-به‌شی دووه‌م و
کۆتایی...
له
سه‌ده‌کانی ناوه‌نددا خه‌ڵکی هه‌ر خه‌می گوناهیان بوو. ئه‌وه
گوناهه‌و فڵانه‌که‌س گوناهی ئه‌نجامداوه. به‌ڵام له
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گۆڕا بۆ ترس
و دڵه‌ڕاوکه له چینی کرێکاران و هه‌ژاران، به‌تایبه‌تی
گه‌نجه‌کانیان. گه‌نجان وه‌ک که‌سانێک ده‌رکه‌وتن که
پێویستیان به ' ڕێنومایی ئه‌دگاری' و ' ڕێوشوێنی
شارستانیانه' هه‌بێت.
[Muncie, 2004: 58]
ده‌توانین بڵێین که شۆڕشی پیشه‌سازی له به‌ریتانیا کاریگه‌ری
زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنی گه‌نجان له‌و وڵاته‌دا چ
وه‌ک کێشه و سه‌رپێچی یان وه‌ک ماف و ئه‌رک.
له
سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا سیستمی شاگردێتی بره‌وی هه‌بوو. واته
گه‌نجان له ته‌مه‌نی مێردمناڵییه‌وه ده‌نێردرانه لای وه‌ستا
تا فێری پیشه ببن و ببنه پیاو! ئه‌م سیستمه ئێستاش له زۆر
شوێن هه‌ر بره‌وی هه‌یه به کوردستانی لای خۆیشمانه‌وه؛
به‌ڵام له وڵاته پیشه‌سازییه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک
و ڕێکوپێک و ئه‌کادیمیانه ڕێکخراوه‌و خوێندکاران ده‌توانن
وه‌ک به‌شێکی تایبه‌تی خوێندن که‌ڵکی لێوه‌ربگرن. شاگردێتی خۆی
له خۆیدا، وه‌ک Smith
(1973)
ده‌ڵێت خاوه‌نی شێوه سه‌ربه‌خۆیی و کولتور‌و پاڵه‌وان و هه‌ستی
برایانه‌و ئاره‌زوی پشتگیری یه‌کتری تایبه‌تی خۆی بوو. کاتێک
که پێویستی کاری به‌رده‌وام و ڕێکوپێک و به کۆمه‌ڵ وه‌ک
پێویستی گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری هاته پێشه‌وه کاری بچوک و
دوکانی بچوک وورده وورده که‌می کرد‌و به‌ره‌و له‌ناوچوون چوو.
کاتێک شاگرده‌کانی دوێنێ له ده‌ست کۆنترۆڵ و چه‌پۆکی وه‌ستا
ڕزگاریان بوو، بوون به کرێکاری ئازاد؛ ئیتر وه‌ک ته‌مه‌ڵ و
بێگوێ و توندوتیژ و تا ڕاده‌یه‌کیش به‌ره‌ڵڵا چاویانلێده‌کرا.
[Muncie, 2004: 65]
ئا لێره‌وه وورده وورده گه‌نج و مناڵ وه‌ک بوونی سه‌ربه‌خۆو
جیاواز له گه‌وره دانیانپێدانرا.
[Newburn, 2002:532]
کۆمه‌ڵگا ده‌رکی به‌و ڕاستییه کرد که ئه‌وانیش بوونیان
هه‌یه و مناڵ یان گه‌نج که‌سێکی نه‌فام نییه که پێویستی
به‌وه هه‌بێت بخرێته ژێر ڕکێف و به‌توندوتیژی دیسپلین بدرێت.
ده‌توانین بڵێین لێره‌وه گه‌نجان بواری سه‌رپێچی زیاتریشیان
بۆ لوا‌و کۆمه‌ڵگاش زۆر بێبه‌زه‌ییانه هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی
ئه‌وانی خسته ژێر چاودێرییه‌وه. له ئینگلته‌ره هه‌ر
له‌ساڵی 1810ه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه به‌رز بوه‌وه که
سه‌رپێچی گه‌نجان ده‌بێت به توندی سزا بدرێت نه‌ک وه‌ک شتێکی
ئاسایی و سوک فه‌رامۆش بکرێت. له هه‌مان کاتدا خێزانه
کرێکاره‌کان چیتر نه‌یانده‌توانی کۆنترڵ بکه‌ن به‌سه‌ر
مناڵه‌کانینادا چونکه ئه‌و مناڵانه ئیتر بووبوونه خاوه‌نی
پاره‌ی گیرفانی خۆیان و به‌و پاره‌یه سه‌ربه‌ستیان له
دایکوباوکیان کڕی بوو. [Springhall,
1986]
هه‌ر بۆیه گه‌نجانی خێزانه کرێکاره‌کانی ناو شار ده‌ستیان
دایه ڕاکردن به‌دوای هۆکاره‌کانی کاتبه‌سه‌ربردن وه‌ک قومارو
یاری تۆپی پێ له‌سه‌ر شه‌قام و ناو کۆڵانه‌کاندا. ئه‌م
چالاکیانه له ئه‌نجامدا بوونه هۆی دروستبوونی توندوتیژی و
په‌ره‌سه‌ندنی تاوان.
[Muncie, 2004:67]
دیاره ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لێره‌دا زیاتر تایبه‌ته به
گه‌نجانی ئینگلته‌ره‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا و ئێستاشی له‌گه‌ڵ
بێت یاری تۆپی پێ له ئینگلته‌ره به‌شێکه له توندوتیژی.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجی باری ئێستای کوردستانیش بده‌ین
ده‌بینین چۆن گه‌نجان کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ له‌و شوێنانه
کۆده‌بنه‌وه که یارییه کۆمپیوته‌ریه‌کانی تێدا ده‌کرێت وه‌ک
پله‌یسته‌یشن. هه‌روه‌ها ئه‌و بره‌وه‌ی که دوکانی ڤیدۆو
ئه‌تاریش هه‌یانبوو له قۆناغێکی دیاریکراودا ناکرێت
له‌بیربکرێت.
تا ئێرا
هه‌ر چاومان له‌سه‌ر گه‌نجانی کوڕ‌ی چینه هه‌ژاره‌کانه‌و
مه‌سه‌له‌ی کچان که‌متر باسده‌کرێت. له‌ڕاستیدا له قۆناغێکی
وه‌هادا چ وه‌ک ئینگلته‌ره‌ی ئه‌وسا یان کوردستانی دوای
راپه‌ڕین مه‌سه‌له‌ی گه‌نجانی کچیش سه‌رهه‌ڵده‌دات و لێره‌دا
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێشه ئه‌وه‌یه که گه‌نجانی کچ ئه‌گه‌ر
سه‌رپێچییه‌کیان لێ ده‌ربکه‌وێت که نه‌شاز بێت به ڕوسم و
دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگا ئه‌وا دووجار تاوانبار ده‌کرێن: یه‌که‌م
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسایان پێشێل کردووه‌و دووه‌میش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی سه‌رپێچییان کردووه له دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگای
تایبه‌ت به ڕۆڵی مێینه. [Worrall,
1999]
ئا لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که ڕوداوه مێژووی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌رپێچییه‌کی دووفاقه‌یان بۆ کچانی گه‌نج
دروستکردووه.
ئه‌و
سه‌رسه‌ختی و سه‌رپێچیانه‌ی که گه‌نجان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن زۆر
که‌م دێنه خانه‌ی تاوانه‌وه. هیچ کارێک به تاوان ناژمێردرێت
هه‌ر چه‌نده خراپ و ناچیزه دیاربێت ئه‌گه‌ر له یاسای ئه‌و
وڵاته‌دا که تێیدا ڕوده‌دات به تاوان تۆمار نه‌کرابێت.
[Michael & Adler, 1993,
cited in Mucnie, 2004:39]
لێره‌دا پێویسته بڵێین ئه‌و شتانه‌ی که کۆمه‌ڵگا قبوڵی
نییه‌و یاساش قه‌ده‌غه‌ی نه‌کردووه به عه‌یبه داده‌نرێن.
(deviance)
ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ی ئه‌و کارانه‌ی که گه‌نجان ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه ڕه‌تده‌کرێنه‌وه له
ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه ڕووده‌ده‌ن که گه‌نجان بواری ته‌واویان
نییه بۆ به‌سه‌ربردنی کات و سه‌رفکردنی ئه‌و ووزه له بن
نه‌هاتووه‌ی که له‌ناو ده‌رونیاندایه. یان ڕونتر بڵێین کاتێک
هه‌موو ده‌رگا یاساییه‌کان داخران، ده‌رگا نایاساییه‌کان خۆیان
ده‌کرێنه‌وه. به دیوێکی دیکه‌دا، ئه‌و چالاکی و بزوتنانه‌ی
که جاران له گوند یان گه‌ڕه‌که‌کاندا ته‌نها به
سه‌رزه‌نشتێکی بچوک یان ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک یان هه‌ڕه‌شه‌ی
ئاگادارکردنه‌وه‌ی دایک‌وباوک چاره‌سه‌ر ده‌کرا، ئێستا هه‌موو
که‌س سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پۆلیسی لێ‌ئاگادار بکرێته‌وه‌و
ئه‌و که‌سه به‌توندی سزابدرێت. حکومه‌تیش بۆ ئه‌وه‌ی که
بیسه‌لمێنێت هه‌یه‌و وه‌ک کورد ده‌ڵێت پۆلیس نه‌خه‌وتووه زۆر
به‌په‌له‌یه ئه‌و کاره ئه‌نجامبدات.
له‌ڕاستیدا گه‌نجان زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه که
ببنه قوربانیی تاوان چ له‌ماڵه‌وه‌و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ،
له‌وه‌ی خۆیان تاوانبار بن. مناڵان و گه‌نجان زۆر به‌ده‌گمه‌ن
پۆلیس له تاوانێک ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که له دژیان
ئه‌نجامدرابێت و کاتێکیش که ئه‌و کاره ده‌که‌ن که‌مجارێک
پۆلیس باوه‌ڕیان پێده‌کات.
[Haines & Drakeford, 1998:21]
هه‌میشه میدیاکان، سیاسییه‌کان و نوسه‌ره ئه‌کادیمیه‌کان
باسی تاوان و سه‌رپێچی گه‌نجان ده‌که‌ن به‌ڵام چاوپۆشی ده‌که‌ن
له‌و تاوانانه‌ی که به‌رانبه‌ر مناڵان و گه‌نجان
ئه‌نجامده‌درێن ئه‌و تاوانانه‌ش که به تاوانی ده‌سه‌ڵاتداران
و کاربه‌ده‌ستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان ناسراون و ده‌یانخه‌نه ڕیزی
تاوانه شاراوه‌کانه‌وه.
[Furlong & Cartmel, 1997:93]
ئه‌و تاوانانه زیاتر ده‌بنه هۆی زیانی کوشنده‌و گران وه‌ک
تاوانه دزێوه سیاسیه‌کان، شه‌ڕ، قاچاخچێتی چه‌ک، گه‌نده‌ڵی،
ته‌زویر، وتوندوتیژی و ئاژاوه‌ی ناوماڵ و ئازاردانی مناڵ و
تاوانه سێکسییه‌کان به‌رانبه‌ر ژنان و مناڵان. ئه‌م تاوانانه
که‌متر له ڕیزی تاواندا باسده‌کرێن و کاتێکیش که باسده‌کرێن
که‌متر سه‌رنجی خه‌ڵکی ڕاده‌کێشن.
[Box, 1983; Cohen, 1993; Muncie
& McLaughlin, 2001, cited in Muncie, 2004:41]
ڕاپۆرتی جیهانی گه‌نجانی ساڵی 2003 ده‌ڵێت گه‌نجان وه‌ک
سه‌رپێچیکه‌رو تاوانبار باسیان ده‌کرێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا
مێردمناڵان خۆیشیان قوربانیی تاوان و سه‌رپێچین. ئه‌و ڕاپۆرته
دواتر باسی ئه‌و تاوانانه ده‌کات که مناڵان و گه‌نجان
ده‌که‌نه قوربانی وه‌ک جه‌نگ، قاتوقڕی، ده‌رمان و
ماده‌سڕکه‌ره‌کان، خواردنه‌وه‌ی بێپه‌روای ئه‌لکهول،
لێکدابڕانی خێزانه‌کان و جیابوونه‌وه، ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشی
HIV
و ئایدز، که زۆربه‌یان گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موویان، له‌لایه‌ن
گه‌وره‌کانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن و تایبه‌تن به گه‌وره.
که‌واته ئێمه‌ی گه‌وره، به کار و کرداره‌کانمان یان به
که‌مته‌رخه‌می و خه‌مساردیمان له کاره‌کانماندا ده‌بینه
به‌رپرسی سه‌ره‌کی سه‌رپێچی گه‌نجان.
Haas, et al. (2004)
ده‌ڵێن
که لێک‌دابڕان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کی
سه‌رپێچی و تاوانی گه‌نجانه. زانایانی سایکۆلۆژی و
کریمینۆڵۆژی سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ مناڵ و مێردمناڵ کۆشی
گه‌رم و پڕ ئه‌مه‌کی خێزانێکی به‌خته‌وه‌رو سه‌قامگیر
ده‌که‌وێته پێش هه‌ر پێویستیه‌کی دیکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که
ببێته که‌سێکی ته‌ندروست و خاوه‌ن که‌سایه‌تی خۆی؛ ئیتر گرنگ
نییه ئه‌و خێزانه چه‌نده هه‌ژارو که‌مده‌رامه‌ته یان
ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه، چه‌نده خوێنده‌وارو
ڕۆشنبیره یان نه‌خوێنده‌وارو ده‌شته‌کییه.
له
کۆتایدا ده‌توانین بڵێین که گه‌نجان پێویستیان به هاوکاری،
یارمه‌تیدان و ئاراسته‌کردن هه‌یه نه‌ک لۆمه‌و سه‌رزه‌نشت.
ئێمه‌ی گه‌وره لێپرسراوین به‌رانبه‌ر چاکه‌و خراپه‌ی گه‌نجان
و ده‌بێت له سه‌رده‌مه جیاجیاکاندا شێوازی جیاواز په‌یڕه‌و
بکرێت بۆ به‌رگرتن له سه‌رپێچی و تاوانی گه‌نجان و که‌ڵک
وه‌رگرتن له ووزه‌و توانا نه‌بڕاوه‌کانیان. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای
کوردستان بیه‌وێت ببێته کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست و هاوچه‌رخ و
ژیاری، ده‌بێت به‌ر له هه‌ر کارێکی دیکه بیر له ئه‌رک و
مافه‌کانی گه‌نجان بکاته‌وه‌و بیانکاته دروستکه‌رانی پاشه‌ڕۆژ
و مافه‌کانیان دا‌بین بکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌رکه‌کانیان
بچنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان:
Aries, P. (trans. Robert Baldick) (1962)
Centuries of childhood: A social history of family. New
York: Vintage Books.
Estrada, F. (2001) ‘Juvenile Violence as
a Social Problem: Trends, Media attention and Social
Response’, British Journal of Criminology, Vol.41
No. 4 PP. 639-655.
Furlong, A., & Cartmel, F. (1997) Young
People and Socail Change. Buckingham: Open University Press.
Haines, K., & Drakeford, M. (1998)
Young People and Youth Justice. Basingstoke: Palgrave.
Hass, et al. (2004) ‘The impact of
different family configurations on delinquency’, British
Journal of Criminology, Vol.44 No. PP. 520-532
Jenks, C. (1996) Childhood.
London: Routledge.
King, P., & Noel, J. (1993) ‘The origins
of the problem of juvenile delinquency: The growth of
juvenile prosecutions in London in the late 18th
and late 19th Centuries’, In criminal Justice
History, Vol. 14, Westport: CT, Greenwood.
Muncie, J. (2004) Youth & Crime. 2nd
edition. London: Sage.
Muncie, J. (1997) ‘Investing in our
Future’, Criminal Justice Matters. No. 28 pp. 4-5.
Newburn, T. (2002) ‘Young People, Crime,
and Youth Justice’, in Maguire et al. (Eds.) The Oxford
Handbook of Criminology. 3rd Edition. Oxford:
Oxford University Press.
Newburn, T., & Stanko, E. (eds.)(1994)
Just boys Doing Business? London: Routledge.
Pfeiffer, C. (1998) ‘Juvenile Crime and
Violence in Europe’, Crime and Justice, A review of
Research, 23 PP. 255-328.
Scraton, P. (1997) ‘Whose “Childhood”?
What “Crisis”?’, in Scraton, P. (ed.) ‘Childhood’ in
‘Crisis’? London: UCL Press.
Smith, S. (1973) ‘The London apprentices
as seventeenth century adolescents’, Past and Present,
No. 61, PP. 149-61.
Springhall, J. (1986) Coming of Age:
Adolescence in Britain. London: Gill& MacMillan.
Springhall, J. (1983-4) ‘The origins of
adolescence’, Youth and Policy. Vol. 2, No. 3, pp.
20-4.
Stenson, K., & Factor, F. (1995) ‘Youth
work, risk and crime prevention’, Youth and Policy,
PP. 1-15.
Wilkins, L. (1964) Social Deviance.
London: Tavistock.
World Youth Report (2003) Chapter 7,
Juvenile Delinquency.
Available from:
http://www.un.org/esa/socdev/unyin/wyr03.htm
Accessed: 01 March, 07
بۆ
په‌یوه‌ندی به نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌وه:
Parsendow@hotmail.com
www.knowledgesource.blogspot.com
|