به‌رهه‌مهێنانی
گه‌ڕه‌لاوژێ
(فه‌وزا یان
كه‌یۆتیك) چركه‌ساتی
پاشه‌كشێ
پێكردنی ئه‌قڵ
و به‌رهه‌مهێنانی
(فه‌وزا) له نه‌ستی نوسینی:
ئیبڕاهیم مه‌لازاده هه‌ڵبه‌ت
باشترین ئه‌لته‌رناتیفی
وشه‌ی (فه‌وزا)
له زمانی
كوردیدا تا ڕاده‌یه‌ك
ئه‌سته‌مه
دیاریبكرێ،
چونكه تا هه‌نوكه‌ش
له ڕووی
زانستیه‌وه
وشه‌یه‌كی
پڕ به پێستی
كه‌یۆتیكمان
له‌به‌ر ده‌ستدا
نیه. له‌وانه‌یه
له ڕووی هه‌سته‌وه
گه‌ڕه‌لاوژێ
باشترین به‌رامبه‌ر
بێ بۆ تێرمی
كه‌یۆتیك یا (فه‌وزا)،
چونكه گه‌ڕه‌لاوژێ
زیاتر وه‌سفه
تا ناو بۆ
دیارده‌یه‌ك،
به‌ڵام له‌ڕووی
زانستیه‌وه
به‌داخه‌وه تێرمێكی
پڕ به‌پێستی
وشه‌ی فه‌وزا
تا هه‌نوكه‌ش
دیاری نه‌كراوه.
به‌ڕای من دوو
هۆی سه‌ره‌كیش
هه‌ن بۆ نه‌بوونی
ئه‌لته‌رناتیف
بۆ وشه‌ی (فه‌وزا)،
یه‌كه‌میان
نه‌بوونی
زمانێكی یه‌كگرتووی
كوردی كه بتوانێ
چاره‌سه‌ری
ئه‌و جۆره
كێشانه
بكات (به‌داخه‌وه
ئه‌مه‌ش له
خۆیدا فه‌وزایه‌كه)،
دووه‌میشیان
نه‌بوونی ده‌زگایه‌ك
یا سه‌رچاوه‌یه‌كی
زانستی بۆ
دیاری كردنی
تێرمه
زانستیه‌كان
و كۆنترۆڵنه‌كردنی
ئه‌و (فه‌وزا)
و گه‌ڕه‌لاوژێیه‌ی
كه له زمانی
كوردیدا هه‌یه،
به‌داخه‌وه ئه‌مه‌شیان
جۆرێكی تره
له كه‌یۆتیك
و په‌شێوی. له لایێكی
تره‌وه له‌و
بابه‌ته‌دا
نامه‌وێ
بچمه دونیای
قوتابخانه‌ی
ئه‌نارشیزم،
چونكه ئه‌وه‌ی
له دونیای
كورددا به
گشتی و له
دونیای
ڕۆشنبیری
كوردیشدا
ڕووده‌دا گه‌ڕه‌لاوژێ
و فه‌وزایه
به هه‌موو
ماناكانی ئه‌و
فه‌وزایه.
بۆیه ئێمه فه‌وزه‌ویمان
نین به مانای
هه‌ڵگرانی
بیروبۆچوونی
قوتابخانه‌ی
ئه‌نارشیزم،
به‌ڵكو فه‌وزه‌ویه‌كانی
كورد له
پێیانه‌وه
تا تۆقی سه‌ریان
له‌و جۆره فه‌وزایه‌دا
ڕۆچوون كه
پێی ده‌ڵێن
گه‌ڕه‌لاوژێ، ته‌نانه‌ت
ئه‌و
بیروبۆچوونانه‌ش
كه هه‌ڵیان
گرتوون ته‌نها
توێكڵه و لێكۆڵه‌ر
و توێژه‌ری
جیددیمان ئه‌گه‌ر
هه‌شبن ئه‌وا
ده‌بێ به چرا
بۆیان بگه‌ڕێین.
ئه‌وانه‌ش
كه ڕه‌خنه له
هه‌موو شتێك
ده‌گرن ئه‌گه‌ر
پێیان وابێ
دژی كۆمه‌ڵگای
بێ ده‌وڵه‌تن
و هه‌رچی له
كه‌سان و سه‌رانی
ده‌وڵه‌ته‌وه
ده‌ربچێ هه‌ڵه
بێ و خراپ بێ،
ئه‌وا پێم
وانیه قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی
كورد له‌و ته‌رزانه
بن كه
بیریاری
ئینگلیزی (William Godwin 1756 – 1836) و فه‌یله‌سوی
فه‌ڕه‌نسی (Pierre Proudhon 1809 – 1865) قسه‌ی
لێوه ده‌كه‌ن
و
سه‌ر به قوتابخانه‌ی
ئه‌نارشیزمن،
ئه‌وان قسه
له مرۆڤایه‌تیه‌كی
عه‌قلانی
ڕۆشنبیر ده‌كه‌ن
كه ده‌یانه‌ویست
له كۆتوبه‌ندی
ئه‌و ده‌زگا
ڕه‌سمیانه
ڕزگاریان بێ
كه ڕه‌فتاری
نا عه‌قلانیان
ده‌گرته به‌ر
له چاخی سه‌ره‌تاییدا. كه‌واته
ئه‌وه‌ی له
دونیای
كوردیدا ڕوو
ده‌دا، چ به‌ره‌ی
ده‌سه‌ڵاتدار
و چ به‌ره‌ی
ئه‌و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانه‌ش
كه ناڕازین
له هه‌موو
شتێك، بیروباوه‌ڕێكی
دیاریكراو
نایانجوڵێنێ،
به‌و مانایه‌ی
كه كێشه‌كان
ئایدیۆلۆژی
نین به‌قه‌د
ئه‌وه‌ی
ئیراده‌ی
هه‌مه‌جۆری
ناهه‌ش و هه‌ندێك
جاریش ناڕه‌سه‌ن
له پشته‌وه‌ی
ئه‌كته‌ره‌كان
هه‌ن. زۆر جار
له ڕواڵه‌تدا
به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی
ده‌یانجوڵێنێ،
به‌ڵام له
ڕاستیدا بێجگه
له به‌رهه‌مهێنانی
فه‌وزا ده‌ره‌نجامێكی
تری لێناكه‌وێته‌وه،
چ له‌سه‌ر
ئاستی ده‌سه‌ڵات
و چ له‌سه‌ر
ناحه‌زه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتیش.
بۆیه ده‌ڵێم تا
هه‌نوكه‌ش
به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی
كورد وابه‌سته‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی
حیزب و خێڵ و
بنه‌ماڵه‌یه.
تا هه‌نووكه‌ش
ناكرێ قسه له
ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
بكه‌ین كه له
هه‌موولایه‌كه‌وه
گه‌مارۆدراوه،
زه‌وی و
نیشتمانی
داگیركراوه،
كو‌لتور و
زمانی شێوێنراوه،
به‌ڵام
هێنده‌ی
كولتوری سه‌رده‌سته‌كان
ده‌یانجوڵێنێ،
نیو هێنده‌ش
به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
نایانخاته
جموجۆڵ. كه‌واته ده‌توانین
بڵێین كێڵگه‌ی
ڕۆشنبیری
كوردی له
بارترین و
ساز ترین زه‌مینه‌یه
بۆ پاشه‌كشێ
پێكردنی ئه‌قڵ
و به‌رهه‌مهێنانی
فه‌وزا.
زۆرێكیشن له‌وان
زۆرجاران
دروشمه
پاشڤه‌ڕۆیه‌كانی
خێڵه‌كی و
خێزانی و
حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندی
كه‌سێتی به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
په‌نابردنم
بۆ وشه‌ی قه‌ڵه‌م
به‌ده‌ست
دڵه‌ڕا‌وكێم
بوو له به‌كارهێنانی
وشه‌ی
ڕۆشنبیر، بۆ
ئه‌وه‌ی
زیاتر نزیك
بكه‌ومه‌وه
له
دروستترین
حاڵه‌تی ئه‌مڕۆی
ئه‌و ئێلیته‌یه‌ی
كه خۆیان به
تاكه پاڵه‌وانی
كێڵگه‌ی
ڕۆشنبیری
كوردی ده‌ژمێرن
به باشم زانی
وشه‌ی قه‌ڵه‌م
به‌ده‌ست به‌كاربێنم،
چونكه بۆی هه‌یه
هه‌موو
ڕۆشنبیرێك
قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست
بێ به‌ڵام هه‌موو
قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێك
ڕۆشنبیر نه‌بێ. فه‌وزا له
ئاماده‌نه‌بوونی
ئه‌قڵه‌وه
دێته پێشه‌وه،
وه‌كو
سوپایه‌كی
داگیركه‌ری
ناهه‌ش و چه‌په‌ڵ
هه‌رچی بكه‌وێته
ژێر پێی پانوپڕوچی
ده‌كاته‌وه.
هه‌موو خانه
و كوچه و كۆڵانه‌كانی
كۆمه‌ڵگا
حاڵه‌تی
نایاسایی و گه‌ڕه‌لاوژێ
و بێ سه‌روبه‌ری
و نه‌بوونی
ته‌ناهی ده‌گرێته‌وه.
له‌و حاڵه‌ته‌شدا
په‌شێوی و
ترس و دڵه‌ڕاوكێ
ده‌بێته
میوانی هه‌موو
تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگا. له ژیانی گه‌لانی
پێشكه‌وتوودا
ئه‌وانه‌ی
ده‌ستی كه‌سه
ئاساییه‌كانی
كۆمه‌ڵگا ده‌گرن
به‌ر له سه‌ركرده‌كان
زانا و
ئێلیته‌ی
كۆمه‌ڵگان.
ئه‌وان ڕۆڵی
هۆشیاركردنه‌وه
و به
ئاگاهێنانه‌وه‌ی
خه‌ڵكی
ئاسایی و
ساده ده‌گرنه
ئه‌ستۆ، ئه‌وان
ئاگاداری
كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌نه‌وه
له هه‌موو
جۆره مه‌ترسیه‌كی
ناوخۆ و ده‌ره‌كیدا.
جاری وا هه‌بووه
یه‌ك
ڕۆشنبیر ڕۆڵی
یه‌ك سوپای
گێڕاوه، گه‌وره‌ترین
مه‌ترسی له‌سه‌ر
وڵات
دوورخستۆته‌وه،
یا گه‌وره‌ترین
ڕۆڵی بینیوه
له جۆشدانی
جه‌ماوه‌ر
بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی
مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كان
یا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
مه‌ترسیه
ناوخۆییه‌كان.
حاڵه‌تی ئه‌مڕۆی
سیاسی،
ئابووری، په‌روه‌رده‌یی
و كۆمه‌ڵایه‌تی
باشووری
كوردستان هێشتا
حاڵه‌تێكی
ناسه‌قامگیر
و نادروسته،
به مانایه‌كی
تر له قۆناغی
گواستنه‌وه
دایه، ئه‌گه‌ر
له نیوه‌ی
ڕێگا ته‌شقه‌ڵه‌ی
پێنه‌كرێت و
پشتاوپشت له‌زه‌وی
قایم نه‌كرێ.
حاڵه‌تی
ڕۆشنبیریشمان
به هه‌مان
شێوه هێشتا
سیمای دیار و
ڕۆشنی وه‌رنه‌گرتوون.
من به‌ش به
حاڵی خۆم
بڕوام به‌وه
نیه داگیركه‌ر
بتوانێ ئامانجه‌كانی
بپێكێ، ئه‌گه‌ر
له ناوه‌وه
ده‌ستبه‌ندی
بۆ نه‌كرێ و
پشتیوانی لێ
نه‌كرێ.
ئه‌و حاڵه‌ته،
واته حاڵه‌تی
ناسه‌قامگیری
یا بوونی فه‌وزا
زه‌مینه‌یه‌كی
له‌باری ساز
كردووه بۆ به
ئاسانی وه‌ژووركه‌وتنی
تێكڕای مه‌ترسیه
ده‌ره‌كی و
زاڵبوونی مه‌ترسیه
ناوخۆییه‌كان.
له‌و
ئاشووبه گه‌ڕه‌لاوژێییه‌شدا
كه‌سێكی
كۆمه‌ڵگا
نیه به‌رپرسیاریه‌تی
له ئه‌ستۆدا
نه‌بێ. هه‌موو
تاكێك هه‌ر
له سه‌ركرده
و به‌رپرسه‌كانه‌وه،
تا به قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌كاندا
تێده‌په‌ڕێ
و به
هاوڵاتیه
ئاساییه‌كان
كۆتایی پێدێ.
هه‌موویان،
هه‌ر یه‌كه
و به پێی قه‌باره
و گرانایی و
ده‌ركپێكردنی
مه‌ترسیه‌كان
به‌رپرسیاریه‌تیان
ده‌كه‌وێته
سه‌ر شان.
ئیدی
كوردستان ئه‌مڕۆ
ده‌سه‌ڵاتێكی
هه‌یه، ئه‌وڕۆژه‌ش
به‌سه‌ر چوو
هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان
بخه‌ینه ملی
داگیركه‌ر،
بۆیه ده‌بێ
له كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كان
زۆر به ئاگا و
وریا بین و
چاره‌سه‌ریان
بۆ بدۆزینه‌وه،
(عه‌ره‌ب
ئاسا كێشه‌كانی
نێوان ژن و
مێردیش نه‌خه‌ینه
ملی
ئیسرائیل) كه‌واته
لێره‌دا
پرسی په‌یوه‌ندیه‌كان
له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا
سه‌رهه‌ڵده‌دات.
قسه له چاره‌سه‌ركردنی
گیروگرفت و
كێشه‌كان ده‌كرێ
و ڕه‌خنه
له شێوازی
چاره‌سه‌ریه‌كان
ده‌گیرێ.
پێویستیه‌كانی
خه‌ڵك چاره‌سه‌ری
هه‌نووكه‌ییان
ده‌وێ، پرسه
له ناكاوه
دروستبووه‌كان
ده‌بنه جێی
قسه‌وباس،
له‌وانه‌ش
گه‌نده‌ڵی و
ئازادیه‌كان.
به‌ڵام هه‌موو
ئه‌و كێشانه
به ئه‌قڵ و به
یاسابۆدانان
و لێكۆڵینه‌وه
و ڕاڤه‌كردن
دووڕیانی
شیاوی خۆیان
وه‌رده‌گرن
و چاره‌سه‌ریان
بۆ ده‌دۆزرێته‌وه،
به كورتی
پێویستیان
به وه‌به‌رهێنانی
مه‌عریفه‌یه.
ئه‌و كاته به‌رپرسیاریه‌تی
زیاتر له‌سه‌ر
شانی ئه‌و كه‌سانه‌یه
كه ڕاسته‌وخۆ
په‌یوه‌ستن
به كێشه‌كان.
سه‌ركرده‌و
به‌رپرسه‌كان
كه به حیساب
شۆڕشگێری
دوێنێی داكۆكیكه‌رن
له مافی خه‌ڵك،
ئه‌وان چونكه
ده‌سه‌ڵاتدارن،
ده‌بێ زه‌مینه
خۆشكه‌ر بن
بۆ توێژه‌ران
و لێكۆڵه‌ران
تا بتوانن
چاره‌سه‌ری
شیاو بۆ كێشه
زانستی و مه‌عریفیه‌كان
و كێشه‌كانی
تری كۆمه‌ڵگا
پێشكه‌ش بكه‌ن
تا ده‌زگاكانی
ڕاپه‌ڕاندنیش
به كاری
خۆیان هه‌ڵبستن،
كه به‌داخه‌وه
هه‌ست به
نائومێدیه‌كی
زۆری خه‌ڵك
ده‌كرێ له‌م
ڕووه‌وه. نه‌ك
به پێچه‌وانه‌وه
وه‌كو حاڵه‌تی
ئه‌مڕۆی
كوردستان سه‌ركرده‌و
به‌رپرسه‌كان
گله‌یی له
خواره‌وه
بكه‌ن و
خواره‌وه‌ش
گله‌یی له سه‌ره‌وه
بكه‌ن، زۆر
جارانیش هیچ
لایه‌كیان
نازانن چیان
له‌یه‌كتری
ده‌وێ،
بێجگه له به‌رهه‌مهێنانی
فه‌وزا. ئا
لێره‌دا له‌و
سووڕه گله‌ییئامێزه
بازاڕیه‌دا فه‌وزا
ده‌ست پێده‌كات.
گه‌نده‌ڵخوازه‌كان
سه‌ری خۆیان
قیت ده‌كه‌نه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی
سوود له‌و په‌شێوی
و ئاشووبه وه‌ربگرن،
ئه‌وان له‌شكری
بێ ئه‌خلاقی
نادیاری چركه‌ساتی
له‌دایك
بوونی فه‌وزان.
لێره‌دا
ڕۆڵی هه‌ندێ
له قه‌ڵه‌م
به‌ده‌سته‌كانیش
وه‌دیار ده‌كه‌وێ،
كێشه سه‌ره‌كی
و گرنگه‌كان
له بیر ده‌كه‌ن،
یا وه‌لای ده‌نێن،
بۆ ئه‌وه‌ی له
پێناو هه‌ندێك
مه‌به‌ستی
كاتی بخزێنه
ناو سیستمی فه‌وزا
و له شێوازێكی
نوێ‌دا گه‌نده‌ڵی
به‌رهه‌م
بێنن. گه‌نده‌ڵی
ئه‌و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانه
وه‌كو خوێن
له نوكی قه‌ڵه‌مه‌كانیان
و مقه‌سی
زمانه‌كه‌یانه‌وه
سه‌رده‌گرێ.
ئه‌وان له‌و
چركه‌ساته‌دا
ئاگایان له
مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كان
نامێنێ تا به‌ڕه‌نگاری
ببنه‌وه، كه
له حاڵه‌تی
كوردستاندا داگیركه‌رانی
پارچه‌كانی
تری
كوردستانه،
ناسنامه‌ی
هه‌ڵگڵۆفاو
و پارچه
پارچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
كورده، پرسی
كه‌ركوكه،
هه‌ڕه‌شه‌ی
ته‌رۆریزمه،
ئازادیه‌كانی
ناوخۆیی و چه‌سپاندنی
سیستمی
دیموكراسی و
پرسی گه‌نده‌ڵیه.
ئه‌وان له‌و
پڕۆسه‌یه‌دا
ده‌یانه‌وێ
بناسرێن و
ببنه سه‌نته‌ری
قسه‌و باس ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر
حیسابی گه‌ل
و نه‌ته‌وه و
كێشه پیرۆزه‌كانیشیان
بێ. ئه‌وه‌ی
ڕووپه‌ڕی هه‌ندێ
له ڕۆژنامه‌كان
بخوێنێته‌وه
و سه‌رێك به
ماڵپه‌ڕه
كوردیه‌كاندا
بكات، دروست
هه‌ست به خراپترین
حاڵه‌تی فه‌وزا
ده‌كات.
دروست بێ
ئیشی و بێ
كاری هه‌ندێ
له قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی
بۆ ئاشكرا ده‌بێ.
به‌ته‌واوه‌تی
تێده‌گات كه
ئه‌و ئه‌قڵانه
په‌شێوی به‌رهه‌مدێنن.
هه‌ست به هه‌ڵكردنی
ڕه‌شه‌بایه‌ك
ده‌كرێ كه به‌ره
و
خاپوركردنی
هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كان
ده‌چێ. به ته‌واوی
بۆمان ڕوون
ده‌بێته‌وه
كه ئه‌وان خه‌ریكی
هیچن، سه‌رقاڵی
گه‌مه‌كردنن.
زمانیان له
ئازادیه
تایبه‌تیه
بنه‌ڕه‌تیه‌كانی
تاكه‌كان ده‌گه‌ڕێ،
كه بۆخۆیان
له‌كه‌س
قبوڵ ناكه‌ن
باسی ئازادی
تایبه‌تی ئه‌وان
بكرێ. كه‌سێك
به‌دوای وه‌ڵامی
بابه‌تیانه‌دا
ناگه‌ڕێ. ئه‌گه‌ر
ڕاشكاوانه
بچینه ناو
قوڵایی مه‌به‌ستی
بابه‌ته‌كه‌مان
و له ناو كۆمه‌ڵێك
كێڵگه‌ی وه‌به‌رهێنی
فه‌وزا ته‌نها
یه‌ك كێڵگه‌ی
ئه‌و فه‌وزایه
وه‌ربگرین
كه له‌و
ساتوكاته‌دا
زۆرێك له قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی
كوردی پێوه
سه‌رقاڵ
بوون، پرسی
نێوان به‌ڕێز
سه‌رۆ قادر و
هه‌ندێك به‌ڕێزی
تری ناو
كێڵگه‌ی
ڕۆژنامه‌گه‌ری
كوردین كه
پێم وایه ده‌ره‌نجامی
ئاوا كێشه‌یه‌ك
له فه‌وزا به‌ولاوه
شتێكی تر
پێناچێ به‌رهه‌م
بێنێ. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
ده‌توانین
ئه‌وه بڵێین
فیكرێكی
دیاریكراو
نابینرێ له پشته‌وه‌ی
ئه‌و كێشه‌یه‌دا
بۆ ئه‌وه‌ی
پرسه‌كان به
دوڕیانی به‌رژه‌وه‌ندییه
تایبه‌تیه‌كاندا
نه‌چن و له به‌رژه‌وه‌ندی
گشتیدا
بشكێنه‌وه.
یا له ده‌ره‌نجامدا
فیكر به‌رهه‌مبهێنرێ
و هه‌ر لایه‌نه
هه‌وڵی به‌دوادا
گه‌ڕانی به‌ڵگه
زانستی و به‌ده‌ستهێنانی
دۆكومێنته
زانستیه‌كانی
خۆی بدات بۆ
سه‌لماندنی
ڕاستی و ڕه‌وایی
بیردۆزه‌كانیان.
به‌ڵام هه‌ر
له‌یه‌كه‌م
چركه ساتی ته‌قینه‌وه‌ی
ئاوا كێشه‌یه‌كدا
به‌شێك له ڕۆژنامه‌گه‌ری
كوردی ده‌ست
ده‌كات به به‌رهه‌مهێنانی
یه‌كتر
تاوانبار
كردن و
دروستكردنی
كولتوری جنێو.
ئه‌گه‌ر به‌ڕێز
سه‌رۆ قادر
جنێوی دابێ،
كه قبوڵ نیه و
بۆ دواجاریش
خۆیشی
تاكێكی كۆمه‌ڵگای
كوردیه و
جنێوه‌كان
خۆیشی ده‌گرێته‌وه،
ئه‌وانه‌ش
كه ئه‌و ڕه‌فتاره
سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن
بۆخۆشیان ده‌كه‌ونه
ناو هه‌مان
گێژاو و هه‌مان
كو‌لتور به‌رهه‌مدێننه‌وه.
بۆیه خوێنه‌ری
كورد له
ساتوكاتێكی
ئاوادا سه‌رسام
ده‌بێ، ڕاست
و ناڕاستی لێ
ون ده‌بێ.
جوانترین ڕه‌خنه‌گرتن و
چاكسازی لای
خوێنه‌ران
ده‌بێته یه‌كترتاوانبار
كردن و به‌رهه‌مهێنانی
جنێو، كه سه‌ره‌تای
به‌رهه‌مهێنانی
فه‌وزایه. تا هه‌نوكه‌ش
تاكه بابه‌تێكمان
نه‌بینی
لێكۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و
شێوه زمانه
بكات كه به‌ڕێز
سه‌رۆ قادر یا
هه‌ر به‌ڕێزێكی
تر قسه‌ی
پێده‌كات و
به‌شداره له
وروژاندنی
كێشه‌كه. قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی
كورد هێنده
به‌دوای
زانینی
ڕاستیه‌كان
وێڵ نین
هێنده‌ی ڕق و
قین و پاڵنه‌ره
تایبه‌تی و
كه‌سی و
خێزانی و
ناوچه‌یی و
خێڵه‌كی ده‌یانجوڵێنێ.
هێنده وێڵی
به‌رهه‌مهێنانی
زمانی ڕه‌خنه
نین هێنده‌ی
وێڵی بێ به‌رنامه‌یی
و سه‌رگه‌ردانی
و فه‌وزان.
گرنگ له حه‌زی
ئه‌و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانه‌دا
ده‌ركه‌وتنی
ناویانه،
شۆره‌ته، له‌سه‌ر
بنه‌مای
(جیاواز به تا
بناسرێی)، بائه‌و
جیاوازی و
شۆره‌ته‌ش له
زیانی خوێنه‌ری
كورد و گۆڕه‌پانی
ڕۆشنبیری
كوردی دابێت،
یا فه‌وزا به‌هه‌مبێنێت. یه‌كێك
له نه‌خۆشیه
كوشنده‌كانی
ئه‌مڕۆی ناو
كێڵگه‌ی
ڕۆژنامه‌گه‌ری
و ڕۆشنبیری و
سیاسی
كوردی، خراپ
حاڵی بوونه
له به‌رهه‌مهێنانی
ڕه‌خنه. دیاره
ڕه‌خنه‌ی
زانستیمان
هه‌یه،
میتۆده‌كانی
خۆی ده‌ناسێ
و ئامانجی
گۆڕان و
چاكسازی هه‌ن
له‌و بواره‌ی
كه شایه‌نی
ڕه‌خنه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
و
دیاریكردنی
درز و ناهه‌مواریه‌كانه.
بۆیه ئه‌و
نوسه‌ره‌ی
نه‌توانێ ڕه‌خنه
بگرێ،
ناشتوانێ
بنیاتنه‌ریش
بێ و سوودمه‌ند
بێ بۆ ئه‌و
كێڵگه‌یه‌ی
كه كاری له‌سه‌ر
ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت
لێره‌دا مه‌به‌ستم
ئه‌وه نیه هه‌موو
نوسه‌رێك ده‌بێ
ڕه‌خنه گر
بێ، مه‌به‌ست
زیاتر
توانینی به‌رهه‌مهێنانیه‌تی.
بێجگه له‌وه‌ش
خودی نوسین
له هه‌ر
بوارێكدا
بێت جۆرێكه
له خستنه ڕوو
و خوێندنه‌وه
به شێوازه
تایبه‌تیه‌كانی
نوسه‌ر یا
ڕۆژنامه‌نوس.
گرنگ له‌و نوسین
و خوێندنه‌وانه‌دا
ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مهێن
بن، بونیاده‌كانی
كۆمه‌ڵگا
بگرێته‌وه
به‌ره‌و
ئاڕاسته‌ی
مرۆڤدۆستی و
پێشخستن و گه‌شه‌كردنی. به‌ڵام
به‌داخه‌وه
له كێڵگه‌ی
ڕۆشنبیری
كوردیدا ڕه‌خنه‌ی
جیددی و
بنیاتنه‌ر ئه‌گه‌ر
هه‌شبێ زۆر
كه‌مه،
زۆرێكیش كه
هه‌یه جنێو به‌رهه‌مهێنه،
ڕوخێنه‌ره،
مه‌به‌ستی
سیاسی تاكه
كه‌سی و خێڵه‌كی
و ناوچه‌گه‌ری
یا حیزبی به
دواوه‌ن. ئه‌و
به‌ڕێزانه مه‌به‌ستیان
بێ یان نا فه‌وزا
به‌رهه‌مدێنن
و بونیاده‌كانی
كۆمه‌ڵگا
بنكۆڵ ده‌كه‌ن،
كێڵگه‌ی
داهێنان و
ژیانی
ڕۆشنبیری
كوردیش به‌ره‌و
مه‌رگ ده‌به‌ن.
لێره‌دا مه‌به‌ستم
نیه باس له
بارگراوند و
هاندانه‌كان
بكه‌م بۆ
بردنه‌ده‌ری
كێشه‌كان له
قه‌باره‌ی
ئاسایی خۆیان
به‌قه‌د ئه‌وه‌ش
ڕقم له تیۆری
موئامه‌ره‌یه.
ئه‌گینا مافی
خۆمانه
بپرسین ئه‌وه
چ ئیراده‌یه‌كه
له پشته‌وه‌ی
كێشه‌كان ده‌یه‌وێ
بارودۆخه‌كه
ئاڵۆز بكات؟.
بۆی هه‌یه
ئیراده‌یه‌كی
سیاسی یا
گێره‌شێوێنی
ناوخۆیی،
بیه‌وێ له
دروستكردنی
ئاشووب ده‌سكه‌وت
به‌ده‌ست
بێنێ، سیاسی
بن یا
ئابووری، به‌ڵام
نازانێ
ئاشووب
پاشان سه‌ری
هه‌مووان ده‌خوات،
ئاشووب
پانتاییه‌ك
بۆ كه‌سێك
ناهێڵێته‌وه.
ئه‌گه‌رنا
به‌ر له هه‌موو
شتێك یه‌قه‌ی
ئه‌و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانه
ده‌گرین كه
له كۆمه‌ڵگایه‌كدا
پێكهاته‌ی
كه‌سایه‌تی
و سیاسی و
ڕۆشنبیریان
بۆ دروست
بووه تا سه‌ر
ئێسقان پڕه
له فه‌وزا،
پڕه له كۆدی باوكسالاری
له نمونه‌ی
حیزب و خێڵ و
خێزان و هه‌ندێ
جار مزگه‌وتیش
به‌شدار ده‌بێ،
په‌یوه‌ندیه‌كانیش
له‌سه‌ر بنه‌مای
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
تاك داده‌مه‌زرێن،
تا ئاستی تاواندنه‌وه
و خنكاندنی.
ئه‌م جۆره په‌یوه‌نیدیه‌ش
نه‌ك یاسایه‌ك
ڕێكی ده‌خات،
به‌ڵكو غه‌ریزه‌یه‌كی
كوێر تاكه‌كان
له كۆیه‌كی
ناهه‌شدا له
قالب ده‌دات،
ئه‌ویش چ سه‌رۆك
و به‌رپرسی
نه‌خوێنده‌وار
بێ، یا ئاغای
نه‌خوێنده‌وار،
یا باوكی نه‌خوێنده‌وار،
یا مه‌لا و
مامۆستای نه‌خوێنده‌وار. بۆیه زۆرێك
له پێكهاته‌ی
كۆی ئه‌و
تاكانه
پێكهاته‌یه‌كی
ده‌روون
ناساغ و ناته‌با
ده‌بن له‌گه‌ڵ
خۆیان و له‌گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ریشیاندا.
ئه‌م جۆره
پێكهاته‌یه‌ش
ناتوانێ
ئاگایانه و
وشیارانه ڕه‌فتار
بكات. به‌ڵكو
به شێوه‌یه‌كی
گشتی توندڕه‌وانه
و تۆڵه‌خوازانه
هه‌نگاو ده‌نێ
له پانتاییه‌ك
و قه‌واره‌یه‌كی
فه‌وزا
ئامێزدا. ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك
و چاودێران
نیگه‌ران ده‌كات
له‌و جۆره كێشانه‌دا،
به‌زاندنی هه‌موو
سنوورێكی ئه‌ده‌ب
و ئه‌قڵه. ئه‌و
كێشه‌یه گه‌یشتۆته
ئاستی
گۆڕینه‌وه‌ی
جنێوبازاڕی
ناشیرینكردنی
بێوچانی یه‌كتر.
قۆستنه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌و هه‌ڵه‌ی
به‌رامبه‌ر
بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه
له یه‌كتر. مامه‌ڵه‌كردنی
كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ست
به شێوه‌یه‌كی
زۆر
ناشارستانی
و نا به‌رپرسیارانه.
به فیڕۆدانی
وزه و
تواناكانی
یه‌كتر و ڕه‌شكردنه‌وه‌ی
ده‌یان و سه‌دان
لاپه‌ڕه له
دژی یه‌كتر و
به هه‌وه‌نته
به‌ڕێكردنی ده‌یان
كاتژمێر له
كات و ته‌مه‌ندا
و به‌ستنی چه‌ندین
مێزگه‌رد و
ڕێكخستنی
گفتوگۆی هه‌مه‌جۆر
ده‌بنه هۆی
له ده‌ستدانی
تواناكانی
یه‌كتری، به‌ڵام
نه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی
مه‌عریفه،
نه‌ك بۆ
پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی
ئۆپۆزسیۆن،
نه‌ك بۆ
ڕۆشنبیركردنی
خوێنه‌ری
كورد به
زانیاری
پێویست له
ڕووه سیاسی و
مه‌عریفی و
ڕۆشنبیریه‌كان،
نه‌ك بۆ
پێشخستنی
بواری
ڕۆژنامه‌گه‌ری
و مه‌عریفه‌ی
ڕۆژنامه‌گه‌ری،
نه‌ك بۆ
قایمكردن و
پته‌وكردنی
شوره و
دیواره‌كانی
ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی
نیشتمان، به‌ڵكو
بۆ
ناشیرینكردنی
یه‌كتر، بۆ
خوێنبه‌ردان
له یه‌كتر،
بۆ شێلوكردن
و شێواندنی
بارودۆخی
سیاسی و
ئاساییش، بۆ
وره‌دابه‌زاندنی
خوێنه‌ر و سه‌رقاڵكردنی
به هیچ، یا به
حه‌زی شێواو
و واهیم، بۆ
ڕیشه‌داركردنی
بیری تێكده‌ر
و
بێهێزكردنی
بیری دیموكراسی
و مافه تایبه‌تیه‌كانی
خه‌ڵك، بۆ وه‌به‌رهێنانی
فه‌وزا. لێره‌دا
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش
بڵێم كه به‌ڕێوه‌به‌ری
ماڵپه‌ڕه
كوردیه‌كانیش
به‌شێك له‌و
به‌رپرسیاریه‌ته
وه‌ئه‌ستۆ
ده‌گرن،
چونكه هه‌ر
یه‌كێك
توانی چوار
وشه ڕیز بكات
ئیتر نوسینه‌كه‌ی
له ڕیزی پێشه‌وه‌ی
نوسینه‌كان
شوێن ده‌گرێ،
به تایتڵی زه‌ق
و هه‌ندێك
جار ته‌نانه‌ت
تایتڵه‌كه
به جوێن یا به
كۆممێنت ده‌ڕازێنرێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌رنج
ڕاكێش بێ. نه‌ك
هه‌ر هێنده‌ش
به‌ڵكو، هه‌ندێ
ماڵپه‌ڕ وه‌كو
بۆ وه‌به‌رهێنانی
فه‌وزا
دروستكرابن
وان. ئه‌و جۆره
فه‌وزا و ئاشووبه
ئێلیته‌ی
كورد ده‌خاته
ژێر پرسیاری
ڕاسته‌قینه.
نه‌ك هه‌ر
هێنده، ئه‌مه
واڵاكردنی
ده‌رگایه بۆ
هه‌موو ئه‌وانه‌ی
له هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێن
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت
نه‌ته‌وه
بوونی كورد
بخه‌نه ژێر
پرسیار. هه‌زاران
جاش و بیرجاش
له كوردستان
شه‌قامه‌كان
ده‌پێون و نه‌ك
هه‌ر جنێۆ ده‌ده‌ن،
بگره به‌شداریشبوون
له ئه‌نفال و
فایلی قه‌باره
ئه‌ستووریان
له دۆڵابه‌كانی
داگیركه‌راندا
دۆزراونه‌ته‌وه،
ئه‌وان له
بیر ده‌كرێن،
بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌ی یه‌كتر
زه‌ق بكه‌ینه‌وه
و خه‌ڵكی
كورد جارێكی
تر به‌رببێته‌وه
گیانی یه‌كتر؟
كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
تا هه‌نووكه‌ش
له ژماردن
نایه‌ن و مه‌ترسی
گه‌وره‌یان
ته‌نانه‌ت
له‌سه‌ر
بوونی گه‌لی
كوردستان هه‌یه،
له پێشه‌وه‌ی
هه‌مووشیانه‌وه
پرسی زمانی
یه‌كگرتووی
كوردی و
بوونی چه‌ند
جۆره ڕه‌نووسێك
بۆ نوسین. به‌ڵام
كه سه‌ر به
لاپه‌ڕه‌ی
ماڵپه‌ڕه
كوردیه‌كاندا
ده‌گرین، وا
ده‌زانین
ئیتر هه‌موو كێشه‌كان
چاره‌سه‌ر
بوون، دوا شه‌ڕ
شه‌ڕی
لابردنی نه‌یارانی
سیاسیه. دوا
شه‌ڕ شه‌ڕی
توڕدانی ئه‌و
به‌رپرس و
پارتانه‌یه
كه به‌شدارن
له
ئازاره‌كانی
خه‌ڵك. به‌ڵام
له بیریان ده‌چێ،
ئه‌و شێوه
زمانبازاڕیه
نه كێشه‌یه‌ك
چاره‌سه‌ر
ده‌كاو نه گه‌وره‌ییه‌كیش
بۆ كه‌س تۆمار
ده‌كات. ئه‌وانه‌ش
كه به‌دوای
(جیاواز به تا
بناسرێی)دا
ده‌گه‌ڕێن،
ئه‌وا ئه‌و
جۆره ناسینه
نه‌مری و ناو
و شۆره‌تیان
بۆ دروست
ناكات، به‌ڵكو
له ساتوكاتی
خۆیدا توانا
و ناوه‌رۆكی
هه‌موو كه‌سێك
به‌ده‌رده‌كه‌وێ.
ناویان ده‌كه‌وێته
ڕێزی ئه‌و
لیستانه‌ی
كه ڕۆڵیان
بینیوه له
دروستكردنی
ئاشووب، له
به‌رهه‌مهێنانی
فه‌وزا، له
دروستكردنی
شه‌ڕی
خۆكوژی. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه
مه‌به‌ستیان
چاكسازی بێت
و به‌ره‌و‌پێشبردنی
كۆمه‌ڵگا
بێ، ئه‌و
كاره به شه‌ڕه
جنێو ئه‌نجامنادرێ.
ئه‌و شه‌ڕه
جنێوه زیاتر
شیرازه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی
كۆمه‌ڵ له‌بار
یه‌ك ده‌با.
به‌تایبه‌تیش
ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی
كه له خودی
خۆیدا زۆر له
بار نیه و
كێشه و گیروگرفتی
زۆری هه‌ن. ئه‌و
شه‌ڕه جنێوه
له‌باربردنی
ئه‌قڵه،
پاشه‌كشێ
پێكردنی مه‌عریفه‌یه،
دوورخستنه‌وه‌ی
زانسته له
بواره هه‌مه‌جۆره‌كانی
ژیاندا. ئه‌وانه
له بۆشاییدا
ده‌ژین و
هێشتا نه‌هاتوونه‌ته
سه‌ر زه‌وی و
واقیعی
داخوازیه‌كانی
كۆمه‌ڵ به
چاوی خۆیان
ببینن و نه‌خشه
و پلانی
ڕاسته‌قینه‌ی
بۆ دابنێن،
بۆیه ده‌یانبینین
به‌یه‌كتره‌وه
خه‌ریكن تا
به پرسه چاره‌نووسسازه‌كان،
تا به به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌قڵ تا به
دروستتكردنی
مه‌عریفه، ئه‌و
مه‌عریفه‌یه‌ش
چ سیاسی بێ یا
ڕۆژنامه‌گه‌ری،
یا په‌روه‌رده‌یی
یا ئابووری
یا هه‌ر مه‌عریفه‌یه‌ك
كه كۆمه‌ڵگا
سوودیان لێ
ببینێ. ئه‌و
به‌ڕێزانه
به‌شداری له
ئه‌نجامدانی
دیرۆكی
ڕاسته‌قینه‌دا
ناكه‌ن، به‌قه‌د
ئه‌وه‌ی
سواری شه‌پۆڵی
وه‌همه‌كان
ده‌بن و
ژیانی تایبه‌تی
یه‌كتر به مه‌به‌ست
ده‌گرن
بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه
له یه‌كتر،
بۆ هه‌لابه‌هه‌لاكردنی
یه‌كتر. ئه‌وه‌ی
ئه‌و به‌ڕێزانه
گفتوگۆی له‌سه‌ر
ده‌كه‌ن
دایه‌لۆگێك
نیه ڕێز به‌رهه‌مبێنێ
و ئازادی
ڕیشه‌دار
بكات. ڕه‌خنه‌یه‌ك
نیه فێری
مانای
جیاوازیمان
بكات،
جیاوازی بیروڕا،
جیاوازی ڕه‌گه‌ز،
جیاوازی
دین،
جیاوازی ڕه‌نگ،
تا بتوانین
له‌گه‌ڵ
جیاوازیه‌كاندا
هه‌ڵبكه‌ین،
شتی یه‌كتر
به هه‌ند وه‌ربگرین.
ئه‌و شه‌ڕه
جنێوه ڕه‌خنه‌یه‌ك
نیه فێری
گوێڕاگرتنمان
بكات، نه‌ك
هه‌ر فێری
قسه‌كردن.
فێری هه‌ستپێكردنیشمان
بكات نه‌ك هه‌ر
بینین، ڕه‌خنه‌یه‌ك
فێرمان بكات
كه‌ی ده‌ڵێین
نه‌خێر و كه‌ییش
ده‌ڵێین به‌ڵێ. له
دیدارێكمدا
له‌گه‌ڵ
دوكتۆر كه‌مال
مه‌زهه‌ر، بۆ
ئه‌و فه‌وزایه‌ی
كه گۆڕه‌پانی
ڕۆشنبیری
كوردی به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێ، چه‌ندین
جار وشه‌ی ده‌رده‌كوردی
به‌كار ده‌هێنا.
كه بیرم
لێكرده‌وه بڕوام
هێنا كه ئه‌مه
ده‌ردێكه
تایبه‌ته به
خه‌ڵكی كوردستان.
سیماكانی
لای هه‌موان
ئاشكران، یه‌كتر
قبوڵنه‌كردنه،
چه‌مانه‌وه
بۆ بێگانه و
دێوبوون به‌رامبه‌ر
یه‌كتر،
ڕاكردن له به‌رپرسیاریه‌تی
و گه‌ڕان به‌دوای
ده‌سكه‌وتدا.
هه‌ندێكمان
هه‌ن ئیشیان
هه‌ڵدانه‌وه‌ی
گۆڕی مردووه‌كانه،
به‌زین و
بێهێزی
خۆیان له
زڕاندن و
ناشیرینكردنی
ئه‌وانه‌وه
ده‌بینن. هه‌مانه
بۆ ئه‌وه‌ی
زیاتر
بناسرێ یا
جنێو ده‌دا و
به هیچ ڕازی
نیه، یا ده‌چن
به زمانی
بێگانه كه‌موكوڕیه‌كانی
خه‌ڵكی
كوردستان
ڕاده‌گه‌یه‌نن
و چاوه‌ڕێی
(بژی)ه‌كی ئه‌وان
ده‌كه‌ن، كه‌منین
ئه‌وانه‌ی
به عه‌ره‌بی
ده‌نوسن و ڕه‌خنه
له هه‌موو
شتێكی خه‌ڵكی
كوردستان ده‌گرن،
له كاتێكدا
ده‌توانن به
زمانی خۆیان
بنوسن و ڕه‌خنه‌ش
بگرن،
تێناگه‌م ئه‌و
جۆره په‌یامانه
خزمه‌ت به
كوێی میلله‌ته‌كه‌یان
ده‌گه‌یه‌نێ.
یا به‌رپرسه
و گه‌نده‌ڵی
سیاسی یا په‌روه‌رده‌یی
یا ئابووری
یا كۆمه‌ڵایه‌تی،
به‌رهه‌م
دێنێ، سه‌رقاڵی
فره‌ژنی و
مێزی ڕازاوه‌ی
شه‌وه‌سووره‌كانن،
ئه‌نفالكراوه‌كان
و قوربانیه‌كانیش
زۆر جاران ڕه‌شماڵێكی
پینه‌كراویان
ده‌سناكه‌وێ
تا له سه‌رما
و گه‌رمادا
بیانشارێته‌وه.
قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌كانیش
ده‌كه‌ونه
گیانی یه‌كتر
و شه‌ڕی به‌ركه‌ناربوون
ده‌كه‌ن. فه‌وزا وه‌كو
مۆرانه هه‌موو
جومگه و
بڕگه‌كانی
كۆمه‌ڵگا ده‌خواته‌وه.
ئه‌گه‌ر
كۆمه‌ڵگایه‌ك
ئێلیته‌ی
سیاسی و
ڕۆشنبیری له
فه‌وزایه‌كی
ئاوادا ژین
به‌سه‌ر ببه‌ن،
ده‌بێ مرۆڤه
ئاساییه‌كانی
به‌ره‌وكوێ
ببرێن؟ له‌بارودۆخێكی
ئاوادا ده‌بێ
چاره‌نوسی
میلله‌تێك
به‌ره‌و چ جۆره
كه‌نارێكی
مه‌ترسیدار
ببرێ، له
كاتێكدا
داگیركه‌رانی
له هه‌رچوارلاوه
چاویان لێ زه‌قكردوونه‌ته‌وه؟.
ئه‌گه‌ر
كۆمه‌ڵگایه‌ك
به خۆی به‌زه‌یی
به‌خۆیدا نه‌یه‌ته‌وه،
به‌خۆیدا نه‌چێته‌وه
و ڕه‌خنه‌ی
واقیعی و
بنیاتنه‌ر
به‌رهه‌منه‌هێنێ،
ده‌بێ چ چاوه‌ڕێی
بێگانه بكرێ
بۆ ئه‌وه‌ی
كێشه‌كانی
بۆ یه‌كلایی
بكاته‌وه؟!!! بێكه‌سی
شاعیری گه‌وره‌شمان
ده‌ڵێ: كــورد ئـه‌بـه‌د
ناگـــاته
مه‌قســه‌د
نۆكــه‌ری
بێگـانه‌یه دوو
دڵــن
پیســن له‌نـاو
یـه‌ك بـۆیه
وا بـێ لانـه‌یــه - Em babete le jimare 284
rojnamei Midya bilawbotewe. |