بۆ هاوپشتی کردن
کلیکی ئێره بکه
بۆ بینی هه‌ژماری هاوپشتیکه‌ران کلیکی
ئێره بکه
بۆ سه‌رۆککۆماری
ئه‌رژه‌نتین
Néstor
Kirchner،
فه‌رمانڕه‌وا‌ی ناوچه‌ی
Neuquén
Jorge
Sobisch،
دادیاری فیدراڵی
Rafael Barreiro
، ئه‌ندامانی تری میری و گه‌لی
ئه‌رژه‌نتین.
له هه‌ر چوارلای
دونیاوه، بزووتنه‌وه‌ی ئه‌رژه‌نتینا*ی
به گه‌ڕخستنه‌وه‌ی کۆمپانیا و
کارخانه‌کان وه‌ك سروش به‌خشێك له شه‌ڕی
دژی نیئۆلیبرالیزم‌دا، سیمبوڵێکی گرنگه
بۆ دونیایه‌کی تر که وه‌دیهێنانی له
توانادا هه‌یه و پێویست و بێ
گه‌ڕانه‌وه‌یه.
کارخانه‌ی کاشیسازی
زانۆن له ناوچه‌ی
Neuquén
که له لایه‌ن کارگه‌ره‌کانییه‌وه
ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه،
ئه‌ڵته‌رناتێڤێکی ناوچه‌یی کۆنکرێت و
سه‌رکه‌تووه بۆ مۆدێلی ئابوری جیهان.
له ژێر کۆنترۆڵی کارگه‌راندا، ڕێژه‌ی
وه‌رگرتنی کارگه‌ری تر
50%
زیادی کردووه و له ساڵێکدا له
300
کارگه‌ره‌وه بۆ
450 کارگه‌ر
چووه‌ته‌سه‌ر. چ کۆمپانیایه‌کی
فره‌ڕه‌گه‌ز (multinational
corporation)
ده‌توانێت ئامارێکی وه‌ها تۆمار بکات؟
کارگه‌رانی زانۆن ئه‌مه‌یان به دیموکراسی
ڕێکخستووه، به بڕیارگه‌لێك که له
کۆبوونه‌وه گشتییه‌کانیاندا له‌سه‌ری
ڕێککه‌وتوون و گشت کارگه‌ران دسه‌لاتی
یه‌کسانیان هه‌یه. چه‌ند که‌س له ئێمه
له ژیانماندا له شوێنی کاره‌کانماندا
دیموکراسی ڕاسته‌قینه‌مان ئه‌زموون
کردووه؟
کارگه‌رانی زانۆن له
هه‌مانکاتدا کۆمه‌کی گه‌لییان له ناوچه‌ی
Neuquen
پێکهێناوه و په‌ره پێداوه، هه‌روه‌ها
له زۆر ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه پاپه‌ندی
خۆیان بۆ ده‌وروبه‌ر (community)یان
نیشانداوه، له‌وانه له‌م دوایانه‌دا له
کۆمیونیتییه‌کی نزیك کارخانه‌که
ناوه‌ندێکی ته‌ندروستییان کردووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه بێوێنانه‌ی سێ ساڵی
رابوردوو، هه‌ره‌شه‌ی ده‌رکردن و
لێسه‌ندنه‌وه‌ی کارخه‌نه‌که له
کارگه‌ران به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده
وه‌لانانی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه به
لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و فه‌رمانی ئاسایی،
له توانادا هه‌یه.
ئێمه که‌سانێك که
له‌سه‌ره‌وه ئیمزامان کردووه، داوا له
میری ئه‌رژه‌نتین و فه‌رمانڕه‌وایانی
ناوچه‌ی
Neuquen
و دادوه‌رانێك که سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ
پرسه جۆراوجۆره‌کانی نابوت بوونی
خاوه‌نکاره‌کان هه‌یه، ده‌که‌ین، که
ده‌ستبه‌جێ ئه‌م خالانه جێبه‌جێ بکه‌ن:
1-
به‌رگرتن
به فشار و هه‌ره‌شه‌ی ده‌رکردنی
کارگه‌ران له کارخانه‌که، چ له ئێستا و
چ له داهاتوودا.
2-
به فه‌رمی
ناسینی یاسایی هه‌ره‌وه‌زی فا‌سین‌پات (FaSinPat-
co-operative)
ی کارگه‌رانی زانۆن و داننان به‌و
به‌شدارییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه
گرنگانه‌ی که له سێ ساڵه‌ی دواییدا
پێشکه‌ش به کۆمیونیتییه‌که‌ی خۆیان
کردووه.
به‌بێ داننانی دادگه
به هه‌ره‌وه‌زییه‌که‌یان، کارگه‌رانی
زانۆن ناتوانن پلانه‌که‌یان بۆ
هه‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان
جێبه‌جێ بکه‌ن، ئێمه له هه‌وڵی فرۆشتنی
به‌رهه‌مه‌کانیانداین له به‌شه‌کانی تری
جیهاندا.
3-
به‌ڕێکردنی
مۆڵه‌تی یاسایی هه‌میشه‌یی و چه‌سپاو بۆ
خاوه‌ندارێتی نوێنه‌رایه‌تی کارگه‌رانی
زانۆن، به‌وجۆره ئه‌وان ده‌توانن ده‌ست
له به‌فیڕۆدانی وزه له شه‌ڕه سیاسی و
یاساییه‌کاندا هه‌ڵگرن و گشت توانایه‌کیان
بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی کاری فره‌تر،
یارمه‌تی بنیاتنانی نه‌خۆشخانه،
قوتابخانه، خانوبه‌ره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی، به‌کاربه‌رن و نموونه‌ی دیموکراسی
ئابوری گه‌شه پێبده‌ن، که له ناوچه‌ی
Neuquen
و ته‌واوی جیهاندا زۆر پێویسته.
بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ته‌واوی جیهاندا
به گرنگییه‌کی زۆر و پشتیوانی
هاوسۆزییه‌وه چاویان بڕیوه‌ته خه‌بات و
تێکۆشانی کارگه‌رانی زانۆن. ئه‌م
ئه‌ڵته‌رناتیڤه بۆ نیئۆلیبرالیزم له
بارودۆخی هه‌نووکه‌ییدا زۆر سه‌رکه‌وتووه
و نابێت هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بکرێ و سه‌رکوت
بکرێت، به‌ڵکو ده‌بێت شانازی پێوه بکرێت
و بپارێزرێت و گه‌شه‌ی پێبدرێت و له
ناوچه و ولاتانی تریشدا گه‌شه‌ی پێ
بدرێت.
بۆ هاوپشتی کردن
کلیکی ئێره بکه
بۆ بینی هه‌ژماری هاوپشتیکه‌ران کلیکی
ئێره بکه
* ئه‌رژه‌نتینا: نێوی
بزووتنه‌وه‌یه‌که که له 2001ه‌وه به
خۆپیشاندانی به‌رده‌وام و
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کارخانه و
میوانخانه‌کان، به هاوکاری دانیشتوانی
ناوچه و گه‌ره‌که هه‌ژارنشینه‌کان و
بزووتنه‌وه‌ی بێکاران و کۆمه‌ڵه‌ی دایکانی
زیندانیان و لاوان، هاتووه‌ته مه‌یدان و
له‌چه‌ندین کارخانه و میوانخانه‌دا
له‌وانه زانۆن و بروکمان،
خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کارگه‌رییان
دامه‌زراندووه و هه‌ر له خۆیان گاردی
پارێزگاری و به‌ڕیوه‌بردنی کاروباری
گه‌ره‌که‌کان و کارخانه‌کانیان به
ئازادانه‌ترین شێوه به‌ڕیوه‌بردووه. له
هه‌مانکاتدا کاریان بۆ بێکارانیان
دابینکردووه و یارمه‌تی نه‌خۆشخانه و
قوتابخانه‌کانیان داوه و له
گه‌ڕه‌که‌کاندا چه‌ندین خزمه‌تی
کۆمه‌لاتییان پیشکه‌ش کردووه. شایانی
باسه ئیزگه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤژیۆنی
ناوچه‌ییشیان دامه‌زراندووه.
(و. ك)
بۆ هاوپشتی کردن
کلیکی ئێره بکه
بۆ بینی هه‌ژماری هاوپشتیکه‌ران کلیکی
ئێره بکه
له‌م سه‌رچاوه‌یه
وه‌رگیراوه
http://www.petitiononline.com/zanon/petition.html