یاڕه‌بی خوایه هه‌زار جار شوکر، به‌س نه‌بوو به‌م ئاخری
پیرییه هیدایه‌تت کردووم و له خه‌وی غه‌فڵه‌ت وه ئاگهت
هێناومه‌ته‌وه، ئه‌گینا وه‌ک کورده‌ی له هه‌ردوو جه‌ژن بوو،
ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیاشم له ده‌ست ده‌رده‌چوو. کوڕه خۆ
ئه‌وه‌نده‌یان قسه و بوختانی شاخدار به گوێدا خوێندبووم بوو
بووم به ئێسکقورسی زه‌مانه! خوا به‌و سه‌ره‌وه شاهیده بۆ
لای هه‌رکه‌سێ ده‌چووم و رێم ده‌که‌وته باره‌گای هه‌ر
به‌رپرسێک، له جیاتی وه‌ڵامی سڵاو، ئهعوزوبیلاهیی
مینهلشهیتانولڕهجیمیان پێده‌گوتم! تیاح که نه‌گبه‌ت بووم و
به‌خۆم نه‌ده‌زانی....
-
ده به‌گیانی هه‌ردووکمان ئێسته‌ش به‌خۆت نازانی و عه‌یب
نه‌بێ، كڵاویان له‌سه‌ر ناوی
-
وا نییه عوسمان ئه‌فه‌نگی، نه‌تبیستووه دار پیر ئه‌بێ تا
جارێک هه‌ڵۆی به‌سه‌ره‌وه ده‌نیشێ؟
-
به‌رێ وه‌ڵلا بیستوومه کاکه‌حمه‌د، جا مه‌قسه‌د؟!
-
عه‌رزی برا گه‌وره‌ی خۆم بکه‌م
-
عه‌زیزی
-
تازه بۆم ده‌رکه‌وتووه که ئه‌م حکومه‌تی هه‌رێمه له
ده‌ستپاکی و دڵسۆزی و خزمه‌تکردن و بێغه‌ل و غهشییدا له
دنیادا تاکه
-
ده‌ک به‌زیادی خێرم نه‌کرد، نه‌موت کڵاویان له سه‌ر ناوی
-
ده تۆ جارێ ڕاوه‌سته بێقه‌زابی یاخوا، با چوارپه‌لی قسه‌که‌م
بکه‌وێته زه‌وی
-
باشه ده‌ی
-
کاکه گیان، خۆ تۆ خوله شانشکاوی عه‌ریزه نووس ده‌ناسی؟
-
چاک، ئه‌وه‌ی وا ئێسته له هۆڵه‌ندایه
-
خۆیه‌تی، جا پێرێ به سه‌ردان ته‌شریفی هێناوه‌ته‌وه
-
ئێ؟
-
برا جوانه‌که‌م ئه‌وه ئێسته حکومه‌تی هه‌رێم دوو مه‌عاشی بۆ
بڕیوه‌ته‌وه
-
مه‌عاشی چی بۆ خاتری خوا؟
-
ئاخر خۆی به برینداری ڕاپه‌ڕین ناونووس کردووه و مه‌عاشێکی
پێ وه‌رده‌گرێ
-
برینداری ڕاپه‌ڕینی چی بۆ خاتری ئاسمان، خۆ ئه‌و له ڕێزی
هێلکه وه‌رگرتنا شانی ده‌رهات، ئه‌ی مه‌عاشه‌كه‌ی تریان؟
-
هی کۆنه پێشمه‌رگایه‌تی
-
ئهحهگیان توخوا ئه‌گه‌ر واز له گاڵته نه‌هێنی
-
گاڵته ناکه‌م، به‌ڕاستیمه
-
خوله و پێشمه‌رگایه‌تی؟ جا خۆ ئه‌و له لگاو و ئه‌زنیف زیاتر
کاسبی نه‌ده‌زانی
-
ئاخر بۆیه ده‌ڵێم حکومه‌ته‌که‌مان زۆر پاک و دڵسۆزه
-
یانی چی؟
-
عوسمان ئه‌فه‌نگی، ئه‌م حکومه‌ته‌مان مۆدێرنه، پیاوی زانا‌و
زمانلووس و مارسیفهت و چاپلووس و بێ‌نامووسی پێ پیاوه نه‌ک
نه‌گبه‌ت و گه‌وجی وه‌ک من و تۆ
-
وه‌ڵلا بڵێم چی، جا ده‌ڵێی چی بکه‌ین؟
-
بۆ تۆ نازانم، خۆت شوکر له من ئاقڵ تری، ئه‌مما من له سبه‌ی
زووتر نییه، وه‌ک قۆناغی یه‌که‌می خۆ گونجاندان له‌گه‌ڵ بار‌و
دۆخی سه‌رده‌مدا، به نیازم کۆرسێکی هه‌له‌له و چه‌پڵه‌لێدان
و
ماستاو کردن وه‌ربگرم! |