له
دونیای ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای كوردییدا له كۆڕ و لێدوانه‌كانی
رێكخراو و دامه‌زراوه حوكومی ناحكومیه‌كاندا چه‌مكی
دیمۆكراسی له ئارادایه و باس له مافی مروڤ و مناڵ و ژن
ده‌كرێ، ده‌ڵێن ، ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌له و هیچی له پیاو
كه‌متر نیه! مافی ئافره‌ت به تایبه‌تی له‌م جۆره
بابه‌تانه‌یه كه فه‌رهه‌نگی زمانی كۆمه‌لگای ئێمه‌ی
پڕكردۆته‌وه، به‌ڵام هیچ كاتێ ئافره‌ت به‌م شێوه به‌ر
فراوانییه‌ی وه‌ك له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا به‌دی ده‌كرێ، تیرۆر و
سوكایه‌تی پێنه‌كراوه .
دیاره
به‌نده‌كانی مافی مرۆف و ژنان و منداڵ نووسراوه‌و چاپكراوه،
بابه‌تی گفتوگۆ و كۆنفره‌نس و كۆبونه‌وه‌كانن. به‌ڵام كاتێ
كاره‌ساتێكی دڵته‌زێێن ڕوو ده‌دات یاساكان جێگۆركێ ده‌كه‌ن،
یاساكان ده‌سه‌ڵاتیان ده‌گۆرێ و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هێزیان له
یاساكان زیاتر ده‌بێ، لێره‌وه ده‌سته‌وسان ده‌بین و ده‌ڵێن
كێشه‌كان مه‌زهه‌بیه‌و ئاڵۆزه، له كێشه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ڕاگوێزده‌كرێ بۆ كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی و
خێله‌كی و عه‌شیره‌تگری. ده‌ستی تێوه‌رناده‌ین چونكه مافه‌كان
ته‌نها له سه‌ر په‌ره زیاتر ده‌سه‌ڵاتی تری نیه و ناشزانین
چۆن پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ین، ده‌كه‌وینه گێژاوێكه‌وه،
پراكتیزه‌مان نه‌كردووه‌و سه‌ری لێ ده‌رناكه‌ین.
خه‌ڵكانیش پرۆگرامكراون، كامێرای چاوه‌كانیان ده‌خه‌نه كار و
ڕوداوه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن هه‌مانكات ده‌م به‌ستراو و
زمانگرێدراو ده‌بن ، چی تر قیژه و ناڵه‌و هاوارو فریاو گریانی
دوعای شه‌هید هه‌ستیان نابزوێنێ ، ناخیان هه‌ڵناته‌كێنێ،
هه‌ڵناده‌ینێ چونكه كه‌ڕ و ڵایین هه‌ر ته‌ماشاكه‌رێكین ،
چێژ له توندوتیژی و سووكایه‌تی و تێكدان و كوشتنی ئه‌ندامی
كۆمه‌ڵگای خۆمان ده‌بینین، كه‌لتوره‌كه‌مان كه‌لتورێكی
ماسۆشیسته، به ده‌ستی خۆمان ئازاری كه‌سی خۆمان ده‌ده‌ین و
ئه‌وه نیه كیژێكی مێرد منداڵ له‌ت و په‌ت ده‌كه‌ین! هه‌موش
سه‌یر ده‌كه‌ین
هه‌ی
خه‌ڵكینه دیوتانه میلله‌تێ تینوی ئازادی و تامه‌زرۆی
سه‌ربه‌ستی بێوێ مه‌ردومه‌كه‌ی خوی له‌ت و په‌تكا!
دوعا
گیان، كیژۆله ئازاكه، له ئه‌نجامی بڕیار و هه‌ڵبژاردنی خۆت
، تیرۆر كرایت ، دڵنیابه هه‌ر مرۆڤی به‌رز شوێنكه‌وتووی
گۆڕانه، ده‌یه‌وێت هێزو توانای خۆی به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندن
بدات، به ملكه‌چی نه‌ژی. نازداره‌كه ، په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاستیت
له گه‌ڵ خودی خۆتا هه‌بو، هه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ش بو بوه هۆی
نه‌مانی رۆحی پاكت، دڵنیابه به كوشتنت ناوت بزر نابێت بویته
سیمبۆلێك ، هێمایه‌ك بۆ گۆرانكاری، ئازایی. ویستیان کۆتایی
ژیانی تۆ به‌م شێوه ناشیرینه بهێنن، به‌ڵام به
پێچه‌وانه‌وه به كوشتنی تۆ ناوت كۆتایی نایه‌ت ، له
بوونه‌وه‌رێكی كاتیه‌وه بویته ڕه‌مزێكی هه‌میشه‌یی و هه‌تا
هه‌تایی. ده‌شێ له ناخت‌دا شۆڕشه هێزێك هه‌بووبێت بیویستایه
ده‌نگی خۆی به‌ردا ، تاسه‌ی خۆشه‌ویستی و ئه‌وین ، به چه‌شنی
گیرۆده‌و گرفتاره‌كان خاوه‌نی گفت و به‌یان بوو ، به‌ڵام
گوێیان لێ نه‌گرتی تۆ نوورێك بویت ، چونكه نوور پۆش بویت ،
ئه‌وه تانێ ته‌نیایی بووه‌ته به‌شت.
هه‌وڵتدا پردێك له نێو ئه‌و دوو كه‌لتووره ببه‌ستیته‌وه،
به‌ڵام ئه‌فسوف هیچ كام له دوو كه‌لتوره نێرسالارییه تۆیان
نه‌گرته خۆیان، پشتێیان تێكردی، خۆ كه‌لتووره‌كه‌ی خۆت بروای
به ڕاستییه و ده‌ڵێ ده‌بێ گشت كه‌سان ڕاستگۆ بن، تۆش راستگۆ
بوی به‌رامبه‌ر هه‌ستی خۆت ، ئه‌وی تریشیان که هه‌ڵگری ناوی
ئاشتییه بۆ هه‌وڵی نه‌دا ڕزگارت بكه‌ن! هه‌ر له به‌رئه‌وه‌ی
مێینه بویت، كوشتنی ئاسانه و له زه‌تی لێده‌بینن .
كیژه
ئازاكه، له‌م گه‌شته ژووركێشیه‌ی ویستی هێزدا، به ته‌نیا
كه‌وتیته ڕێ ، وویستت به‌ره‌و به‌رزایی هه‌ڵگه‌رێی ، به‌ڵام
مرۆڤه ناشرینه‌كان كه هه‌ستی مرۆییان له ده‌ست داوه، له
خۆیان نامۆن نه‌یانهێشت به ئاره‌زوو و خۆزگه‌ی خۆت بگه‌یت .
ڕه‌تدانه‌وه‌ی كه‌لتووره‌كه‌ت ،ئه‌وانی تۆقاند، ده‌رخستنی
ناوه‌رۆكی زاتی خۆته كه كه‌سێكی ئازا‌و یاخیت، ده‌تویست بڵێیت
له‌م مرۆوه ملكه‌چی داب و نه‌ریت نیم، لێپرسراوم له ئاستی
بوونی خۆم، ئه‌مه به‌ره‌به‌یانی هه‌ڵچوونی تۆ بوو، ئه‌م یاخی
بونه‌ت، دیارده‌ی هێزی ویسته، ته‌سلیم نه‌بویت، ملكه‌چ
نه‌بویت كه هێزی ویستت داگیربكرێ، ویستت ئازادی زه‌وتكراوت
وه‌رگریته‌وه و خۆت بسه‌لمێنی. به‌ڵام مرۆڤه ترسناكه‌كان ،
له هه‌ڵبژاردن و بریاری ئازایه‌تی تۆ تۆقین.
ئه‌ی
هه‌وه‌س په‌رسته‌كان، نه‌زۆك له باوه‌ڕو ویژدان، ئێوه‌ی حه‌ز
و هه‌وه‌س ، هه‌وه‌ستان له پاكێتی دووره، هه‌ر له به‌ر
ئه‌وه‌شه كه له هه‌وه‌س و ئاره‌زوو ته‌نگه‌تاون، ئێوه
مرۆڤی سروشت په‌رست نین ته‌نیا نوێ خوازه‌كان زه‌وی و مانگ و
ئاگرو خۆریان خۆش ده‌وێ. دوعا گیان به كه‌لتوره‌كه‌ی خۆت
سروشت گرنگی هه‌یه و پیرۆزه، خۆشه‌وسیستی هێزیكی سروشتیه تۆ
دوای جوانی ئه‌و خۆشه‌ویستیه كه‌وتی ، به‌ڵام ته‌مه‌نی
مناڵیت ڕفێنرا به‌هاری كورت لاویت زه‌وتكراو مه‌لی ئاوات و
ئاره‌زووت سه‌ربڕان
هه‌ی
نێرگزه‌که‌ی سه‌ره‌تای به‌هار له تاو ئه‌شقی یار خۆتت
هاویشته باوه‌شی مه‌رگه‌وه، به تیری ئه‌شق گرفتار بوویت ،
مرۆڤه مردوخوازه‌كان توانای ئه‌و هێزه‌ی تۆیان نه‌بو، ڕه‌قی
و سه‌ركێشی بوونه سه‌نگی كێشانی پیاوه‌تی، ئه‌و پیاوه پیاوه
كه مێردمنداڵێكی بێ به‌رگری به به‌رد بكوژی جه‌سته‌ی ئه‌نجن
ئه‌نجن بكات، به‌ڵام دوعا گیان پارچه‌كانی له‌شت وه‌ك
موفه‌ركێك تێكه‌ڵ به خاك كرا‌و، خوێنی گه‌رمت ئاورشێنی گوڵه
كانی به‌هاری كرد. وا نه‌زانی به كۆتایی تۆ ئه‌م
په‌پووله‌کوژانه ئه‌و که‌لتووری جه‌نگه‌ڵه‌یان بۆ ئه‌چێته
سه‌ر، ژیان له بره‌ودایه و ئه‌م ئاژه‌ڵانه نایگه‌نێ، هه‌موو
تاوانه‌که‌ی تۆ ئه‌وه‌بوو که به ده‌ستخۆت نه‌بوو له‌ناو ئه‌و
خوێنخۆرانه‌دا له دایک بوویت و رۆحی خاوێنی تۆیان به خۆیان
ره‌وا نه‌بینی و رۆحه خاوێنه‌که‌ی تۆش له داخی ئه‌وان له
جه‌سته‌ی تۆ تۆرا و ناگه‌رێته‌وه، ده رۆحه یاخییه
نازه‌نینه‌که‌ی دوعا، بشنێره‌وه به‌سه‌ر ویژدانه سڕ
بووه‌کاندا و تا که‌لتووری ده‌غه‌زاری ئاین گڕمان تێبه‌ردا تۆش
گڕ و نافره‌تمان به‌سه‌ردا ببارێنه.
|