له ‌حزووری دووریتا ئه‌ی عه‌شق

ئاسۆ گۆران

  

له وه ته ی به دیار چرپه ی ئه م بێده نگیه وه

ئێشك ئه گرین

كات وه ستاوه ،چا وه ڕوانی به رده وام تازه دبێته وه

خه یاڵ هه میشه وه ك پیاوێكی ڕیشسپی

داوای مشتێ حه وانه وه م لێ ده كات

له ده ست بێتاقه تیه كانی ڕۆژگار

له وه ته ی ده تناسم

شه وانه گۆ بۆ گۆرانیه پڕ حوزنه كانت ده گرم

به دیار ته نهایی خۆمه وه  كات به ڕێده كه م!

هه ردووكمان پڕبووینه له دووباره بوونه وه.....

ئه وه نده ش ژیان جوان ده بینین

به یانیان له گه ڵ عه شقێكی تازه دا ده ژین

هه میشه لێت ده گۆڕێت...

ده ست به سه ر دووگمه ی سه ردڵتا ده نێیت

گۆرانیه كان دووباره ده كیته وه

به دڵی خۆت ده ست به بێ ده نگی ڕوحما ئه نێیت.

ئه ڵێیت

 بۆ بێده نگی دایپۆشی؟

گۆگرتن له تۆ واخۆشه

ئه مه وێت چرپه ی هه ناسه دانیش كه  م كه مه وه

ئه ڵێی هه رگیز گۆم له ده نگت نه بووه

له ناو هه موو نۆته و ژێیه كانی  ده نگتا ئارام ئه گرم

بیر له م هه موو ته نهاییم بكه ره وه

با ته نهایی بێ ئومێدم نه كات!

ووه ره وو

پێشوازی له شنه ی هاتنه كانم بكه

به یانی زوو

به چه پكێ گووڵه وه

له وێستگا قه ره باڵغه كانی شارا

بۆم بگه ڕێ

 

زووتر ئه م دۆزیته وه له هه رشتێ

به ده م چپكێ بزه و  دڵێكی تامه زرۆوه

گۆرانی ئه ڵێـم

كه س له من ناچێ و منیش له كه س ناچم

كێ هه یه به و به یانیه زووه گۆرانی بڵێ

یه ك ده بینین......!

بیێێێێده نگ...........

باوه ش له یه ك ده ده ین.....

چه ند كاتژمێرێكه و هه ر بێده نگین

 لێك نابینه وه!

خه ڵكی لێمان ده ڕوانن...

پاش كه مێک ماندوو ده بن ده ڕۆن.

ئێمه ش هه رواین....

هه رواش  

ده ڕۆینه كه نار ده ریاكه

له ژێر ساباته كانی ده ریادا

پشوو یه ك ئه ده ین...

 بۆ عیشق  ڕووتده بینه وه

له ده ریایی دووری محیبه تدا

خۆمان ده شۆین

پاك ده بینه وه ( له گونا‌هـ، له دووری، له حه رام)

ڕووتر له مێژوویه ك

له ناوو باخچه حه رام كراوه كاندا

به دیار نه زۆكی عیشقه وه

مۆمیا كرابووی.

هه میسه ڕووتبویتوو

به دیار له زه ته وه  دامابووی

ڕووتبه ره وه ئازیز.....

 

2005 سوید‌