ئوجه‌لان: ئازادی ژنان له نان و ئاو بۆ ژنان گرینگتره.
ئوجه‌لان: ژنی ئازاد وهڵاتیکی پێشکووتوو و هوشیار ساز ده‌کات.
ئه‌وه‌ی که ئینته‌رنێتی هه‌بێت له ماڵی خۆیه‌وه که‌م یان
زۆر ئاگاداری هه‌ندێک ده‌نگ و باس و ئاگاداری هه‌ندێک ڕۆژی
مێژووی ده‌بێت، که له وه‌ڵاته ڕۆژئاوایه‌کان، ژنان هه‌ر ساڵ
له‌و ڕۆژه‌دا خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن، ئه‌ڵبه‌ته به
گوێره‌ی شوێن و جێگا له بڕێک وه‌ڵاتی ئه‌ورۆپایی، ژنان هه‌ر
ئاگایان له‌و ڕۆژه مێژۆیانه نییه، به هۆی ئه‌وه‌ی که
ژیانی ژنانی ئه‌و وه‌ڵاتانه، یه‌که‌م به هۆی سه‌رقاڵ بوون
به کاری ڕۆژانه‌یان، سه‌ریان ناپژرێت که کات بۆ ئه‌و ڕۆژه
دابنێن، دوهه‌م ژنانی ئه‌و وه‌ڵاتانه گیر و گرفته‌کانی که
وه‌ک ژیانی ژنانی ئاسیای ناوهڕاستیێان به ساڵانه تێپه‌ر
کردووه و خۆیان خاوه‌نی بریاری هه‌ڵبژاردنن و قهسهشیان له
ناو وه‌ڵاته‌که‌یان ده‌خوات و یاسایش پشتگیریان لێ ده‌کات.
به‌ڵام نابه‌رابه‌ریه‌ک هه‌ر ماوه، ئه‌ویش ئه‌و کاته‌یه که
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌م ژن و پیاو، هه‌ر دوکیان له شوێنی
کار وه‌ک یه‌ک کار ده‌که‌ن، ئه‌ما مافی مانگانه‌ی ژن له پای
پیاو زۆر که‌متره، ئه‌ویش دهگهرێنهنهوه بۆ ئه‌و کاته‌ی
که ژنان به هۆی مناڵبوونیان و به هۆی نه‌خۆشی مناڵه‌کانیان
زۆرتر له پیاوان له ماڵ ده‌مێننه‌وه، هه‌ر بۆیه پاره‌ی
ژنان که‌متره له پیاوان.
به‌ڵام له وه‌ڵاتی ئێمه هیچ یاسایه‌ک نیه که پشتگیری له
مافی تاکه که‌س بکات، چ بگات به ماڤی ژنان. له وه‌ڵاتی
ئیمه یاسا هه‌میشه دوژمنانمان بۆمانیان داناوه و هیچ کاتیش
کچ به بێڕهزامهندهی باوک یان برا، هه‌رگیز هاوسه‌ری خۆی
هه‌ڵنه‌بژاردوه، له وه‌ڵاتی ئیمه کچ شوو ناکات به‌ڵکو به
شوویی ئه‌ده‌ن، ژن وه‌ک پله دوو سه‌یر کراوه و هه‌رگیز
قسه‌ی له ناو یاسا پاشان دین و له کۆتایدا له ناو بنه‌ماڵه
ڕێزی لێ نه‌گیراوه.
ژنانی کورد له کوردستان به تایبه‌ت له گونده‌کان به
ده‌گمه‌ن ئاگاداری 8ی مارسن، به شێوه‌یه‌ک ژن په‌روه‌رده
کراوه که ماڵێکی خۆش و پاکی هه‌بێت، خواردنی خۆش ساز بکات و
زێر و زیوی زۆری پێوه کرابێت، ئیتر ئه‌و ژنه خاوه‌نی هوشیار
و که‌سایه‌تییه، و زۆربه‌یان ئاگاداری ئه‌م جۆره ڕۆژه
مێژویانه نین، و ئه‌گه‌ریش لێیان بپرسرێت ناتوانن وه‌ڵام
بده‌نه‌وه، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی په‌یوه‌ندی و
زانیاری به جیهانی ده‌ره‌وه.
نزیک به 50 ساله که ژنانی جیهان، بۆ گه‌یشتن به مافی
به‌رامبه‌ری له‌ته‌ک ڕه‌گه‌زی جیاوازی خۆی، تێکۆشانی
بێوهچانیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌ستۆی خۆیان، و هه‌ر ساڵ
له 8 مارس خۆیان ئاماده ده‌که‌ن و به پشتگیری له‌و
ڕۆژه‌دا. له هه‌ندێک وه‌ڵات ده‌ست به خۆپێشاندان ده‌که‌ن و
داواکاریه‌کانیان و مافه‌کانیان که ئیستایش به شێوه‌ی
مۆدێرنی سه‌رده‌م لێیان زه‌وت ده‌کرێت.
دروست بوونی 8 مارس له ناوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م هاته
ئارایه‌وه. 8 مارسی ساڵی 1857 ژنانی کارگه‌ی پارچه سازی له
ئه‌مریکا، دژ به زۆر بوونی ساعاتی کار و نه‌دانی مووچه‌ی باش،
له به‌رامبه‌ری ساعتی کاریان، و داگیرکردنی هێز و جه‌سته‌ی
ژنان به ده‌ستی پیاوان، نه‌بوونی ئابووریه‌کی باش و سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌یش ئاگاداری و کاری به‌خێوکردنی منداڵ و کاروباری ماڵ
له سه‌ر شانی ژنان بووه و ده‌بوایه هه‌میشه له خزمه‌تی
پیاوی ماڵیش بووایه‌تن و شان به شانی ئه‌وانیش کاریان
بکردایه بۆ په‌یدا کردنی بژێوی ژیانیان.
ژنان ڕژانه خیابانه‌کان و داوای زۆر کردنی مافی کار و که‌م
کردنه‌وه‌ی ساعاتی کار و بیمه‌ی ژیانیان کرد. ئه‌وه بوو به
خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ژنانی جیهان، که 8 مارس 1857 هه‌ر سال
یاد بکه‌نه‌وه و به‌رده‌وام بن له سه‌ر داواکاریه‌کانیان.
8ی مارس بۆ ژنانی کورد چ مانایه‌کی هه‌یه؟
ئایا ژنی کورد ده‌توانێت به ڕیگای 8ی مارسه‌وه، دژ به
توندووتێژی و داواکاریه‌کانی مافی به‌رامبه‌ری خۆیان بگه‌ن؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ده‌بێت له چه‌ندها
ڕوانگاوه لێکۆڵێنه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێت. ڕه‌نگ بێت وه‌ک
هه‌موو ژنانی جیهان ئێمه‌یش مافی ئه‌وه‌مان هه‌بێت که
شانبه‌شانی هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆمان هاوده‌نگ بین، بۆ به یاسا
گه‌یاندنی مافی به‌رامبه‌ری له ته‌ک پیاواندا، بۆ ئازادی
هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رداری، بۆ خۆهه‌ڵبژاردن.
به خۆشیه‌وه و شانازیه‌وه ده‌توانم بێژم که جێگا و مه‌کانی
ژنان به گوێره‌ی لێکۆلێنه‌وه‌کانی مێژووناسه ڕۆژئاوایه‌کان،
ده‌ریان خستووه که ژنان یه‌کم که‌س بوون که له
شاره‌ستانیه‌تی ئه‌م گه‌ردوونه، که له میزۆپاتامیا
هه‌ستاوه نه‌قشێکی زۆر مه‌زنیان هه‌بووه و ئه‌وانیش وه‌ک
پیاوان خاوه‌نی ماف بوون، ژن وه‌ک پیاو خاوه‌نی بریار و
هه‌ڵبژاردن و مافی سه‌رکردایه‌تی بوونی هه‌بووه.
جێگای سه‌ر سوورهێنهره که ئێمه وه‌ک ژنی کورد بۆ خۆمان تا
ئێستا له بواری مافی به‌رامبه‌ری هیچمان نه‌کردووه. ڕاسته
به خۆشیه‌وه هه‌ندێک ژنانی ڕۆشنبیر و سه‌ربه‌خۆ هه‌ستاون
به‌و ئه‌رکه و توانوێیانه کێشه‌کانی نابه‌رامبه‌ری نێوان دوو
ڕه‌گه‌زی ژن و پیاو زه‌ق بکه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا
ئێستا کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی وان کێشانه نه‌کراوه.
به گشتی که‌وتوینه‌ته دوای ئه‌و قه‌سه بێمانایانه‌ی که
پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدار له ڕێگای دینه جۆراوجۆره‌کانی سامی،
که هه‌مووی دژ به مافی بهرامبهریه و هه‌موویانیش وه‌ک
یه‌ک، ژنیان وه‌ک کاڵایه‌کی بێ ئیراده لێی کردوه‌و و سه‌ێری
ده‌که‌ن و ڕێز و پایه و مقامی ژنیان له دوای مه‌ڕ و ماڵات و
زه‌وی داناوه.
ژنانی کوردیش یه‌ک له‌و قوربانیانه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری دینه‌کان
بووه که تاکو ئێستایش به شێوههایهکی زه‌ق له به‌ر چاوی
هه‌موو دونیا و به ده‌ستی یاسا و مێرد و برا و باوک ده‌کوژرێن
و هیچ یاسایه‌ک نیه که پشتگیری له مافی به ساڵان له ده‌ست
ده‌رچوی ژنان بکات. ڕاسته زۆر ڕێکخراو بۆ پشتگیری کردن له
داواکاریه‌کانی ژنان له کوردستان و هه‌موو دونیا دروست بووه،
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان
پیاوان بوونه‌ته کۆسپی سه‌ر ڕێگایان، ڕاسته هه‌ندێک پیاویش
باوه‌ریان به‌وه هێناوه که ده‌بێت ژنانیش وه‌ک پیاوان مافی
به‌رامبه‌ریان هه‌بێت، به‌ڵام هێشتا که‌مه.
داگیرکاری و کاریگه‌ری ئایینه‌کان و یاساکان به سه‌ر ئازادی
ژنان
له‌و کاته‌وه که حکایه‌تی چۆنیه‌تی دروست بوونی ئاده‌م و
حه‌وا بوو به وته‌ی خودا، بۆ چه‌واشه‌کردنی ژنان له پایه‌ی
خۆیدا، له ناو کتێبه‌کانی جوله‌که‌و مه‌سیح و پاشان ئیسلام،
توانی ئیراده و باوه‌ر به‌خۆبوونی لێ زه‌وت بکات.
کاتێک که چیرۆکی ئافراندنی ژنیان، له پهراسوویی چه‌پی
ئاده‌مه‌وه خۆڵقاند، یان ده‌رکردنی ئاده‌م و حه‌وا
ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سێوه‌که‌ی داری عه‌قلی به‌هشت که حه‌وا
خواردی و ئاده‌می تووشی گوناح کرد.
کاتێک له ناو کتێبه‌کاندا ئهێژێت: له دوای هه‌موو
ئافریدهکانیم، له په‌راسووی چه‌پی ئاده‌م ژنێکیم بۆ ئاده‌م
ساز کرد تا له‌ته‌کی بخه‌وێت و منداڵیی بۆ ساز بکات، ئه‌میش
یه‌کێک له ناحه‌قیه‌کانی دینی جوله‌که و مه‌سیحه که له
که‌سایه‌تی ژنیان کرد و له پاشانیشدا ئیسلامیش هه‌ر هه‌مان
په‌یره‌و و پرۆگرامی ئه‌وانی بۆ بنه‌مای خۆی دانا. له‌و
کاته‌وه که ژنیان کرد به زه‌وی و کێڵگه‌ی خۆیان و کردیان
به کاڵایه‌کی بێئیراده و له دوای مه‌ڕ و ماڵات دایاننا و
ژنیان کرد به کارخانه‌یه‌ک که ده‌بێت هه‌ر منداڵ دروست بکات
و کاری ناوماڵی پێی بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری یاسا‌و زاگۆنی هه‌ر وه‌لاتێکی ڕۆژئاوای و یان
ئاسیای ناوه‌راست بکه‌ین، ئه‌و یاسایانه‌ی که دانراوه به بێ
به‌شداری ژنان هاتوه‌ته سازدان، هه‌ر بۆیه ژنان هه‌میشه له
په‌راوێزه‌وه دانراوه، هه‌رده‌م پیاو کاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
و سه‌رکردایه‌تی و کارهای سه‌ره‌کی به‌ڕێوه بردووه و
ئه‌گه‌ریش ژنێک هه‌ڵبژێردرابێت بۆ کارێکی گرینگ، وه‌ک
ئه‌ندامێکی ناو پارله‌مان و یان سه‌رۆکایه‌تی له به‌شێکی
ئیداری، دیاره ئه‌و ژنه به هێزو توانای خۆی بووه که خۆی
گه‌یاندووه به‌و ئاسته ، چوون یاسا له ڕێگای دینه‌وه هه‌ر
ده‌م ڕێگر بووه له به‌رده‌م ئارمانجه‌کانی ژنان. ئه‌گه‌ریش
ژنێک له لایانی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدار هاتبێته هه‌ڵبژاردن ،
ته‌نها بۆ ڕیکڵامی خۆیان و ڕێکخراوه‌که‌ی خۆیانه و هیچی تر.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی که باسم لێوه کرد،
به‌لامانه‌وه جێگای سه‌ر سوورهێنه‌ر نه‌بێت که پێشێلکاری
هه‌بێت له ناو مافی مڕۆڤیشدا به‌رامبه‌ر به ژنان. له
وتووێژێکدا له ڕۆژنامه‌ی " روز" له گه‌ڵ خانمی مرضیه
مرتاضی لنگرودی که ئه‌ندامی مافی مروڤی ژنان له ئێراندایه
ئه‌ڵێت که:" وه‌ک ده‌زانین مافی مرۆڤ له دوای شه‌ڕی جیهانی
دووهه‌م له بۆ به‌رگری کردن له مافی مرۆڤه‌کان، که له
لایانی دوڵه‌ته سه‌رکه‌وتووه‌کان دامه‌زرا و به هه‌موو جیهان
ڕاگه‌یاندرا. له شه‌ره‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌م مافی سروشتی
ملیۆنها مرۆڤی بێ گوناح و بێ‌تاوان که‌وته به‌ر هێرشی
شهرخوازهکان.
هه‌ر چه‌نده شهر له مێژووی مرۆڤایه‌تی شتێکی تازه نیه،
به‌ڵام شه‌ری جیهانی دووهه‌م و به به‌کارهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی
و کوشتاری به کومه‌ڵ، خاڵێکی زۆر زه‌ق و ناشیرینی له ناو
چاوانی مێژووی مرۆڤایه‌تی بۆ خۆی دانا. له دوای شه‌ری جیهانی
دووهه‌م، ده‌وڵه‌ته سه‌رکه‌وتووه‌کان بۆ پشتگیری کردن له
مافی مرۆڤ ئه‌ساس نامه‌یه‌کیان بڵاو کرده‌وه که بریتی بوو
له 30 خاڵ. ئارمانجیشیان پشتگیری کردن له که‌رامه‌تی
مرۆڤایه‌تی به بێجیاوازی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌نگ،
سامان، به هه‌موو جیهان ڕاگه‌یاندرا.
سه‌ره‌تای ئه‌ساسنامه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ست به ناساندن و
ڕێزلێنانی هه‌موو خانه‌واده‌ی ناو کۆمه‌ڵگا، مافی به‌رامبه‌ری
ژن و پیاو،ئازادی ژنان، ئازادی قسه کردن، بیر‌و بۆچونی جیاواز
ده‌کات،و هه‌روه‌ها هه‌موو مڕۆڤه‌کان پێویست ده‌کات که
پێکه‌وه وه‌ک برا بژین و به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت جیاوازی
دابنرێت.
له ڕاستیدا دامه‌زراندنی مافی مرۆڤ له سه‌رده‌می شهر بووه
و زیاتر له سه‌ر ئه‌زموونی پیاوان بووه و مافی ژنان له
په‌یوه‌ندی له ناو بنه‌ماڵه‌دا هیچ گرینگی نه‌دراوه. هه‌ر
چه‌نده کاربه‌ده‌ستانی مافی مرۆڤ باوه‌ریان وایه که به‌رگری
کردن له مافی ژنان به‌شێک له ئهستانداردهکانی مافی مرۆڤ.
به‌ڵام ده‌ستدرێژی کردن له سه‌ر گیان و که‌سایه‌تی ژنان که
له ناو فه‌رهه‌نگ و کلتوره جیاوازه‌کان ده‌کرێت هیچ گرینگی
پێ نه‌دراوه.
جیا له ده‌ستدرێژی کردنی فیزیکی ڕۆژانه به سه‌ر ژناندا،
نه‌بوونی مافی هه‌ڵبژاردن بۆ له‌دایکبوونی مندال، نه‌بوونی
شوێنێکی ئارام و هێدی بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که له
ژێر فشاری ده‌رونی یان ئه‌شکنجه یان ده‌ستدرێژیدان، هه‌موو
ئه‌و که‌م و کوڕیانه و بۆ به‌دست هێنانی مافی ڕاسته‌قینه‌ی
مافی به‌رامبه‌ری بو به هۆی ده‌نگ به‌رز بوونه‌وه‌ی
کاربه‌دستانی ژنانی نێو مافی مرۆڤ.
له ساڵی 1979 یه‌که‌م کۆنفرانسی جیهانی سازمانی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ر مژاری مافی مرۆڤ به‌سترا. ژنان
ڕایانگه‌یاند که پێویسته تێگه‌یشتنێك هه‌بێت له نێوان ماڤی
ژنان هه‌ر وه‌ک مافی مرۆڤ. ده‌بێت هه‌رچی توندوتیژی له سه‌ر
ژنان ده‌کرێت وه‌ک توندوتێژی له سه‌ر مرۆڤایه‌تی بناسرێت.
چاودێران و ئه‌ندامانی مافی مرۆڤی ژنان به به‌ڵگه‌وه
نیشانیان داوه که کۆمه‌ڵگای جیهانی له ژێر ده‌سته‌ڵاتی
پیاواندایه. ژن وه‌ک پیاو مرۆڤه و مرۆڤه‌کان به هۆی مرۆڤ
بوونییان شایانی ڕێز لێیگرتنن، و ده‌بێت مافی
به‌رامبه‌ریشیان بۆ دابین بکرێت".
چی بکرێت تا ژنانی کورد هه‌ر وه‌ک پیاو خاوه‌نی مافی خۆیان بن؟
ئایا به بڕوای ئێوه ژنانی کورد ده‌توانن بۆ پێی گه‌ێشتن و
سه‌ركه‌وتنی کومه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌ووتو نه‌قشێکی گرنگی هه‌بێت؟
من دژ به پیاوان نیم و باوه‌ریشم به ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه
هه‌یه و ته‌واوکه‌ری یه‌کتریشن. هیچ لایه‌نێک به بێ ئه‌وی تر
ناتوانێت بژێت. به‌ڵام باوه‌رم به‌وه هه‌یه که ده‌بێت
جارێکی تر یاسا و ده‌ستوور له‌ته‌ک ژنان و شانبه‌شانی ژنان
بێته گۆراندن. چون هه‌ر وه‌ک ده‌زانین پیاوان ئه‌زمونی
ڕاوکردنیان و شهر خوازیان هه‌ر له کۆنه‌وه پێیان گه‌یشووه
و ئه‌زمونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان هه‌یه هه‌ر وه‌هایش ژنانیش
له بواری ئاشتیخوازی و دایک بوون و په‌روه‌رده کردن و له
پێش خستنی کۆمه‌ڵگا زه‌حمه‌تێکی زۆریان به درێژای مێژوو له
خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی کێشاوه.
ژنان به پێی ئاماری سه‌رژمێری هه‌موو جیهان نیوه‌ی زۆری
کۆمه‌ڵگان و دایکی نیوه‌کی تری کۆمه‌لگایه.
به ساڵانه کۆمه‌ڵگای کورد له ژێر چه‌وساندنه‌وه‌ی دوژمنانی
داگیرکه‌ره و پیاوانی کوردیش به هۆی به‌رگری کردن له خاک و
ئاو و وهڵاتو بنه‌ماڵه‌یه‌وه هه‌ر ده‌م له شهر و خه‌بات
بوون و ژنانیش کاری به‌خێو و په‌روه‌رده‌یان که‌ووتوه سه‌ر
شانیان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش داگیرکه‌رانی کورد
په‌روه‌رده‌یه‌کی وای دامزراندبوو که به ده‌ستی پیاوانی
کورد ژنان بچه‌وسێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ژنی کورد
ژیر و هوشیار و خوێنده‌وار بن، ئه‌وه منداڵێکی ژیر و هوشیار و
خوێنده‌وار په‌روه‌رده ده‌کات. ژنانی ئازاد کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئازاد و پێشکه‌ووتوو ساز ده‌کات، ئه‌گه‌ر سه‌یری وه‌ڵاته
پێشکه‌وتوه‌کان بکه‌ین، ده‌بینین ژنانیان ئازاد و خوێنده‌وارن
و له هه‌موو بواره‌کانی جڤاکی، سیاسی، ڕامیاری پێشخسته.
[
له باکووری کوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کۆسپ و کوشتار و
نکوولی کردنی گه‌لێکی 20 ملیۆنی، به‌خۆشیه‌وه ژنانی ئه‌و
به‌شه‌ی کوردستان به هه‌موو شێوه‌کانی مدرنی ڕۆژئاوایه‌کان
خه‌ریکی خۆ ڕێکخستنن. ڕاسته ژنانی باکووری کوردستان ئاستی
خوێنده‌واریان له پای ژنانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له
خواره‌وه‌یه، به‌لام ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و مافی
به‌رامبه‌ری له‌ته‌ک ڕه‌گه‌زی جیاوازی خۆیان له سه‌ره‌وه‌ی
ژنانی پارچه‌کانی دیکه‌ن.
هه‌ر چه‌نده دوژمنێکی دڕنده و فاشیستی وه‌ک ده‌وڵه‌تی تورک
به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پێش له خه‌بات و کار و زه‌مانی ئه‌وان
ده‌گرێت و ڕۆژ نیه له له‌و ڕێگایه‌دا شه‌هید نه‌ده‌ن، به‌و
هه‌موو دژواریه‌ی ژیان له باکوور ژنان هیچ کۆڵ‌یان نه‌داوه و
به ئاشکرا داوای مافی خۆیان وه‌ک خاک، زمان، نه‌ته‌وه
ده‌که‌ن. ڕۆژیش نیه ڕێکخراوێکی نوێ به ناوی ژنان دروست
نه‌کرێت.
کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه دانه و دوان نین، به سه‌دان
ساڵه کورد ده‌چه‌وسێته‌وه و بریندار بووه، ده‌بێت ئه‌و
برینه کۆنانه ده‌رمان بکرێت و چاره‌سه‌ریه‌کی ئه‌ساسی بۆ
بدۆزرێته‌وه. گه‌لی کورد تام و چێژی ده‌وڵه‌تی خۆی
نه‌چێشتوه، ئاڵای خۆی به ئازادی نه‌بینیوه، به زمانی
زگماکی خۆی نه‌یخوێندووه،هه‌میشه له سه‌ر خاکی خۆی شه‌هید
کراوه. شاخ به شاخی کوردستان بووه به جێگای ڕاوو و ڕووت
له لایه‌ن وه‌ڵاته داگیرکاره‌کان و هیچ شوێنێکی کوردستان
نه‌ماوه که مینی وه‌ڵاته پێشکه‌وتوخوازه‌کان که ده‌م له
ئازادی مافی مڕوڤ ئه‌ده‌ن تێیدا نهتهقابێت.
کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد له کێشه‌ی هیچ نه‌ته‌ویه‌کی تر ناچێت.
بۆیه زۆر گرینگه ئیمه خۆمان له ژێر یه‌ک چه‌ترێکی
یه‌کگرتوو بگرێنه‌وه بۆ ئه‌و ئارمانجانه. چوون گه‌لی کورد
به درێژای مێژووی خۆی نیشانی داوه که دژ به هیچ
نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر نیه به‌ڵکو وه‌ک خۆی سه‌یری کردوه، کورد
ئاڵاهه‌ڵگری کۆنفدراسیونی سه‌رده‌می میدیاکان بووه.
ده‌بێت کورد به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیه‌وه جارێکی تر خۆی و
ناسنامه‌ی خۆی به هه‌موو جیهاندا بناسێنێت و ئه‌و سنووره
ده‌ستکردانه‌ی که دوژمنان بۆیان داناوه قه‌بوڵ نه‌کات و
ده‌ردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به ده‌ردی خۆی بزانێت و
چیتر له یه‌ک بێگانه نه‌بن. ئه‌و ده‌م ده‌توانین وه‌ک ژنانی
هه‌موو وه‌ڵاتانی ئازاد، هه‌ر چی ساڵ ڕۆژی 8ی مارس وه‌بیر
بههێنینهوه و له ده‌وری یه‌ک کۆ بێنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه
ئه‌و ڕێگایه نهروێن باوه‌ر ناکه‌م بتوانین حتی لاسای ژنانی
ئازادیخواز بکه‌ینه‌وه که له ڕۆژی پیرۆزبایهکانی 8ی مارس
له‌یه‌کی ده‌که‌ن.
له کۆتایی بۆچونه‌کانمدا ئه‌مه‌وێت بێژم که ده‌بێت ژنان
ئاستی ڕوشنبیری و هۆشیاری و زانیاری خۆیان له هه‌موو
بواره‌کانی کۆمه‌ڵگادا پێش بخه‌ن. ده‌بێت ژنانی کورد داواکاری
ئه‌وه بکه‌ن که ده‌بێت یاسا بێته گۆراندن و جارێکی دیکه
شان به شانی ژنان بنوسرێته‌وه. ده‌بێت یاسایه‌ک هه‌بێت بۆ
پشتگیری کردن له ژنان، که چاودێری به سه‌ر کێشه‌ی ژنان
بکات.
دین ده‌بێت له سیاسه‌ت جودا بکرێته‌وه، دین ده‌بێت وه‌ک
باوه‌رێکی تاکه‌که‌سی بێت نه‌ک باوه‌رێکی ئیجباری، ژن وه‌کو
پیاو مروڤه و مرۆڤه‌کان به هۆی مرۆڤ بوونییان شایانی ڕێز
لێگرتنن و ده‌بێت مافی به‌رامبه‌ریشیان هه‌بێت.
2007/03/05
|