بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی کوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌کی
حه‌ق خوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌له به‌رانبه‌رهه‌ل ومه‌رجی
ناعه‌داله‌تی بێ به‌ش کردنی ئه‌م گه‌له له‌مافی دیاری کردنی
چاره نووسی خۆی که وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی ئاسایی په‌یدا
بووه،ئاوات وئامانجی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌به‌ده‌ست هێنانه‌وه
وگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافه زه‌وتکراوه‌یه که به‌درێژایی
میژوویه‌کی دوور ودرێژبه ناهه‌ق لێی زه وت کراوه ، تا
ئێستاش کۆمه‌ڵێک گه‌لانی دنیابێ به‌ش کراوون له مافی بڕیاردان
له‌سه‌ر چاره نووسی خۆیان، له گه‌ڵ پێ داگری ئه‌م گه‌لانه
له‌سه‌رئه‌م مافه بنه‌ڕه‌تیه‌ی خۆیان وخه‌بات وتێکۆشانیان بۆ
به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌یان ،یه‌کێک له‌و گه‌لانه گه‌لی
کوردستانه، خاوه‌ن ماف خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌کانیه‌تی
به‌ڵام زه‌وت که‌رانی ماف به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م مافه‌ڕازی
نیه‌و بگره به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناکی ده‌زانێت بۆسه‌ر
ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ، بۆیه ئه‌م داواکاریه‌به
ناڕه‌واده‌زانێ و یاساغ ده‌کات به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌رکووتی
ده‌کات وهیچ مه‌جالێک بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و قانوونیانه‌ی
ئه‌م کێشه‌یه ناهێڵیته‌وه،ماف خوراو به‌رگری له‌مافی خۆی
ده‌کات وماف خۆر هێرشی زیاتری ده‌کاته سه‌ر،دوای ئه‌وه‌ی ماف
خوراوبۆی ده‌رده‌که‌وێ و تێ ده‌گات که له ڕێگای ئاشتی
وقانوونیه‌وه‌مافه‌که‌ی ده‌ست ناکه‌وێته‌وه وده‌وڵه‌ته زل
هێزوکاری گه‌ره‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی
وڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ
زه‌وت که‌ری ماف دایه ولایه‌نگری ناڕه‌وایانه‌ی لێ
ده‌که‌ن،ماف خوراو ڕێگایه‌ک که له‌به‌رانبه‌ری دا
ده‌مێنێته‌وه به‌رگری کردنه له‌خۆی له ڕێگای به‌رپاکردنی
خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له لایه‌ک و به‌رگری
چه‌کدارانه ویاخی بوون له نا عه‌داله‌تی ومافخۆری له‌لایه‌کی
تر.
بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاری خوازی گه‌لی کوردستان باڵی چه‌ک داری به‌سه‌ردا فه‌رز
کرا،بۆپاڵپشتی کردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری که‌به‌شی سه‌ره‌کی
بزووتنه‌وه‌که‌یه به‌ناچاری ده‌ستی دایه چه‌ک بۆ
به‌ده‌ست
هێنانه‌وه‌ی مافه‌کانی وجه‌نگێکی خوێناوی ونه‌خوازراوی
به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، له‌م ڕێگایه‌دا قوربانیه‌کی بێ شووماری
داوه،ساڵانێکی دوور‌و درێژشه‌ڕێکی سه‌خت ونابه‌رانبه‌ر له
نێوان گه‌لی کوردستان وماف خۆران درێژه‌ی کێشا، زه‌وت که‌ران
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی سه‌رکووت کردن وله‌به‌ین بردنی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی دا ،سه‌ڕوکوشتار،گرتن وزیندانی کردن ونه‌فی
کردن ،ئیعدام ،سیاسه‌تی پاکتاوکردنی نه‌ژادی له‌ڕێگای
ده‌رکردنی کوردان له‌زێدی باب وباپیریان وداگیرکردنی ماڵ
ومڵکیان وگۆڕینی ناسنامه‌ی کوردبوونیان وگۆڕینی دیموگرافی
شوێنه ستراتیچی وده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی کوردستان وکاوول کردنی
دێهاته‌کان وله‌ناو بردنی به کۆمه‌ڵ وبه‌کار هێنانی چه‌کی
کۆمه‌ڵکوژی قه‌ده‌غه‌کراوئه‌نجام دانی کرده‌وه سه‌ربازیه‌کانی
ئه‌نفال که‌دڕنده‌ییه‌که‌ی له مێژووی گه‌لاندا که‌م وێنه‌یه.
له‌ئه‌نجامی گۆڕان کاریه‌کانی دنیا له کۆتایی سه‌ده‌ی بیست
وسه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک داهاوکێشه‌که تا ڕاده‌یه‌ک به
قازانجی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی کوردستان
گۆڕاوه،به‌دوای داگیرکردنی کوێت له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عس
وسه‌دام حوسێنه‌وه وشه‌ڕی دووه‌می که‌نداوکه سه‌رئه‌نجام
ڕژێمی به‌عسی به تاق خسته‌وه له محافلی نێوده‌وڵه‌تی دا وله
ناوخۆش دا تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو لاواز ببوو وه
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زل هێزه‌کانی دنیا‌و ده‌زگا
نێوده‌وڵه‌تیکان گۆڕانی به‌سه‌ر دا هاتبوو،گه‌لی کوردستان
ڕاپه‌ڕینی مێژوویی ئازاری
1991ی به ئه‌نجام گه‌یاند‌وشکستی به دیکتاتۆریه‌تی به‌عس
هێنا له کوردستاندا، به‌دوای په‌لاماری ڕژێم بۆسه‌ر
جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ریوی کوردستان وڕه‌ت کردنه‌وه‌ی موتڵه‌قی
دیکتاتۆریه‌ت له‌لایه‌ن گه‌لی کوردستانه‌وه وکۆچی به‌کۆمه‌ڵی
جه‌ماوه‌رکه خه‌ته‌رناکی ڕژێمی به‌عسی جارێکی تر نیشانی ڕای
گشتی جیهان وووڵاتان ودام وده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان دایه‌وه
وه سه‌ره‌نجام دیاری کردنی ناوچه‌ی ئارام به سه‌پاندنی
بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی فڕین به‌سه‌رخه‌تی 26وبه‌ره‌و
ژووربه‌سه‌ر ڕژێم دا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی
نێوده‌وڵه‌تی لێ که‌وته‌وه
، جارێکی تر جه‌ماوه‌رو هێزی پێشمه‌رگه په‌لاماری دام وده‌زگا
داپڵۆسێنه‌ره‌کانی ڕژێمیان دایه‌وه‌وڕژێم ناچار بووهه‌رسێ
پارێزگای سلێمانی وهه‌ولێر ودهۆک به‌جێ بێڵی و بکشیته‌وه،
لێره‌وه مێژوویه‌کی تازه‌و جیاواز ده‌ست پێ ده‌کات که
به‌ریوه بردنی ئه‌م ناوچه‌یه له ده‌ست ڕژیم ده‌ر هێنراو
که‌وته ده‌ست هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان
.
پارتی ویه‌کێتی وده‌سه‌ڵات وشه‌ڕوئاشتی
.
سه‌راتابۆ ماوه‌ی ساڵێک به‌ره‌ی کوردستانی که
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کی ئیئتلافی یان به‌ره‌یی بووکه حیزبه
سیاسیه‌کانی ناوبه‌ره‌ی کوردستانی پێکیان
هێنابوودامه‌زراوه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه ڕزگار کراوه‌کانی
کوردستانی به‌ڕێوه‌ده‌برد ،پاشان ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی
سالی 1992که گه‌ل به حه‌ماسه‌ت وبه دڵیکی پڕ ئومێد به
داهاتوویه‌کی باشتر به‌شداری کرد ،سه‌ره‌نجام پارتی دیموکراتی
کوردستان ویه‌کێتی نیشتمانی کوردستان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیان
به‌ده‌ست هینا ،پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن
یه‌کێتی وپارتی ڕیک که‌وتن که په‌رله‌مان وده‌سڵاتی حکومه‌ت
له نێوان خۆیان به‌ش بکه‌ن ،له‌م هه‌ڵبژاردنه دا نه
زۆرینه‌هه‌بوو نه که‌مینه چونکه‌هیچ یه‌کێک له‌و
حیزبه‌سیاسیانه‌ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان نه‌بووشکست قبووڵ بکات و
به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن وڕه‌ئی گه‌ل ڕازی بێت و وه‌ک
ئۆپۆزیسیۆنێکی به‌هێزی ناو په‌رله‌مان بمێنێته‌وه‌چونکه
هه‌ردوو
حیزب دوور بوون له خه‌سڵه‌ت و بیروباوه‌ڕ وقیه‌می
دیموکراتیانه
،به
پیچه‌وانه‌ی عورفی باوی دیموکراتیانه له دنیادا که زۆرینه
حکومه‌ت پێک ده‌هێنێ وکه‌مینه له په‌رله‌ماندا ده‌بێته
ئۆپۆزیسیۆن که ئه‌م ته‌قلیده یه‌کێک له هۆکاره‌کانی گه‌شه
کردن وکامڵکردنی دیموکراتیه،یه‌کێتی وپارتی کێکی ده‌سه‌لات
وسه‌روه‌تی ئه‌م گه‌له زوڵم لێ کراوه‌یان له نێوان خۆیان
دابه‌ش کرد که تازه
کڵاو ڕۆژنه‌یه‌کی ڕووناکی به‌ڕوو داکرابۆوه.
ڕیک که‌وتنی ئه‌م دوو حیزبه بۆ دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات
(په‌رله‌مان وحکومه‌ت) سه‌ره‌تای عورف و سیاسه‌تێکی حوکمرانی
چه‌وتی له
کوردستاندا ده‌ست پێ کرد،ئه‌م برا به‌شیه‌ی ده‌سه‌ڵات خیلافه
دێرین و گه‌وره‌کانی ئه‌م دوو حیزبه‌ی پێ چاره‌سه‌ر نه‌کرا
به‌ڵکو قووڵتری کرده‌وه وسه‌رئه‌نجام له ناوه‌ڕاستی 1994
ته‌قیه‌وه‌و بوو به شه‌ڕێکی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ئه‌و دوو هیزه
و ماڵ ویران که‌ر بۆ گه‌لی کوردستان،یه‌کێتی وپارتی سالانێکی
دوورودرێژله‌ده‌ورانی ئۆپۆزیسیۆنیشیان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر
کردوه،هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ڕه‌گی کۆنی هه‌بوو،شه‌ڕ
کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی خسته سه‌ر کاره‌ساته کانی تری
کۆمه‌لگای
کوردستان له هه‌ژاری ونه‌بوونی به هۆی هه‌ردوو گه‌مارۆی
ناڕه‌وای نێوده‌وڵه‌تی و ڕژێم له‌سه‌ر کوردستان وئومێدیک که
خه‌ڵکی کوردستان به داهاتووپه‌یدای کردبوو له دوای ڕاپه‌ڕین
گۆڕابه نائومێدی.
شه‌ڕی یه‌کێتی وپارتی و شه‌ڕی هه‌ردووکیان له‌گه‌ل په‌که‌که
بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری گه‌لی کوردستانی زۆر هێنایه دواوه
وفرسه‌تی گه‌وره‌یان له ده‌ست ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
دا، شه‌ڕ نا مه‌سئولیه‌تێکی که‌م وێنه بووئه‌م سێ هیزه
له‌خۆیان نیشاندا به‌رانبه‌ر گه‌لی کوردستان وبزووتنه‌وه
ڕزگاری خوازیه‌که‌ی،خه‌ڵکی کوردستان زۆر ناڕازی بوون به شه‌ڕ
به‌ڵام زاڵبوونی جه‌وی شه‌ڕو کوشتاروزاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیایی به‌سه‌رکۆمه‌ڵگادا هیچ فرسه‌تێکی بۆ جه‌ماوه‌ر
نه‌هێشتبۆوه‌که بتوانێ ته‌عبیر له‌خۆی بکات وبه‌ربه شه‌ڕبگرێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داله چه‌ند لایه‌که‌وه کۆمیته ولیژنه‌ی
تایبه‌ت بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ پێک هات که له ڕێگای
جۆراوجۆره‌وه‌هه‌وڵی ڕازی کردنی شه‌ڕکه‌رانی ده‌دا بۆ
وه‌ستاندنی شه‌ڕ وبه‌رقه‌راری ئاشتی به‌ڵام نه‌یه‌کێتی
ونه‌پارتی داواکاریه‌کانی ئه‌م کۆمیته‌و لیژنانه‌یان به‌هه‌ند
وه‌رنه‌ده‌گرت و سه‌رقاڵی یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێسشه‌کانیان
له ڕێگای شه‌ڕ وزه‌بروزه‌نگه‌وه‌بوون،
تادوای
چه‌ند ساڵ له شه‌ڕناکام مانه‌وه‌یان له یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی
کێشه‌کانیان له ڕێگای شه‌ڕه‌وه
ئه‌مریکا
پێکی هێنان و ئیتیفاقیه‌ی واشنتۆنی پێ ئیمزا کردن ، شه‌ر
کۆتایی هات به‌ڵام نه‌یان توانی حوکومه‌ت یه‌ک بخه‌نه‌وه
ووه‌زعی دوو ئیداره‌یی تادوای ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دامیش
درێژه‌ی هه‌بوو ئه‌و دوو ئیداره یه هه‌ردووکیان ئیداره‌ی
حیزبی ومیلیشیایی بوون
وه
به‌هیچ ئه‌ندازه‌یه‌ک به پێوانه دیموکراتیه‌کان کاریان
نه‌ده‌کرد.
به‌دوای په‌لاماری
11ی
سێپته‌مبه‌ری قاعیده بۆسه‌ر ئه‌مریکاکه ڕاسته‌وخۆ داگیر
کردنی ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ی به‌دواداهات وپاشان
داگیرکردنی
عێراق وڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس، بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی
گه‌لی کوردستان فرسه‌تێکیی مێژوویی که‌م وێنه‌ی بۆ ڕه‌خساکه
له‌ده‌ست دانی ده‌بوه له‌ده‌ست دانی ده‌سکه‌وته‌کانی دوای
ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 وه سوود لیێ وه‌رگرتنی ده‌بێته چه‌ند
هه‌نگاو بردنه پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌که‌و به‌ده‌ست هێنانی
ده‌سکه‌وتی زیاتر ، ئه‌مریکابه‌ر له‌په‌لاماردانی عێراق که‌وته
توندوتۆڵ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ
ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی وحیزبه کوردستانیه‌کان به‌تایبه‌تی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
وپارتی
دیموکراتی کوردستان وه‌ک دووهێزی سه‌ره‌کی وبه‌هێز له باری
سه‌ربازی وجه‌ماوه‌ریه‌وه ،پارتی ویه‌کێتی ڕاسته‌وخۆوبێ
دوودڵی
هاوکاری ئه مریکایان کرد،
خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ بار‌و زرووفه تازه‌که‌دا ونزیک بوونوه‌ی
زیاتریان له یه‌کتری وڕێک که‌وتن له‌سه‌ر کاری هاوبه‌ش له
لایه‌ک بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ئیداره‌کان وپێک هێنانه‌وه‌ی
په‌رله‌مان وحوکومه‌تی یه‌کگرتوو( هه‌رچه‌نده‌تا ئێستا
نادرووست و نیوه ناچڵه) وله لایه‌کی تره‌وه‌یه‌ک گرتوویی
بۆبه‌شداری ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی له به‌غداسه‌ره‌تا له
مه‌جلیسی حوکم وپاشان
له په‌رله‌مان وحکومه‌ت ونو‌سینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق
دا(هه‌رچه‌نده وه‌ک پێویست له‌ئاستی خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ری
گه‌لی کوردستان نه‌بووه)
هه‌نگاوێکی درووست بووله‌سه‌رڕێگای ڕاست بۆ قۆستنه‌وه‌و سوود
لێ وه‌رگرتنی ئه‌وهه‌له مێژووییه.
پارتی ویه‌کێتی وخواستی جه‌ماوه‌ر.
ئایا پارتی ویه‌کێتی
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991وه‌که ده‌سه‌ڵاتی کوردستانیان
به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسیشه‌وه‌له
به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کوردستان
ئه‌که‌ن، له ئاستی خواسته‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌و گه‌لی
کوردستان بوون؟
بێ گومان نه‌خێرله‌و ئاسته‌دا نه‌بوون.
یه‌کێتی وپارتی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان کاریان
کردوه چ له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی کوردستان وچ له به‌شداری
کردن له پرۆسه‌ی حوکم له به‌غدا نه‌ک به پێی به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌لی کوردستان وبزووتنه‌وه ئازادی خوازیه‌که‌ی، هه‌ر
ئه‌وهۆیه‌ش بوو که تووشی شه‌ڕی یه‌کتری کردن ، له‌دوای
ڕاپه‌ڕینه‌وه فرسه‌تێکی زۆر گرنگ هاتبوه پێشه‌وه‌بۆ
دامه‌زراندنی بناغه‌ی ده‌سه‌لات وحوکومه‌تێکی مۆدێرن ودیموکرات
که گه‌لی کوردستان له‌به‌ری بحه‌سێته‌وه وه سه‌رنجی دنیاش
بۆلای خۆی ڕابکێشێ وپشتیوانی زۆر بۆ داهاتووی ئه‌م گه‌له
به‌ده‌ست بێنی به‌ڵام ئه‌مه‌یان نه‌کرد ،نه‌خێر نه‌یان کرد
به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌یان کرد دامه‌زراندنی حوکمی حیزبی و
میلیشیایی ووابه‌سته‌یی هه‌مووده‌سه‌ڵاته‌کان به‌م حیزب و
میلیشیایانه‌وه،میلیتانته کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان ،سه‌رکوت
وپێشێل کاریه‌کانی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤ،زیاد بوونی بێ
مافی ژنان و منداڵان ولاوان
، زیاد بوونی نه‌خوێنده‌واری وخورافه،زیاد بوونی سه
رسوڕهێنه‌ری گه‌نده‌ڵی ،نه‌مانی خزمه‌تگوزاریه‌پێویسته‌کان
..هتد
بۆهه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ڕوون وئاشکرایه که 16ساڵه‌ئه‌م
دووحیزبه چۆن حوکی کوردستان ئه‌که‌ن .
به‌دوای رووخانی ڕژێمی به‌عس وبه‌شداریان له ده‌سه‌ڵات له
به‌غداو نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کوردستانیان زۆر باشتر نه‌بوه
له چۆنیه‌تی حوکوم کردنیان له کوردستان ، هه‌رچه‌نده
هه‌ندێک خاڵی ئیجابی له‌م بواره‌دا به‌دی ده‌کرێ وه‌کو
خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زعه تازه‌ی دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر
هاته پێشه‌وه‌و به‌شداری کردن له پرۆسه‌ی سیا سی له
به‌غداوجێگیرکردنی فیدرالیه‌ت وکردنی به ئه‌مری واقیع،جێگیر
کردنی مادده‌ی140ی ده‌ستووری عیراق بۆگێڕانه‌وه‌ی که‌رکووک
وخانه‌قین وشوێنه‌کانی تربۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان(هه‌رچه‌نده
تا ئێستا به‌کرده‌وه هیچ نه‌کراوه به‌ڵام جێگیرکردنی له
ده‌ستوور دا هه‌نگاوێکی گرنگه) ،به‌ڵام ئه‌وه به مانای
ئه‌وه‌نیه که که‌میان نه‌هێناوه که‌میان هێناوه‌وبه‌هیچ
شێوه‌یه‌ک له ئاستی داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردستان دانه‌بوون
،جگه له به‌کار هێنانی پۆسته ئیداریه‌کانی ده‌وڵه‌تی
بۆمه‌رامی حیزبی وشه‌خسی ، ویست وئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان
بۆ مافه‌کانیان به‌که‌م وکورتی ونا ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تی
کردووه ،بۆنمونه‌خه‌ڵکی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هاوڕان
له‌سه‌ر داواکاری جیابوونه‌وه‌له عێراق ودامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان وه‌ک ڕێگا چاره‌ی سه‌ره‌کی
کێشه‌که‌ی ولانی زۆری خواسته‌کانی
که
پێویسته به‌رده‌وام له هه‌موو دانووستان وله داڕشتنی
ده‌ستووردا جه‌ختی له‌سه‌ر بکرایه‌ته‌وه،بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆمیان چی لی کرد؟ دووملوێن ئیمزایان بۆ سه‌رباخۆیی
کوردستان به کوێ گه‌یاند؟ئه‌م دووملوێن ئیمزایه ئیراده‌ی
گه‌ل بووده‌بوایه ڕێزی لێ بگیرێ ،ده‌کرا کاری زۆروگه‌وره‌ی
له‌سه‌ر بکرێ به‌ئاقاری به‌ده‌ست هێنانی خواسته‌کانی گه‌ل ، من
ده‌زانم که ئه‌مڕۆ به‌دی هێنانی ئه‌م خواسته ئاسان نیه و
ڕێگری زۆریشی له پێشه، ده‌زانم که ئه‌وه‌ی که ئێستا
مومکینه فیدرالیه که تا ئه‌ندازه‌یه‌ک مافه‌کانی گه‌لی
کوردستان دێنێته دی ،به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی خواستی سه‌ره‌کی
وچاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی کێشه‌ی گه‌لی کوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی له
داهاتوو و له فرسه‌تێکی تردا بتوانرێ به‌ده‌ست بهێنرێ ،ده‌بێ
له ئێستاوه کاری بۆ بکرێت پێویسته جه‌ختی له‌سه‌ر
بکرێته‌وه‌له په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌کان ،له دانوساندنه‌کان
،له‌داڕشتنی ده‌ستوور وقانوونه‌کان، له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن
وه‌ک زه‌مینه خۆشکردن وئاماده‌کاری بۆبه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی
ئه‌و مافه،پێویسته ئیراده‌ی گه‌ل ڕێزی لێ بگیرێ وبه هه‌ند
وه‌ر بگیرێ وپێی له‌سه‌ر دابگیرێ.
06.03.2007
|