حیزب
و ده‌سه‌ڵات
و گه‌نده‌ڵی دلێر جه‌لال
باداوه ئه‌م سێ
چه‌مکه(سیانه‌ن)
و له هیچ کات
و
شوێنیکیشدا،
وه له هیچ
کونج و که‌له‌به‌رێکی
ئه‌م دنیایه‌ش
به بێ یه‌ك و
به له‌یه‌کدابڕاوی
یه‌کێک له‌م
چه‌مکانه
نادۆزرێنه‌وه.
که‌وتنه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی
له ده‌سه‌ڵات
،نیشانه‌ی
به‌ڵگه نه‌ویستی
گه‌نده‌ڵی
حیزبه. بۆیه
بوونی گه‌نده‌ڵی
له و شوێنه‌ی
که ده سه‌ڵاتی
تیایه
شتێکی سه‌یر
نیه و ڕونه‌دانیشی
مه‌حاڵ نیه.
به‌ڵام سه‌یره‌که
له‌وه دایه
کاتێک که
سیاسه‌تی
ڕۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵات،
سه‌رچاوه‌که‌ی
جگه له گه‌نده‌ڵی،
هیچ سه‌رچاوه‌ی
تری نه‌بێت. وه کو
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی
ئه‌مڕۆ له
کوردستانی
خۆمان،که
نمونه یه‌کی
زۆر شازه له
دنیای ئه‌مڕۆدا.
گه‌نده‌لێ
سه‌رتاپای
کونج و که‌له‌به‌ره‌کانی
کۆمه‌ڵگای
گرتۆته‌وه،
وه ڕێگا به
هیچ که‌س و
بوارێکیش
ناده‌ن له‌ناو
کۆمه‌ڵگادا،به‌ر
له‌وه‌ی نه‌یخه‌نه
ناو چواچێوه‌ی
گه‌نده‌ڵییه‌که‌ی
خۆیان و به
گه‌نده‌ڵی
نه‌که‌ن. به
بێ ئه‌وه‌ی
هیچ جۆره لێپێچانه‌وه
و ڕێگرێک هه‌بێت
له پێشیان.
که ئه‌مه‌ش
ڕێک به پێجه‌وانه‌یه
له‌ته‌واوی
کۆمڵگاکا
پێشکه‌وتووه‌کانی
ئه‌و
ووڵاتانه‌ی
که
دیموکراسیان
تیا به‌رقه‌راره،
بۆیه ئه‌بینین
له وڵاتانه
هه‌رکاتێک
گه‌رای گه‌نده‌ڵی
که‌وته ناو
ده‌سه‌ڵات،
ئه‌وا به
شێوه‌یه‌کی
ئۆتۆماتیک
ڕای گشتی و
ڕۆژنامه‌کان
و دادگا ده‌که‌ونه
کار بۆ لادان
و بنه‌بڕکردنی
گه‌نده‌ڵی و
ده‌سه‌ڵات.ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ که
بۆته
بنیشته
شینکه‌ی سه‌رزاری
هه‌موو
مرۆڤێکی
کورد ، تا ده‌گاته
ناو خودی
حیزبه‌کانیش،چ
له‌ناوه‌وه‌ی
کوردستان و چ
له ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان،ووشه‌ی
گه‌نده‌ڵییه...وه
کاتێکیش باس
له گه‌نده‌ڵی
و هۆکاره‌کانی
ده‌کرێت،ئه‌وا
تێکڕاو به
کۆی ده‌نگ په‌نجه
بۆ یه‌کییه‌تی
و پارتی دریژ
ئه‌کرێت و
تۆمه‌تبار
ئه‌کرێن. به
بێ سێ و دوو ئه‌مه
ڕاستیه ، خودی
پارتی و یه‌کییه‌تیش
ناتوانن له
به‌رده‌م ئه‌م
گه‌نده‌ڵییه‌ی
که هه‌یه
بڵێن نا
وانیه وه
بتوانن به‌ر
پرسی لاده‌ن
له‌سه‌ر
خۆیان. ئه‌مه‌ش
لای که‌س
شاراوه نیه،که
ئه‌مڕۆ له
کوردستان یه‌کییه‌تی
و پارتی دوو
لایه‌نی سه‌ره‌کین
له
دروستکردنی
ئه‌م بار‌و
دۆخه گه‌نده‌ڵییه‌ی
که له
ئارادایه.
به‌ڵام به‌ڕای
من لایه‌نێکی
تریش هه‌یه
که ئه‌ویش
به‌هه‌مان شێوه‌ی
یه‌کییه‌تی
و پارتی به‌ر
پرسیاریان
گه‌ر زیاتر
نه‌بێت له‌م
گه‌نده‌ڵییه‌ی
ئێستای
کوردستان ئه‌وا
هیچی که‌متر
نیه. ئه‌و
لایه‌نه‌ش
حیزبه
بچوکه‌کانن...یا
به‌شێوه‌یه‌کی
ڕوونترو
ڕاستر
ناویان
بێنین حیزبه
مشه‌خۆرو
شڕه‌خۆره‌کان.ئه‌م
لایه‌ن و
حیزبه مشه‌خۆرانه‌ی
ئه‌مڕۆی
کوردستان هه‌رهه‌موویان
ته‌نها به
ناو‌و ڕواڵه‌ت
لێک جیاوازن
ئه‌گینا له
ناوه‌رۆک و
به‌رنامه‌دا
هه‌رهه‌موویان
وه کو یه‌کن،وه
ئه‌م
حیزبه
بچوکانه به
هه‌ر هه‌مووشیان
هیچیان له
یه‌کییه‌تی
و پارتی
زیاتر پێ
نییه، به‌ڵکو
زۆر زۆر که‌متریش
له‌وان وه
هه‌ر گیزاو
هه‌رگیز
ناشتوانن به
له سه‌دا یه‌کی
ئه‌وه‌ی یه‌کییه‌تی
و پارتی تا
ئێستا
کردویانه‌و
ده‌یکه‌ن ئه‌و
مشه‌خۆرانه
پێیان بکرێت .
حیزبه
بچوکه‌کان
چاوجنۆکانه
له ناو ده سه‌ڵات
وگه‌نده‌ڵی خۆیان
مه‌ڵاس داوه
و ، وه خۆیان
شاردۆته‌وه،به
بێ ئه‌وه‌ی
نه هیچ که‌سێک
باسیان بکات
و نه که‌سیش
ناویان
بێنێت که چی
له کاتێکدا
ئه‌م
حیزبانه‌ش
به هه‌مان
شێوه له گه‌ڵ
یه‌کییه‌تی
و پارتی به‌شدارن
وشه‌ریک
وبرا به‌شیشن
له ده‌سه‌ڵات
و،وه
زیاتریش له‌و
قه‌باره‌یه‌ی
که هه‌یانه
پاره وه‌رئه‌گرن
و هه‌ڵی ئه‌لوشن.جا
لێره‌دا
شوێنی خۆیه‌تی
بپرسین ئایا
ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ی
که ئه‌مڕۆ
هه‌یه له کوردستان
به ته‌نها
یه‌کیه‌تی و
پارتی به‌رپرسن
لێی، له به‌ر
ئه‌وه‌ی
زلهێزن و ده‌سه‌ڵاتیان
به ده‌سته؟.دووه‌م
ئایا حزبه‌کانی
ترچ ئه‌وانه‌ی
که به‌شدارن
له ده‌سه‌ڵات،وه
ئه‌وانه‌شی
که به‌شدار
نین به‌هه‌مان
شێوه‌ی
پارتی و یه‌کیه‌تی
شه‌ریک و به‌رپرس
و برابه‌ش
نین له‌م گه‌نده‌ڵییه‌ی
ئه‌مڕۆی
کوردستان؟.سێ
یه‌م ئایا ئه‌م
حیزبه
بچوکانه تا
ئێستا له
گله‌یی کردن
بۆ پاره‌و
پول و چه‌ند
شوێنێک له
ده‌سه‌ڵات
بۆ خۆیان هیچ
شتێکی
زیاتریان به
یه‌کییه‌تی
و پارتی
وتووه؟.چواره‌م
ئایا ئه‌م
حیزبه
بچوکانه تا
ئێستا
توانیویانه
به‌رنامه‌یه‌کی
جیاوازیان
هه‌بێت له
یه‌کییه‌تی
و
پارتی،یاخود
ئه‌لته‌رناتیڤێکی
باشتری
سیاسی و
ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تیان،
بۆ ده‌رباز
بوون له‌م
بار‌و دۆخه
ناهه‌مواره‌ی
ئه‌مڕۆی کوردستان
پێشکه‌ش به
جه‌ماوه‌رو
ده‌سه‌ڵات
کردبێت؟. ئه‌مه‌و
ده‌یان و سه‌دان
پرسیاری تر
هه‌ن بۆ ئه‌م
حیزبه مشه‌خۆره
بچوکه‌کانه....
هیوادارم
هیچ که‌سێک
وه به‌تایبه‌تیش
خوێنه‌رانی
به‌ڕێز به‌هه‌ڵه
تێمنه‌گه‌ن
له‌وه‌ی که
من به‌م پرسیارانه‌م
به‌ته‌مای
ئه‌وه بم که
باری ئۆباڵی
ئه‌م بار‌و
دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی
کوردستان له‌سه‌ر
یه‌کیه‌تی و
پارتی لابده
م و ببم به
پارێزه‌ریان،چونکه
ئه‌مڕۆ
پارتی و یه‌کییه‌تی
خۆشیان دان
ئه‌نێن به‌م
گه‌نده‌ڵییه‌ی
که هه‌یه
وه هیچ به‌رگریشان
پێ ناکرێت له
خۆیان.به‌ڵام
هۆکاری
وورژاندم له
سه‌ر
باسکردنی
حیزبه
بچوکه‌کان
ئه‌وه‌یه
که خۆم
ساڵانێکی
زۆر ئه‌ندامی
یه‌کێک له‌م
حیزبه
بچوکانه
بووم ،ئه‌ویش
حیزبی زه‌حمه‌تکێسانی
کوردستان
بوو،که له
گه‌ڵ
ئینشیقاقی 2004
لێی ده‌رچوین.
باسکردنی
حیزبی زه‌حمه‌تکێشان
و عه‌قلییه‌تی
سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی
و ڕۆڵیان له‌گه‌نده‌ڵی
ئه‌مڕۆی
کوردستان و،پاشانیش
په‌رده له‌سه‌ر
هه‌ڵماڵینیان،بۆ
ئه‌وه‌یه
که جه‌ماوه‌ری
کوردستانیش
وه‌کو خۆیان
بیان بینێ
و،ڕووه
ڕاساتییه‌کان
زیاتر
ئاشکرا بێت. پێم
وایه ئه‌مه
کارێکی زۆر
ڕاسته
هه‌رچه‌نده
هه‌نگاوێکی
بچوکیش بێت،
به‌ڵام هه‌نگاوێکی
گه‌وره‌یه
له خه‌بات
دژ به‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی
که ئه‌مڕۆ
هه‌یه له
کوردستان.... وه‌ک
لای هه‌مووان
ئاشکرایه
که حیزبی زه‌حمه‌تکێسان
ئێستا
سکرتێره‌که‌ی
که قادر
عزیزه
نوێنه‌ری سه‌رۆک
بارزانییه
بۆ سه‌رپه‌رشتی
مه‌له‌فی که‌رکوک،
وه هه‌روه‌ها
به‌یه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مان
و یه‌ک
وه‌زیریش
به‌شداره
له‌ده‌سه‌ڵاتی
کوردستان.ئه‌م
سێ پله‌ییه‌ی
حیزبی زه‌حمه‌تکێشان
له ناو ده‌سه‌ڵاتدا
به‌رچاوه
به‌تایبه‌تیش
پله‌ی
سکرتێره‌که‌ی،که
نوێنه‌ری سه‌رۆک
بارزانیه ،
وه پله‌ی
نوێنه‌ری سه‌رۆک
بارزانی،
زۆر به زه‌حمه‌ت
ئه‌دریت وه
ناشدرێت به
هه‌موو که‌سێک..!!!.که
چی سه‌یره‌که
له‌وه‌یه
ئه‌وه ماوه‌یه‌که
سکرتێره‌که‌ی
زه‌حمه‌تکێشان
که‌وتووته
بۆڵه بۆڵ و
قسه له سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی
پارتی و یه‌کییه‌تی
ده‌کات و ئه‌ڵێ
گه‌نده‌ڵی
سیاسی هه‌یه
له
کوردستان،
به‌مانایه‌کی
تر واته
پارتی و یه‌کییه‌تی
و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
گه‌نده‌ڵن..!.
باشه جه‌نابی
کاک قادر وا
پێ ده‌چێ که
خۆت له
بیرکردوه
که تۆش به‌شداری
له‌م ده‌سه‌ڵاته،جا
هه‌ر چۆنێک
بێت. دووه‌م
به‌ڕاستی
هیچی نوێت نه‌وتووه‌و
ئاشکرا نه‌کردووه.گه‌نده‌ڵی
ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی
کوردستان،نه‌ک
هه‌ر ته‌واوی
خه‌ڵکی کورد
ئه‌یزانێ
بگره ئه‌مه
بۆته باس بۆ
خه‌ڵکی
بیانیش.وه
من پێم وانیه
که تۆ ئه‌م
گله‌یی و ڕه‌خنانه‌ت
له به په‌رۆشی
بۆ باری
خراپی ئه‌م
وه‌زعه‌ی ئه‌مڕۆی
کوردستان
بێت،له‌وه‌نده‌ی
که به‌رگری کردنته
له (نانه‌که
و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ت).وه
زۆریشم پێ سه‌یره
کاک قادر که
جه‌نابت
باسی گه‌نده‌ڵی
ئه‌که‌یت،باشه
ئه‌وا چه‌ند
پرسیارێکت
لێ ده‌که‌م،وه
هیوادارم که
دڵگرانیش نه‌بیت
لێمان،تۆش
وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی
کوردستان
بیت کاتێ که
ڕه‌خنه‌یان
لێ ئه‌گریت،ئه‌وان
لێت زوێر
نابن ،تۆش وه‌کو
ئه‌وان به
له گه‌ڵ
ئێمه.جا من
پرسیاره‌کانم
له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
کوردی نیه
،به‌ڵکو له
سه‌ر حیزبه‌که‌ته.. یه‌که‌م
جه‌نابی کاک
قادر تا
ئێستا چوار
دانه
ئینشیقاق له
حیزبی زه‌حمه‌تکێشان
ڕویداوه ،
که به‌مه‌ش
حیزبی زه‌حمه‌تکێسان(ره
قه‌می قیاسی
شکاندووه
له
ئینشیقاقاتدا)
وه له‌م
ڕووه‌وه
حیزبی زه‌حمه‌تکێسان
گره‌وی له
گشت حیزبه
کوردستانیه‌کان
بردۆته‌وه. وه
هه‌ر جاره‌ی
نیوه‌ی
حیزبه‌که
جیا بۆته‌وه
،وه
ئینشقاقی
چواره‌م له
ساڵی 2004 هه‌روه‌ک
خۆشت دانت پێ
نا زۆرینه‌ی
حیزبه‌که
بوون، ئه‌وانه‌ی
که
جیابوونه‌وه.
باشه کاک
قادر ئه‌و هه‌موو
خه‌ڵکه‌ی که
لێت جیا
بوونه‌وه،
خه‌تای هه‌موویان
بوو؟
وه ئایا هه‌موویان
خه‌ڵکی بێ که‌ڵک
و گه‌نده‌ڵ
بوون؟.یا خه‌تاو
گه‌نده‌ڵی
مه‌کته‌بی
سیاسی و سه‌رکردایه‌تی
بوو؟یا خه‌تاو
نائیداری
و فاشلی وگه‌نده‌ڵی
تۆ بوو؟. ئه‌و
یه‌کییه‌تیه
و پارتییه‌ی
که تۆ به گه‌نده‌ڵیان
دائه‌نێیت
هه‌ر
ئینشیقاقێکیان
لێ بووبێت ئه‌وا زۆربه‌ی
خه‌ڵکه‌کانیان
گه‌ڕاونه‌ته‌وه،وه
له لایه‌ن
یه‌کییه‌تی
و پاترتیش له
جاران زیاتر
ڕیزیان
لێگراوه. به‌ڵام
تۆ ئه‌توانیت
پێم بڵێی ئه‌وانه‌ی
که لێت جیا
بوونه‌ته‌وه
چه‌ندیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه
بۆ ناو زه‌حمه‌تکێشان؟!.جه‌نابی
کاک قادر
بیرته
حکومه‌ته‌که‌ی
یه‌کییه‌تی
له سلێمانی
که وه‌زیرێکت
هه‌بوو
تیایا میزانیه‌تی
حیزبه‌که‌ت
به جیا ده‌درا،که
ئه‌م
میزانییه
مه‌سروفاتی
حیزبه‌که
بوو،له پاڵ
ئه‌مه‌ش
بوودجه‌یه‌ک
ده درا ،که
بریتی بوو له
یارمه‌تی بۆ
پێسمه‌رگه‌و
کادیره‌کانی
حیزبه‌که‌ت...وه
یه‌کییه‌تی
هه‌مان نسبه‌ی
یارمه‌تی
مانگانه که
بۆ پێشمه‌رگه‌و
کادیره‌کانی
خۆی بڕیبویه‌وه..هه‌ر
هه‌مان نسبه‌شی
ده‌دا به
پێشمه‌رگه‌و
کادیری
حیزبه‌که‌ت
و حیزبه‌کانی
سنووری
خۆی..جا ئه‌و
یه‌کییه‌تییه‌ی
به سکرتێره‌که‌یه‌وه
که تۆ ئه‌و
کاتیش به گه‌نده‌ڵ
و که‌مت دا ئه‌نان
،یارمه‌تیه‌کانی
پێشمه‌رگه‌و
کادیره‌کانی
خۆی به م‌و ده‌سکاری
نه ئه‌کرد.که
چی تۆ به
بڕیار نسبه‌یه‌کی
ئه‌و یارمه‌تیانه‌ت
ده‌بڕی و وه
کو خۆی دابه‌شت
نه‌ده‌کرد،جارێک
به‌بیانۆی
ئه‌وه‌ی
گوایه
میزانییه‌ی
حیزب که‌مه
ده‌ریناهێنێ
و جارێک
گوایه حیزب
پێویستی به
پاشه‌که‌ووته،ئه‌مه
له کاتێکدا
بوو که هه‌ر
دینارێک
نرخی خۆی هه‌بوو
بۆ هه‌موو
پێشمه‌رگه‌یه‌ک
به‌تایبه‌تی
پێشمه‌رگه
خێزانداره‌کان،وه
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی
که شه‌ڕی
ئیسلامی
تیرۆرستیان
ده‌کرد...ئایا
ئه‌مه شڕه‌خۆری
و گه‌نده‌ڵی
نه‌بوو؟.
بیرته جه‌نابی
سکرتێر هه‌ر
کاتێک که ده‌نگی
ناڕه‌زایی و
ڕه‌خنه له
ناو حیزب په‌یدا
ده‌بوو دژ به
کاره چه‌وته‌کانی
حکومه‌ته‌که‌ی
سلێمانی ئه‌وا
جه‌نابت به
درشمی(خودا
نانێکی داوه
با له
خۆمانی نه‌بڕین)
ده مکوتی هه‌موو
لایه‌کت ده‌کرد..
وه پاشان
بۆمانده رکه‌وت
که ئه‌م
نانه‌ی
باستده کرد،هه‌ر
مه‌به‌ستت
له نانه‌که‌ی
خۆت بوو.جه‌نابی
کاک قادر ئه‌و(
مه‌بله‌غه)
ژێر به
ژێرییه‌ی که
وه‌رتده
گرت نه هیچ
که‌سێک،تاوه‌کو
مه‌کته‌بی
سیاسیه‌که‌شت
پێی نه‌ده‌زانی،ئه‌مه‌ش
له دوای
ئینشیقاقه‌که
لێت ئاشکرا
بوو.ئه‌ی ئه‌مه‌شیان
گه‌نده‌ڵی
نه‌بوو جه‌نابی
سکرتێر؟. تۆ
ده ڵێی یه‌کییه‌تی
و پارتی پاره‌یه‌کی
زۆریان ده‌سکه‌وتووه،
وه که‌س
نازانێ چی
لێهاتوه وه
ئه‌وه‌ی که
وه‌ریشی ئه‌گرن
که‌س نازانێ
چی لێ دێت....وه
یش وه یش کاک
قادر،ئه‌ی
ئه‌وه‌ی که تۆ
ژێر به‌ژێری
وه‌رتده
گرت و ئه‌وه‌ی
که له
میزانییه‌و
بوودجه‌ی
حیزبه‌که
ده مایه وه،وه
ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی
که خۆێن و
ماندوو
بوونی پێشمه‌رگه
بوون قوتتده‌کردن..
ئه‌وانه
چیان لێهات
جه‌نابی کاک
قادر؟؟؟؟؟.ئه‌مه
مشتێک بوو له
خه‌روارێ..
دڵنیابه
هێشتا زۆر
زۆر ماوه
بووترێ.. به‌هه‌رحاڵ،باشه
کاک قادر دوا
پرسیار گه‌ر
جه‌نابت
ڕاستگۆی له
سه‌ر قسه‌کانت
و ڕه‌خنه‌کانت
له سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
بۆچی کۆنگره‌یه‌کی
ڕۆژنامه‌وانی
ناگریت و
بڵێت ئه‌وا
ئێمه وه‌کو
حیزبی زه‌حمه‌تکێشان
بڕیارماندا
له‌ناو ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته
خۆمان
بکێسینه‌وه
له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی؟.
گه‌ر به
ڕاستته بۆ
ده‌رناچن و
پاشه‌کشه
بکه‌ن له‌م
گه‌نده‌ڵییه
سیاسییه‌ی
ئه‌مڕۆی
کوردستان و
بیکه‌ی به
هه‌ڵوێستێکی
ئازایه‌نه
و جوامێرانه...که
ئه‌مه‌ش
بچوکترین هه‌نگاوه
له ده‌رخستنی
ڕاستگۆییت .
وه گه‌ر
پێشت وایه
وه‌ک خۆشت هه‌ر
وا ده‌ڵێ ی له
به‌ر ناسکی
زرووفی
کوردستان و
بارودۆخه‌که
کاتی ئه‌وه
نیه که بێینه
ده‌ره‌وه
له ده‌سه‌ڵات،منیش
به‌ڕاشکاوانه
ده‌ڵێم
ببووره ئه‌مه
له
دیماگۆجیه‌ت
به و لاوه
شتێکی تر نیه،وا
دیاره تۆ
پێت وایه گه‌ر
له ده‌سه‌ڵات
به‌شدار نه‌بیت
و تیای نه‌بی
ئه وا
ناتوانرێ به‌رگری
و پارێزگاری
بکرێت له
بار‌و دۆخی
ناسکی
کوردستان و
ده‌سکه‌وته‌کانی.
من پێم وانیه
تۆ له‌به‌ر
ناسکی زروفه‌که
نیه که ده‌رناچیت
له ده سه‌ڵات،به‌ڵکو
له به‌ر
(نانه‌که‌ته)
و هیچی تر نا.چونکه
تا ئه‌و کاته‌ی
مه‌ترسی نه‌که‌وێته
سه‌ر نانه‌که‌ت
تۆ هیچ ڕه‌خنه‌ت
له گه‌نده‌ڵی
نییه..وه
کاتێکیش
حیزبه‌که‌ت
و حیزبه‌کانی
تری وه کو
خۆت، به‌لوعه‌که‌تان
که‌مێک لێ
بگیرێته‌وه
ئه‌وا هه‌مووتان
حیزبه
بچوکه‌کان،
ده‌که‌ونه
ده‌رۆزه‌ی
سیاسی و کۆده‌بنه‌وه
به به‌یان
ده‌رکردن ده‌که‌ونه
پاک و خاوێنی
فرۆشتن و
نیشتمان په‌روه‌ری
فرۆشتن..تا به‌لوعه‌که‌تان
بۆ به‌ر ئه‌ده‌نه‌وه...ئه‌و
کات دنیا
شامی شه‌ریفه...
گه‌ر ئێوه
حیزبه
بچوکه‌کان
ڕاست گۆن فه‌رموون
وه‌رنه‌ده‌ر
له‌ناو د ه
سه‌ڵات،
چیتر مه‌بن
به هۆکاری
درێژه
پێدانی گه‌نده‌ڵی
و زیاترکردنی.
ئه‌گینا به‌م
قسانه‌ت له‌سه‌ر
یه‌کییه‌تی
و پارتی
نا‌توانیت قه‌ناعه‌ت
به مناڵێکی
تازه ئه‌لف
و بێ فێربوو
بێنیت . وه
چاکیش بزانه
که موزایه‌ده‌ی
سیاسی چیتر
به‌ده‌رت
ناخوات. |