هه‌موو
کالایه‌ک به‌هایه‌کی هه‌یه، ئه‌م به‌هایه‌ش زۆر دینامیکیه،
په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان داواکاری و خسته‌نه
ڕوو هه‌یه. ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی کالا و شوێن و کات و
وه‌زعیه‌ته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کان ده گۆڕێن.
هیزی کاری کرێکارانیش کالایه‌که که پێش سێ سه‌د ساڵ به
ماددی بۆته‌وه.
له
سه‌ده‌کانی ڕابردوودا کرێکارانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکای باکوور
گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتیان له‌م مه‌یدانه‌دا تۆمار کردووه. که
ته‌واوی مرۆڤایه‌تی قه‌رزداری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کرێکارانی
سۆسیالیسته.
هه‌موو
ده‌سکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مرۆڤایه‌تی له گشت‌دا
به‌رهه‌می بزوتنه‌وه سۆسیالیسته‌کانه. ئه‌مه‌ش شهاده‌یه‌کی
به‌رزه و که‌س ناتوانی نکولی لێ بکات.
بۆ
فرۆشتنی هیزی کار کرێکاران ده‌بێ زۆر به هۆشیاری بیفرۆشن به
قست و به زیره‌کیه‌وه بیفرۆشن و ده‌بێ زه‌مانه‌ته‌کانی ژیان
و گوزه‌رانیان له‌لایه‌ن خاوه‌نکاره‌کانه‌وه بۆ دابین بکرێ
له گشت‌دا. هه‌رچه‌نده مرۆڤ ئه‌و ئازادیه‌ی نیه که به‌ویستی
خۆی کار و ژیانی دیاری بکات. به زۆر و ناچاری هه‌ر ده‌بی
پیشه‌یی یان ده‌یان پیشه هه‌لبژێری. بۆیه له دونیای ئه‌مڕۆ
کرێکاران و کارمه‌ندان ده‌بێ زۆر ئاگاداری ته‌ندروستی و
فرۆشتنی هیزیان بن. ڕێک ئه‌مه‌ش جیاوازی نێوان کۆیله و
کۆیله‌ی کرێگرته‌یه. هه‌ر مرۆڤێ هیزی به یه‌کجاری فرۆشت
ئه‌وا ده‌بێته کۆیله، سه‌رمایه له هه‌وڵی ئه‌مه دایه تا
ئازادبێ له هه‌موو هه‌ڵسووکه‌وتێکی دا.به‌س کرێکارانی هۆشیار
پێچه‌وانه بیرده‌که‌نه‌وه‌و حه‌ره‌که ده‌که‌ن.
(
کرێکار لێره‌دا هه‌موو مرۆڤێ ده‌گرێته‌وه که هه‌ر کارێکی
هه‌بێ چ زهنی یان بازووی و فیزیکی یان هه‌ر کارێ که زێده
بایه به‌رهه‌م دێنێ.. جا مرۆڤه‌کان هه‌ر ئاستێکی هزریان
هه‌بێ..هه‌ر له قازمه وه‌شێنێک تا دکتۆرێ و
ئه‌ندازیارێ...هتد)
له
کوردستاندا به هه‌موو وه‌زعێکه‌وه کرێکاران و کارمه‌ندان
ده‌توانن پرۆسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن به قازانجی هه‌موو گه‌ل
بگۆڕن ئه‌گه‌ر به هۆشیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقعیاتی
چینایه‌تیان له شوێن و ژیانیان بکه‌ن.
پێش
ئه‌وه‌ی ده‌ست به بڕگه‌ی چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کی کۆنتراکتی
کارێکی مۆدێرن بکه‌ین ئه‌وا به‌بێ ڕێکخراوبوونی کرێکاران له
ئیتحادیه‌و سه‌ندیکا کان و فدراسیۆنی خۆیاندا ئه‌وا هیچ
ئاڵوگۆڕێکی گرنگ له کۆمه‌لگا دا ڕوونادا و کاری فه‌ردی
ئه‌نجامێکی ئاوای نیه.
ئیتحادیه کرێکاریه‌کان به هه‌موو ڕشته‌کانیانه‌وه هه‌ر له
ئیتحادیه‌ی کرێکارانی بیناسازی تا ڕۆژنامه‌نووسان و ته‌ندروستی
و هتد. ده‌توانن له هه‌وڵی ڕێکخراوبوونی یاسایی دا گه‌شه
بکه‌ن.
ئیتحادیه‌کان ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ کاربکه‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئه‌ندامانی ئه‌ندامی حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتن به‌نموونه پارتی و
یه‌کێتی و حزبه‌کانی تر بن. ئه‌مه نابێ ڕیگر بێ له‌به‌رده‌م
گه‌شه‌ی یاسایی قانوون کار و کاره‌کانی ئیتحادیه‌و فدراسیۆن
دا.
گرنگترین مه‌سه‌له لێردا به یاسایی بوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی
کار و ژیانه له کوردستان.
ئه‌م
پرۆسه‌یه گرنگترین پرۆسه‌یه له ژیانی کۆمه‌لایه‌تی خه‌ڵکی
هێز فرۆش دا به هه‌موو سنف و ئاسته‌کانیه‌وه.
ڕه‌نگه
دژایه‌تی سیاسی و بیری سیاسی مه‌سه‌له‌یه‌کی هه‌ستیار و
ڕووشه‌ن بێ، زۆر که‌س هه‌ر باوه‌ڕیان به پاک و ته‌میزی
بزوتنه‌وه‌کان و ده‌ست پێکردنی نوێ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه له
ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵگا دا هه‌ر که‌مایه‌تی که‌می به‌به‌رهه‌م
هێناوه و له دوا هه‌نگاویدا بزوتنه‌وه‌که تواوته‌وه. به
داخه‌وه چه‌پ له کوردستان به هه‌موو بزوتنه‌وه‌کانیان هه‌ر
ئه‌م نه‌زه‌رانه‌یان پیرۆز ڕاگرتووه و له کاتێکیش باوه‌ڕیان
به ماتیریالیزمی دیالیکتیک هه‌یه!! تا چه‌پ ختابه‌کانی خۆی
نه‌گۆڕێ هه‌ر سکتاریست ده‌مێنێته‌وه‌و له بازنه‌ی حزبی و
لاحزبی دا ده‌سوڕێته‌وه و جیا له بزوتنه‌وه‌ی ریفۆرمی چینی
کرێکاردا هه‌نگاو ده‌نێ.
لێره‌دا
ده‌بێ هه‌موو خه‌ڵکی به‌کار و بێکار ببن به ئه‌ندام له
سه‌ندیکا و ئیتحادیه کرێکاریه‌کاندا هه‌ر که‌س به گوێره‌ی
سنف و پیشه‌ی خۆی و ڕابه‌رانی خۆیان ده‌بێ بۆ سه‌رکردایه‌تی
ئه‌م ڕێکخراوانه ببه‌ن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن.
هه‌رچه‌نده ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگای کوردستان و
به‌ڕێوه‌بردن و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات زۆرجار ڕیگرن له‌به‌رده‌م
ئه‌م هانگاوانه به‌ڵام ده‌بێ خه‌لکی هۆشیار به
داواکاریه‌کانی چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ست بۆ یاسا ببه‌ن،
له هه‌موو گرنگتر سه‌رکرده سیاسیه‌کانی کوردستان به
خۆشیه‌وه بانگه‌شه بۆ به‌یاسایی بوونه‌وه و سه‌روه‌ری یاسا
ده‌که‌ن. ئه‌م دوانانه خودی خۆیان له یاسادا گرنگیه‌کی
زۆریان هه‌یه. هه‌رچه‌نده له پراکتیکدا له ریزی خواره‌وه
ته‌نها یاسای زۆر و چاوسوورکردنه‌وه‌یه ئه‌مه‌ش که‌لتووری
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی زاڵه له ووڵاتدا. هه‌ر بۆیه‌ش
پێداگرتن له سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا، ئازادی به‌یان و عه‌قیده و
چاپه‌مه‌نی و ڕێکخراوبوون و مانگرتن و ڕاپه‌رین ته‌سبیت ده‌کات
و گه‌ڕانه دواوه‌ی بۆ نیه، با هه‌موومان بۆ کۆمه‌ڵایه‌تی
بوونه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان هه‌رچه‌نده که‌میش بن ئاهه‌نگی
یان بۆ بگێڕین و قه‌به‌یان بکه‌ینه‌وه. سه‌رکوت و کوشتن و
تۆقاندن هه‌ر له دوایدا کۆتایی زۆردارانه ئه‌مه ده‌رسی
مێژووه. قووله دیکتاتۆریه‌تی له مێژه زه‌مه‌نی به‌سه‌ر
چووه و هه‌مووان ده‌زانن و به‌هه‌سته‌کانیان هه‌ستی
پێده‌که‌ن.
بۆ
پاراستنی مافی هه‌مووان ئه‌وا ده‌بێ له نێوان کڕیار و
فرۆشیارێ کۆنتراکتێک هه‌بێ ، ئێمه وه‌کو چین ده‌مانه‌وه‌ێ
هێزمان بفرۆشین و به یاسایی ، له واقع دا سیسته‌می
کۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ری سه‌پاندووین ، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین خۆمان و نه‌وه‌کانمان ئیدامه به ژیان و گوزه‌ران
بده‌ین ئیستا پێویستمان به کۆنتراکته. لێره‌دا چه‌ند خاڵێ
له گرنگترین به‌نده‌کانی کۆنتراکتی کار باس ده‌که‌ین که
ئه‌مانه‌ن؛ئه‌مانه زۆر گۆڕاون و به‌گوێره‌ی کار و وه‌زعیه‌ته
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کان ده‌گۆڕین؛ به‌لام ده‌کرێ ئه‌م
خالانه به شێوه‌یه‌کی پان و به‌رین پێناسه بکرێن و له هه‌ر
ڕشته‌یه‌کی کار مانایه‌کی خۆیان هه‌بێ؛ خاڵه‌کانیش بریتین له
؛
1.
دیاری کردنی کاتی کار کردن و حه‌ق ده‌ستی کرێکاران ( مانگانه،
هه‌فتانه ، ڕۆژانه). لیره‌دا کاتژمێره‌کانی کار به گوێره‌ی
کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له کارگه‌و دامه‌زراوه‌کاندا ده‌بێ دیاری
بکرێن. هه‌ر ڕشته‌و کارێ کاتی دیاریکراوی هه‌فتانه‌ی هه‌یه.
ئه‌م ڕاده دیاریکردنه‌ی کار په‌یوه‌ندی به وه‌زعی
کۆمه‌ڵایه‌تی کارمه‌ندان هه‌یه.
ئه‌م
کاتژمێره‌ی کاری ڕۆژانه ده‌بێ زۆر ڕاسته‌وانه له‌گه‌ڵ ژیانی
کارمه‌ندان بێته‌وه. له هه‌مان کاتدا حه‌قده‌ستی کرێکاران
ده‌بێ له یاسایه‌کی دیار و دروست دا له‌گه‌ڵ به سه‌ر که‌وتنی
نرخه‌کانی کالاکان و دابه‌زینی به گوێره‌ی بازاڕ و
ئاڵوگۆڕه‌کانی بازاڕی مالی دا دیاری بکرێن. حه‌قده‌ستی
کارمه‌ندان و کرێکاران هه‌رده‌م ده‌بێ له سه‌ره‌وه‌ی له لانی
که‌می کرێ بێ که بیمه‌ی بێکاریه . لانی که‌می کرێ ده‌بێ
به‌گوێره‌ی ئه‌ندامانی خێزان و ژیانێکی ئاسووده دیاری بکرێت.
دیاریکردنی کرێ و مانگانه‌ی کرێکاران و کارمه‌ندان ئاڵوگۆڕه،
ئه‌مه ده‌بێ نوێنه‌رانی ئیتحادیه‌ی کارمه‌ندان و کرێکاران له
گه‌ڵ نوێنه‌ری خاوه‌نکاره‌کان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه. نابێ
جیاوازی نێوان ژن و پیاو له‌م نێوه‌دا هه‌بێ (کرێ ی یه‌کسان بۆ
کاری یه‌کسان) بۆ هه‌مووانه.
مانگانه‌ی وه‌زیر و گه‌وره فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕیوه‌به‌ران نابێ
ئه‌وه‌نده له‌سه‌ره‌وه‌ی لانی که‌می کرێ بێ یان مانگانه‌ی
کرێکاران و کارمه‌ندانی غه‌یره ماهر بێ چونکه ئه‌مه
هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی تێکده‌دات و شه‌قی چینایه‌تی وا دروست
ده‌کات که چینه‌کان ده‌ست بۆ توندوتیژی ببه‌ن. ده‌بێ ده‌خلی
هه‌موو کارمه‌ندان و کرێکاران و فه‌رمانبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت
له‌هه‌ر ئاستێک دابن له یاسای کاری تایبه‌تدا دیاری بکرێت و
بۆ کۆمه‌ڵگا قابیلی لێکۆلینه‌وه‌و دراسه کردن بێ.
له
هه‌مان کاتدا چوونه سه‌ری کرێ کرێکاران و کارمه‌ندان هه‌ر
ساڵه‌ی ریژه‌یه‌ک که ده‌بێ ڕاسته‌وانه له‌گه‌ڵ وه‌زعی
کۆمه‌لگا و به‌رهه‌م هێنانی نه‌ته‌وه‌یی بێته‌وه.
2.
پاراستنی ته‌ندروستی کرێکاران، ده‌بێ خاوه‌نکاران و ده‌وڵه‌ت
لێپرسراو بن به‌رامبه‌ر به ته‌ندروستی ژیانی کارمه‌ندان.
ته‌ندروستی ژیانی کرێکاران به‌رده‌وامی به قازانجی
سه‌رمایه‌دارانه، بۆ ده‌وله‌ت وکرێکاران زیاتر مه‌سه‌له‌ی
به‌رده‌وامی یه به ژیان و گوزه‌رانی خیزانه‌کانیان . ده‌بێ
لێره‌دا ته‌نانه‌ت قورسایی و هیزه‌کانی کار دیاری بکرێت که
کرێکاران به فیزیکی کاری پێ ده‌که‌ن، یان مه‌سه‌له‌کانی
کارکردنه زهنیه‌کان و کار به کۆمپیته‌ر و ده‌زگا ئه‌لکترۆنی
و پترۆکیمیاییه‌کان و هه‌موو مادده ترسناکه‌کانی تر. له
هه‌مووی گرنگتر گه‌ره‌نتی کردنی ئه‌منیه‌تی کار بۆ هه‌مووان.
ته‌ئمینی ژیانی کرێکاران و خانه‌واده‌کانیان ده‌بێ 100% بکرێت
(له لایه‌ن خاوه‌نکار و ده‌وڵه‌تدا) له‌کاتی کاره‌سات و که‌م
ئه‌ندام بوونی کرێکاران و کارمه‌ندان دا. ((ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
بۆ کرێکاره کاتی و هه‌ندێ ڕشته‌ی کاردا زۆر زه‌حمه‌تن له
خودی وولاتانی پێش که‌وتووشدا جا چ جای کوردستان به‌ڵام ده‌بێ
نوێنه‌ری کرێکاران وه‌ڵامی بۆیان هه‌بێ)
3.
مه‌سه‌له‌کانی خوێندن و گه‌شه‌دان به ئاستی هۆشیاری و
گه‌شه‌دان به زانیاری و زانست ده‌بێ هه‌موو خاوه‌نکار و
ده‌وڵه‌ت ئه‌رکی ماددی و کاته‌کانی خویندن له ئه‌ستۆی خۆیان
بگرن.
4.
مه‌سه‌له‌کانی خانه‌نشینی به هه‌موو داواکارییه‌کانیه‌وه
هه‌ر له دیاری کردنی ته‌مه‌ن و ئیدامه‌ی ژیان و گوزه‌ران و
معاش و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و مه‌سه‌له‌کانی ژیانی
په‌ککه‌وتووی له یاسادا مافه‌کانیان پارێزراو بیت.
5.مه‌سه‌له‌کانی مۆڵه‌تی مانگانه و ساڵانه و ئیمکاناتی ماددی
سالانه بۆ پشوو و سه‌فه‌ر و خۆشگوزه‌رانی.ئه‌مه‌ش ده‌بێ به
گوێره‌ی ته‌مه‌ن زیادی ڕۆژانه‌ی مۆڵه‌تی سالانه زیاد بکرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه به‌گوێره‌ی کار و پیشه‌کان ده‌گۆڕێن.
کرێکاران خۆیان ده‌بێ له هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی بگه‌ڕێن و
هه‌موویان له گشت دا ده‌بێ یه‌کسان بن.
6. دانی
کرێیه‌کی مانگانه‌ی زیاده که دوا مانگی ساڵی پێ ده‌ڵێن. (
کارمه‌ندان مانگی 13 ( سیسته‌می 4 هه‌فته جارێک کریی
مانگانه په‌یره‌وبکرێت) یه‌م بۆ سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت
کار ده‌که‌ن بۆیه‌ش ده‌بێ کرێ ئه‌م مانگه وه‌ربگرن.) ئه‌مه‌ش
په‌یوه‌ندی به ڕشته‌کانی کار و سه‌عاتکار و حه‌قده‌سته‌کان
هه‌یه.
7.
دابینکردنی جل و به‌رگ بۆ کرێکاران به هه‌موو پێداویسته‌کانی
کار. ئه‌م جل و به‌رگانه ده‌بنه ڕیکلام بۆ کارگه و
فه‌رمانگاکان. ئه‌مه قازانجی زۆر به کارگه ده‌دا.
8.
دابینکردن و فه‌راهه‌مکردنی هۆیه‌کانی هاتوو چۆ و قه‌ره‌بوو
کردنه‌وه‌ی ڕێگای نێوان کار و ماڵ بۆ هه‌مووان. ئه‌مه به
گوێره‌ی شوێن و کار و ئاڵوگۆڕه‌کانی نرخی هۆیه‌کانی هاتووچۆ و
به‌نزین و ئۆتۆمۆبیل ده‌گۆڕێن.
9.
ماوه‌ی کۆنتراکتی ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان و کارمه‌ندان و
خاوه‌نکار و ده‌وڵه‌وت نابێ له ساڵێ زیاتر بێ، لێره‌دا
مه‌به‌ست له‌م کات دیاریکردنه ئه‌وه‌یه که هه‌مووان بتوانن
له‌گه‌ڵ دینامیکیه‌تی بازاڕ بتوانن ژیان و گوزه‌ران به‌سه‌ر
به‌رن.
ئه‌م
قه‌راردادانه به‌گوێره‌ی کار و دامه‌زراوه‌کان تایبه‌تمه‌ندی
خۆیان هه‌یه.به‌لام له‌گشت دا هه‌موویان یه‌ک سه‌رچاوه‌یان
هه‌یه.ده‌بێ سه‌نه‌دێکی یاسایی هه‌بێ و به‌ڕه‌سمی له
دادگاکانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ بناسرێ.
10.
مه‌سه‌له‌ی کۆتای هێنان به کۆنتراکته فه‌ردیه‌کان یانی
ده‌رکردنی کرێکاران ده‌بێ له کۆنتراکت دا یه‌کلا بکرێته‌وه،
هه‌روه‌ها سیسته‌مه‌کانی پاداشت و هتد.
11. له
کاتی لێکدان وپێکه‌وه‌لکانی کارگه و کۆمپانیا و دام و
ده‌زگاکاندا ده‌بێ هه‌موو مافه‌کان که له کۆنتراکتی کۆن دا
هه‌ن بپارێزرێن.
12.
دابینکردنی خانوو به‌ره‌و شوێنی ژیان و گوزه‌ران بۆ ئه‌و
کارمه‌ند و کرێکارانه‌ی که به گوێره‌ی کاره‌کانیان ناچارن
له نزیک شوێنی کاردا ژیان به‌سه‌ر به‌رن . ده‌بێ له هه‌موو
پێداویسته‌کانی ژیان مسۆگه‌ر بن.
13.
شه‌وکاری و کاره‌کانی شفتی سه‌عاته‌کانی شه‌وانه ده‌بێ له
گه‌ڵ نوێنه‌رانی کرێکاران و کارمه‌ندان یه‌کلا بکرێنه‌وه. له
هه‌ر حاله‌تێ ده‌بێ حه‌قده‌ستی کاری سه‌عاتی شه‌وانه دوو
به‌رابه‌ر به کرێ ی سه‌عاتکاری ڕۆژی هه‌مان کار بێت. ئه‌مه
بۆ سه‌عاتکاری ڕۆژانی پشوو ڕه‌سمیه‌کانیش هه‌روایه و ده‌بێ
ئه‌م کرێکارانه‌ی که له پشووه ڕه‌سمیه‌کان کارده‌که‌ن
کرێکانیان دوو به‌رابه‌ری ڕۆژانی ئاسایی بێ. له لایه‌کی تر
شه‌وکاری له هه‌موو حاله‌تێ نابێ له هه‌فته‌یه‌ک زیاتر بێ،
دوای ده‌بێ مۆڵه‌ت وه‌ربگرن تا له‌شیان بتوانێ بێته‌وه
ته‌وازنی خۆی.
ئه‌مه
به‌تایبه‌ت ده‌بێ له پلانی کاره‌کان زۆر باش پلان بکرێت.
به‌تایبه‌تی بۆ سه‌رباز و پۆلیس و ئه‌ندامانی ئاسایشی ووڵات.
ئه‌م کرێکار و کارمه‌ندانه ده‌بێ بتوانن ژیان و کاریان
هاوسه‌نگ بێ و نه‌وه‌کانیان هه‌ست به که‌می نه‌که‌ن.
14.
ژنانی کرێکار و کارمه‌ند به حوکمی ئه‌وه‌ی که منداڵیان
ده‌بێ، ده‌بێ ئیجازه‌ی منداڵ بوون و کاته‌کانی پێش له دایک
بوون و دوای له دایک بوون دیاری بکرێن. له هه‌مان کات
مۆله‌تی باوکایه‌تی بۆ باوک و ئاگاداری له منداڵ بۆ فه‌راهه‌م
بکرێت. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان و
کارمه‌ندان هه‌یه که دکتۆر و پسپۆره ته‌ندروستیه‌کان ده‌بێ
ئه‌م ئیجازانه بۆ ژنان دیاری بکه‌ن. هه‌ر ژنه و وه‌زعیه‌تێکی
تایبه‌تی هه‌یه. فه‌راهه‌مکردنی مۆڵه‌تی سکپڕی و له دایک
بوون و دوای له‌دایک بوون ده‌بێ به ڕه‌زایه‌تی هه‌مووان بێ
یانی دایک و پسپۆر‌و پزیشکه‌کان. خاوه‌نکارو ده‌زگاکانی
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ڕاوێژی دکتۆر به‌ڕه‌سمی بناسن و دکتۆریش
لێپرسراوه به ڕاوێژه‌کانی.
15.
مه‌سه‌له‌کانی ئیمکاناتی خانه‌نشینی ده‌بێ هه‌تا دوا ڕۆژی
ته‌مه‌ن بۆ کرێکاران و کارمه‌ندان مسۆگه‌ر بێ، ئه‌مه یانی
ژیانی ئه‌وانه‌ی که پشت به ده‌خلی خانه‌نشینه‌که‌ش
ده‌به‌ستن. ئه‌مه بۆ مردنیش هه‌روایه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ زامنی
ژیانی ئه‌و که‌سانه بکا که دوای ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی
داراییان نامینێ.
16.
هه‌موو کارمه‌ندو کرێکارێ ده‌بێ زۆر دلسۆزانه که‌ره‌سته‌کانی
کار و دائیره و دام وده‌زگاکان بپارێزێن و لێپرسراوه
به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌مه‌کان و چۆنایه‌تیه‌کانیان.
فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕیوه‌به‌ران له کاتی هه‌له‌ی گه‌وره‌دا
تووشی لێپرسینه‌وه و دادگای کار ده‌بنه‌وه.ئه‌مه بۆ هه‌موو
ئه‌ندازیار و پزیشک و کارمه‌نده‌کانی کاری زهنی ده‌که‌ن
ڕاسته‌وانه دێته‌وه.
ئه‌مه
گه‌شه به چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات و به‌رهه‌می
نه‌ته‌وه‌یی به‌رزڕاده‌گرێ.
17.
دابینکردنی بیمه ته‌ندروستیه‌کان بۆ هه‌مووان، لێره‌دا
کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران مانگانه پاره‌ی پێویستی خۆیان به
ده‌وله‌ت یان خاوه‌نکاره‌کانی بیمه ته‌ندروستیه‌کان ده‌بێ
بده‌ن. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ته‌واوی بیمه‌کانی ته‌ندروستی
له وولات هه‌یه. له هه‌ر ووڵاتێ جۆرێکه ده‌کرێ له
کوردستان چه‌شنێکی تایبه‌تی هه‌بێ.
18.
دابینکردنی پێویستیه‌کانی ئاگاداربوون له منداڵان هه‌ر له
حه‌زانه و ره‌وزه و هتد له کاته‌کانی کارکردن‌دا، به
هاوکاری و ئیمکاناتی ماددی دایک و باوکان و ده‌وڵه‌ت و
خاوه‌نکاران. دیاریکردنی ڕێژه‌ی به‌شداربوون له ئیمکاناتی
ماددی په‌یوه‌ندی به ده‌خلی مانگانه‌ی کارمه‌ندان و کرێکاران
هه‌یه. نوێنه‌رانی ئیتحادیه کرێکاریه‌کان له‌م باره‌یه‌وه
به‌هاوکاری نوێنه‌رانی خاوه‌نکاران ئه‌م ڕیژانه دیاری
ده‌که‌ن، که هه‌ر ڕشته‌و دام ده‌زگایه‌کی کار ڕێژه‌کانیان
جیاواز ده‌بێ.
19..........
20............
*
ئه‌م
خاڵانه ته‌نها مشته‌ی خه‌رواریکن و نوێنه‌رانی کرێکاران خۆیان
ده‌زانن چ خاڵ و خاڵ به‌ندیی له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانیان
دێته‌وه.
ده‌کرێ
به گوێره‌ی ڕشته‌کانی کار و ژیان و گوزه‌رانی کرێکاران و
کارمه‌ندان و مێژووی کاریان کۆنتراکتی جیاجیا بۆ دام
وده‌زگاکان ببه‌سترێن.
به‌نموونه کرێکاران و کارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی
شاره‌وانیه‌کانی شاره‌کانی کوردستان ده‌کرێ هه‌موویان یه‌ک
کۆنتراکتی کاریان هه‌بێ، یان ته‌واوی کارمه‌ندان و دکتۆر و
فه‌رمانبه‌رو کرێکارانی ته‌ندروستی یش ده‌کرێ یه‌ک کۆنتراکتی
گشتی کاریان هه‌بێ هتد. یان ده‌کرێ هه‌موو کۆمپانیاکانی ئاو و
ئاوه‌ڕۆ یه‌ک کۆنتراکتیان هه‌بێ هتد.هتد..ئه‌م ته‌قسیم
به‌ندیه له ڕێگای ئیتحادیه‌کان و فدراسیۆن دا ڕه‌گه‌کان
هه‌موویان یه‌کتر ده‌گرنه‌وه‌و هه‌موو وه‌زعیه‌ته
کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری یه‌کان یه‌ک مه‌جرا وه‌رده‌گرن.
بوونی
فدراسیۆنێکی سه‌ندیکا و ئیتحادیه ی کرێکاران و کارمه‌ندان
ده‌توانێ هه‌نگاوێکی جدی بێ بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی
کۆمه‌لایه‌تی و زه‌مانه‌تی فرۆشتنی هێزی کار بکات و پاراستن و
گه‌شه‌ی ئابووری ووڵات بێ.
به‌بێ
یه‌ک ڕیزی کارمه‌ندان و کرێکاران له‌یه‌ک رێکخراوی سه‌راسه‌ری
له ووڵاتدا که فدراسیۆنی سه‌راسه‌ریه محاڵه ئاڵوگۆڕی جدی
له پرۆسه‌کانی به‌ڕیوه‌بردن و فه‌راهه‌مکردنی بیمه
کۆمه‌ڵایه‌ته‌یه‌کان و ته‌ندروستیه‌کان و به کورتی چاککردنی
ژیان و گوزه‌ران و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی مرۆڤایه‌تی
ئه‌م ووڵاته بۆ ئاستی ژیانێکی ئاسووده ڕێچکه‌بگرێت. ئیستا
زۆر له ئیتحادیه و سه‌ندیکایانه له کوردستان وجودیان
هه‌یه‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر
داسه‌پاندووه، به‌ڵام گرنگ لێره‌دا وه‌رچه‌رخانی ئه‌مانه بۆ
کاری سه‌ربه‌خۆو پشتگرتنی به یاسایی بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و
دانانی یاساکانی کار و کۆنتراکته‌کانه له ڕشته‌و
داموده‌زگاکان به قازانجی هه‌مووان.
ئه‌م
په‌رش و بلاویه‌و بێ زه‌مانه‌تیه‌ی کرێکاران و کارمه‌ندانی
که‌رته‌کانی تایبه‌تی له کوردستان کاره‌ساتیکی گه‌وره‌یه‌و
ده‌بێ ده‌وڵه‌ت خاوه‌نکاران له ڕێگای یاساوه ناچار بکات که
ئاگاداری ژیان و گوزه‌رانی چینی به‌رهه‌مهێن بن. چونکه
سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی ووڵاتن.
2007
هۆله‌ند
* بۆ
نووسینی هه‌ندێ له خاڵه‌کانی کۆنتراکت سوود له کۆنتراکتی زۆر
له دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و کارگه‌کانی هۆله‌ند
وه‌رگیراوه به له‌به‌رچاوگرتنی وه‌زعیه‌تی کوردستان، ئه‌م
خاڵانه به‌شێکن له و کۆنتراکتانه‌ی به‌شه جیاجیاکانی کار و
به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ئیتحادیه‌ی
ABVAKABO
ته‌سبیتکراون ، ئه‌م ئیتحادیه یه سه‌ر به فدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری سۆسیالیست و کاسۆلیکه‌کانه
FNV.
ئه‌م
فدراسیۆنه زیاتر له یه‌ک ملیۆن ئه‌ندام و به سه‌دان کادیری
پێشکه‌وتووی هه‌یه له سه‌راسه‌ری ووڵاتی هۆله‌ند دا. خاوه‌نی
ئیمکاناتێکی بێ وێنه‌یه. بۆ زانیاری زیاتر ئه‌وانه‌ی
هۆله‌ندی ده‌زانن ده‌توانن سه‌یری
www.fnv.nl
www.abvakabo.nl
بکه‌ن و
دوایش سه‌یری
CAO
بکه‌ن.
له
هه‌مووی سه‌یرتر له‌م دواییانه ئه‌م فدراسیۆنه خه‌ریکی خۆ
ڕێکخراوکردنه‌وه‌یه‌و له‌وانه‌یه به سه‌دان کرێکاری خودی
ئیتحادیه‌کان بێ کاربن. جا ده‌بێ کرێکارانی خودی ئیتحادیه‌کان
ئیعتراز دژی ئه‌م سیاسه‌تانه بن. له ڕۆژانی دوایی وه‌لامی
ئه‌م پرسیاره وه‌رده‌گرینه‌وه.
|