روونكردنه‌وه‌یه‌ك
له‌نووسینگه‌ی
رۆژنامه‌نووسیی
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی-یه‌وه:
سه‌باره‌ت به‌و
داوایه‌ی ناوه‌ندی
چاك كه
له‌هه‌فته‌نامه‌ی ئاویَنه‌دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به‌و
هه‌واڵه‌ی
گوایه كۆسره‌ت ره‌سوڵ
عه‌لی نامه‌ی هاوكاریی ناردبیَت بۆ
كورِی فه‌رحان موگــڵه‌گ،
به‌پیَویستی ده‌زانین
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ
ناوه‌ندی چاك و
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان بڵاوبكه‌ینه‌وه:
-1به‌وپیَیه‌ی
له‌ناوچه‌ی مه‌خموورو
گویَرِ جۆریَك
له‌په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و
میَژوویی عه‌ره‌ب و كورد به‌یه‌كه‌وه
ده‌به‌ستیَته‌وه، پاش
رووخانی رژیَمی به‌عس له‌پرۆسه‌ی
ئازادیی عیراقدا، به‌هۆی
ژماره‌یه‌ك له‌كۆنه
سه‌رباز و ئه‌فسه‌رو سیاسییه‌كانی
عه‌شیره‌تی جبور
كه‌ئۆپۆزسیۆن بوون،
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی
سه‌ركردایه‌تی
سه‌ردانی شه‌رگات-یان كردووه‌و له‌ویَ
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ
سه‌رۆك هۆزه‌كانی جبور سازدا،
كه‌تیَیدا كۆنه وه‌زیرو
عه‌سكه‌ریی و
فه‌رمانده‌ی هه‌ندیَ فیرقه‌و
له‌ناویاندا لیوا روكن فه‌رحان
موگــڵه‌گ-یش
ئاماده‌بوو، كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر
تایبه‌تبوو به‌بارودۆخی دوای
سه‌دام.
پاش ماوه‌یه‌ك و دوای
ئه‌وه‌ی فه‌رحان موگــڵه‌گ
ده‌ستگیركرا،
منداڵه‌كانی له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تییه
عه‌ره‌به‌كانی جبور ئه‌وانه‌ی
كه‌ئۆپۆزسیۆنی رژیَمی
به‌عس بوون و كه‌سوكاریان له‌سیَداره
درابوون، سه‌ردانی
كۆسره‌ت ره‌سوڵ-یان
كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هاوكارییان
بكات، تا كه‌س
ده‌ستدریَژیی
نه‌كاته‌سه‌ر ماڵ و منداڵی فه‌رحان
موگــڵه‌گ.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ
عه‌لی وه‌ك كاریَكی
مرۆڤانه‌و له‌به‌رخاتری ئه‌و
كه‌سایه‌تییه جبور-ییانه‌ی كه
له‌سه‌رده‌می به‌عسدا
ده‌ربه‌ده‌ركرابوون و كه‌سوكاریان
شه‌هیدكرابوو، نووسراویَكی
دانیَ كه‌كه‌س
ده‌ستدریَژیی نه‌كاته‌سه‌ر ماڵ و
منداڵه‌كه‌ی.
-2به‌هیچ
جۆریَك
كۆسره‌ت ره‌سوڵ
به‌رگریی له فه‌رحان موگــڵه‌گ
نه‌كردووه‌و به‌رگرییش له‌هیچ
تاوانباریَك ناكات
كه‌تاوانی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كورد‌و
عیراق كردبیَت، رای ئه‌و
سه‌باره‌ت به‌و
تاوانبارانه روون و ئاشكرایه‌و
چه‌ندجاریَك جه‌ختی كردووه‌ته‌وه
له‌سه‌رئه‌وه‌ی
پیَویسته هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه
له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانیان
به‌سزای راسته‌قینه‌ی
خۆیان بگه‌ن، وه‌ك چۆن سه‌دام حسیَن-ی
گه‌وره دیكتاتۆر
به‌سزای عادیلانه‌ی
خۆی گه‌یشت.
له‌گه‌ڵ ریَزماندا
هوشیار
عه‌بدوڵڵا
سكرتیَری
رۆژنامه‌نووسیی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی |