سه‌ره‌تا با به‌م پرسیاره ساده‌یه ده‌ست پێ بکه‌ین ، به
پارت و ڕێکخراوێکی سیاسی چۆن ده‌کرێ به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
بگه‌یت یان چه‌ند هه‌نگاوێ بۆی نزیک بکه‌ویه‌وه؟
ئه‌م
پرسیاره ده‌کرێ شمولی بێت و ده‌کرێ له ووڵاتێ یان
کۆمه‌ڵگایه‌کیش به‌رجه‌سته بکرێته‌وه.
له
ووڵاتانێ که کۆمه‌ڵگا به یاسایی بۆته‌وه، سیاسه‌ت به
چالاکییه‌کی پان و به‌رین و ئاشکراو هه‌مه‌لایه‌نه ده‌کرێت،
دوور له هه‌موو زه‌ڵم و زۆر‌و هه‌ڕه‌شه و کوشتن و بڕین.
سیاسه‌ت له‌م نێوه‌دا له گه‌مه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا
هه‌ناسه ده‌دا. سیاسه‌ت لێره‌دا زانستێکه و توانا و هزر و
بیرێکی هه‌مه‌جۆری ده‌وێ، نوێخوازی و فرسه‌ت قۆستنه‌وه و
خێرایی بڕیاری دروست و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وێ، پشووی سیاسی و
هه‌ڵوه‌سته و هێرش و گه‌ڕانه دواوه‌ی ده‌وێ.
مرۆڤه‌کان ده‌توانن به ئاسانی بیروباوه‌ره‌کانیان به‌یان
بکه‌ن.
یاسا
مه‌جرای خۆی گرتووه و مه‌سه‌له دیمکراتیکه‌کان یه‌کلا
بوونه‌ته‌وه له گشت دا.ئازادیه فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و یاساکانی کار و کۆمه‌ڵایه‌تی و
هتد چه‌سپاون. کۆمه‌ڵگا به کورتی فازێکی ته‌واوی له ژیانی
سیاسی‌دا تێپه‌ڕاندووه. ئارامی و ژیان و گوزه‌ران و کێشه‌ی کار
و سه‌رمایه‌ش مه‌جرای یاسایی یان گرتووه. توانایی مرۆڤه‌کان
زۆر مه‌سه‌له یه‌کلاده‌کاته‌وه و سنووره‌کانی چینه‌کانی خۆی
ده‌بڕی، لیبرالیزم گه‌شه به‌م بیره ده‌دات و وه‌زعی
کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی گرتووه. ته‌نانه‌ت سیاسه‌تکردن و حزبایه‌تی
له دونیای ئه‌مڕۆ بۆته کار و مه‌شغه‌له‌ی ژیان و ته‌نانه‌ت
له زۆر حاڵه‌تدا بۆ خۆ پێ گه‌یاندن له ڕێگای حزب دا بۆ
ئامانجه‌کانی که‌سایه‌تی حزب گۆڕین بۆ ته مه‌سه‌له‌یه‌کی
ئاسایی. دیارده‌ی خۆفرۆشی و ووشه فرۆشی وجودی نیه. سه‌نگه‌ر
گرتنه‌کانی پارته سیاسیه‌کان له مه‌سه‌له شکلیه‌کانه و
مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌لگا وه‌کو ئه‌منی
نه‌ته‌وه‌یی،به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی تاکه‌کان و
به‌رگری و پاراستنی ئه‌من و ئاسایش و سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات چه‌پ و ڕاست له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانیاندا جیاوازیه‌کی
بنه‌ڕه‌تیان نیه.
ته‌نانه‌ت له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ که‌سێکی ئاسایی
کۆمه‌ڵگا زه‌حمه‌ته به‌رنامه‌کانیان به‌راوردبکات و بڕیاری
خۆی بدات. بۆیه زۆرێک له یارمه‌تی ده‌رو پێشنیاری پیویسته.
به هه‌ر حاڵ ئه‌م مه‌سه‌لانه زۆر ده‌کێشن ئه‌گه‌ر باسی
که‌لتووری سیاسی ووڵاتانی به‌نموونه ئه‌وروپایی بکه‌ین. بۆ
ئه‌وه‌ی له باسه‌که‌م لانه‌ده‌م واز له مه دێنم.(بۆ
خوێنه‌رانی جێ دێلم). له‌م ووڵاتانه‌دا رابه‌ره سیاسیه‌کان
ژیانیان بۆ ته‌رخان کردووه و هه‌تا سه‌ر نین و له ئالوگۆڕی
به‌رده‌وام دان.
مۆدێلی
دیموکراسی له سه‌ره‌تا ئاوا کامڵ نه‌بوو وه‌کو ئێستا که
شکله‌ی
گرتووه، له هه‌موو کاتیکی دا ته‌نانه‌ت ئه‌م مۆدێله له
نێو حزبه شوعیه‌کانیش دا پیاده‌کراو و سیسته‌می ده‌نگ دان
هاته نێو حزب و مۆدێلی سنترالیزمی دیموکراتی و زۆرینه زاڵ
بوو به‌سه‌ر که‌م دا.
سیسته‌می ده‌نگدان که خۆی له کاتی دیاریکراودا دووباره
ده‌کاته‌وه ئه‌م ڕه‌واییه به ڕابه‌ران و بڕیاره‌کانی پارتی
سیاسی ده‌دات. ئه‌مه ئه‌مڕۆ له هه‌موو دونیا چه‌سپاوه و
چه‌پ و ڕاست په‌یڕه‌وی یان ده‌که‌ن. مرۆڤایه‌تی ئه‌لته‌رناتیڤی
تری تا ئێستا بۆ نیه.
له
ووڵاتانی دواکه‌وتوو یان ئه‌م ووڵاتانه‌ی که هێشتا یاسا
مه‌جرای واقعی خۆی وه‌رنه‌گرتووه سیاسه‌تیش پێناسه‌ی خۆی
هه‌یه‌و هۆ و ئامراز و هه‌موو پیداویستیه‌کانی جیان. به‌کورتی
پڕ به به‌ژن و باڵای ئاستی کۆمه‌ڵگان. کۆمه‌ڵگا نه‌گه‌یشتۆته
ئه‌م فازه مه‌سه‌له‌ی دین، مه‌سه‌له میللی و
نه‌ته‌وه‌یییه‌کان یه‌کلا بکاته‌وه، بنه‌ماکانی ئابووری و
سیاسی و فه‌رهه‌نگی ووڵات لاواز و بێهیزن، ئاستی هۆشیاری
کۆمه‌لگا و بوونی جۆرێ له خۆزاڵکردن به هیزه ناوخۆیه‌کان و
نه‌بوونی هه‌ناسه‌یه‌کی ئازاد، ته‌نانه‌ت ده‌نگدان و
دیمکراسیه‌ت هه‌ر له ڕابه‌ر و ئاستی هۆشیاری گشت ده‌چێ. به
کورتی ئه‌م وولاتانه که‌لتووری سیاسی جیایان هه‌یه به
به‌راورد به وولاتێکی ئارام و ده‌وڵه‌مه‌ند به بزوتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ئابووریه‌کی به‌هێز و هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌رینی کرێکاران و ئازادی خوازان و چه‌سپاوی یاسایی.
که‌لتووری ئه‌م ووڵاتانه به‌رهه‌می سه‌رکوتی بازرگانی کۆیله
و سه‌رکوت و داگیرکردنه کانی هۆز و ئیماراته‌کانی ناوه‌وه‌و
ئیمپراتۆریه‌ته‌کانی ناوچه‌یی و هیزه ئیمپریالیه‌کانن. دین
له‌م نێوه‌دا ڕۆڵی نێگه‌تیڤی گێراوه و هه‌رده‌م ئاستی هۆشیاری
کۆمه‌لایه‌تی له نیفۆیه‌کی نزم ڕاگرتووه. نیفۆی ته‌سلیم بوون
به واقع و رازی بوون به به‌ش و جیاوازی یه‌کان.
لێره‌د
باسی ئه‌م که‌لتووره‌ش بۆ خوێنه‌ران جێ دێلم.
له
گشت‌دا هه‌موو حزبه‌کان هه‌موویان بنه‌مای کۆمه‌لایه‌تی جیا جیا
یان هه‌یه و هه‌ر یه‌کێکیان دیفاع له چین و توێژێکی دیاری
کراوی کۆمه‌ڵ ده‌کات، جا هه‌ر چی بن. به‌ڵام له ڕوخساری
ده‌ره‌وه‌یاندا هه‌ندێکی یان شمولین و هه‌ندێکیکان تایبه‌تین
به چینێکی دیاری کراو.
حزبی
یه‌ک چین( له ڕووخساری ده‌ره‌وه‌ی دا) له دونیای ئه‌مڕۆ
تووشی شکست ده‌بێ ، جا سه‌ر به‌هه‌ر چینێ بی ته‌نانه‌ت
سه‌رمایه‌داره‌کان باس له داڕشتنی به‌رنامه‌ی نه‌مانی هه‌ژاری
ده‌که‌ن تا خۆڵ بکه‌نه چاوی هه‌ژارانه‌وه. چونکه پێ ویستیان
به زۆرینه‌ی ده‌نگ و سوپای خۆیان و هتد هه‌یه.
ڕه‌نگه
ڕێکخراو و یان ده‌زگایه‌کی تایبه‌ت به چینێ سه‌رکه‌وتن له
مه‌یدانی خۆیدا به‌ده‌ست دێنێ به ڵام ئامرازی ده‌سه‌ڵات نین.(
سه‌رنج له فدراسیۆنه کرێکاریه‌کانی ئه‌وروپا بده‌ن).
له
ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و دواکه‌وتوودا یان ووڵاتانی تاک
به‌رهه‌می نه‌وتیدا به حزبی یه‌ک چین (له ڕووخساری
ده‌ره‌وه‌ی دا) ناکرێ بۆ قوولایی کۆمه‌ڵگا بچیه‌وه و
ده‌سه‌لات به‌ده‌ست بێنی. هه‌ر سه‌یری خودی ئیسلامیه‌کان و
ڕه‌وته‌کانیان بکه‌ن که چه‌ند گرفتیان هه‌یه. ئه‌گه‌رچی زۆر
زۆریشن و که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و ئاستی هۆشیاری کۆمه‌لگا بۆیان
مولایمه و خاوه‌نی زۆر له ئیمکاناتی ماددی و ده‌وله‌تیشن له
ناوچه‌دا.( ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش هه‌ر خه‌ریکی ئارایشی خۆیانن
سه‌یری حزبه ئیسلامیه‌کانی تورکیا بکه‌ن....هتد) یان
یه‌کگرتووی ئیسلامی له کوردستان له شکڵ دا خۆیان مۆدێرن
ده‌که‌ن و له واقع دا هه‌مان حوکمی سه‌له‌فیه‌کانیان ده‌وێ و
ده‌یانه‌وێ ئیماره‌تی ئیسلامی له کوردستان بکه‌نه
ئه‌لته‌رناتیڤ.
به‌نموونه بۆ ئه‌مرۆی کوردستان و ئاینده‌که‌ی حزبێ ده‌بێ له
سه‌ره‌تا قازانج و مه‌سله‌حه‌تی گشت دابێ، به ده‌وڵه‌مه‌ند و
هه‌ژاره‌وه تا بتوانێ جۆرێ له هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسا
له کۆمه‌ڵگا به‌رقرار بکات.( ئه‌مه له ڕوو به کۆمه‌ڵ دا)
له ناو ده‌روونی خۆیدا ده‌کرێ فراکسیۆنی جیا جیای هه‌بێ به
مه‌رجێ له بنه‌ماکانی ئه‌سلی حزب ده‌رنه‌چێ.
مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌گه‌ر بۆ حزبێ ڕۆشه‌ن
نه‌بێ ناتوانێ حه‌ره‌که‌ت بۆ ده‌سه‌ڵات بکات.
به‌نموونه مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی قه‌ومی و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی و ناوخۆیی و مه‌سه‌له ئه‌قلیمی
و ئه‌نته‌رناسیۆنالیه‌کان وسیاسه‌تی ئابووری و فه‌رهه‌نگی
کۆمه‌لگا و ئاسته‌کانی و هتد هتد. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی دروستی بۆ
نه‌بێ ناتوانێ جه‌ماوه‌ری هه‌بێ و به‌رده‌وامی به ئاستی
خه‌بات و تیکۆشانی بدات.
با
بچینه‌وه سه‌ر باسی سه‌ره‌کیمان که‌واته سێ بنه‌ماکانی
حزبێکی سیاسی چیه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ده‌ستووری کاری
داناوه.
سێ
بنه‌ماکان بریتین له ؛ دڵ ، سه‌ر، ده‌ست.
1. دڵ:
( دڵی حزب) یانی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وپرۆگرامی حزب
ده‌گه‌یه‌نێ، یانی بنه‌ماکانی بنه‌ڕه‌تی حزب یان ڕێکخراو
به‌نموونه مرۆڤه‌کان هه‌موویان یه‌ک به‌هایان هه‌یه. یان
جیاوازی چینایه‌تی له نێو کۆمه‌ڵگا دا ده‌بێ چاره‌سه‌ری
بنه‌ڕه‌تی بۆ بکرێ له ڕیگای یاساییه‌وه.( دوور له توند‌و
تیژی و سه‌رکووت دا).
ئه‌مه
مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه له ئاوه‌ژوو بوونه‌وه‌ی که‌لتووری
سیاسی کۆن ودانانه‌وه‌ی سه‌رله نوێیدا.یاساکان له کۆمه‌ڵگا
دا ده‌توانن زۆرێ له ده‌سکه‌وت به‌ده‌ست بێنن .به‌لام زه‌ختی
کۆمه‌لایه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێ ویسته. شه‌ڕ و
کێشه له‌سه‌ر مه‌سه‌له( جیاوازی بیر‌و باوه‌ڕ) سیاسیه‌کان له
ووڵاتدا ده‌بێ له که‌لتووری سیاسی مالئاوایی بکات. ئه‌گه‌ر
یاسا نه‌ما به‌نموونه له سۆماڵ قه‌بیله‌کان حوکمی خۆیان
ده‌که‌ن.
دڵی حزب
پرنسیپه سه‌ره‌کیه‌کانی حزبن.ئه‌مه‌ش له کۆنگره‌دا به
زۆرینه‌ی ده‌نگ ته‌سبیت ده‌کری و ئالوگۆریشی پێ ده‌کرێ.
2.
سه‌ر: سه‌ر ( بیری سیاسی پێشڕه‌و) ده‌گه‌یه‌نێ، ڕابه‌رایه‌تی
و جوابگۆیی بۆ هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی تیوری و پراکتیکدا له
کۆمه‌ڵگای مه‌جود. واقعی و ڕاستگۆیانه دوور له هه‌موو ووشه‌ی
ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و زۆربڵیێ و هه‌ڵچوون و زێده ڕۆیییانه.
رابه‌ری
حزب ده‌بێ روئیای ڕۆشنی له‌سه‌ر ئۆپراسۆن و تاکتیک و ستراتیژی
حزب و کۆمه‌ڵگا هه‌بێ. ڕابه‌ری حزب له‌م نێوه‌دا له پێش
کۆمه‌ڵگاوه هه‌نگاو ده‌نێ و له لایه‌کی تر له ریزی
ئه‌واندایه بۆ ئاڵوگۆڕه‌کان.
ڕابه‌رانی حزب که‌سی ناسراو و به توانا و متمانه‌ی کۆمه‌ڵگان،
نه مه‌خفی و که‌س نه‌ناس ونه خورافین. که‌سانی ئاسایی
کۆمه‌لگان و له شوێنی کاروژیانیاندا چاڵاک و جێ موتمانه‌ی
خه‌ڵکن.
ڕابه‌رانی حزب توانای ڕابه‌ریان ده‌بێ هه‌بێ و هه‌رکاتێ ئه‌م
توانایی و لیاقه‌یان نه‌ما ده‌بێ که‌ناره‌گیر بکرێن و
لێپرسراون له سیاسه‌ته‌کانی ده‌ورانی ڕابه‌ریاندا و ده‌بێ
زانستیانه هه‌لبسه‌نگرێن.
ڕابه‌ران ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان کرد ده‌بێ سزا بدرێن و
لێپرسینه‌وه‌ی گه‌لی له‌سه‌ر بکرێت و ڕابکێشرێته دادگا.
ڕابه‌رانی حزب گه‌وره‌ترین لێپرسراویه‌تیان له‌سه‌ر شانه و
مه‌سولیه‌تیێکی مێژوویان له ئه‌ستۆ دایه. هه‌موو ڕابه‌ڕێ
ده‌کرێ مێژوو دروست بکات به‌ڵام هه‌موو رابه‌رێ ئه‌م توانایه‌ی
نیه. له مێژوودا ئه‌م ڕابه‌رانه‌ی مێژوویان دروستکردووه
چه‌ندین سه‌ده ناویان ماوه‌و چه‌ندین سنووریان بڕیووه.
ئه‌مه بۆ هه‌موو چینه‌کان ڕاسته وانه‌یه.ئه‌م حوکمه
پێویستی
به سه‌لماندن نیه.
ڕابه‌رانی حزب ده‌توانن ئاراسته‌کانی حزب دیاریبکه‌ن و
هه‌ڵسوڕێنن، ته‌ندروستی حزب و ڕێکخراو به‌نده به ته‌ندروستی
ئه‌وان، ئه‌وان چاره‌نووسی حزب و کۆمه‌ڵگایان له به‌رچاوه و
به‌رنامه‌ی درێژخایان و هه‌مه‌لایه‌نانه‌یان بۆ نووسیوه و
ده‌زانن که‌ی هێرش ده‌به‌ن و که‌ی هه‌ڵوه‌سته ده‌که‌ن و بۆ
دواوه هه‌نگا و هه‌لده‌گرن و کاته‌کانیان له لا ڕوونه.
به‌نموونه چه‌پ له کوردستان له‌م ڕابه‌ریه بێ به‌ریه و
هه‌رگیز به خۆی نه‌دیوه.ئه‌مه‌ش فاکته‌ری خۆیان هه‌یه.
ناسیونالیزمی کوردیش ڕابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و واقعی خۆی
ناسیووه و هه‌بووه‌و هه‌یه به‌ڵام له ئاستی هۆشیاری
به‌رامبه‌ر به‌مه‌سه‌له ناسیونالیسته‌کان کاته‌کانی
بڕیاره‌کانی زیانی زۆر به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی خودی
حزبه‌کانی خۆیان داوه.
ڕابه‌رێ
ده‌کرێ وه‌کو کاتژمێرێکی سیاسی و قیبله‌نومایه‌کی دروست
به‌راورد بکه‌یت هه‌رده‌م ڕاست و دروست کاته‌کان و ئاراسته‌کان
نیشانده‌دات. ڕابه‌ری قورستترین ئه‌رکه و هه‌ر بۆیه‌ش
ڕابه‌ره سه‌ربازه دلسۆزه‌کان کاتێ پلانه‌کانیان سه‌رناکه‌وێ
واز له کاره‌کانیان دێنن. به‌س ڕابه‌ره‌کانی سیاسی هه‌رده‌م
ڕوونکردنه‌وه‌ی فه‌شه‌له‌کانیان هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش بۆ خۆیان
سیاسین.
3.
ده‌ست ( کادیران و ئه‌ندامان و ئه‌ندامانی چاڵاکی حزب):کادیران
و چاڵاکانی حزب ئه‌و کاسانه‌ن که له شوێنی کاروژیاندا
نوێنه‌رایه‌تی حزب ده‌که‌ن. ئه‌وان ڕابه‌ری پراکتیکی حزبن.
ئه‌مانه ئینیرژی حزبن و هیز و تواناکانیان هیزو توانای
حزبه.. حزب له ریگای ئه‌م ئه‌ندامانه‌وه به كۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌بێته‌وه.ئه‌مانه سووته‌مه‌نی و ڕابه‌ری ئاینده‌ی
بزوتنه‌وه‌کانن، چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا له ڕێگای ئه‌م
ئه‌ندامانه‌وه له نێو کۆمه‌ڵگادا دیاری ده‌کرێت. ئه‌وانه
هه‌م ڕابه‌ری حزب ده‌که‌ن له مه‌وقعیه‌تی خۆیان دا هه‌م
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زانیاریه‌کان که له کۆمه‌لگا داهه‌ن.
ڕابه‌ری حزب له ئه‌نجامی ئه‌م زانیاریانه‌وه سیاسه‌تی دروست
داده‌ڕێژێ و هه‌ر ئه‌وانیش له پراکتیکدا ئه‌م سیاسه‌تانه
پیاده ده‌که‌ن.
بزوتنه‌وه‌کانی کوردستان به هه‌موو جه‌ره‌یانه‌کانیانه‌وه
ئه‌م هێزه‌ی زۆره ،چونکه کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسیه و به حوکمی
داگیرکردن و به‌رگری به‌رده‌وام وهتد.
حزبێکی
سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێ له مڕۆ له کورسستان باشترین هێز
له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه، به مه‌رجێ سیاسه‌تی ئارام و
دروست و درێژ خایان و پانوبه‌رینی بۆ هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی
کۆمه‌ڵگا وه هه‌بێ و له‌م نێوه‌دا ڕابه‌رێکی سه‌لیم و هۆشیار
و به‌توانای ده‌وێ تا ئاراسته‌کان و کاته‌کان له کات و شوێنی
خۆی دیاری بکات.
ئه‌م سێ
بنه‌مایه هه‌رسێکیان ده‌بێ له یه‌ک ئاست و توانا و
دینامیکیه‌ت دابن ئه‌وکات هاوسه‌نگی له حزب دا ده‌بێت و حزب
ده‌بێته ئه‌لته‌رناتیڤ و پاکێتیکی ته‌واو بۆ هه‌لگرتنی
لێپرسراویه‌تی و کارگیری کۆمه‌ڵگا، ئه‌وکاتیش ئه‌رکه‌کان
قورس‌تر ده‌بیته‌وه، لێره فاکته‌ری گه‌نده‌ڵی دزی و به
فیڕۆدانی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی و کۆمه‌ڵگا له بیرکراوه و
هه‌مووان بۆ کۆمه‌ڵگا هه‌وڵده‌ده‌ن، ڕه‌نگه بۆ نه‌وه‌ی ئێستا
ئه‌م حوکمه یۆتۆپیایی بێ،به‌ڵام چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌گی
گه‌نده‌ڵی و دزی و هتد ده‌رده‌هێنێ، ئه‌مه‌ش به هێزی
جه‌ماوه‌ری حزب ده‌کرێ له هه‌موو ئاسته‌کاندا.
2007
هۆله‌ند
|