بەقەد بێ قەراریت بۆ من
هەرگیز نیگەرانت نا بم!

سیامەند گۆرا
 

 

زۆرم وت من دڵیگر نابم ، چونکە دڵ گیری ڕات دەکێشەت بۆ جەنگی تولانی و منش شەڕم خۆش ناوێت ، لانی کەم شەڕی بەرجەستە کردن ، کە من هەرگیز حەزم پێ نەکردوە ، لەوەش نا خۆش تر کاتێکە خۆت ببیتە شتێکی بەرجەستەو  ئاشکرا، نا هەرگیز بەوڕۆژە خۆش نا بم،بەوڕیگایانەدا ئەڕۆم کە خەمی کوشندەم ناگاتێ ، هەر لەبەر ئەوەی دەزانم تاڵ ترین رۆژگار کاتێکە ئەبیتە کۆیلەی مەرارەت،

هەر لەبەر ئەوەی هەمیشە زەبرێک ئەتوانێت تەنهایت بشێوێنێت،،

دلگیری ،واتە خۆدانە دەست هێزێک لە قولایتدا پەتت کات،  واتە دەست درێژ کردن بۆ جامێک خەیاڵ کە سەدان جار زیاتر لە جامێک ژەهر کوشندە ترە ،خەیاڵ کاتێکە پێت وابێت ئیتر تۆ بەشێکی تەواو کراوی شتێکێت کە ئیش لەسەر سڕینەوەی تۆ دەکات وەک بونەوەرێکێ تانهاو بێ گوناه ،،هەر بەقەد ئەوەی گلەیت لەسەر نەبێ

هەر هێندەی ئەوەی مەیلت لە چاواندا نەبێت ، هەر ئەوەندەی شەوقت لە

دڵدا نەبێت، ئەتوانیت بژیت ، ژیانی تۆ کە دروست کراوی خەیاڵی دڕندە ترین

ڕۆژگار بێت کە پێت دەڵێت:لە کوێدا دەستت دایە دەستی ئەوان لەوێدا دەستت لە دەستی جوانی بەر ئەبێت ، لە هەر کوێ هەستت کرد ئەوین وەکو مارێکی رەش خزاوەتە وجودتەوە ، هەر لەوێدا بەختەوەریت وەک گەردی سەرتەڵایەکی گران بەها

 دەخزێتە تاریکیەوەو ون دەبێت !هەر لەوێدا خەیاڵ  وەک چۆن لە تارکیدا کۆترەکان

ئەدەینە بەر گولە پەرتەوازە ئەبن ئاوها ئەتەرێن ،

ڕۆژێک بوو تەنهای وەک پیاوێکی کورتە باڵای ڕەنگ زەرد میوانم بوو ، شەوانە هەردوکمانی بە خوێنی خۆی مەست دەکرد ، تا ئەو جێگایەی شەوێک ئەوەنە زیز بوو

ڕەنگی زەرد و چاوانی وەک هێلکەی دەڵەمە خەرێک بو ئەڕژان، داوای خوێنی منی کرد بیخۆینەوە ، ئەو شەوە یەکەمین شەوی شەرمەزاری من بوو، چونکە  تا دوا قومی خوێنی ئەو، گورگێک لە خوێنی مندا چەقی بوو ، هێندە گرفتارانە قومی بە خوێنی منەوە دەنا پێم وابوو هەر دڵۆپە خوێنێکی من کە دەڕژێتە گەروی ئەو گورگە بەلەنگازەوە تاڵێک لە رۆحی ئەو هاوڕێ ئازیزەم دەکێشێت ، هەر واش بوو ، چەندە گەورە بوایە لەوجودمدا هێندە دور دەکەوتمەوە لەو چاوە کز کزو نەرمانەی ، ئاخرین شەو وەک چۆن ژنێک مناڵی دەبێت ئاوها گورگێک لە چاوانمەوە هاتەدەرێ،،

 یەکەمێن شت بەبەرچاومەوە خواردی ئەو پیاوە نازدارەی تەنهایم بوو،،

من وەک تازە زاوایەکی شەرمن لە دو توێی دەستێک جلی سپیدا بوم

چۆن پەردەی کچێنی تازەبوک وێران دەکەین بەم چەشنە تانهایم وێران بوو،

ئەشێ من و بوکێ پاش ماوەی قەدەرێکی دەغەزار بین ، هەربۆیە هاوبەش بوین لە وێران کردنی جوان ترینی ئەوشتانەی هەرگیز بە دەست نایەنەوە !

لەو شەوە بە دوا ئەگەر چی دەزانم هەموو ئەوەی لە دەست چون نایەنەوە

بەڵام ئازادم لەوەی بەدەستی خۆم و لە ژیانێکی دیکەدا ڕەسمیان بکەمەوە ،

دڵنیام هیچ وێنەکێشێکی ئەم دونیایە وەکو خۆم  ناتوانێت

بەو ڕەنگانە مناڵیم ڕەنگ کات کە ئەو گورگە شەڕانیەی خوێنی خۆم پێڕەنگ کرد

دەزانم بیرم دەکەیت ،، دەزانم سەرت ناوە بە غروبی ئێوارەوەو خەمت زۆرە

ئەمێستا لە پەلوپۆ کەوتویت و وەک توتیەکەیە ڕەنگ پەریوەکەی

 بوبولێنا دەناڵێنیت: کەناڤارۆۆۆ ، کەناڤارۆۆۆ ، کەناڤارۆۆۆۆ

ڕێگات لێناگرێت، ئەگەر ویستت خۆت بکوژیت جوانی ڕێگات لێناگرێت ،

باکی لێت نبێت،ئەگەر ویستت بژیت دڵ ڕەقی باكی لێت نابێت ،

بێمنەتە لە دیارت،ئەگەر ویستت باختەوەر بیت عەشق بێمنەتە لە دیارت .

بەسەر چوون شەوانی مەلە کردن لە پارداخێک ئاوی سپیدا

نایەنەوە ڕۆژانی فڕین لە کێش و وەزنی هەناسەیەکی درێژدا

  وەک چۆن ڕاوچی سێرە لە کۆتر ئەگرێت

ئاوها مشتم لە عەشق گرتوە ڕاوی کەم

وەک تانجی ملی ئەم بەرخۆلەنەی ئەوین دەشکینم کە دەیانەوێت

لە گیای سەوزی تەنهایم بخۆن ،

ئەم قسانە قسەی پیاوێکی شەڕانی نین ،

 هەر ئەوەندەی تەنهایم لێ دوور نە کەوێتەوە هەوڵ ئەیەم بژیم ،

تۆ بۆ ئەوەی تەنهای توخنت نەکەوێت دووورر دووورری لەژیان

کەسێک زنجیر بێت بە ئەوین نازانێت چی دەڵم!!!

ناااا ،، کەسێک لە زەلکاودا پیر بوبێت دڵگرانی جوانی نابێت ،

ئاااا ،،کەسێک پشتی کردبێتە خۆر هەرگیز بەیانی خۆش ناوێت!

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca