سایکۆلۆژیسته‌کان ده‌ڵێن وێنه‌کان، هێماکان، هێلکاریه‌کان
زووتر و زۆرتر له ووشه له نێو هزری مرۆڤدا ده‌چه‌سپێن و
زۆرتر ده‌مێننه‌وه.. وێنه‌کان و هێلکاریه‌کان دووری زۆرتریان
له ووشه دا هه‌یه، ئه‌مه له ڕواله‌تدا. له ناوه‌خندا
وێنه‌کان په‌یوه‌ندیان به چۆنیه‌تی نیگاکان هه‌یه. ووشه
ده‌توانێ به‌هه‌مان شێوه وینه و هێلکاری له‌بیرو زه‌ینی
مرۆڤدا دروست بکه‌ن. مرۆڤ زینده‌وه‌رێکه هۆش و بیر
باڵاده‌ستیکردووه له سروشتی خۆیدا له نێو سروشتدا.
جیاوازی
بینین و سه‌یرکردن و گوێگرتن و گوێ لێبوون له ده‌وروبه‌رو
هیزه به‌ریه‌که‌کاندا جۆرێ له جوانکاری جیاواز له زه‌ینی
مرۆڤ دا دروست ده‌که‌ن.
مرۆڤ
له نێو سروشت و سروشتی خۆیدا حه‌ز به ئاڵوگۆڕ ده‌کات، ئاستی
توانایی مرۆڤه‌کان جیاوازه. بۆ هه‌مان وێنه مرۆڤ هه‌یه
ته‌نها خاڵێ ده‌توانێ ببینێ یه‌کێکی تر ته‌نها ده‌توانێ
ده‌وروبه‌ری خاڵ ببینێ. خاڵێ لێرده‌دا ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌که
له ده‌وروبه‌ر.
هه‌ر
که‌س به چاوونیگای خۆی سه‌یری ده‌وروبه‌رده‌کات و ووشه‌کانی
بۆ ده‌ڕازێنێته‌وه.
ئه‌م
په‌یوه‌ندیه ئه‌سیری بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و
فه‌رهه‌نگی ئینسانه‌کانه. لێره‌دا سه‌رفی نه‌زه‌ر له که‌سانێ
که وه‌کو کار به ناچاری بۆ بژێوی ژیانیان دژی هه‌موو
بنه‌ماکانی خۆیان ده‌ست بۆ ووشه‌و هێماکان ده‌به‌ن.
مرۆڤ
له واقعی خۆیدا زۆر گشتیه و سه‌یری هه‌موو گۆشه‌کان ده‌کات و
دوای بۆ تایبه‌تمه‌نده‌کان ده‌چێته‌وه، زۆرجاریش پێچه‌وانه
له تایبه‌تمه‌نده‌کاندا ده‌توانێ گشت ببینێ، ڕه‌نگه ئه‌م
حوکمه گشتیه دروست نه‌بێ هه‌ندی بڵێن ته‌نها مرۆڤه به‌توانا
هزره‌کان ئاوان، به‌ڵام هه‌موو مرۆڤێ توانای شاراوه‌ی بۆ
شیکردنه‌وه و لێکۆلینه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆی هه‌یه، به‌س تا
چه‌ند ده‌ستیان بۆ ده‌بات و به‌کاریان دێنێ.
گه‌شه‌ی
هزری مرۆڤ په‌یوه‌ندی به کات و شوێن هه‌یه، په‌یوه‌ندی به
چۆنایه‌تی ژیان و گوزه‌رانی هه‌یه که خۆیان له
چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه ده‌بینن. له گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌مانه‌شدا هه‌ر حاڵه‌تی شاز هه‌یه.
هێماکان
له زه‌ینی مرۆڤدا مانای جیاجیا ده‌ده‌ن، هه‌مان وینه و
تابلۆی شێوه‌کاری ده‌کرێ به ده‌یان و هه‌زاران جۆر
لێکبدرێته‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به گۆشه نیگای مرۆڤه‌کان
هه‌یه. هه‌ر که‌س به چاوی خۆیی و گوێچکه‌ی خۆی سه‌یری
تابلۆکان و گوێ له ده‌نگه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌گرێ و ده‌بێ.
دیمه‌نه سروشتیه‌کان له گه‌ڵ هێما و وێنه‌کانیاندا ده‌نگی
جیاوازیان هه‌یه. ئه‌مانه هه‌موو له زه‌ینی مرۆڤدا
ڕه‌نگدانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه.
ئه‌م
جیاوازیانه له سه‌یرکردن و گوێ لێبوونانه وای له مرۆڤ
کردوووه جۆرێ له ملانێ و تێکهه‌لکێشی فکری له نێوان
مرۆڤایه‌تی دروستکردووه.
ئه‌م
تێکهه‌لکێشی و ململانێیانه بۆته هۆی جیاوازی فکری و ئایینی و
عه‌قیده‌ی مرۆڤه‌کان، به‌هامان بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌کان
خۆیان دابه‌شی ڕه‌وت و جه‌ره‌یانی جیاجیا ده‌بن.
ئه‌م
لێکدانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ هێما و وێنه‌کان وای کردووه مرۆڤه
مه‌زهه‌بیه‌کان به‌تایبه‌تی سه‌له‌فیه‌کانی ئیسلامی و
ئۆرتۆدۆکسه‌کانی کریست و مارکسی و جوله‌که‌یی و بودیه‌کان و
....هتد هتد ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ بنه‌ماکان له هه‌موو حاله‌تیکی
گه‌شه و ئالوگۆره‌کاندا بۆ ئه‌سڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌م جۆره
به‌راورده‌ی ئێستا و ڕابردوو تووشی هێنان و بردنێکی زۆریان
ده‌کات. ئه‌م کێشمه‌کێشانه له سه‌ره‌تا له فکری مرۆڤه‌کان
ده‌ست پێناکات و نه‌کردووه به‌ڵکو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هێما و
وێنه‌کانی واقعه له زه‌ینیاندا.
هیماکان
به‌شێ له خه‌یاڵییان وه‌کو ووشه له خۆوه گرتووه،ئه‌م
به‌شه نادیاره له خۆیدا ره‌مزی زۆر شت له خۆوه‌ده‌گرن یان
زۆر ته‌فسیرات و لێکدانه‌وه‌ی سه‌یر سه‌یر له خۆوه ده‌گرن.
مرۆڤ تا له‌م دیمه‌نانه نزیک ببێته‌وه بنه‌مای خه‌یاڵی
واقعیاته‌کانی له‌ده‌ست ده‌دات و ئاسانتر ده‌نوسرێنه‌وه.
ووشه
ناتوانێ وه‌کو وێنه و ده‌نگ ئه‌و دیمه‌نه خه‌یاڵیاویانه بۆ
زهنی مرۆڤ بگواسته‌وه، چونکه زۆر دیمه‌ن هه‌ن یان هێما هه‌ن
که قابیلی نوسینه‌وه نین. به‌لکو ته‌نها کامیرایه‌کی
ته‌له‌فزیۆنی یان سینه‌مایی ده‌توانێ هه‌موو دیمه‌نه‌کان
نیشانبدات، به‌ڵام ئه‌ویش ناتوانێ ڕه‌زاله‌تی و خۆشیه‌کانی
هه‌مان وێنه له ده‌روونی که‌سایه‌تیه‌کاندا نیشانبدات.
مرۆڤ
هه‌ر بایۆلۆژیایه‌که‌ی ئاڵۆزنیه به‌لکو هه‌موو ده‌وروبه‌ر و
خودی بیر‌و ووشه‌کانیشی ئه‌گه‌ر ئالۆزتر نه‌بن ئه‌وه هه‌ر
ئه‌وه‌نده ئاسان نین، ڕه‌نگه قین و تووڕه‌یییه‌کانی،
خۆشیه‌کانی و عه‌شق و خۆشه‌ویستی یه‌کانی ساده‌بن، ئه‌گه‌رچی
له‌گه‌ڵ گۆڕانی ده‌وروبه‌ری مرۆڤیش ڕه‌نگ و ڕووی گۆراون.
به‌ڵام ناکرێ ووشه‌کان و هێماکانی هه‌ر وه‌کو خۆیان بمێنن.
په‌رتووکه ئاسمانیه‌کانی هه‌موو مه‌زهه‌به‌کان هێماکان و
ووشه‌کانیان له یه‌ک ده‌چن. لێره مه‌به‌ست ئه‌و هێمایانه‌ن
که ووشه دروستیان ده‌کات.له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌نه‌گۆڕاوی
ماون به تایبه‌ت هه‌ندی له په‌رتووکه‌کان هه‌ر وه‌کو چۆن
له‌سه‌ر پێست نووسراوبون ئیستاش له ئۆڤێستی چاپخانه‌کاندا
چاپده‌کرێن و ناوه‌رۆک و ووشه‌کان هه‌مان شتن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش
نه‌وه دوای نه‌وه باوه‌ڕی پێده‌که‌ن، ئه‌گه‌رچی زانست ته‌نگی
پێ هه‌لچنیون چونکه زانست و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ
بنه‌ماکانی ئایین دا دۆستایه‌تیان نیه.
ووشه‌کان و قه‌تیس مانه‌وه‌یان له هه‌مان چوارچیوه‌دا ره‌نگو
ڕووی هه‌مان تیۆری نیشانده‌دات که له ساته‌کانی سه‌ره‌تاوه
بۆیان کێشراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له دوای ئه‌م ووشانه
هیمایه‌کی زۆر نادیار و به‌هیز بۆی دروستکراوه هه‌ر ئه‌مه‌ش
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رده‌وامی به‌م ووشانه بدا‌و
هێماکانیش زیاتر به گۆڕاوی نیشانبدات له ناوه‌خنیش دا هه‌ر
یه‌ک شتن.
ئه‌وکاتانه‌ی په‌رتووکه ئاسمانیه‌کان نوسراون ئه‌ده‌ب و
هونه‌ری شعری له پێش بوون،هه‌ر بۆیه‌ش وێنه شعریه‌کان
به‌هێزن و له زه‌ینی مرۆڤدا ڕه‌نگی جیاجیا ده‌ده‌نه‌وه.
به
کورتی هیماکان و ووشه‌کان به شێکن له واقعیاتی مرۆڤ و
ده‌وروبه‌ری، ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئازادبێ له ده‌ربڕین و خستنه ڕووی
ئه‌وا ده‌توانێ دا‌هێنان له واقعیاتی خۆی و ده‌وروبه‌ری بکات،
بۆ ئه‌مه‌ش ئامرازی پێویسته ئه‌ویش واقع و زهنیه‌تی. زه‌ینیش
هه‌مان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعه به جۆریکی تر ئه‌وکات چۆنایه‌تی
نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دا. به‌س گرنگترین شت ئه‌وه‌یه به چ جۆرێ
مرۆڤ سه‌یری واقعیاتی ده‌وروبه‌ری ده‌کات و نیگاکان و
ده‌نگه‌کان چۆن سه‌یر ده‌کات و ده‌بیستێ.ئه‌مه‌ش کات و زه‌مه‌ن
بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
به‌نموونه ئه‌و ووشه و هێمایانه‌ی که ڕۆژگارێ پیرۆز‌و
موقه‌دده‌س بوون بۆ مرۆڤێ ده‌کرێ هه‌مان هێما و ووشه له
کاتێکی تردا بۆ هه‌مان مرۆڤ هیچ مانایه‌کیان نه‌بێ، هه‌ر
بۆیه‌ش پیرۆزوموقه‌دده‌س بوون کاتین و مانایه‌کیان نیه، هه‌ر
بۆیه‌ش مرۆڤ په‌رستی له هه‌ر ئاستێ دابێ هه‌تا به
خۆشه‌ویستیش جگه له بێ ده‌سه‌لاتی و کڕنووش و خۆ به‌نزم
زانین نه‌بێ هیچی تر ناگه‌یه‌نێ.
--------------------------------------
+ لێره
به هۆشیاریه‌وه ته‌نها دوو هه‌ستی مرۆڤ بینین و بیستن
مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ دا کراوه. |