ئاوازه‌کانی هه‌شتی مارس

ی. سه‌فایی

وه‌رگێران: عوسمان_م

 

 

رۆژێک دیسانه‌که‌ پێکه‌وه‌

سواری شان و ملی خۆر ده‌بین

قوله‌کانی خۆشه‌ویستی هه‌ڵده‌ماڵین و

‌ ده‌سته‌کانی عاتیفه‌ ده‌گوشین و

عه‌بای عه‌شق له‌ که‌مه‌رمان گڕی ده‌ده‌ین. 

رۆژێک دوباره‌ پێکه‌وه‌

ئاوازی

ژنانێک ده‌ڵیینه‌وه‌ که‌ چاوه‌رێی

گوردانی که‌لامی پڕ له‌ مانان و

موژده‌ی خه‌نده‌ێه‌کی پر شکۆ ده‌ده‌ن.

 

به‌هار

به‌ کراسه‌ سه‌رتاپا‌ سه‌وزه‌که‌یه‌وه‌

له‌گه‌ڵ باڵنده‌کان

سه‌مفونیای نوێ ده‌ست پێده‌که‌ن و

به‌ندیه‌کان

له‌ بزوتنی به‌هاردا

وێنه‌ی باڵغ بونی ئازادی

له‌سه‌ر سنگی چیمه‌نتو

هه‌ڵده‌که‌نن.

 

ژنانێک که‌

له‌ نه‌به‌ردی سه‌ره‌تادا

به‌ خوێنیان، ئازادییان له‌ ئه‌ندێشه‌ی نه‌به‌رددا

به‌خه‌به‌ر هێنا و

له‌سه‌ر قڵه‌شه‌کانی لێوه‌ سوره‌کانی ژیان پێوه‌ندیاندا.

 

ژنان

رزگاریی خۆێان

له‌ ده‌ماره‌ سوره‌کانی ته‌جره‌به‌کان

ده‌چنن.

 

رۆژێک دیسانه‌که‌ پێکه‌وه‌

ئازادی

له‌ کوچه‌ و کۆڵانه‌کانی وڵاتمدا

زه‌مزه‌مه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌.

 

رۆژێک که‌ ژنان

رزگارییان

له‌ ریاڵه‌ی شیرینی ئازادیدا

ته‌جره‌به‌ ده‌که‌ن.

 

مارسی 2007

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca