ناوه‌ندی
چاک کوشتنی
به‌ربه‌ریانه‌ی
"دوعا" ی پاک
به‌تووندی
ڕیسوا ده‌کات ناوه‌ندی
چاک کوشتنی
کچه کوردی
ئێزدی بێگه‌رد
"دوعا" له‌سه‌ر
تاوانی خۆشه‌ویستی
له لایه‌ن
که‌سوکاری و
لایه‌نی
دیکه‌وه که
به‌شێوه‌یه‌کی
کۆنه‌په‌رستانه
گه‌له‌کۆمه‌کی
لێ‌کرا و زۆر
نامرۆڤانه
به‌ردباران
کرا و گیانگهشکرا،
به تووندی
ڕیسوا ده‌کات.
ئه‌وه‌ی
روویدا نه‌ک
هه‌ر ته‌نها
پێشێلکردنی
دڕندانه‌ی
مافێکی
سروشتی کچه
کوردێکی
بێ‌تاوان و
بێبه‌رگرییه،
به‌ڵکو
تاوانێکه
هه‌ڵگری له‌که‌یه‌کی
ره‌شه به نێوچاوانی
کۆمه‌ڵگه‌وه،
که ناکرێ هه‌روا
ئاسان به‌سه‌ر
مرۆڤدۆستان
و
ئازادیخوازانی
کوردستاندا
تێپه‌ربێت. ئێمه
پێمانوایه کوشتنی
کچه
کوردێکی
پاک‌و بیگه‌رد
به‌و شیوه
دڕندانه و
به‌ربه‌ریانه‌یه
ته‌نها له‌سه‌ر
خۆشه‌ویستی
و
ئایینگۆڕین مایه‌ی
نه‌هامه‌تییه
بۆ هه‌موو گه‌لی
کوردستان. ئه‌وه‌ی
لێره‌دا
روویدا، ته‌نها
نموونه‌یه‌کی
زه‌قه له
هه‌زاران
تاوانی
کوشتن و هه‌تککردنی
ژنان که به
به‌رفراوانی
له ناوچه
جیاجیاکاندا
درێژه‌یان
هه‌یه. جگه‌له
باکگراونده
خێله‌کی و
ئایینیه‌که،
ئێمه به‌رپرسیاره‌تی
بوونی ئه‌و
دیارده‌یه
ڕاسته‌وخۆ بۆ
ده‌سه‌ڵاتداران
ده‌گه‌ڕێنینه‌وه،
که نه‌یانتوانیووه
مسۆگه‌ر و
پارێزگاریی
ئازادی
مرۆڤه‌کان
بکه‌ن. بۆیه پێویسته
لهبنجوبناونی
بوونی
دیارده‌ی
دزێوی
کوشتنی ژنان
بکۆڵدرێته‌وه
و کۆمه‌ڵگه
له قانونی
جه‌نگه‌ڵ
ده‌ربازبکرێت،
سزای
تاوانکاران
بێ جوداکاری
بده‌ن، هه‌موو
ئه‌و ڕێسا و
نۆرمه
ئایینی و
کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی
ڕێگا بۆ ئه‌و
دیارده‌یه یا
دیارده‌ی له‌وشێوه‌یه
خۆش ده‌که‌ن
قه‌ده‌غه
بکرێن و
سزایان بۆ
ببڕنه‌وه. ناوه‌ندی
چاک له لایه‌ن
خۆیه‌وه په‌یوه‌ندی
به
ڕێکخراوی
مافه‌کانی
مرۆڤ، ئه‌مینستی
ئه‌نته‌رناسیونال،
ڕێکخراوی
مافی ژنان و
چه‌ندین
ناوه‌ندی
دیکه
کردووه، به
مه‌به‌ستی
گه‌یاندنی
ئه‌و تاوانه
به ئاستی
جیهانی و
پێش‌گرتن به
ڕه‌شه‌کوژی
ژنان. پێمانوایه
بێده‌نگیکردن
له
تاوانکاران
و بکوژانی
دوعا کاره‌ساتێکه
ئازاره‌که‌ی
له خودی
تاوانکه
زۆر زیاتره. ناوه‌ندی
چاک 25/04/2007 |