لێره،
هه‌ڵده‌کێشی
هه‌ناسه‌ی سارد و ئاخێ
له‌وێ،
ده‌ڕێژی
کۆڵێ فرمێسک و داخێ...
کاتێ دیسان وشه وتراوه‌کانت
خۆیان به دیواری گوێی نه‌بیستی ئه‌ودا ده‌کێشن
و
ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای خۆت...
که‌چی کاتێ
وشه‌کانت ده‌خنکێنی،
بیره‌کانت ده‌نێژی
کاتێ
سه‌راپات گوێڕایه‌ڵه!
بێده‌نگه زمانت!
موعجیزه به‌رپاده‌که‌ن
له‌شت، مه‌مکه‌کانت!
چاک ده‌زانی هه‌رچی بێژی،
هه‌مووت لای ئه‌و، ته‌نها لای ئه‌و
پلێ گۆشت و
جووتێ مه‌مکی نه‌رموشله!
له حه‌ژمه‌تا
جار جار قه‌ست ده‌که‌ی نه‌بن
با له باتی وان دوو ژوژو، دوو سه‌رکه‌ته‌شی
بان
یان
دوو تۆپی ئاسنین!
* * *
چ ده‌بوو
هه‌ر ئێستا تۆ، له باتی گریان، داخ‌و
ئاخهه‌ڵکێشان،
تامه‌زرۆی
یاخیبوون و
كردنه‌وه‌ی
هه‌موو ده‌رگا و
په‌نجه‌ره داخراوه‌كان،
گشت ڕێگا گیراوه‌كانت نه‌كردایه...؟
چ ده‌بوو
هه‌ر ئێستا ده‌سته‌کانت نه‌بردایه
چمكی په‌رده‌ت لانه‌دایه
ئه‌و دیوی په‌نجه‌ره‌که‌تت
نه‌دییایه؟
چ ده‌بوو
هزره‌کانت، بێده‌نگ بێده‌نگ
سه‌رکز سه‌رکز،
له سوچێکی مێشکی خۆتا
کروشکه‌یان بکردایه؟
چ ده‌بوو تۆ
نه‌توێرایه
خۆت له قه‌ره‌ی
بیرکردنه‌وه و
هه‌ڵوێست گرتن
قه‌ت، نه‌دایه؟
چ ده‌بوو
ملت،
حۆلحۆل گێژگێژ،
له‌بۆ
”
قه‌ده‌ر
”
که‌چ کردایه؟
فێر بوویتایه، بتوتایه:
هه‌ر وا بووه‌و هه‌ر وا‌ده‌بێ...؟
|