وڵاتێک بۆ خه‌ونی هه‌موان

 

دڵشاد حه‌مه

 

له به رنامه ی (hard talk)ی ته له فزیۆنیBBC   ی له و ماوه ی ڕابردوودا(فریشته ڕاپه ڕ)م دیت؛ ئه و ئافره ته هه ڵه بجه ییه ی که وه کو بۆ خۆی ده ڵێت(21) له ئه ندامانی خێزانه که ی له کیمیابارانه که ی هه ڵه بجه دا له ده ستداوه*. بیرم که وته وه فریشته ئه و ئافره ته بوو که به ر له شه ڕی(2003)ی عێراق و دوای شه ڕه که ش چه ند جارێک به توندی به ربینگی به  (George Galloway) ئه ندام په رله مانی پێشتر سه ر به پارتی کرێکاران و ئێستاش سه رۆکی حیزبی(Respect) گرتووه و ماوه یه ک هه وڵیداوه ڕووبه ڕوو له گه ڵیدا دانیشێت و له سه ر هه ڵوێسته نا ئه خلاقیه کانی له پشتیوانیکردنی له سه دام و ڕژێمه که ی بیخاته ژێر پرسیاره وه؛ به ڵام گاله وه ی ڕێگه ی پێنه داوه و دواجار هه ڕه شه ی لێکردوه که به پۆلیس به گرتی بدات**. له و به رنامه یه دا فریشته خان جگه له دووباره کردنه وه ی هه مان هه ڵوێستی دژ به مێژووی خوێناوی به عس و سه دام  پشتیوانی له ڕوخاندنی له لایه ن ئه مریکاوه؛ زۆر به دڵشکاوی باسی  له له بارچوونی خه ونی گه وره ی کورد ده کرد بۆ ژیانێکی ئازادو خۆشگوزه ران دوای نه مانی  سه دام و به عس. باسی ئه وه ی که چۆن کوردستان بۆته مه یدانی دۆزینه وه ی به رژه وه ندی حیزبی و تاکه که سی و خزمایه تی وگه نده ڵی و کۆت وپێوه ندکردنی ئازادی. لێره وه بیرمکرده وه: تۆ بڵێی فریشته خان  ئێستاش به هه مان حه ماسه ته وه بیه وێ ڕووبه ڕووی هه ڵویستی نا ئه خلاقیانه ی گاله وه ی ببێته وه. له کاتێکدا که له نێو خودی کوردا خه ڵکانێک هه ن (که میش نین) که هه ڵوێستی به رامبه ر به مێژوو و قوربانیدانی کورد و هه ڵه بجه که ی ئه م وئه نفاله کان له هه ڵوێستی گاله وه ی باشترو جوانتر نیه. دواتر هه ر هه مان پرسیار خه ریکه سه ری منیش کوون ده کات؛ له کۆڕێکی گاله وه یدا له کۆتایی مانگی یازده ی پارساڵ له زانکۆی نۆتینگهام له  به ریتانیا منیش نه متوانی له به رامبه ر هه ڵوێستی نا ئه خلاقیانه ی ئه و کابرایه دا بێده نگ بم وله هۆڵێکی پڕ له خه ڵکدا پێـم گوت: تۆ خیانه تت له خه ڵکی عێراق کرد، تۆ به سه ر گۆڕه به کۆمه ڵه کانی ئێمه دا چویته لای سه دام و پێت گووت( گه وره م خۆراگری و به هێزیی تۆ به رز ڕا ده گرم). هه رزوو هاوڕێیه کی نزیکم بیری خستمه وه: چیت داوه له گاله وه ی داماو؛ له نێو کوردا زۆر هه ن بخرینه ژێر پرسیاری ئه خلاقیه وه به ر له گاله وه ی.  ‌‌‌

 

ئه وه ی هانیدام ئه م چه ند دێڕه بنووسم بابه تێکی نوسه ر) مه ریوان وریا قانیع) بوو به ناوی (مایه پوچبوونی ئه خلاقی) له سه ر ماڵپه ڕی ئاوێنه.***

زۆر ڕه خنه ی جوان ده نوسرێت له سه ر ده سه ڵاتی کوردی ئه زموونی کوردستانی ئازاد له سه ر لاپه ڕه ی ڕۆژنامه و ماڵپه ڕه کانی ئینته رنێت. به ڵام نایشارمه وه ئه و نوسینه خستمیه هه ڵوه- سته وه. ڕه نگه هۆکاره که ی ئه وه بێت که نوسینه که خه به ری ڕیسکێکی خه ته رناک ده دات که ڕه نگه خه ونی هه موان له بار ببات. وه کو نوسه ریش ئاماژه ی پێداوه به ره به ره خه ریکه ئه و میلله ته ی که زیاتر وه ک قوربانی له سه ر سه حنه ی جیهان ده رکه وتوه؛ له مه وه قورساییه کی ئه خلاقی بۆ دۆزه که ی وه رگرتوه( که دیاره ئه مه ش به جێی خۆی هێنده  دلخۆشکه ر نیه)؛ خه ریکه ئه و وێنه یه ی ده گؤرێت، به ره و وێنه یه کی تر به ڵام له وێنه ی قوربانی نادڵخۆشکه رتر؛ وێنه ی جه للاد. هه رهه مان خه ڵکێک که وێنه ی کوردیان به ده ره وه ی خۆی ده گه یاند؛ وێنه ی قوربانیه کی بێ ده سه ڵات، وێنه ی میلله تێک که جگه له شاخه کان دۆستێکی نه بوو له دنیادا به ڵام بێ په روا شه ڕی مانه وه و بوونی خۆی ده کرد. ئێستا له ڕێگه ی موماره سه ی سیاسی نادیموکراسیانه و گه نده ڵی ئابووری خۆیان وێنه یه کی زۆر قێزه ون که هه رگیز له وێنه ی قوربانیه ک ناچێت که له ساده ترین مافه مرۆییه کانی بێبه ش کراوه و مافی ژیانێکی سه ربه رزو سه ربه خۆی لێ زه وتکراوه و له شه ڕێکی بێئامان دایه بۆ سه لماندنی خۆی  وه کو نه ته وه یه ک. ئه و ده زگایه ی که وه ک تاکه که ناڵی موماره سه ی سیاسی و زمانحاڵی خواسته کانی کورد خۆی نمایش ده کات ده زگای حیزب. ئێستا ئه م ده زگایه نه هه ر ستراتیژێک به ڕێوه ی نابات که له ئاستی ئه و وێنه یه ی کورد بێ که هێشتاکه هه ر قورسایی ماوه؛ به ڵکو له به رده م به رژه وه ندیه ته سکه کاندا له په ل و پۆ که وتوه و خه ریکه جۆرێکی دیکه له کۆمه لگه و په یوه ندی کۆمه ڵایه تی وئابووری گه ڵاله ده کات که هه رگیز له به رژه وه ندی پێگه ی نا ڕۆشنی کورددا نییه له دونیادا و جگه له میتۆدێکی مایکرۆ-ئیکۆنۆمی و به گه رانه وه بۆ ڕاشناڵی تاکه که س له بازاڕدا( هه رکه س له بازاڕدا له هه وڵی زیادکردنی قازانجی تا که سیی خۆیه تی) هیچ شیکرنه وه یه کی تر نیه بیخاته وه سه ر کێشه ی نه ته وه یی و به ده وڵه ت بوون و خه می کۆیی.

 

ده سه ڵاتی کوردی نه هه ر له ئاستی موماره سه ی سیاسه تی له گه ڵ ده ره وه ی خۆی نا به ڵه د و نالێهاتوو خۆی نمایش ده کات؛ به ڵکوو له نێو خۆیدا و له موماره سه ی حوکمڕانیدا به سه ر میلله ته که یشیه وه به ده ست گه نده ڵی و بێ به رنامه یی و بێ سیاسه تێکی کۆمه ڵایه تی ڕوون و دروست ده ناڵێنێت. شتێکی تازه ناڵێم ئه گه ر بڵێم هه ر قه واره یه کی سیاسی ئه گه ر نه توانێت سیاسه تێکی کۆمه ڵایه تی((social policy ڕوون و واقیعی و دادپه روه رانه په یڕه و بکات. هه رگیز ناتوانێت وه کو قه واره یه کی سیاسی شه رعی و چالاک له ده ره وه ی خۆی ببینرێت. من لێره دا جه خت ده که مه وه سه ر سیاسه تی کۆمه لایه تی وه ک به شێک له مافه بنه ڕه تیه  کانی هاولاتیبوون له لای( (T.H. Marshall که مافه کانی هاوڵاتیبوون کۆ ده کاته وه له سێ مافدا(سیاسی،مه ده نی،کۆمه ڵایه تی) که مه به ست به کۆمه ڵایه تی مافی ژیانێکی شایه ن به مرۆڤه. گرنگی و پێگه ی مافه کانی تر مافی به شداری و ئازادی سیاسی و مافی یه کسان بوون له به رامبه ر یاسادا له مافی کۆمه ڵایه تی که متر نین ئه گه ر زیاتر نه بن. هه رچه ندێک ئه م بیرۆکه یه ی ماڕشاڵ ئایدیالی و یۆتۆپی ده رکه وێ له یه که م نیگادا به ڵام بناغه وپاڵپشتێکی مێژوویی هه یه لێره و له وێ.

 

ئه وه بوون و نه بوونی سیاسه تێکی کۆمه ڵایه تی ڕوون و واقیعی و دادپه روه رانه یه که سروشتی په یوه ندیه  کۆمه ڵایه تیه کانی ناو کۆمه ڵ وده زگا سیاسی وکۆمه ڵایه تیه کان له لایه که وه ونێوان ده سه لا ت و خه ڵک له لایه کی دیکه وه ده ستنیشان ده کات. ئه وه نه بوونی ستراتیژێکی نه ته وه ییه له م ئه زموونه ی ئێمه دا که له ده زگای حزبه وه گوازراوه ته وه بۆ حکومه ت و بۆته هۆی ئه وه ی که سیاسه تێکی کۆمه ڵایه تی نه ته وه یی و دادپه روه رانه و کارا کارێکی زه حمه ت بێ. نه بوونی سیاسه تێکی وه هاشه که کۆمه ڵگه یه کی کوردی به رهه م هێناوه به بو‌نیادێکی کۆمه ڵایه تی ته واو جیاواز. له بونیادی تازه ی کۆمه ڵگه ی کوردیدا چینێک به هه موو هه ڵگره کانی چینێکی کۆمه ڵایه تی له بره ودایه چینێک که پێم وایه کورد شه ڕه فی ئه وه ی به ر ده که وێت که له ڕێگایه وه زاراوه یه کی تاز‌‌‌ه ش بخاته نێو فه رهه نگی سیاسی و کۆمه ڵا ی تیه وه(چینی حیزبی).

 

له گه ڵ دروستبونی هه ر شوناسێکی تازه هه ر پێکهاته یه کی سیاسی، ئابووری،ئیتنی...هتد پرۆسه یه ک له بێبه شکردن و کردنه ده ره وه(exclusion ) له ئارادایه. بۆیه پرۆژه ی شا ری خه ونه کان له شاری هه ولێر که (مه ریوان) ئاماژه ی پێده کات ده کرێت یه كێک بێت له و سیناریۆیانه ی که چینی ده سه ڵاتداری کوردی بۆ مۆماره سه ی قووڵترکردنه وه ی جیاوازی نیوان (نه بوو وهه بوو)، بێبه ریکردنی ئه وانه ی که ده توانن له شاری خه ونه کان بژین و ئه وانه ی که ناتوانن.

 

له دوای شه ڕی بێئامانی دووه می جیهانی؛ دوای قوربانیدانی زۆری خه ڵکی به ریتانیا به تایبه تی له نێو چینی کرێکاراندا و دوای سه رکه وتنی پارتی کرێکاران که هه ڵگری فه لسه فه ی سۆشیال دیمۆکراسی بوو. حکومه تی تازه له ژێر کاریگه ری بیرمه ندان و ئه کادیمیانی وڵاته که ی وه ک باشترین هه توانێک بۆ برینی خه ڵکی بریندارو ماندوی وڵاته که ی له و قۆناغه دا ده وڵه تی خۆشگوزه رانی(welfare state ) دامه زراند؛( ده وڵه تێک که به رپرسیاری ڕاسته وخۆی دابینکردنی ژیانێکی له باری بۆ هه موو هاوڵاتیان بێ جیاوازی کرده به شیکی گرنگ له کاری خۆی له ڕێگه ی سیاسه تێکی کۆمه ڵایه تی سیستیمزه کراوه وه) . یه کێک له پڕۆژه هه ره گرنگ و سه رکه توه کان دروستکردنی هازاران شوقه ی نیشته جێکردن بوو به کرێیه کی هه رزان بۆ خه ڵکی که تا ئێستاش کاریگه ری گرنگی خۆیان ماوه بۆ ژماره یه کی به رچاو له خه ڵکی ئه م وڵاته.ئه م جۆره ده وڵه ته له مێژووی ئه و وڵاته و چه ندین ولاتی تری ئه وروپی و جیهانی سه رچاوه یه کی ئه خلاقی و شه رعیه تی ئه و وڵاتانه بوون و ئێستاش به سه نگی مه حه کی هه ڵسه نگاندنی سیاسه تی کۆمه ڵایه تی هه ر حیزب و حکومه تێک داده نرێن. ئه وه ی که خه ڵکی ڕه ش و ڕووتی کورد و به شێکی زۆر له وبێگانانه ی له چه شنی ئه و ڕێپۆرته ره ئه مریکیه ی که مه ریوان ناوی ده بات چاوه ڕوانیده که ن له حکومه تێک که خۆی به نوێنه ری میلله تی کورد ده زانێ، ئه وه یه که له ئاستی زام و برینی خه ڵک و وه ڵامگۆی خواست و پێداویستیه کانیان بێت. به ڵام وه ختێک که حیزب و حکومه ت ناتوانن به ئاڕاسته ی خواستو پێداویستی گشتی خه ڵکی هه نگاو بنێن به ڵکو به پێچه وانه وه حیزب و حکومه ت ده بنه وه ڵامگۆی به رژه وه ندیه کانی چینێکی بچووک و دیاریکراوو جیاکراوه . دروستکردنی شاری خه ونه کانیش که ته نها و ته نها جیگه ی ئه و چینه ی تێدا ده بێته وه  به ره نجامێکی سروشتی ئه و جۆره په یوه ندیه یه له نێوان خه ڵک وده زگای ده سه لات.  ئیدی لێره وه ئه و ده سه ڵاته شه رعیه تی خۆی هه م له ماڵی خۆی و هه م له ده ره وه ش ده دۆڕێنێت.  له وه وه مه سه له ی سه ره کی ئه و میلله ته ش که ده بێ مه سه له ی نه ته وه یه ک  بێت پێگه ی ئه خلاقی خۆی له نێو خودی خۆی و دواتر له ده ره وه ش له ده ست ده دات.

 

 

به حوکمی ئه وه ی که سیا سه تی نێوده ڵه تی سیاسه تی (ده وڵه تانه) و؛ تاکه ئه کته رێک که حیسابی بۆ ده کرێت ده زگای ده وڵه ته و؛ پێکهاته کانی تری وه ک و گروپی ئیتنی و هه رێمی نێوخۆ مه گه ر وه ک په راویزی ده وڵه ت وه گه رنا قورساییه کیان نادرێتێ.  ته نانه ت ئه وه ی که ناویشی به میدیای ئازادو ده زگای ئه کادیمی و زانستی ده برێت، بێبه ری نییه له به رژه وه ندی دیاریکراوو ئایدیا و ستراتیژی دیاریکراوی ده وڵه تێک،بلۆکێک، یان ڕه وتێکی نیو هاوکیشه ئاڵۆزه کانی سیاسه ت. ڵیره وه کورد ( زۆر به دیاریکراوی کوردی کوردستانی عێراق) له پێگه یه کی زۆر نامۆ دایه له نێوجڤاتی سیاسی(political community ) جیهانیدا. کورد تا ئێستاش دوای باشترین هه لی مێژوویی بۆ خۆ سه لماندن،سوپاس بۆ سیاسه تکاره کانی تاکه میکانیزمێک بۆ خۆ نمایش کردنی هێزو قورسایی خۆی له پێودانگی ئه خلاقی وه رده گرێت؛ پێودانگێک که که مترین هێز وکاریگه ری هه یه له سه ر سه حنه ی سیاسی دونیادا که لیوانلیوه له موماره سه ی(ڕیالیستی سیاسی). ئه م قسه یه م به رگریکردن نییه له و نائه خلاقیه ته ی که به نێوی سیاسه ته تی ڕیالیستانه له سیاسه تی نێو ده وڵه تاندا به ڕێوه ده چێ؛ لانیکه م له به ر ئه وه ی کورد و چه ندین نه ته وه ی بێده وڵه تی وه ک و کورد قوربانی ئه و فه لسه فه یه ن که له پشت ئه و سیاسه ته نائه خلاقیه وه یه. به ڵام پێم وایه كورد ناتوانێ تا سه ر له و پشتیوانیه ئه خلاقیه به هره مه ند بێت که له وێنه ی قوربانیه وه ده ستی که وتوه.

 

ئه زموونی کوردی عێراق ده کرێت له سه رێکی دیکه وه وه کو کورتهێنانی ناسیۆنالیزمی کوردی وه کو تیۆرێکی ناکامڵ( ئه وه ئه گه ر له بناغه دا تیۆر بێت) سه یر بکرێت. ڕه وتێک که ته نها ده توانێ له که ش و هه وای به ره نگاری چه کدارانه دا کارا بێت و وه کو ناسیۆنالیزمێکی گشتگیر و کامڵ گه ڵاله نه بوه. نه یتوانیوه شوناسێکی یه کگرتوو و یاده وه ریه کی یه کگرتوو عه قڵیه تێکی کۆیی کا را له سه روی هه موویانه وه کۆمه ڵێک به های ئه خلاقی نه ته وه یی باڵا له لای که سێتی کوردیدا درووست بکات. ده گوترێت که دوو جۆره بیرۆکه هه یه که هه ر یه کێکیان سه ر به قۆناغێکی گه شه ی ناسیۆنالیزمن: ناسیۆنالیسم به ر له وه ی ده وڵه ت بنیات بنێت؛ لێره دا بیرۆکه ی ئه ندامی گروپێکی ئیتنی دیاریکراوت هه یه نه ک ندامی نه ته وه یه ک. بیرۆکه ی دووه م بیرۆکه ی هاوڵاتیبوونه که سه ر به قۆناغی به ده وڵه تبوونی نه ته وه یه.( هه ر ئه وه شه که وا له (Fenton Steven) ده کات نه توانێ (نه ته وه) له (ده وڵه ت) جیابکاته وه****. به ڕای من له نمونه ی کوردیدا له لایه که وه گروپێکی ئیتنیمان هه یه که هێشتا شوناسێکی نه ته وه یی ڕاشناڵیکی نه ته وه یی بۆ دروست نه بووه؛ له لایه کی دیکه وه چه ند ده زگایه کی به ڕێوه بردن و قه واره یه کی سیاسی ناجێگیرو بێ ناوو سیستمێکی سیاسی به لاسایی له وه ی که له ده وڵه تێکی نه ته وه ییدا هه یه. لیره وه چه مکێک نیه به ناوی هاوڵاتی کوردی به ڕاشناڵیکی دیاریکراوه وه که  ماناو مه فهومی هه م بۆ که سه کان وه کو هاولاتی و هه م بۆ ده زگاێه ک که پێی بڵین ده زگای حکومه ت و ده وڵه ت ئاشکراو به رچاو بێت. هۆکاری ئه و به ره نجامانه ئه گه ر له لایه که وه ئه و بونیاده سیاسیه بێت که کورد به به ڕێوه به رو به ڕێوه براوه وه مه حکوومن پێی؛ هۆکاری نه بوون به جڤاتێکی سیاسی جێگیرو دانپێدانراو. له لایه کی دیکه وه هه روه ک پێشتر ووتمان ناکامڵی سیاسه تی نه ته وه یی کوردیه که حیزبی کوردی ئاشه که ی ده گێڕێت.

 

 ئه وه ی که پتر مه به ستی منه له م ده رفه ته دا، به دا خه وه دوو هه ڵه ی بکوژی ده سه ڵاتی کوردی زۆر نزیکه خه ونی نه ته وه یی کورد به بنبه ست بگه یه نێت و بیکات به قوربانی خه ونی ده سته یه ک. یه که م: به و وێنه ناشیرنانه ی خۆی که پێشکه شی نێو ماڵی خۆی و  ده ره وه ی خۆی ده کات؛  که به داخه وه به وێنه ی میلله تێک سه یر ده کرێت که ئه م جاره خۆی جه للادو خۆی قوربانیه که یه. ده سه ڵاتی کوردی به و وێنانه وه به های ئه خلاقی خۆی وه ک و وه ڵامگۆی خه ڵکی له ناوه وه و به های ئه خلاقی مه سه له ی کورد له ده ره وه ی ماڵی خۆیدا ده دۆڕێنێت.دووه م: له کاتێکدا که کێشه ی کورد به های ئه خلاقی خۆی له کیس ده چێت،  قه واره یه کی سیاسی سه ربه خۆت نیه که (له ماڵی خۆتدا پشتێندی لێبکه یه وه) وسیاسه تێکی کوردی واقیعی و کارامه و له ئاستی هاوکێشه ئاڵۆزه کانی سیاسه تی نێوده ڵه تانیش له ئارادا نییه که جێگه ی ئه و (مایه پوچبوونی ئه خلاقیه ) بگرێته وه هاوکێشه که ڕاست بکاته وه.‌ لیره وه زه ره رمه ندی گه وره کورده وه کو نه ته وه و کوردبوون وه کو شوناس.  ئه مه شه که خه ونی له میژینه ی کورد بۆ خۆ سه لماندن وه کو قه واره یه کی سیاسی حیساب بۆ کراو ده خاته سه ر دووڕیانێکی چاره نووسسازه وه.

 

* بۆ دیتنی به رنامه که بڕۆ بۆ ئه م لینکه ی خواره وه:

 

 http://news.bbc.co.uk/1/hi/programmes/hardtalk/6481281.stm

**

http://www.telegraph.co.uk/news/main.jhtml?xml=/news/2003/04/06/ngall06.xml&sSheet=/news/2003/04/06/ixnewstop.html

 

 

*** http://www.awene.com/new2389/content.asp?contentid=2587

 

****Steve Fenton(2003), Ethnicity, Cambridge polity