ساڵانێکی دوورودرێژه حوکمی ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌سه‌ڵاتداران و
داگیرکه‌رانی کوردستان میلله‌تی کوردیان له‌سه‌ر زێدی خۆیان
به‌میوان زانیووه‌و ساده‌ترین مافی نه‌ته‌وایه‌تییان پێ‌ره‌وا
نه‌بینیوون و نه یانهێشتووه رۆڵی خۆیان له کایه ژیاریی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ببینن و ژیانێکی شایسته به‌خۆیان
بنیاتبنێن، ئه مه بۆته یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که به‌شێک له
تێکۆشه‌رانی کورد به‌رده‌وام په‌نایان بۆ ووڵاتانی تر بردووه
بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌سه‌رێک گیانی خۆیان بپارێزن و له
سه‌رێکی‌تر هه‌ندێک جووله‌ی به‌ره‌نگاریی تێدا بکه‌ن . .
به‌درخانییه‌کان خێڵێک بوون له‌و تیکۆشه‌ره نه‌ته‌وه‌ییانه که
په‌نایان برده‌به‌ر ووڵاتی (ئه‌هرام) ه‌کان – ووڵاتی
چه‌وسێنه‌ران به درێژایی مێژوو – و توانیان له‌وێوه به
شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه له ساڵی 1898 یه‌که‌م
ژماره‌ی(رۆژنامه‌ی کوردستان) بڵاوبکه‌نه‌وه‌و به‌ردی بناغه‌ی
رۆژنامه‌نووسیی کوردی دابمه‌زرێنن که پاشان بووه سه‌رچاوه‌و
سه‌ره‌تایه‌کی زۆر گرنگ و پڕ بایه‌خ بۆ فه‌رهه‌نگی کوردی
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له یادی (109) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی خه‌باتی دامه‌زرێنه‌ران و درێژه‌پێده‌رانی رۆژنامه‌ی
ناوبراو به‌رز به‌رز ده‌نرخێنین و هه‌روا پیرۆزبایی له
تێکڕای کورد به‌گشتیی و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره
ئازادیخوازه‌کان به‌تایبه‌تیی ده‌که‌ین ، هاوکات هه‌ر به‌م
بۆنه‌شه‌وه حه‌زده‌که‌ین بڵێین که نه‌بوونی ئازادیی
رۆژنامه‌نووسیی مۆرێک نییه ته‌نیا به‌نێوچه‌وانی کورد.. به‌ڵکه
سه‌رجه‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی نێو سیسته‌می ئێستای جیهان به
به‌نێو پێشکه‌وتووه‌کانیشه‌وه هه‌رگیزاو هه‌رگیز به نووسه‌ران
و رۆژنامه‌نووسانی پێشکه‌وتووخواز و راسته‌قینه شادمان نیین
و هه‌رده‌م و چه‌ندی بۆیان بکرێ به‌ربه‌ستی جۆراوجۆریان
له‌به‌رده‌م دروستده‌که‌ن وه‌ک رێگه‌لێگرتن و ئازاردان و
گرتن و زیندانکردن و تیرۆرکردن ودروستکردنی میدیای چه‌واشه و
کوشتنی ئازادیی قسه‌کردن و نانبڕاوکردن و...هتد،
- من
وه‌ک خۆم و کۆمه‌ڵه کوردییه‌کانی ئه‌م شاره ( هودرسفێڵد له
به‌ریتانیا ) زۆرجار رووبه‌ڕووی باری نه‌بوونی ئازادیی نووسین
و رۆژنامه‌نووسیی بووینه‌ته‌وه – به‌ڵام – به‌داخه‌وه –
ئه‌وه‌ی لای خۆمان – کوردستانی باشوور – تا ئێستاکه‌شی
له‌گه‌ڵدابێ هه‌ر زۆر دڕندانه‌یه.. وه‌ک هه‌موومان به ئاشکرا
بینیمان چۆن له هه‌شت نۆساڵی سه‌ره‌تای حوکمی‌ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان نه‌ک هه‌ر به‌ربه‌ستی رامیاریی وکۆمه‌ڵایه‌تیی و
مادیی و ... هتدیان بۆ ئازادیی نووسین دروستکرد به‌ڵکه به
ده‌یان نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس‌و ئازادیخواز- به‌تایبه‌تیش له
چه‌پ‌و کۆمۆنیسته‌کان-یان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و
تیرۆریان کردن و کۆمه‌ڵێکی زۆریشیان سه‌رکوتکردن یان
ناچاریانکردن وه‌ک سه‌رده‌می به‌درخانییه‌کان به‌ره‌و
هه‌نده‌ران سه‌رگه‌ردان
ببن-که
ئێستا له ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تیش له نێو ماڵپه‌ڕه‌کان بوونه‌ته
گرفتێکی گه‌وره بۆ ته‌واوی میدیای ده‌سه‌ڵات یان راستتر‌بڵێین
زوڕناژه‌نانی ده‌سه‌ڵاتیان به زیقه‌زیق خستووه - .. له‌م
ساڵانه‌ی دواییشدا جگه له سه‌رکوتکردن و راگه‌یاندنی چه‌واشه
سیاسه‌تی (ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵم نه‌بی.. نانبڕاوت ده‌که‌م) یان
به‌کارهێناوه و به ته‌واویی په‌ڕوباڵی ئازادیی نووسینیان
کردووه ، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵات له باری ئێستادا به‌هۆی
ئه‌و به‌رنامه رامیارییه ده‌ره‌کییه‌ی که‌ئێستا کوردستان‌و
عێراق‌و ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه هه‌ندێک له کارته‌کانی
توندوتیژیی و پاڵه‌په‌ستۆکانیان له‌ده‌ستچووه و
هه‌ناسه‌یه‌کی گچکۆکه‌ی ئازادیش ده‌ستیپێکردووه .. به‌ڵام
هێشتا زۆریشی ماوه .. هه‌ربۆیه ئێستا پێویسته و هیواداریشین
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه ئازادیخواز و پێشکه‌وتووخوازه‌کان
ده‌ست به‌و قیچه ئازادییه‌وه بگرن و هاوکاتیش پێ به پێ
قووڵتری
بکه‌نه‌وه تا ئه‌وکاته‌ی ئازادیی خۆی ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتدار و
کوردستانیش به سه‌ربه‌خۆیی و ئازادییه‌کی پڕ به پێستی
سه‌رده‌م به‌ره‌و ژیانێکی پڕ ئاسووده وئارام هه‌نگاو ده‌نێ .
له
کۆتاییشدا له خه‌می ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی کۆنه‌په‌رستیی و
په‌ڕپووتیی نێو رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیمان ده‌ڵێم ؛ خۆزگه
رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیش به میر و سه‌رۆک خێڵ
ده‌ستی‌پێنه‌کردبا و هیچ نه‌با وه‌ک شیعر و ئه‌ده‌بی نوێی
کوردی شانازیی به ده‌ستپێکی پێشکه‌وتووخوازانه‌ی‌خۆی کردبا
که به‌هۆی ئه‌و ده‌ستپێکه‌ی تا ئێستاش بۆن و به‌رامه‌ی
چه‌پگه‌ریی به‌رنه‌داوه و له هه‌ستی جوان و به‌رزی
مرۆڤپه‌روه‌ریی دانه‌شۆردراوه‌و به‌رده‌وامیش رۆڵی کارای
رۆشنبیریی خۆی بینیووه و ده‌بینێ.
22.4.2007
هودرسفێڵد – به‌ریتانیا
|