی لهسهربکهم باشتروایهپرسیارلهکهسێکی
شارهزاتر
بکرێت ئهرمهنییهکانیش لهکوردستانی ئێڕاق بهپهنجهکانی
دهستدهژمێرن وزیاتر
لهبهغدادو
موسڵ بهدی دهکرێن ،ئهوهی کهسهیره، ئێمهلهدهستوری
ههریم دابه12 ماددهبیرلهکهمایهتی ئهکهین هاوکات
تهنها
بهیهک مادهش بیر
لهکهرکوکی وناوچه
دابڕاوهکان ناکهینهوه.وچارهنوسیشیانمان داوهته
دهست قهدهرێک پێ دهوترێت مادهی 140.
پ5\
زۆرێک لهیاساناس و پسپۆرانى بوارى دهستور جهخت لهسهر
ئهوه دهکهن سیماى سهرهکی
ئهم دهستوره سیمایهکى ئیسلامیه بهوپێیهى لهماددهى
حهوتدا ئاینى ئیسلام کراوهته ستراکتۆرى نوسینهوهى
دهستور ،وهلىَ
ههمو بنه ماکان نییه بهڵام بنهمایهکى کاریگهره
لهداڕشتنى دهستوردا ، پرسیارهکه لهوێوه
دهست پێدهکات
گهمارۆدانى دهستور بهبنهما ئاینیهکانى ئیسلام به
تاڵ
کردنهوهى خودى سکۆلاریزم نییه که لهسهر جیاکردنهوهى
دین و دهسهڵات راوهستاوه ؟ لهلایهکى تر
ئهگهرشهریعهتى ئیسلام ڕۆڵى کارا لهنوسینهوهى دهستوردا
بگێڕىَ
خۆى لهخۆیدا ههڕهشه نیه بۆسهر مافى ئهوانى ترى غهیره
موسوڵمان ؟ ئاخۆدهستورێک کهئیسلام ئیحاى خۆى پێدابێت
چهند دهتوانێـ مافى پهیڕوانى ئاینهکانى ترو بىَئاینهکان
بپارێزێت ؟
وهڵام
: خۆی لهڕاستیدابمانهوێت یاخودناخۆشیمان بێت یاخودترشی
ناسنامهی باوهڕی پتر
لهسهدا85%
ی خهڵکی کوردستان موسڵمانه...ئهمه
لهلایهک لهلایهکی ترهوه
ئێمه
ههتا
ئێستاش کێشهی جیا
کردنهوهی ئاین لهدهسهڵات لههزرماندا
بهههڵپهساوی هێشتۆتهوه تائیستا لهبازنهیهکی داخراودا
دهخولێنهونامانهوێت بهم زوانه لێی دهربچین ،گهرهکمان
نییه شۆڕشیک بهسهرتێگهوتێفکرینه کۆن
و بهسهرچوه کانماندا بهرپا بکهین نامنهوێت یاخی بین
ئهوهی کهڕێگهی لهویاخی بوون وڕشۆڕش بهرپاکردنه
گرتوه بهشێکی خۆی لهویستی تاکی کوردی دهبینێتهوه
بهشێکی تری له ویستی دهسهڵاتی کوردی
ئهبینێتهوه..کهههردووکیان بهیهک ئاڕاسته
هاوکێشهوبهیهکداچونێکی ئاڵۆزیان پێکهێناوه
ناتوانیت ههروا
بهئاسانی تهلیسمهکانی لهیهک
جیابکهیتهوه....
پ6/
سهربارى ئهوهى ههندێک کهموکورتى جیدى لهڕهشنوسى
دهستوردا بونى ههیه بهڵام پراکتیزه
کردنى ئهم دهستوره کارێکى پۆزهتیڤه بهنیسبهت
هاوڵاتیانى کوردستانهوه، کاتى ئهوه یه بپرسین ئهم
دهستوره دهتوانێت دابڕانێک دروست بکات لهنێوان
دووماوهدا بهومانایهى قۆناغى پێش دهستور کهپڕیهتى له
پێشێلکاریی و قۆناغى دواى دهستور کهلێوانلێوه له پابهند
بهیاساو بڕگهو ماددهکانى دهستورهوه یاخود دهستور وهک
تێکستێکى سواو و کارپێنهکراو دهمێنێتهوه و دهچێته
چوارچێوهى دیماگۆگییهتى دهسهڵاتى سیاسیهوه ؟ بۆنمونه
لهعێراقدا دهستور ههیهو دهنگى شى بۆ
دراوه بهڵام بچوکترین پهیڕهولێکردن نابینیت له لایهن
کۆى عێراقیهکانهوه
وهڵام
..ئێمهدرۆلهگهڵ خۆمان دهکهین ئهگهربڵین وهڵابهم
دهستورهههمو وهزعهکان ئهگۆڕێت،وئهم دهستوره
دهبێتهوهرچهرخانیک بۆسڕینهوهی پێشێلکاری
وناههقییهکانی دوێنێ..لهبهرئهوهی ئهوهی کهدوێنێ
بۆئهمڕۆی گهیاند وهو
بۆته
کێشهوگرفت لهخۆڕانهبوه..من ئهڵێم ههق وابوو کورد
بهر
لهدهستور
کێشهی بێکارهبای،بێنهوت
وبێغازو
بێکارو
کۆچی بهلێشاوی گهنج
ومهلهفی گهندهڵی چارهسهر
بکردایهو ئهومههامهشی لهخۆخهریکردنی بهدهستور
باشتربوو...کاتێک کهئهمانهبکرایه ئهوکات
بهزهوقوشهوقێکی ترباسمان لهدهستوردهکرد .ههتادهسهڵاتی
کوردی نهبێته
دهسهڵاتێکی خزمهت
گوزار ههرباسێک لهودهسهڵاتهوهبێت باسێکی سواووکۆنه
..جاباشتروایه بپرسین کهسیاسی
یهکانمان بهئهقڵی پهنجاکانی سهدهی رابڕدووسیاسهت بکهن
و
بهسهردهمی بهعس زیندان یان ههبێت
وبهڕهفتاری کۆنه
پهرستانه
لهگهڵ تاک مامهڵه
بکهن
و بهم دهستوره چی لهوهزعهکان ئهگۆڕێت
ئازیزهکهم
.....؟دهستور
ههموو
شتێک نییه دهستور
بهشێکه
لهههموو. |