مرۆڤ
به كه‌سانی
تره‌وه
مرۆڤه ٭ بێریڤان
جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید یه‌كێ له‌و بابه‌ته
گرنگانه‌ی كه
له لایه‌ن
ده‌روناس وسایكۆلۆج
وفه‌یله‌سوفه‌كان
بایه‌خی
پێدراوه و
لێكۆلینه‌وه‌ی
له سه‌ر
كراوه ئه‌ویش
هه‌ستی تووڕه‌یی،
و ڕق و تۆڵه‌یه.
دیاره له
سه‌ر ئه‌م هه‌ستانه‌ش
بیروبۆچونی
جۆراوجۆر هه‌یه.
هه‌ندێكیان ئه‌م
هه‌ستانه وه‌ك
هێزێكی نه‌گه‌تیف
و ڕوخێنه‌ر ده‌بینن.
فه‌یله‌سوفی
رۆمانی( سینه‌كه)
له یه‌كێ له
نوسینه‌كانی
باسی
ئه‌م هه‌سته
ده‌كات وده‌ڵێ:
توووڕه‌یی
ئه‌و هه‌سته‌یه
كه وا له
مرۆڤ ده‌كات
نه‌توانێت
به شێوه‌یه‌كی
مه‌نتیقی و
لۆژیكی مامه‌ڵه
بكات، مرۆڤ
كوێر و چه‌واشه
ده‌كات، به
چه‌شنێك كه
مرۆڤ
مه‌ودای
بیركردنه‌وه‌و
دوابه‌داوی
ئه‌مه‌ش
توانستی گفتۆگۆی
نه‌مێنێت. كه‌لله
ڕهقییهكه
وا ده‌کات
تاك
كۆنترۆڵی به
سه‌ر خۆییدا
نامێنێت و
كاریگه‌ریی
له سه‌ر چوارچێوه‌ی
بیركردنه‌وه‌و
تێرامان نابێت. به
بۆچوونی
سینه‌كه توڕه‌یی
و كه‌ڵه‌كه‌بوونی
ئه‌م توڕه‌ییه‌یه
،كه هه‌ستی
ڕق له لای كه‌سه‌كه
دێنێته
كایه‌وه،
به جۆرێك
كه‌سی تووڕه
مه‌یل و ئاره‌زووی
به‌هێزی بۆ
سزادان هه‌یه،
که‌سه توڕه‌كه
تامه‌زرۆی تۆڵه
سه‌ندن و ته‌فروتوناکردنی
لایه‌نی به‌رامبه‌رێتی. فه‌یله‌سوف
سپینۆزاش له
كتێبه‌كه‌ی" ئهیتیكا"
باس له تووڕه‌یی
و ڕق ده‌كات
ئه‌ویش ده‌ڵێ:
تووڕه‌یی ئه‌و
ئاره‌زووه‌یه
كه
پاڵمان پێوه
ده‌نێت له ئه‌نجامی
ڕقدا ئه‌وه‌ی
ڕقمان
لێبێت،
ئازاری بده‌ین
و
تێكیبشكێنین. له
یادمه كاتێ
ده‌رهێنه‌ری
هۆلهندێ ته‌یۆ
ڤانخۆخ له
ساڵی 2004 دا به
ده‌ستی گه‌نجێكی
ڕادێكالی
موسلمانی مه‌غریبی
به‌ر فیشه‌ك
درا، كاره‌ساته‌كه سه‌رانسه‌ری
هۆله‌ندای
هه‌ژاندو خه‌ڵكی
تووشی شۆكێكی
گه‌وره کرد،
خه‌ڵكانێكی
زۆر سه‌رسام
ببون و
پرسیاریان
ده‌كرد كه
چۆن له
وڵاتێكی
دیمۆكرات و
ئازادی‌دا ڕووداوی
وا گه‌وره رووده‌دات!
هه‌ر له‌و
ڕۆژه‌دا به
هه‌زاران خه‌ڵك
به گه‌نج و
پیرو مناڵه‌وه ڕوویان
كرده ئه‌مستردام
و له سه‌نته‌ردا
كۆبوونه‌وه‌و
ناڕه‌زایی
خۆیان به‌رامبه‌ر
ئه‌م كاره
ناپه‌سه‌نده
ده‌ربڕی.
لێره‌وه
سیاسیه‌كانیش
چ له وه‌زیرو
چ گه‌وره‌پیاوان
یه‌ك
دوای یه‌ك له
ڕێگای كه‌ناله‌كانی
میدیاوه ناڕه‌زایی
خۆیان به‌رامبه‌ر
ئه‌م كرداره
نابه‌جێ و
ناپه‌سه‌نده
ده‌رده‌بڕی، له هه‌مان
كاتدا
ڕاسپارده‌یان
بۆ گه‌لی
هۆله‌ندی ئه‌وه‌بو،
ده‌بێت ئه‌قڵ
و هۆش به‌كاربێنین،
ئاگاداری
كۆمه‌ڵگاكه‌مان
بین، سه‌ر گه‌رم
نه‌بین تا نه‌كه‌وینه
تهمو مژی
ئاژاوهوهو
بهیهكداداچوونهوه،
یه‌كێ له
قسهكهرهكان
كه
پارێزگاری
ئه‌مستردام
بوو ووتی:
ئێمه له
كۆمه‌ڵگای
دیمۆكراسی‌و
شارستانی
ده‌ژین به
ڕێگای ئه‌قڵ و
دیالۆگ و قه‌ڵه‌م،
كێشه‌كان
چاره‌سه‌ر
ده‌كه‌ین نه‌ك
به
توندوتیژی و
هه‌ڵچوون. بیل
كلینتۆن، سه‌رۆك
كۆماری
پێشووی وڵاته
یه‌گرتووه‌كانی
ئه‌مریكا،
له كۆنگره‌ی
ساڵی رابوردووی
پارتی
سۆشیال
دیمۆكراتی
به‌ریتانیدا
له باسی ستراتیجیه‌تی
پارته‌كه و
په‌یوه‌ستی
پارته‌كه به
كۆمه‌لگاوه،
ده‌سته‌واژه‌یه‌كی
ئه‌فریقی به‌كارده‌هێنا:
ئه‌ویش" ئوبونتو"،
ئه‌م كه‌سایه‌تیه
سیاسیه ده‌ڵێ
كۆمه‌ڵگا
گرنگه به
هۆی ئوبونتوه‌وه،
به‌ڵام ئایا
ئه‌م وشه‌یه
چیه و مانای
چی له خۆ ده‌گرێ؟
له كاتی
رونكردنهوهكهیدا
ده‌ڵێ:" من هه‌م
چونكه تۆ هه‌یت". ڕونتر
بڵێین، "بوونی
من به بوونی تۆوه
وابه‌سته یه".
لێره‌وه
پێمان ده‌ڵێ
گه‌ر به‌هێزترین
وزیرهكترین
یان خاوه‌نی سه‌روه‌ت
و سامانێكی
زۆر و به ده‌سه‌ڵات
بیت، چ
نرخێكی هه‌یه
و به چی ده‌چی،
گه‌ر ته‌نیا
و ته‌نیا
خواز بیت . جێ ی
سه‌رنجه كه
بیل له سه‌ردانه‌كانی
بۆ باشوری ئه‌فریقا
ئه‌م زاراوایه
هه‌ڵده‌بژێرێت
بۆ به خه‌به‌ر
كردنه‌وه‌ی پارتی
لهیبۆری به‌ریتانی.
قه‌شه‌ی
به‌ناوبانگی
ئه‌فریقای
باشور" توتو"
كه له ساڵی 1984
خه‌ڵاتی
نۆبلی پێبه‌خشرا،
یه‌كێكه له‌و
كه‌سایه‌تیه
گه‌ورانه‌ی
كه ڕۆڵی گه‌وره‌ی
بینی له نه‌هێشتنی
سیسته‌می ئه‌پارتاید-
ڕه‌گه‌زپه‌رستی،
ئه‌م زاراوه‌یه
بۆ ئه‌م
مانایه‌كی چڕ تر ده‌به‌خشێت،
جه‌وهه‌ری
وشه‌كه‌ش : " هه‌ستی
مرۆییم نهپچراوهو
په‌یوه‌سته
به هه‌ستی
تۆوه". بێگومان سیسته‌می
ڕه‌گه‌زپه‌رستی
كه به ڕه‌سمی
له ساڵی
1960 دانرا هه‌تا
ساڵی 1994 ی
خایاند. ئه‌م سیسته‌مه
ڕه‌گه‌زپه‌رستیه
له ساڵی 1994
كۆتایی هات و
سیسته‌می
دیمۆكراتی
هاته كایه‌وه. ئاشكرایه،
جگه له وه‌ی
كه ستره‌كتوری
ناو ووڵاته‌كه
وێران و هه‌ڵوه‌شاو
بوو،
هه‌ژاری و
نه‌خۆشی به
تایبه‌ت له
ڕه‌شپێسته‌كاندا
باڵاده‌ست بوو.
كێشه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی
تریش هه‌بوو
ئه‌ویش هه‌ستی
ڕق و تووره‌یی
و تۆله چ له
ناو ڕه‌شپێسته‌كان
و چ له ناو
سپی پێسته‌كان
ئاماده‌بو، دیاره
ئه‌م سیستمه‌ی
ئهپارتاییده هه‌ر
كۆمهلهگای
دووبه‌ش نه‌كردبوو
به سه‌ر سپی
و ڕه‌شدا،
بگره له گه‌ڵ
پرۆسه‌ی
دابه‌شكردنه‌كه
پرۆسه‌ی
تووره‌یی و ڕق
و تۆلهش له
دڵی خه‌لكیدا
به ڕاسته‌وخۆ
و ناڕاسته‌وخۆ
چێنرابوو،
به به‌رده‌وامی
كاری بۆ كرا بوو،
سپی خاوه‌ن
مافه و خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵات و
سامان و
دارایی و ، ڕه‌شیش
مال وێران و
ده‌ربه‌ده‌ر
به جۆرێك به زه‌بری
توندوتیژی و
دزی و تالانی
بژێویان بۆ
مال و
منالیان په‌یدا
ده‌كرد.
دیاره ئه‌م دابه‌شكردنه
ناعه‌داله‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تیه
هه‌تا ده‌بوو
زیاتر تۆویی
قین و رق و
تۆله‌ی له
جه‌سته‌ی چ
ڕه‌شپێست و چ
سپیپێستهكان
ده‌چاند، ڕقی
تازه‌ی تر
چه‌كه‌ره‌ی
دهكردو ڕقهكان
به سه‌ر یه‌كدا
كه‌ڵه‌كه
ده‌بوون ،ئنجا
دوباره ڕقهكان
وه‌ك بومه‌له‌رزه
ده‌ته‌قینه‌وه،
وه‌ك زنجیره‌یه‌کی
لهیهكنهپچراو
تۆله به
دوای تۆله له لایه‌ن
هه‌ر دوو
لاوه ده‌هاته
كایه‌وه. ڕه‌شپێسته‌كانیش
جیا له
وه‌ی كه
كێشه‌ی بوون
و بژێویان هه‌بوو،
له ناو
خۆیاندا ده‌كه‌وتنه
گیانی یهكترو
یه‌كتریان
له ناو ده‌برد.
هه‌تا ده‌بو كێشه‌كانیان
زیاتر و
ئاڵۆز تر ده‌بو. دیاره
به
كۆتاییهاتنی
سیسته‌می
جیاكاری،
هاتنه كایه‌ی
دیمۆكراسی و داننان
به مافی یه‌كسانی
بۆ گشت
هاوڵاتی
باشوری ئه‌فریقا،
كێشه‌كانی
پرۆسه‌ی
دابه‌شكردنی سیسته‌می
ڕه‌ش و سپی ساڵه‌های
سال، به شهوڕۆژێك
كۆتایی پێ
ناهێنێت ، به
قانون دانان ،
ئاسه‌واره‌كانی
ئه‌م ماوه دوورودرێژه
له كوشتار و
تالانی و
لاقه‌كردن, له ناو
ناخیانادا
ناسڕێته‌وه،
به‌ڵام چۆن
بتوانن
ڕابووردویهكی
خوێناوی پڕ
له زوڵم و چه‌وسانه‌وه
بهجێبێهلن
و به‌ره‌و ئایینده‌یه‌کی
ئارام
كۆچبكهن! چۆن
بتوانن له
زه‌لكاوی
نائومێدی
ڕابوردوو ده‌ربچن
و له
ئێستایه‌كی
ڕۆشنداخۆیان
ببینه‌وه و،
به‌ره‌و
داهاتوو هه‌نگاو
بنێنن؟ كێ
تاوانباره و
كێ قوربانیه،
كێ چه‌ند كه‌سی
كوشتووه و
چۆنی
كوشتوون،
كێ چه‌ند
كوشتاری
داوه ؟ ئایا
ده‌كرێ هه‌موو
تاوانباره‌كان
بگیرێن و
زیندان
بكرێن؟ گه‌ر
ئا، كه‌واته
ده‌بێ هه‌مو
بكرێنه
زیندانه‌وه! به‌لام
پرسیاره‌كه
لێره ئه‌مه‌یه
چۆن ده‌سنیشانی
ئه‌م
تاوانانه
ده‌كرێ؟ چۆن
بتوانن شوێن
ڕاستیه‌كان
بكهونن؟ به‌ڵام
ئایا ڕاستی
چیه و چۆن
پێناسه ده‌كرێ. ئه‌م پر سیارانهو
چه‌نده‌ها
پرسیاری تر
هه‌بوون كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
زۆر گران
بوو، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته
له ساڵی 1996
كۆمیسی" ڕاستی
و لێبووردن، دامه‌زرێنرا،
قه‌شه‌ی به‌ناوبانگ
توتو سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی
لێكۆلینه‌وه‌و،٭
ئانكی
كروخ ، وه‌ك ڕ
ۆژنامهنوسێك
ڕاپۆرتی ده‌دا
. ئه‌م
كۆمیسیه فه‌رمانی
ئه‌وه‌یان
پێدرا كه لێكۆڵینه‌وه
له سه‌ر
ڕاستیه‌كان،
لێبووردن و
به‌خشین بكه‌ن.
ئه‌و
ڕاستیانه ڕوون
بكه‌نه‌وه
كه له‌سالی
1960-1994 مافی مرۆڤی
تێدا
پێشلكراوه. ئه‌ندامی
كۆمیسیهكه
هه‌ر زوو
بۆیان ده‌ركه‌وت
كه پێناسه‌ی
ڕاستی گرانه
و ئالۆزی
تێدایه . بڕیاردرا
گشت كه‌سانێ له
تاوانبار و
قوربانی ڕووداوی
خۆی به
ڕاستی
بگێڕێته‌وه
چی كردووه و چه‌ندی
كوشتووه به‌درێژی
و به بێ پێچ‌و
په‌نا باسبكرێ
و گوێیان
لێبگیرێت . له پاشیشدا
یه‌كتر ببه‌خشن.
ئانكی
كرۆخ له یه‌كێ
له دانیشتنه‌كانی
كۆمیسیهكه
ڕوداوی
دایكێكی ڕه‌شپێست
ده‌گێرێته‌وه.
ئه‌م دایكه
كوڕێكی
مێردمنداڵی
ده‌بێت،
كوره‌كه‌ی
به ده‌ستی
پۆلیسی ئاسایش
ده‌كوژرێت، پۆلیسه‌كه
داوای به‌خشین
و لێبوردون له
دایكه که ده‌كات
. دایكه
ڕه‌شپێسته‌كه
ده‌ڵێ: پۆلیسه‌كه
داوای به‌خشینم
لێده‌كات،
ئه‌و پیاوه‌ی
كه ژیانی
مناڵه‌كه‌می
كۆتایی
پێهێنا، ده‌ڵێ
لێمببوورهو
بمبه‌خشه ،
گه‌ر ئه‌و
پۆلیسه به‌و
مه‌رجه‌ی
ببێته‌وه
به مرۆڤ، ده‌یبه‌خشم،
بۆ ئه‌وه‌ی دووباره
من و، هه‌مومان
ببینه‌وه
به به‌شه‌ر،
لێره‌وه ده‌سته‌واژه
ئه‌فریقیه‌كه
كه ئه‌م
دایكه مهبهستێیهتی
، ڕۆشنده‌بێته‌وه
" هه‌ر
كه‌سه و به
هۆی كه‌سانی
تره‌وه
مرۆڤه ، من
هه‌م چونكه
تۆ هه‌یت. ئه‌و
په‌یوه‌ندییه
یه كه مرۆڤێك
به مرۆڤێكی
دییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
لێره‌وه
مانای ده‌سته‌واژه‌كه
دێته
پێشه‌وه و ڕوونده‌بێت
كه مه‌به‌ستمان
چیه. خاڵی
گرنگی ئه‌م
دایكه كه
خستیه روو
ئه‌وه بو كه
ده‌ڵێ
پۆلیسهكهم
به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی
دووباره
لایه‌نه
مرۆفایهتیهكهی
تێدا دروست بێته‌وه،
له هه‌مانكاتدا
بۆ خۆشم ئه‌و
بوواره بره‌خسێنم
و كه ببمه‌وه
به مرۆڤێكی
ته‌واو. ڕوداوی
ئه‌م دایكه ئه‌وه‌ی
سۆكراتمان
بیرده‌خاته‌وه
كه دهڵێ٭٭
باشتره
خراپه‌ت له
گه‌ڵ بكه‌ن،
وه‌ك له‌وه‌ی
خراپكار
بیت، ده‌توانی
له گه‌ڵ یه‌كێ
كه
خراپكاری له‌گه‌ڵ
كراوه
هاورێ بیت وه‌ك
له وه‌ی
خراپكار بیت.
كێ هه‌یه له
گه‌ڵ بكوژ
هاورێ بێت! هانا
ئاردنت هه‌ر
وه‌كو سوكرات
و ئه‌فلاتون
ده‌ڵێ
ئاگامه‌ندی
مرۆیی
دیالۆكێكه
له نێوان "
من و خود" ئه‌م
دووانه ده‌شێ
هاوڕا و
هاورێ بن. ده‌ڵێ
ئه‌وه‌ی نه‌توانێ
مامه‌ڵه له
گه‌ڵ ئه‌م دووانه
بكات ئه‌وه
ئه‌و هه‌سته
به‌ر
پرسارێتیهی به‌وه‌ی
كه ئه‌یكات
و ده‌یڵێ نیه‌تی . گه‌ر
سه‌یری كۆمه‌ڵگای
خۆمان بكه‌ین
ئایا ئه‌و یه‌كێتیه
له ناو كه‌سایه‌تی
ئێمه‌شدا ده‌بینرێ؟
ئه‌و
هارمۆنی و پارسه‌نگی
یه له
نێوان من و
خود له كه‌سایه‌تی
ئێمه‌شدا
ئاماده‌یه؟
دیالۆك
له گه‌ل
خودی خۆمان
ده‌كه‌ین ،
ئایا ئه‌وه
ده‌كه‌ین كه
ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین
و مه‌به‌ستمانه
یاخود
ڕووی
جۆراوجۆرمان
هه‌یه،
منێكی جیا له
ناو خودێكی
نامۆدا خۆی
حه‌شار داوه،
ئایا
ئه‌و هه‌ستانه
ی كه به
كۆمه‌ڵگامان
ده‌مانبه‌ستێته‌وه
بۆ
بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی
ته‌ندروست
و، له
ناوماندا هه‌یه؟
وه‌ك
ئاشكرایه، ئێمه
نه‌ك هه‌ر
خاكمان
پارچه پرچه
كراوه، به‌ڵكو
كهسایتیشمان
دابه‌ش
كراوه، نه‌ك
هه‌ر هه‌ستی
په‌یوه‌ندی
بۆ كۆمه‌ڵگا له نێو
یه‌كدا
لاوازه به‌ڵكو
له ناو خودی خۆشمان‌دا
جۆره داپچراوییهك
و له‌یه‌ك
ترازاندنێكی
هه‌یه ، ئه‌و
یه‌ك بوونه‌ی
كه پێوسته
له مرۆڤدا
ئاماده بێت
له كه‌سی
ئێمه‌دا
تێكدراوه یاخود
هه‌ر نیه ،
به ئه‌ندازه‌یه‌ك
دیوارێك له
نێوان من و
خودا دروستكراوه
كه
چوارچێوه‌كه‌ی
به ڕق و تووره‌یی
و تۆله
چنراوه. له
ڕۆژی ئه‌مرۆماندا
بیروباوه‌ڕێک
دروست بووه
كه ئه‌م هه‌سته
ترسناكانه به هه‌ستێکی
ڕه‌وا ده‌زانرێ،
ته‌نانه‌ت پراكتیزه‌كردنی
به كرداری شه‌ره‌نگێزی
و توند‌و تیژی
و تۆڵه سه‌ندن
به تاكه
ڕێگایه‌ك ده‌زانن
بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌و ناعه‌داله‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌ڵام ئایا
گه‌ر
توندوتیژی
ببێته ستره‌كتوری
ژیانمان،
نابێته هۆی دروست
بوونی بازنه‌یه‌كی
ترسناك كه هه‌ر
كێشه‌ك،
كێشه‌یه‌كی
نوێ و
ئاڵۆزتر له
گه‌ڵ خۆیدا
بهێنته
ئاراوه به
جۆرێك كه نه‌زانرێت
كامه سه‌ره‌تا
و كامه
كۆتایی
گیروگرفته‌كانه
؟ • ئه‌م
بابه‌ته له
10-4-2007 له
ئاوێنه
بلاوكراوه‌ته‌وه ٭ Antjie Krog. Ik spreek en verhef uw hart. Amsterdam 2006. ٭ Antjie Krog. Lijfkreet. Amsterdam 2006. ٭٭ Hannah Arendt. Verantwoordelijkheid en oordeel. Rotterdam 2004 |