هێندە بە دیار
غروری خۆتەوە ماتڵت کردم ،کە ئیتر حاڵی بووم کینەش ئەتوانێت
ماڵ
و شەقام و باخچەو یاریگاو ژیانی درەوشاوەی هەبێت،
چاواڕوانی درێژ
تەنها فێری ئەوەیان کردم لە بیری خۆمت بەرمەوە ،
هەر وەکو پەتای
نیشتیمان چێتی، ڕۆژگارێک تاقم و تفەنگم ئەبەست و
شەڕی دێو و
درنجم بۆ ئەکرد کەچی دوری وای کرد کاتێک بیر لە نیشتیمان
بکەمەوە
کە سەرخۆشم ،دڵ
تەنگ نابم سەر خۆشی بەشی خودایە؛ مەستی گەنجینەو میراتی تۆ و
نیشتیمان بوو
وەک سەروەتو
سامان بۆ منتان بەجێهێشت !
دووری فێری
ئەوەی کردم هەر بەراستی کوڕی راستەقینەی بەردبم
دووری ئەوەی لێ
نەشاردمەوە کە چاوەڕوانی ڕەگی قوڵی لە کارەساتایە
کارەسات فێڵی
نیە یاری و چاو شارکێ نازانێت ،
کارەسات لۆفەی
نیە ، نا بەڵەدە بە شەڕی تولانی و عەیار
..
هێچت لە گەڵدا
بەش ناکا و لەزمانی لۆمەو بازەییش خۆش نابێت ؛
ئەوەی نامرێت
هەرگیز تۆ نیت ئازیزم، ئازارە!
کە هامیشە
هەناسەی جودای ئەگوێزێتەوە بۆ نوسین.
ئەوەی ئەژی چیتر
چاوەڕوانی نیە ؛ئەشێ بوغزێک بێت دەرهەق بە ژیان خۆی
دەردێکە ژەهراوی
بە دەستی وەفا؛ نەخۆش لە خوێنی ئەویندا؛
شێواو
لەسەر بەرماڵی سزا ،
سەر گوزشتەی ئەم
جودایەم ڕۆژێک بۆ دەریا گێڕایەوە
بە بەرچاوی
نەوڕەسەوە خۆیکوشت،
چاوەڕوانی ئەم
خورافاتەم برد بۆ مەسح بەسەر دارەوە گریا
زەماوەندی ئەم
ئافاتی تەنهاییەم بردە دیاری خودا کەوتە گیانەڵا و ڕجا
من چی بگێڕمەوە
کە گێڕانەوە
مەینەتی سوحاقیەکانە بۆبەفرو گیاو بارانی ئەگێڕنەوە ،
چی بنوسمەوە
کە نوسینەوە
پیشەی پیاوێک نابێت چاواڕوانی باری کات لەشکست ،
باری کات لە
بوغز ،باریکات لە خەیاڵ،باری کات لە سزا؛
ئەوەی سەری بەر
تیغی جودای نە کەوتبێت
ئەوەی دەست و
پەنجەی بە پشکۆی بەربەریاتە نا چزابێت
ئەوەی دڵی
نەبوبێتە مشتێک سەهۆڵ
ئەوەی هەنگاوی
تێکەڵی رێگای تۆفان و لاهوت نەبوبێت
بەکەڵکی مەشق
کردن نایەت لەم سارای مردنا،
کەسێک لە
زەلکاوی یەقیندا گاورە بوبێت،خودا ئەیخاتە بەهەشت
ئەوەی لە بازاڕی
فرۆشتنی خوێندا پاترۆن بوبێت ، خودائەینرێ بۆفیردەوس
بونەوەرێک لە
چاواڕوانی مردنی جوانیدا پیر بوبێت ،
خودا
ڕەوانەی ڕووەیدای ئەکات!
هەرکەس زمانی لە
خەیاڵدا پژا بێت
مەرامی بۆ
تەنهایی ئەکات نەینێرێتەوە بۆ ژیان
پاش جودایی
،ژیان بۆنی میزی ئەسپەکانی سوڵتانی لێ دێت
.
پاش ئینتیزاری ،
ئومێد وەک مرێشکێکی نەخۆش لە دەرماڵی شکستا ئەپژمێت.
پاش تەنهایی
،مەرگ ڕەنگی مەعشوق و خلود ئەپۆشێت ،
لۆمەم مەکە
،دەستم لەو نەخشانە کێشاوەتەوە کە ڕۆژێک پێمان وابوو
بۆ
ئەو سەری خۆشنودی مان ئەبەن ،
گلەیی تۆ ،
ساردم
ناکاتەوە لەو وەشاندنی ئەو ڕمەی ناومە بە دڵی ئەشقەوە
تکای تۆ ،
پەشیمانم
ناکاتەوە لە تیرۆر کردنی خوێنی خۆم لە سەر جادەی شەریانی تۆ
ئێستا پیاوێکی
ئاقڵم و بە گوێرەی ئەحواڵ ئەفەندیم ، بەسەر سڵاو دەکام و
وەڵامی پرسیار
تەنها بە نەخێر ئەدەمەوە، کە پرسیارێکم کرد لە هەموو جوابێکدا
ئەڵێم
:بەداخەوە سەمەری
ژیانە ئیدی ، ئەکرێت باشتر بیری لێبکەینەوە
قوڵ
تر دەربارەی بدوێین ، وادەکەم ، وەک ئەوەی بمەوێت لە فرسەتدا
دەست لە جوانی
بوەشێنم ،
بەم چەشنە لە
بەرگی عەزامەتدا چاوەڕوانیت ئەتک ئەکەم
خۆ ڕاستە، شیرێک
با خاوی خورابێتەوە بە سپێتی هەڵنایەتەوە،
خۆ دورستە،
سەرێک بە مناڵی
کەوتبێتە تەنوری تەنهاییەوە لەگەڵ کەسدا کۆ نابێتەوە
خۆ ڕەوایە، دڵیک
لە ئەزەلەوە پێکرابێت چاوەڕوانی تیماری ناکات
خەیاڵیک چوبێتە
ڕۆحی شەوەوە ،جودایی دەستی لێناگێڕێتەوە
هەنگاوێک ڕوی
نابێت بە ئافاتەوە زەحمەتە شەڕی جوانی پێبکرێت...
سەختە
بەربەرەکانێی یادگار بۆی
گرانە بە دەردی
خۆشنودی مردن بۆی
کوشندەیە لە
چاوەڕوانی تۆدا پیربون بۆی !! |