دۆزینه‌وه‌ی قه‌ره‌جێکی سه‌ر ڕه‌ش له‌ ئه‌و روپا
شۆرش محهمه‌د عه‌لی
 

 

دایکم  له وه تا  هه یه حه ی ئه ڵڵای ده کا

ئه ڵڵا  ئه ڵڵا ٠٠ ئه ڵڵا ئه ڵڵا

ته زبیحێکی  سه‌د مه تری  و

ده نکێ  به ختی له ده ست دایه

له  هه نگاوه  کیسڵیه کانی رۆژانه ی

چاوی له ده ستومه‌چه کی  خوایه !!

ده خوا ٠٠٠ ئه ڵڵا

ده که وێ  ئه ڵڵا

ده روا  ئه ڵڵا

ده خه وێ ئه ڵڵا ٠٠٠٠

تا  ئێستا خواشی  به  ره ش  و سپی  نه بینیوه !

ئای که  به سته زمانه   دایکم  !!

٭٭٭٭٭

منیش  له وه تا  هه م

به ده م  ئازادی ٠٠  خاک ٠٠ خۆشه ویستی ﴾ کاوێژ  ده که م٠٠

به ر له هاتنی  میلیشیاکان

بستێ  خاکم هه بوو   پێیان ده گووت زیندان

له  ژێر بنمیچی  کورته باڵا و  په نجه ره ی  بچووکی  ئه وێ

خه یاڵ  پڵاوی  ئازادی بووم

له وێ  رۆژانه  ٠٠ ئاشقانه  ژوانیم  له گه ڵ  جه لادو بای  قامچی ده به ست

له وێ  فێربووم  چۆن

خاک و  مرۆو خۆشه ویسته که م  خۆش بوێ

ئه ز له وێ  پێشمه رگه بووم  و   به  زیندانی  بانگ  ده کرام !!

که میلیشیاکان  ده رگای  زیندانه کانیان  شکاند

هه موو  شتێکی جوانیان ئه نفال  کرد٠٠  رفاند!!

شه هیده کانیان شه هید  کرده وه

تا  ئه نگوستیله ی ده ست و  نامه پێچراوه کانی سه ر  سینگیان بدزن

نه بادا  نهێنیه کیان حه شاردابێ  و پێی سه‌رشۆڕ بن !!

که  منیشیان  ئازاد  کرد

ویستیان  قه ڵای  مێشکم  داگیر  بکه ن

خۆم  به رده ست   نه داو  سنوری  ووڵاتم  به زاند٠٠

ئێستا له  ئه وروپا  قه ره جێکی  سه ر  ره ش  و  سوێسنێکی  بێ  خاکم

له  کوێ  ره شماڵی  دڵم   هه ڵده م 

ئه وێ  خاکمه !!

له  کوێ  تفه نگ  و  میلیشیای  لێ  نه بێ

  له وێ  ئازادم !!

چ  پێست  ره نگێ ٠٠٠ چ   نه ژادێ  خۆشی  بوێم

خۆشم  ده وێ !!

 

   یه که م  رۆژی  نه ورۆزی ٢٧٠٧ ی  کوردی

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca