١
کاک
ئاسۆ عه‌لی ڕۆژنامه‌نووسی خه‌بات له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که من وه‌رامی ئه‌و پرسیاره‌ی که ئه‌و
لێیکردم و بڵاویشی نه‌کرده‌وه، پاشان من له کوردستان نێتدا
بڵاومکرده‌وه ده‌ڵێت که گوایه ناوی کاوه ئه‌مین و کاک
سیروان ئه‌مینی لێبووه به‌یه‌کێک و وایزانییه‌وه هه‌ر یه‌ک
که‌سن، بۆیه وه‌رامه‌که‌ی منی په‌راوێز کردووه، باشه خۆ من
له‌سه‌ر داوی خۆت وێنه‌ی خۆمم بۆ ناردیت ئه‌گه‌ر وایه بۆ
وێنه‌که‌ی منتان له‌گه‌ڵ وه‌رامه‌که‌ی کاک سیرواندا
بڵاونه‌کرده‌وه، ئیتر ئه‌وکاته ئه‌م بیره‌وه‌رییه خۆشه‌م
زیندووه ده‌بووه‌وه. له بیرم دێت له پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی
له به‌هاری ١٩٨٦ دا له مه‌کته‌بی هه‌ڵکه‌وتی کوڕان له
سلێمانی، مامۆستا ئه‌کره‌م قه‌ره‌داخی یادی به‌خێر و ته‌مه‌ن
درێژ بێت ده‌رسی زینده‌وه‌رزانی پێده‌وتیینه‌وه، ڕۆژێکیان خۆی
کرد به پۆله‌که‌ماندا و ڕۆژنامه‌یه‌کی پێم وابێت "هاوکاری"
خستبووه ژێر باڵییه‌وه، هێشتا ده‌ستمان به ده‌رس نه‌کردبوو،
ڕۆژنامه‌که‌ی کرده‌وه، وێنه‌یه‌کی خۆی تێدابڵاوکرابووه و له
ژێریدا نووسرابوو "به‌رێوه‌به‌ری قه‌زا یان ناحییه‌ی
X)
ناوی کابرا و شوێنه‌که‌م له‌بیر نییه پاشان وتی "
تووشه‌ره‌فتان که‌ستان دیوه هێنده‌ی ئه‌م کابرایه له‌من
بچێت"، ئێمه‌ش ده‌ستمان کرد به پێکه‌نین، ئاخر ڕۆژنامه‌که
وێنه‌ی مامۆستا ئه‌کره‌میان له جێگای کاکی به‌ڕێوه‌به‌ر
دانابوو! ئه‌مه‌ی ڕۆژنامه‌ی خه‌باتیش وایه، کاوه ئه‌مین و
سیروان ئه‌مین ده‌بن به‌یه‌ک که‌س. ده‌ی نه‌خمه، زۆرجار
کابرای پۆسته‌به‌ر نامه‌ی هه‌چی "عه‌لی، محه‌مه‌د و ئه‌مین"
ناوی ده‌ورووبه‌رمانه ده‌خاته پۆسته‌که‌ی ئێمه‌وه پێی وایه
هه‌موویان خاڵۆزاو پورزای منن.
٢
ئۆجه‌لان و فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی
ماوه‌یه‌که، کاک فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی، وه‌کو کوردێک و
مرۆڤدۆستێک داوای ئازادی بۆ کاک عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌کات،
ئه‌مه‌ش کارێکی سروشتییه که کوردێک داوای ئازادی کوردێکی تر
بکات که هه‌شت ساڵه له زیندانێکی تاکه که‌سیدایه و ئێستا
ده‌رکه‌وت که به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک ژه‌هریان بۆ کردۆته
خوارن و ئاوه‌وه و توشی نه‌خۆشی بووه، جوامێریه‌که‌ی کاکه‌کی
له‌وه‌دایه که ئه‌و ئه‌ندامێکی به‌رزی پارتێکی
ده‌سته‌ڵاداره و کوردی پارچه‌یه‌کی تره و دیفاع له حه‌قێک
ده‌کات با ئه‌ندام یان لایه‌نگری پارته‌که‌ی ئۆجه‌لانیش نه‌بێت
و بگره ڕه‌نگه دژایه‌تی ئایدۆلۆژیشیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ی که
ئاسایی نییه، رۆژنامه‌نووسێکی باکووری به ناوی عارف زێره‌ڤان
له سایته‌که‌ی خۆیدا به مانشێتی گه‌وره نوسیبووی "تێبینی:
وه‌زیرا حکومه‌تا کوردستانێ بووه‌ته ئاپۆچی"، به‌دوایدا
له‌هه‌ر شوێنێک فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی له‌سه‌ر ئۆجه‌لان
قسه‌یه‌کی کردبێت ریزی کردوون، که ده‌چیته نێو
بابه‌ته‌که‌وه باش تێده‌گه‌یت که ئه‌و نووسینه وه‌ک کارێکی
ڕۆژنامه‌نووسی نه‌کراوه، وه‌کو ئه‌وه‌ی پارتی و پاراستن
نه‌زانن که کاکه‌یی چی ده‌ڵێت بۆیه عارف هاتووه بۆی کردوون
به کرمانجی. زۆرن ئه‌وانه‌ی که تا ئێستاش نانی شه‌ڕی کورد
به ده‌ستی کورد ده‌خۆن و نایه‌نه‌وێت دوو پارتی کوردی دوو
قسه‌ی خێر بۆ یه‌کتری بکه‌ن، ئاخر هه‌ر ئه‌و کرمانجانه‌ی که
دژایه‌تی ئۆجه‌لان و پارته‌که‌ی ده‌که‌ن و داوای ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن بۆ کورد و به‌رده‌وام له نێوان
فرۆکه‌خانه‌ی ستۆکهۆلم و به‌رلین، ئه‌سته‌مبوڵ و هه‌ولێردا دێن
و ده‌چن و که‌سیش پێیان ناڵێت پشتی چاوتان برۆیه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌د تورک وشه‌ی به‌رێز بۆ ئۆجه‌لان به‌کاربهێنێت
به شه‌ش مانگ زیندانی حوکوومی ده‌ده‌ن یان ئه‌گه‌ر منداڵێک
دوو قه‌ڵه‌می زه‌رد و سوور و که‌سکی به‌ده‌سته‌وه بێت به
بیانووی ئه‌وه‌ی که لاینه‌گری(PKK)
یه له قوتابخانه ده‌ریده‌که‌ن، بۆیه من ده‌ڵێم ئه‌م ماسته
بێموو نییه.
٣
بارزانی
نه‌مر و ئیللنور چه‌ڤیک
هێشتا
مێردمنداڵ بووم، هه‌ر له‌و کاته‌وه خۆشه‌ویستییه‌کی زۆرم بۆ
سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی هه‌بووه و هه‌یه، له سه‌ره‌تای
هه‌شتاکاندا له سه‌ر دیواره‌کانی سلێمانی کۆمه‌ڵێک دروشم
ده‌نووسران به‌ناوی "په‌یره‌وانی بارزانییه‌وه"، ئه‌وسا زۆرم
حه‌ز ده‌کرد بزانم کێن و ببم به ئه‌ندامیان، ئه‌گه‌رچی جار
جار گوێبیستی ئه‌وه‌ش ده‌بووم که پارتی دژی ئه‌وانه بوون،
راست بوو یان نا، نازانم، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت
نه‌مزانی ئه‌و ده‌سته‌ی په‌یره‌وانی بارزانییه کێ بوون و چیان
لێهات، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که که‌سانێک وانه‌زانن له‌به‌ره
ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ خه‌ڵک پاره له پیاهه‌ڵدانی مسته‌فا بارزانیدا
وه‌رده‌گرن، بۆیه منیش ئه‌و قسانه ده‌که‌م، به‌ڵام ده‌بێت
ئه‌وه‌ش بڵێم که له دوای ١٩٨٨ وه ئه‌ندامی هیچ پارتێکی
کوردستانی نیم، به‌ڵام به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵان و ئه‌وانه‌ی
سووکایه‌تی به کورد ده‌که‌ن بێده‌نگ نه‌بووم و ناشبم.
به‌داخه‌وه زۆرێک هه‌ن که سودیان له ناوبانگی بارزانی و
سێبه‌ری بارزانی وه‌رگرتووه به پارتیشه‌وه که ئه‌وه‌ش
ناهه‌قییه‌که له‌و سه‌رکرده‌یه ده‌کرێت، ئه‌وه‌تا کابرایه‌کی
فاشستی تورک که خۆی وه‌ک دۆستی کوردان نیشان ده‌دات به‌ناوی
ئیللنور چه‌ڤیک که له گۆڤارێکی پارتیدا هه‌فتانه گۆشه‌یه‌کی
هه‌یه، باسی بارزانی ده‌کات، به‌ڵام هه‌مان نووسه‌ر ده‌ڵێت
له‌که‌س قبووڵ ناکه‌م بڵێت پارچه‌یه‌کی کورستان له تورکیا
هه‌یه ئه‌مه‌ش دژایه‌تی بیروباوه‌ڕی بارزانی مسته‌فایه، ئه‌و
نووسه‌ره که به ملیۆنان دۆلاری له ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌ی
دوایدا له باشووری کوردستان ده‌ستکه‌وتووه، ئاساییه بۆ
مه‌سڵه‌حه‌تی خۆی به بارزانیدا هه‌ڵبدات به‌ڵام نیوه‌ی
کوردستان به کوردستان نه‌ناسێت.
زۆربه‌ی
کورده چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانی باکوور که هه‌ر چه‌ند که‌سێکیان
وه‌ک دوکان له پایته‌ختێکی ئه‌ورپا پارتێکیان کردۆته‌وه، تا
سۆڤیه‌ت نه‌ڕوخابوو بارزانیان به پاشڤه‌رو و کۆنه‌په‌رست
ده‌زانی به‌ڵام که ئێستا ده‌زانن پاره له پیاهه‌ڵدانی
بارزانیدایه، هێنده ماستاوچین ده‌ڵێی ده‌یان ساڵه خوڵامی
بارزانی بوون بۆیه به‌ناوی سه‌رۆکی ئینستیتوت و رۆژنامه‌ڤان،
چالاکڤان، هوونه‌رمه‌ند و دیرۆکڤان و چی و چی ده‌رگای
باشووریان بۆ ئاوڵا کراوه به ملیۆنان دۆلار شاباش ده‌کرێن.
مام هه‌ژاری نه‌مر به خۆڕایی به بارزانی نه‌وتووه:" جاشه
کورده ڕووره‌شه‌که‌ش به‌هۆی ئه‌و بوونه خاوه‌ن به‌ش"،
ڕه‌حمه‌ت له گۆڕت مام هه‌ژار جوانی بۆ چووی، ئاخر جاران که
دژایه‌تی بارازنییان ده‌کرد پاره‌یان ده‌دانێ ئێستایش هه‌ر
ئه‌وانه پاره به‌ناوی بارزانییه‌وه وه‌رده‌گرن.
٤
ماده‌کان و کاره‌با
ڕۆژی
چوارشه‌مه ٧/٣، خوێندکارێک که ته‌مه‌نی هه‌ڤده ساڵه و له
پێنج ساڵییه‌وه هاتووه بۆ وڵاتی سوێد، پرسیارێکی لێکردم وتی:
باشه(ماد)ه‌کان کێن هێنده باسیان ده‌که‌ن؟ منیش، وه‌ک کاک
حه‌سه‌نی قازی ده‌ڵێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی خۆم له‌وێ بووبم و
ڕاوێشکاری ئیمپراتۆریه‌تی ماد بووبووم، ده‌ستم کرد به باسکردن
و که وتم ٢٧٠٠ ساڵ له‌مه‌وپێش ماده‌کان که باب و باپیری
ئێمه ده‌که‌ن ئیمپراتۆریه‌تیان هه‌بووه، خوێندکا‌ره‌که دیار
بوو یان نه‌ده‌چوو به ئه‌قڵیدا یانیش فشه‌ی به‌و مێژووه
ده‌هات بۆیه قسه‌که‌ی پێ بڕیم وتی: باشه ئه‌گه‌ر کورد ٢٧٠٠
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئیمپراتۆریه‌تیان هه‌بووه، ئه‌ی بۆ ئێستا له
کوردستان کاره‌با نییه؟ وه‌کو ئه‌وه‌ی جامێک ئاوی ساردم
پێدابکات، پیا و یان ژنم ده‌وێت بتوانێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره
بداته‌وه. بۆیه وه‌کو جه‌نرالێکی دۆراوی ماده‌کان
ساردبوومه‌وه، باش بوو خوێندکارێکی تر فریام که‌وت و وتی:
ئه‌وه ئه‌مساڵ بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه، چی بکه‌ین؟
بۆیه
منیش بڕیارم داوه ئه‌گه‌ر ئیمه‌یلی سه‌رۆکی حوکوومه‌ت یانیش
وه‌زیری کاره‌با که خه‌ڵکی گوندێکین ده‌ستبکه‌وێت، ده‌یده‌م
به‌و خوێندکاره، به‌ڵکو ئه‌وان وه‌رامی ئه‌و پرسیاره
بده‌نه‌وه، تا چیتر منیش و ماده‌کانیش خه‌جاڵه‌ت نه‌بین!
تێبینی:
له ڕۆژنامه‌ی میدیا (١٣/٣/٢٠٠٧) دا بڵاوکراوته‌وه.
|