ئێمه
ده‌نگی ژنانی ئازادیخواز ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئه‌و
ده‌نگانه‌ی که بۆ هه‌رچی زووتر ئازاد کردنی به‌ڕێز ئوچ ئالان
له ژێر ده‌ستی تورکیای فاشیست و کۆنه‌په‌ره‌ست ، ده‌بێت
ئه‌وانه‌ی له هه‌وڵی کوشتن و خنکاندنی ده‌نگه‌کان دان که
له به‌رامبه‌ر نابهرابهریدا ڕاپه‌ڕیون ، هه‌رچی زیاتر
درێژه به ته‌مه‌نی نه‌گریسی خۆیان نه‌ده‌ن .
ئێمه
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که پ‌ک‌ک وه‌کو ئه‌و هێزه‌ی له
کوردستان بۆ یه‌که‌م جار ژنان توانیان شان به شانی پیاوان له
به‌رامبه‌ر دوژمنی فاشیستی تورکیادا له سه‌نگه‌ره‌کانی
خه‌بات دا چه‌ک به ده‌ست ، جه‌سوورانه بچنه‌وه به گژ
جه‌لاده‌کانی تورکیادا ، بۆ یه‌که‌م جار ژنان له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی کۆنهپهرهسترین ڕژێم له جیهان دا بوونی خۆیان
وه‌کو ئینسان بسه‌لمێنن ، هه‌وڵ و تێکۆشانێک که گه‌ریلاکانی
پ‌ک‌ک ( ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان ) وه وه‌کو هێزێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی شان به‌ر شانی یه‌ک به‌ره‌و ئازادی هه‌نگاو
ده‌نێن ، ئه‌و ژنه شۆڕشگێڕانه بوون توانیان ئه‌و
چوارچێوه‌یه‌ی بۆیان دیاری کراوه بیپسێنن ، ئه‌و کلتووره
کۆنهپهرهستهی که ژنانی وه‌کو کۆیله ته‌ماشا ده‌کرد
توانیان بیخه‌نه ژێر پێ ، ئه‌وه‌ش به هه‌وڵ و تێکۆشانی
سه‌رکرده‌که‌یان بوو ، بۆیه ئێمه‌ش وه‌کو ژنان به
به‌رده‌وامی ده‌ستی خۆمان ده‌خه‌ینه ناو ده‌ستی هه‌موو هێزێک
که به دوای ئازادیه‌وه بێت ، ده‌بێت هه‌رچی زووتره
ده‌رگای زیندان به ڕووی ئه‌و ئازادی خوازه‌دا بخرێته سه‌ر
پشت ، ده‌بێت ده‌رگای زیندان به ڕووی جه‌لاده‌کان دا
بکرێته‌وه و ، ئه‌وانه‌ی بۆ ئازادی ئینسانه‌کان له خه‌بات
دان ده‌بێت که‌س نه‌توانێت ڕێگیرییان بکات ، نابێت به بیانووی
ئاژاوه نانه‌وه و تێک ده‌ر که‌س بخرێته زیندان ، ده‌بێت
ئینسانه‌کان ئازاد بن له هه‌موو کاروبارێکلی سیاسی‌دا ، ده‌بێت
هه‌موو بیربۆچوونهکان سه‌ربه‌ست بکرێن ، ئازادی هه‌موو جۆره
به‌یان و فیکر و بیروباوه‌ڕێک بخرێته ناو ده‌ستوورو یاسا‌و
ڕێساکانی ده‌وڵه‌ته‌وه .
ئازادی
بۆ به‌ڕێز عه‌بدووڵڵا ئوچ ئالان
ئازادی
بۆ هه‌موو زیندانیانی سیاسی له هه‌ر جێگایه‌ک هه‌ن
مردن و
سه‌رشۆڕی بۆ هه‌موو هێزه کۆنه‌په‌ره‌سته‌کان
مردن بۆ
جه‌للاده‌کان
ژیان بۆ
هه‌مووکه‌س
|