ئه‌مڕۆ
تێگه‌یشتنێک و جۆرێک له لێکدانه‌وه‌ی نێو توێژه ڕۆشنبیر و
که‌سایه‌تیه سیاسییه‌کانی ناو کوردستان، له ئاست
ناڕه‌زایه‌تیه ڕۆژانه‌یه‌کان و دابین نه‌کردنی ژیانێکی
هاوچه‌رخانه بۆ کۆمه‌ڵگه، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ
که‌م توانایی دسه‌ڵات و به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتێک که به‌ده‌ست
پیره‌وه‌یه. بۆ ئه‌م ته‌سه‌وره ده‌بێت هه‌ندێک ووردتر
بڕوانین و بزانین ئاخۆ به‌ڕاستی وایه و ده‌سه‌ڵات ته‌نها له
ده‌ستی پیره‌کان و ئایدیایه‌کی پیرانه‌دایه. یان ده‌بێت
بزانین ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له کوردستاندا هه‌یه
نوێنه‌رایه‌تی کام به‌شی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن و ئایا به‌واقعی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نها به‌ده‌ستی پیره‌کانه‌وه‌یه، یان
ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌و لاوازن له ڕوی ده‌رک
کردنه‌وه به جێگاوڕێگای ده‌سه‌ڵاتی حاکم له کوردستاندا.
دیاره
ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێستای خه‌ڵکی کوردستان، ته‌نها
قه‌تیس نه‌کراوه‌ته‌وه بۆ توێژێکی تایبه‌تی ناو کۆمه‌ڵگاو
ئه‌وی تر تێیدا خۆشبه‌خت و سه‌رفراز بن له ژیاندا. ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان، پێکهاته‌که‌ی بێجگه له دوو حیزبی
سه‌ره‌کی ناو ئیداره کردنه‌که‌ی، ئه‌م پێکهاته‌یه‌ش بۆخۆی
به‌شێکی زۆری له گه‌نجانه.
ئه‌حزابه‌کانی دیکه‌ش، هه‌مان شێوه له‌م تێکه‌ڵاوبوونه‌ی ناو
پیر و گه‌نج پێک هاتووه و ناتوانین حیزبیک ببینینه‌وه بڵێین
ئه‌م حیزبه هه‌مووی پیره یان هه‌مووی گه‌نجه. دیاره بۆ
ئه‌و حکومه‌ته‌ش ئه‌مڕۆ مه‌وجووده هه‌مان ئاراسته‌ی سه‌ره‌وه
وه‌رده‌گرێت له‌و پێکهاته‌یه. به‌ڵام پرسیاری دروست
ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته نوێنه‌رایه‌تی کام
به‌ش له کۆمه‌ڵگه ده‌کات؟
ئایا
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی ئێستای کوردستان ته‌نها به قازانجی
ده‌وڵه‌مه‌نده بێخێره‌کان نیه که توانای کارگه‌یه‌کیان نیه
دروستی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌م هێنانو
بردنه پێشه‌وه‌ی هیزوتواناییه‌کانی خه‌ڵک؟ ئایا ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی ئێستا ده‌توانێت خاوه‌ن بڕیارێکی
سه‌ربه‌خۆبێت به قازانجی ئومێده‌کانی خه‌ڵکی کوردستان یان
ته‌نها به گرێبه‌ستێکی سیاسی و مه‌یلگیر به سیاسه‌ته
به‌رژه‌وه‌ند خوازیه‌کانی ئه‌مریکا خۆی ڕاگرتوه؟ ڕاسته ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته به‌ناوی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌دوێت و هه‌میشه
گه‌نجان وه‌ک پێشه‌نگی نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگا سه‌یر ده‌کات،
به‌ڵام ئاخۆ له ڕووی کرداره‌وه ئه‌م تێگه‌یشتن و
به‌رزنواندنه وایه؟ یان ته‌نها بۆ کاری پێویست و مه‌رامی
تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌م بانگه‌شه‌یه بره‌و پێده‌دات؟
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان، بێجگه له‌وه‌ی خۆی وه‌ک
پارێزه‌ر و درێژه پێده‌ری ژیانی خه‌ڵکی کوردستان پێناسه
ده‌کات، له هه‌مان کاتدا، شه‌رعیه‌تی خۆی له‌و ڕێگایه‌وه
وه‌رده‌گرێته‌وه، که ئه‌وه خه‌ڵکی کوردستان بوون ده‌نگیان
پێداو له هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌دا، توانیان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
به‌ده‌سته‌وه بگرن. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئه‌م بۆچوونه
واقعیه‌تی خۆی هه‌بێت ڕاسته. به‌ڵام خۆ خه‌ڵکی کوردستان
ده‌نگیان بۆ ئه‌وه نه‌دا ژیانیان ڕوو له بارقوسی زیاتر بێت،
هێنده‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون، لانی که‌م حورمه‌تێکی
مرۆڤانه‌یان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه، که به درێژایی مێژووی
ڕابردوو لێیان دزرابو
ئه‌گه‌ر
بێت و هه‌رچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک توانای خۆناسینی پێگه‌ی خۆی نه‌بێت
و ئاگاداریه‌کی هه‌ڵه‌کانی ڕابردووی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی
دووباره‌یان نه‌کاته‌وه، زه‌حمه‌ته ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به
ئاسانی بتوانێت هه‌نگاوی جددی و کارامه بنێت بۆ خۆساغ
کردنه‌وه و وه‌لانانی ئه‌و که‌م و کورتیانه‌ی پێوه‌ی دیل و
زیندان کراوه. لێره‌دا ده‌توانین بڵێین ئه‌رکی گه‌نج وه‌ک
توێژێکی زیندووی ناو کۆمه‌ڵگاو به‌شداریکه‌ری ڕاسته‌وخۆی نێو
ئاڵوگۆڕه سیاسی و ئابوریه‌کان، جێگه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌م توێژه له گه‌نجانی ناڕازی ده‌توانێت
داخوازیه‌کانی خۆی چۆن پێناسه‌بکات و به چ به‌رنامه‌یه‌کی
ڕوونه‌وه ده‌یه‌وێت یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێت. ئایا ئه‌م
گه‌نجه ته‌نها به شوێن خواسته تایبه‌تی و هه‌نوکییه‌کانی
خۆیه‌وه‌یه‌تی، یان ده‌یه‌وێت ئاڵ‌وگۆڕێک به‌سه‌ر سه‌رجه‌م
پێکهاته‌کانی ئێستا‌و ڕابردوشدا بهێنێت و خه‌ڵکی ناڕازیش
کۆبکاته‌وه تا به شوێن ئه‌و هه‌نگاوه‌دا، هه‌نگاو
هه‌لبێنن؟
بۆ،
ته‌نها له کوردستاندا، به‌س گه‌نجان بێبه‌ش کراون له ژیان
یان زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و پیره‌کانیش که تا دوێنێ
به‌رپرسیاریه‌تی په‌روه‌رده‌کردن و خۆ هیلاک کردنیان به
ئه‌ستۆ گرتبوو تا نه‌وه‌ی ئاینده‌ی پێ گه‌وه‌ره‌بکه‌ن، خۆ
ئه‌ویش نه‌وه‌ی سه‌رده‌می خۆی بوو، به‌ڵام خاوه‌ن ئایدیای
ڕۆشنی خۆی نه‌بووه. بۆیه نه‌توانی خۆی ڕزگاربکات له‌و
که‌لتوره داخراوه و له‌و پێگه هه‌ڵواسراویه‌ی تا ئێشتا
پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت (مه‌به‌ستم جێگه‌وڕێگه‌ی کوردستانه، له
ڕووی جیابونه‌وه له عێراق یان مانه‌وه‌ی به پێکه‌وه ژیانی
له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا). بۆیه ئه‌رکی گه‌نجان و خه‌ڵکی
ناڕازی به ژیانی ئێستایان ده‌کرێت خاوه‌ن به‌رنامه‌و
ئایدۆلۆژیای دیاریکراوی خۆیان بن و بزانن سه‌ر به‌کام
تێگه‌یشتنی سیاسین. ئایا ئه‌م گه‌نجه توڕه و ناڕازیه
به‌دسه‌ڵاتی سیاسی ئێستای کوردوستان، ده‌یه‌وێت به کام
ئایدۆلۆژیاوه خۆی بهێنیته‌وه مه‌یدان. ئایا ده‌یه‌وێت
ئاڵوگۆڕێکی ڕیفۆرمیانه بکات له ناو ده‌سه‌ڵاتدا، یان
ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵات وه‌لابنێت و له جێگه‌یدا
ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه جێبخات. ئایا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ
گه‌نج خوازیاریه‌تی و هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت، ده‌خوازێت سه‌ر به
ئایدۆلۆژیایه‌کی نه‌ته‌ویی بێت یان ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگه
به‌ره‌و سۆسیالیزم و ژیانێکی یه‌کسانی خوازی ببات یان
ده‌یه‌وێت ئاینده‌ی خۆی و کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و لیبراڵیزم پێناسه
بکات. ده‌بێت ئاستی چوونه‌پێشی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ڕۆشن و
ڕێکخراو دیاربن، نه‌ک ته‌نها جۆریک له ڕقی سیاسی و
په‌راگه‌نده‌ی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر مه‌یله‌کانی گه‌نجاندا.
ئه‌مڕۆ
له نێو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستاندا به شێکی به‌رچاو له
گه‌نجان هه‌ن له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که و پاڵپشتی سه‌رسه‌ختی
ده‌سه‌ڵاتیشن، خۆ ئه‌مانیش گه‌نجن و له‌گه‌ڵ پیراندا
هاوئاهه‌نگن. ئاخۆ نابێت ئه‌م به‌شه وه‌ک گه‌نج سه‌یربکه‌ین؟
یان ته‌نها گه‌نجان ئه‌وانه‌ن که له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و
ئه‌مڕۆ ناڕازین به جێگه‌وڕێگه‌ی خۆیان؟ ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی
کوشنده‌یه ئه‌گه‌ر بێت و توێژی گه‌نجان و ڕۆشنبیران ئاوا
بیربکه‌نه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان،
ده‌سه‌ڵاتێکی چینایه‌تیه و ئیتر له هه‌ر کام قۆناغی
پێشکه‌وتندا بێت، ناتوانرێت ئینکاری بکرێت له‌وه‌ی که ئه‌مه
ده‌سه‌ڵاتێکی چینایه‌تی نیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه ئاستی
ده‌رک کردن و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه که
ده‌توانێت ڕێگر بێت له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدا و بواری پێنه‌دات
ژیان و سونه‌ته‌کانی به‌ره و گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد ببات.
ده‌سه‌ڵات، ئه‌مڕۆ خۆی خزاندۆته ناو سه‌رجه‌م کایه
جۆراوجۆره‌کانی ژیانه‌وه و به‌رنامه‌یه‌ک پێیه‌تی ده‌یه‌وێت
به هه‌موو کون که‌له‌به‌رێکیدا ببات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌ش که‌م که‌م خۆی خسته نێو ئه‌و جیهان بینیه
گه‌نده‌ڵیه‌وه، ئیتر چۆن ده‌توانرێت ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆ
خۆده‌ربازکردن ببینرێته‌وه.
گرفتی
سه‌ره‌کی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی کوردستان لێره‌دایه که ئاستی هه‌ست
به‌به‌رپرسیاری کردن تێیدا بۆ ئیستاوئاینده زۆر لاوازه. ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی ئیستا له مه‌یدانیدایه هه‌ر له
سه‌ره‌تای بوونیه‌وه، کاری بۆ ئه‌وه نه‌بووه کۆمه‌ڵگا
به‌ره و پێش که‌وتن و وه‌رچه‌رخانێکی مێژووی به ڕێبخات،
هێنده‌ی له کارکردن‌دا بووه بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست و،
هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته ته‌قلیدیه‌کانی دنیای ڕۆژهه‌ڵات. خۆ
ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ده‌بوا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه
کار و پرۆژه‌کانیان بۆ ئه‌و گۆڕانکاریه بنچینه‌ییانه
به‌گه‌ڕ بخستایه و کۆمه‌ڵگه‌ش ئاماده‌یی ئه‌و کاره‌ی هه‌بوو.
ته‌واوی
گرێکوێره‌کانی به‌رده‌م تێگه‌یشتنه ڕۆشنفکرانه‌کانی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، سه‌رچاوه‌که‌ی له جۆرێک له
غروریبوون و هه‌ستنه‌کردن به ئه‌رکێک که بوونێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رشانیه‌تی، هه‌رکه‌س دێ‌و به‌شوێن دابین
کردنی به‌شی خۆیه‌تی، ژیان و به‌رپرسیاریه‌ته‌که‌یشی ده‌خاته
ئه‌ستۆی ئه‌وی دی و خۆی لیده‌ربازده‌کات. وه‌ک ئه‌و بارودۆخه
گه‌نده‌ڵی و فه‌ساده ئیداریه‌ی ئێستا هه‌یه.
ژیانی
ئه‌مڕۆی ته‌واوی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ژیانێکی دابه‌شکراوی
چینایه‌تیه و، هه‌رچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کیش به پێی ئاستی بوێری و
ده‌ست بردن بۆ گۆڕانی ڕیشه‌یی و ڕێگه نه‌دان به‌ده‌سه‌ڵات که
خاوه‌ن بڕیاری بکوژ و ببڕ بێت، له‌سه‌ر تواناییه‌کانی ئه‌و
هاتنه مه‌یدانه‌ی سه‌رجه‌م ڕێکخراوه مرۆییه‌کان و حیزبه
ڕادیکاڵه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان وه‌ستاوه. به‌ده‌ر له‌م
تێگه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رچکاتێک خۆی به‌ده‌م ڕاستی
سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه پێناسه کردوو ئاماده‌ی پرسێکیش نه‌بوو به
کۆمه‌ڵگا بۆدۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو و بنیات نانی
ژیانێکی سه‌رده‌میانه بۆ هه‌موان، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ش
بێده‌نگی هه‌ڵبژارد له‌م میانه‌دا له‌م بارودۆخه ناجێگیر و
بێئه‌منیه‌ته‌ی ئێستای عێراق و کوردستانی باشتری لێ چاوه‌نواڕ
ناکرێت؟
10/03/2007
هۆڵه‌ندا
|