چاوپێکه‌وتنی ڕۆژ تیڤی Roj TV))  
له‌گه‌ڵ (ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی) 

 
 
 

 

به‌رنامه‌ی پێڤاژۆ

پێشکه‌شکار: گۆڤار ئه‌حمه‌د

به‌روار: 23 مارسی 2007

 

گۆڤار ئهحمهد: بهڕێز ئیسماعیل ڕواندزی وهک دهزانن، وهک لهگهڵ بینهرانیش بینیمان، که پیرۆزبایهکانی جهژنی نهورۆز چهند ڕۆژێکه بهردهوامه‌‌و له داهاتووشدا بهردهوامه، بۆ نموونه سبهینێ له وڵاتی بهلجیکاش له شارێک ههیه، له زۆر وڵاتیتری ئهوڕوپاش هێشتا بهردهوامه‌. حهزدهکهین کهمێک له بۆچوونی بهڕێزتان بزانین ئهو تایبهتمهندیو جیاوازییانهی نهورۆزی ئهمساڵ لهگهڵ نهورۆزهکانی ساڵانی ڕابردوو چۆن ڕێزدهکهی بۆ بینهرانمان؟
  
ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: سهرهتا حهزدهکهم پێش ئهوهی بچینه سهر وڵامی ئهو پرسیاره پیرۆزبایی خۆم بهبۆنهی هاتنهوهی نهورۆزو سهری ساڵی تازهی نوێی کوردی به خهڵکی کوردستانو خانهوادهی سهربهرزی شههیدان ڕابگهیهنم. هیوادارم ئهمساڵ ساڵی رزگاری ههموو کوردستان بێتو ساڵی نهمانی تهعریبو گهڕانهوهی کهرکوکی دڵی کوردستان بێت بۆ باوهشی کوردستان‌. سهبارهت بهو پرسیاره، من بێگومان جیاوازی له نێوان نهورۆزی ئهمساڵو نهورۆزی ساڵانی ڕابردوو دهبینم، ههستدهکهم نهورۆزی نهمساڵ، به گشتی له ههموو پارچهکانی کوردستان، به شێوهیهکی ڕێکخراوترو باشتر پیرۆزکرا، وه خهڵکێکی زیاتریش بهشداری تێدا کرد، وه ههروهها ڕادهیهک له هاوئاههنگیش دهبینرا له نێوان ههموو نهورۆزهکانی ههموو پارچهکانی کوردستان، یانی له ڕووی کۆمهڵایهتیو پهیامی سیاسییهوه لهیهک نزیکبوون دهبینراو هێزه سیاسییهکانیشی لهیهک نزیککردهوه، بۆ نموونه یادگێرانی نهورۆزی ههولێری پایتهختی کوردستان پهیامی پیرۆزباییان نارد بۆ نهورۆزی ئامهدو پارچهکانی‌تری کوردستان، وه به پێچهوانهشهوه. یانی ئێمه دهبینین، نهورۆزی ئهمساڵ به شێوهیهکی گشتی رێکخراوتر، ووشیارترو هاوئاههنگتر یادکراوهتهوه، که ئهمهش به باوهڕی من، ئهگهر بهراووردێکی بکهین لهگهڵ نهورۆزهکانی ساڵانی ڕابردوو، دهبینین کورد قهت له نهورۆزهکاندا بهڕادهی ئهمساڵ له ڕووی سیاسییهوه له یهک نزیک نهبووه‌. بهڕاستی پرۆسهی لهیهک نزیکبوونهوهی کورد، که ماوهی چهند ساڵه له نێوان هیزه سیاسییهکانی کورد دهستی پێکردووه، له نهورۆزی ئهمسال به باشترین شیوه خۆی نیشاندا. دهبینین، ماوهیهک پێش هاتنی نهورۆز، ڕێکخهرانی ئاههنگی نهورۆز له ئامهد بانگهوازی ڕۆشنبیرانو سیاسییه‌کانی باشووری کوردستانو دهستههڵاتدارانی تورکیایان کرد که بهشداری له ئاههنگهکه بکهن، بینیشمان که وهزیری ڕۆسنبیری باشووری کوردستان ویستی بچێ بهس لێپرسراوانی تورکیا ڕێگهیان نهدا، که ئهمانه ههموو پهیامی سیاسینو جۆرێکه لهیهک نزیکبوونهوهی سیاسی دهگهیهنێ، بۆیه به باوهڕی من دهتوانین ئهو جیاوازییانه ببینین که ئهمهش خاڵێکی پۆزهتیڤه له بزووتنهوهی رزگاری نهتهوایهتی کوردستانو سازکردنی ستراتیژێکی نهتهوایهتی هاوبهش له نێوان هێزه سیاسییهکانی کوردستان، به جۆرێک ههریهکێکیان ڕۆڵی خۆی له بزووتنهوهی سیاسی بزانێ، دیاره سازکردنی ستراتیژێکی یهکگرتووی سیاسی نهتهوهیش بهبێ لهیهکنزیکبوونهوهی سیاسی هێزه سیاسییهکان کارێکی سهخته‌. بۆیه دهتوانین بڵێین ئهمانه چهند خاڵی سهرهکی جیاوازیین له نێوان نهرۆزی ئهمساڵو نهورۆزی ساڵانی ڕابردوو.
  
گۆڤار ئهحمهد: سهبارهت به ڕۆڵی نهورۆز له پێشخستنی بزووتنهوهی ئازادیخوازی کوردستان لهسهر بنچینهیهکی یهکگرتوو، ههم له ئاستی کۆمهڵگادا ههم له ئاستی دروستکردنی گووتارێکی سیاسی نهتهوهیی کوردیدا، ڕۆڵی نهورۆز لهم بوارانهدا دهبێ چی بێ یاخود چ ڕۆڵێکی بینیوه له پێشخستنی گووتاری نهتهوهیی یهکگرتووی کوردی، چ له ئاستی کۆمهڵگاداو چ ئاستی تاکو نهتهوهدا؟


ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: تۆ ئهگهر سهیرکهی نهورۆز یهکێکه له سیمبۆلهکانی یهکگرتووی نهتهوهیی، یانی سهرنج بدهرێ، ههمیشه کورد وهک نهتهوهیهک لهو وڵاتانهی تێیدا دهژی، بۆ نموونه‌ ‌له وڵاتێکی وهک تورکیا که بوونی ئینکاردهکرێ، به تورک حیساب دهکرێ، تورکێکی چیایی، وه له ئێران بنچینهی کورد دهگهڕێننهوه بۆ نهتهوهی فارسو پێت دهڵێن تۆ فارسی، وه ههروهها له ئێراق  به زهبرو زهنگ ههوڵی لهناوبردنی کورد درا، ههمیشه نهورۆز ڕؤڵی گرنگی گێڕاوه له‌‌ بهره‌نگاریو یهکگرتووییو جیایی نهتهوهی کورد له نهتهوهکانیتری ناوچهکه، بێجگه لهوه،‌‌ تاکهکانی کوردیش که ههموو ساڵیک یادی نهورۆز دهکهنهوه خۆی له خۆییدا ئهمه تهعهلقبوونی تاکهکانی کورد بۆ ئهو کۆمهڵه مرۆڤانه‌‌ تهئکید دهکاتهوه‌‌ که پێیان دهووترێ کورد، واته نهورۆز ڕۆڵی ههیه له دیاریکردنی ئینتمای مرۆڤهکانی کورد‌. یانی له ناو کورد یادکردنهوهی نهورۆز به مانای تهئکید کردنهوه دێت لهسهر کولتووری خۆت‌‌و لێرهشهوه دهتهوێ جیایی خۆت به ئهوانیتر ڕابگهیه‌‌نی، که تۆ نهتهوهیهکیتریو جیاوازی، یانی ئهو ئیدعایه ڕهتدهکهیتهوه که کورد به تورک له قهلهم دهدات، چونکه ڕۆشنه که یادکردنهوهی نهورۆز کولتوورێکی تورکی نییه بهڵکو کولتوورێکی کوردییه، سیمبۆلێکی کوردییه، یانی لێرهدایه که نهورۆز ڕؤڵێکی یهکجار گهوره دهگێڕێ له زیندووکردنهوی ئینتمای خۆت ههموو ساڵێک، وه ههروهها به ئاشکراش دهرکهوت که پاش ههشتا ساڵ له ئینکاریکردن له بوونی نهتهوهی کورد له تورکیا، له ئینکاریکردن له نهورۆز،  له ئینکاریکردن له فهرههنگی کوردی، بهڵام دهبینین ئهمساڵ به سهدان ههزار ئینسان هاتوونهته دهرێو یادی نهورۆز دهکهنهوه، ئهمه چی دهگهیهنێ؟ ئهمه پیشاندانی نوێبوونهوهی ئینتمای خۆت بۆ نهتهوه دهگهیهنێ، لێرهدایه که نهورۆز یهکێک له ڕؤڵهکانی پێکهوهگرێدانی نهتهوهیه، خۆ شاراوه نییه که تاکهکانی کورد نهک له کوردستان بهڵکو له ههموو کونو قوژبنێکی جیهاندا یادی نهورۆز دهکهنهوه، که ئهمهش دیار دهخا که نهورۆز چهنده سیمۆلێکی نهتهوهیی بههێزه له ڕووی تهئکیدکردنهوهی تاکی کورد لهسهر ناسنامهی نهتهوهیی خۆی. لهلایهنیتریش دهبینین نهورۆز دیسان له رووی سیاسییهوه ڕۆڵێ گرنگی ههیه وهک ڕۆژی بهرهنگاریو بهگژداچوون لهگهڵ داگیرکهرانو وهک ڕۆژی ناڕهزایهتیو داواکردنی مافی کورد، وه ههروهها نهرۆزی ئهمساڵ پیشانیدا که نهورۆز نهك تهنها له ڕووی نوێکردنهوهی ئینتمای نهتهوهییو پیشاندانی جیاوازی نهتهوهییو به جیهان ناساندنی کورد وهک نهتهوهیهک که بوونو کولتوورو مێژووی جیاوازه‌‌، بهڵکو له ههمان کاتدا سهیردهکهین نهورۆز به ڕادهیهک ههموو هێزه سیاسییه کوردستانییهکانیشی لێکنزیکرده‌‌وه.

  گۆڤار ئهحمهد: له نهورۆزی ئهمساڵدا، ههڵبهته تۆ به خۆت نهچووی له کوردستان نهگهڕای، ئهو زانیاریانهی که ئێستا خۆشت باستکردو شرۆڤهتکردن، پێموایه ههمووی له ڕێگهی چاپهمهنیو ڕاگهیاندنهکانی کوردیت بینیبوو، حهزدهکهین بزانین ڕۆڵی میدیای کوردی له نیشاندانی ئهو نهورۆزهی که بهڕێزتان باستان کرد، که پهیامێکی سیاسی سهردهمانهی نهتهوهیی پێبوو، ڕۆڵی میدیای کوردی له گهیاندنی ئهم پهیامه چی بوو؟ گهلۆ، ئایا میدیا بهو ڕۆڵه ههستا که ئهکهوته سهرشانی؟  

ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: بێگومان خۆت دهزانی میدیای کوردی تازه به تازه له سهرهتای پێگرتنه، که من ناچمه سهر ئهو باسه چونکه ئهمه باسێکیتره‌‌و ڕهنگه کاتێکیتر باسی بکهین، بهڵام گرنگیدانی میدیای کوردی به نهورۆز له ئهمساڵدا به بهراوهرد لهگهڵ ساڵانیتر، باشتر بوو، ڕێکخراوتر بوو. ڕاستییهکهی، میدیا ڕؤڵێکی گرنگ دهگێڕێ له شکلپێدانی ناسنامهو بیری نهتهوهیی، لێرهدایه که گرنگیپێدانی میدیاکان به نهورۆز کاریگهری لهسهر شکلپێدانی ناسنامهی سیاسی نهتهوهیی ههیه، چونکه نهورۆز خۆی له خۆیدا یهکێکه سێمبۆلهکانی یهکگرتووییو شکلپێدانی ناسنامهی نهتهوهیی. بۆیه میدیای کوردی لهسهریهتی که به شێوهیهکی زیاترو ڕێکخراوترو ووشیارتر گرنگی به نهورۆز بدا، یانی مهبهستم ئهوهیه که ئهگهر سهیرکهین له میدیای کوردی، به ههموو جۆرهکانی ههر لهتهله‌فزیۆنهوه بیگره تا ڕۆژنامهکانو ماڵپهڕهکانی ئهنتهرنێت، دهیان ڕوایهتی جیاواز له مێژوو و پێشینیهی نهورۆز دهبینرێ، لێرهدایه که ڕۆڵی میدیا یهکجار گرنگه، چونکه ئهوهی که میدیا بڵاوی دهکاتهوه دوایی کاریگهری دادهنێ لهسهر شکلپێدانی ناسنامهی نهتهوهیی. من پێموایه تا ئێستا میدیای کوردی، دیاره باسمکرد که میدیای ئهمساڵ باشتر بوو له هی پارو هاوئاههنگیێکیش له نێوان میدیاکان دهبینرا، کهمترخهمه بهرامبهر به نهورۆز. بۆ نموونه تا ئێستا زۆربهی خهڵکی کورد نازانێ مێژووی نهورۆز چییه، مهبهستم ئهوهیه بڵێم که خهڵکی کورد بێجگه له چهند زانیارییهکی کهمو ناڕۆشن له مێژووی نهورۆز، زۆربه نازانێ مێژووی نهورۆز له پهیوهند به کوردهوه چییه‌‌، چونکه ئێمه دهزانین که تهنها کورد یادی نهورۆز ناکاتهوه بهڵکو زۆر میللهتیتریش، وهک فارسهکان، ئهفغانهکان، ئازه‌رییه‌کان، یادی نهورۆز دهکهنهوه‌. بهس لێرهدا مێژووی نهورۆز له پهیوهند به کورد بۆ زۆر کهس ڕۆشن نییه، که ئهمهش ئهرکی میدیایه که مێژووی نهورۆز بۆ خهڵکی کوردستان ڕۆشن بکاتهوه، یانی مهبهستم ئهوهیه که میدیاکان پێویسته مهسئولانه ههڵسوکهت بکهن لهگهڵ مهسهله مێژوویهکانو ڕێگه نهدهن ههرکهسێک ههستێ بهبێ ئهوهی فڕی بهسهر مێژووهوه ههبێ له میدیاکان، به تایبهتی له تهلهفزیون، قسه فڕێداته ناو خهڵک. دیاره ههموو کهس ئازاده چی دهڵێ، بهس من لێره باس له میدیا دهکهم وهک دهزگایهکی مهسئول که گرنگه وهک دهزگایهک دهبێ بهشێوهیهکی ووشیارانه زانیاری بڵاوبکاتهوه له نێو جهماوهر. میدیا پێویسته ههوڵدا کهسانی پسپۆڕ له مێژووی نهورۆز بێنێته قسه، به تایبهتی له ڕۆژانهی که نهورۆز نزیک دهبێتهوه، واته ههوڵدرێ هاوئاههنگیێهک دروست بکرێ، نهک ههرکهسو لایهنێک ههستێ به قازانجی حیزبهکهی خۆی، یان به قازانجی ئایین یان ناوچهکهی خۆی ڕوایهتێک له نهورۆز بدات. بهڕاستی گرنگه بۆ کورد یهک ڕوایهتمان له نهورۆز ههبێ نهک چهند روایهتێک، چونکه ئهم ڕوایهته دوایی ڕؤل دهبینێ له شکلپێدانی ناسنامهی نهتهوهیی. من پێموایه ئهم لایهنهیه که میدیای کوردی تا ئێستا تێیدا کهمترخهمه، له کاتێکدا دهیان پسپۆڕمان ههیه له بواری مێژوودا، له بواری نهورۆزدا، کهچی تهلهفزیۆنهکان تا ئێستا نهیهێناون باسێک بدهن له سهر مێژووی نهورۆز، دیاره من مهبهستم باسی ئهکادیمییه نهک باسێکی سیاسی، چونکه کهسی سیاسیمان زۆره که بتوانن مانای سیاسی نهورۆز شیبکهنهوه، بهس ڕهنگه له لایهنی مێژووهکهیدا نهتوانن، بۆیه لێره مهبهستم کهسانی ئهکادیمیو باسی ئهکادیمییه‌. مهبهستم ئهوهیه، که ئهگهر میدیای کوردی ههوڵی زیاتر بدا له دروستکردنی یهک ڕوایهتی یهکگرتوو و بههێز له مێژوو و گرنگی نهورۆز له شکلپێدانی ناسنامهی نهتهوهیی، کاریگهری گهورهی ههیه لهسهر داهاتووی ستراتیژی سیاسی نهتهوهییمان، ئهمه یهکجار گرنگه‌. ئهمڕۆ کورد له ههموو پارچهکان، هیزه سیاسییهکان له ههموو پارچهکان، بۆ یهکهمین جاره خهریکه لێكتێدهگهن. ئینجا نهورۆزیش لهم بوارهدا ڕؤڵێکی یهکجار گرنگ دهگێڕێ، یانی لهم لایهنهدا ههر یهکێک له ئێمه، وهک تاک یان گرووپ یان هیزه سیاسییهکان دهبێ بزانین ڕؤڵمان چییه له بزووتنهوهی نهتهوهییدا، بهبێ ئهوهی کهس پێیان بڵێ، بهس ئهمه کهی ڕوودهدا؟ ئهمه کاتێک ڕوودهدا که ئێمه وهک تاکو وهک نهتهوه، ووشیارییهکی نهتهوهییمان ههبێ بۆ ههموو مهسهلهو ڕوایهته نهتهوهییهکانمانو بهمهش له یهکتر تێدهگهین لهوهی که کێشهی من چییهو کیشهی تۆ چییه و ههر یهکێکمان ڕۆڵی چییه له بزووتنهوهی نهتهوهییو له ههموو مهسهله سیاسیو فهرههنگیو کۆمهڵاتییهکان. ئهمڕۆ، ئهگهر ئێمه وهک کوردو تاکی کورد باش کاربکهین، خۆشبهختانه باروودۆخ لهباره که ئهم زهمینه بهێنینه‌‌ کایهوه. دیقهت بدهرێ، که ئهمڕۆ زۆر له ههڵوێستی سیاسی هێزه سیاسییهکان مهسئولانه دێنه پێشچاو که رهنگه چهند ساڵێک لهمهوبهر ههڵوێستی ئاوا وهک خهون بهاتهیه پێشچاو. دیاره نهورۆزی ئهمساڵ زۆر هێزه سیاسییهکانی لێکنزیکردهوه، لێرهوهش دهردهکهوێ که نهورۆز وهک سیمبۆلێکی نهتهوهیی چهنده گرنگه، وهک ههمیشهش که گرنگ بووه له‌‌ مێژووی نهتهوهی کوردا، که ئێمه دهتوانین دهیان نموونه بێنینهوه، که نهورۆز چ ڕؤڵێکی مهزنی گێڕاوه لهو سهردهمانهی که کورد بێپشتو پهناو بێهێزبووه و کورد تووشی شکست هاتووه، نهورۆز ڕؤڵێكی گرنگی دهگێرا له هاتنهمهیدانی کورد له دهربڕینی ناڕهزایهتی، من لێردا دهمه‌وێ نموونهیهک بێنمهوه که ڕهنگه نموونهیهکی باش بێت بۆ ههڵسهنگاندنی ڕؤڵی نهورۆز له خهباتی نهتهوایهتی کورد، ئهویش ساڵی ههشتاکان که کاتێک کورد ئهنفال و کیمیاباران کرا، که ئهو سهردهمانه بۆ کورد وهک کۆتایی مێژوو دههاتنه پێشچاو، که کورد تیایدا شکستێكی سیاسی، مهعنهوهی، نهفسیو کۆمهڵایهتی بهسهر سهپێندرابوو که کاریگهری لهسهر بزووتنهوهی کوردی له پارچهکانیتریش دانابوو، بهڵام ئهگهر سهیرکهین له ساڵی 1989 که کورد له ڕووی سیاسییهوه زۆر بێهێز بوو، له نهورۆزی ئهو ساڵهدا کورد ههمووی بهیهک پارچه نهرۆزی یادکردهوه که ئهمهش هێمایهک‌‌و پهیامێکی ناڕهزایهتی دهربڕین بوو بهرامبهر به زوڵمو زۆرداری ڕژێمی بهعسی عهڕهبی، وه ڕژێمی بهعسی عهرهبیش ههروا له یادکردنهوهی نهورۆز گهیشت.

گۆڤار ئه‌حمه‌د: ئێوه‌ باستان له‌ ڕۆڵی نه‌ورۆز له‌ دروستکردنی بیروبۆچوونێكی نه‌ته‌وه‌یی یاخود گووتارێکی نه‌ته‌وه‌یی کرد. ئه‌مڕۆ، وه‌ک ده‌زانن، پێی‌ ده‌ڵێن سه‌رده‌می جیهانگیری، سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌، له‌و قۆناغه‌دا، له‌ قۆناغی عه‌وله‌مه‌دا، له‌ قۆناغی جیهانگیریدا، له‌ قۆناغی باڵاده‌ستی ئینترنێت‌دا، ڕۆڵی نه‌ورۆز و سازکردنی ئه‌و گووتاره‌ سیاسییه‌ی باستکرد چۆن پێکه‌وه‌ گرێبده‌ین؟

ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: خۆی ئێمه‌ ئه‌توانین بڵێین که‌ له‌ سه‌رده‌می گلۆبالیزێیشن، واته‌ له‌ سه‌رده‌می ئێستا که‌ ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین، بێگومان ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تیان نییه،‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانن بنه‌ماو کولتوورو سیمبۆله‌کانیان بپارێزن ڕه‌نگه‌ پاشه‌کشه‌یان پێبکرێ له‌ڕووی ناسنامه‌ی سیاسی‌و ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ڕووی له‌ناوچوونیش ببنه‌وه. ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ببه‌ستینه‌وه‌ به‌ نه‌ورۆز، ئه‌وه‌ سه‌ره‌تا ده‌بێ بڵێم که‌ گلۆبالیزێیشن دوو لایه‌نی هه‌یه‌، کورد خۆشی، که‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی نییه‌، زۆر سوودی بینیوه‌ له‌ گلۆبالیزیشن، هه‌ر ئێستا سه‌یر‌که‌ که‌ کورد له‌ باکوور، له‌ باشوور‌، له‌ ڕۆژهه‌ڵات، له‌ هه‌موو پارچه‌کان به‌هۆی دونیای مۆدێرنی ئه‌مڕۆ و که‌رسته‌کانی گه‌یاندنی زانیاری ئه‌مڕۆ توانیویه‌تی سنووره‌کان ببڕێ‌و سانسۆری وڵاته‌کان ببڕێ‌‌و ئه‌و که‌رستانه‌ی وه‌ک سه‌ته‌لایت‌و ئینترنێت ...هتد به‌کاربێنێ بۆ شکلپێدان‌و به‌هێزکردنی ناسنامه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی. به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌توانین وه‌ک نه‌ته‌وه‌ ئه‌و سیمبۆله‌ نه‌ته‌واییانه‌ی که‌‌ هه‌مانه‌ بیانپارێزین ڕه‌نگه‌، وه‌ک باسمکرد که‌ ئێمه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نین، بشوێنرێن‌و له‌وێشه‌وه‌ ناسنامه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌ییمان بخرێته‌ ژێرپرسیاره‌وه‌. بۆیه‌ که‌ ئه‌مڕۆ ئێمه‌ باسی نه‌ورۆز ده‌که‌ین، که‌ یه‌کێکه‌ له‌ سیمبۆله‌ نه‌ته‌وه‌یاتییه‌کانمان‌و ڕۆڵی گرنگ ده‌گێڕێ له‌ یه‌کگرتوویی‌‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێ بزانین که‌ به‌رگریکردن له‌م سیمبۆله‌کان‌و له‌وانه‌ش پاراستنی نه‌ورۆزو ڕوایه‌تی مێژوویی کوردانه‌‌و مۆرکی کوردانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌مانپارێزێ له‌ له‌ناوچوون، ئه‌مانپارێزێ له‌وه‌ی که‌ بوونی خۆت وه‌ک نه‌ته‌وه‌ له‌ ڕووی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه‌ بهێلیته‌وه‌. دیاره‌ ده‌بێ ڕؤشن بێت بۆ هه‌مووان که‌ من کاتێ باس له‌ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی کولتووری کوردی ده‌که‌م مه‌به‌ستم لێی گه‌ڕانه‌وه‌ی کورد بۆ ژیانکردن له‌ کولتوور نییه‌، مه‌به‌ستم زیندوو ڕاگرتنی کلتووره‌ له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ نه‌ک ژیانکردن له‌ که‌لتوور بێت. من داوای زیندووڕاگرتنی کلتووری کوردیم  وه‌ک ناسنامه‌ی سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌ییم بۆ گرنگه،‌ نه‌ک مه‌به‌ستم گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕابردوو بێت. من پێموایه‌ کورد ده‌بێ خۆی له‌گه‌ل مۆدێرنیزم بگونجێنێ‌و ڕه‌تی نه‌کاته‌وه‌، یانی ئێمه‌ نابێ هه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی‌تر دووباره‌ بکه‌ینه‌وه،‌ وه‌ک ئێستا ده‌بینین چۆن چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا‌، بۆ نموونه‌ وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، یاخود فارسه‌کان کاتی خۆی له‌ ئێران شۆرشی ئیسلامیان به‌ر‌پاکرد، ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕابردوو، ده‌یانه‌وێ کیشه‌کانی ئێستا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژیانکردن له‌ ڕابردووی سه‌رده‌می "سه‌له‌فی سالح" چاره‌سه‌ر بکه‌ن، که‌ ئه‌مه‌ مانای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مۆدێرنیزم ده‌گه‌یه‌نێ. بۆیه‌ من کاتێ باس له‌ زیندوڕاگرتنی کلتوورو سیمبۆله‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌م مه‌به‌ستم گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕابردوو و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مۆدێرنیزم نییه‌، به‌ڵکو مه‌به‌ستم پاراستنی کلتووره‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ناسنامه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یییمان، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز له‌ نه‌ته‌وه‌کانی‌تری ناوچه‌که‌، که‌ ئینکاری بوونی نه‌ته‌وه‌ییت ده‌که‌ن. بۆیه‌ ده‌بێ ڕۆشن بێت که‌ جیاوازی ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌و ده‌بێ ئاگاداربین، هه‌ربۆیه‌ کورد ده‌بێ خۆی له‌گه‌ڵ مۆدێرنیزم بگونجێنێ‌و ڕه‌تی نه‌کاته‌وه‌، له‌ هه‌مان کاتدا ته‌عه‌سوبیش نه‌کا له‌ کولتووری خۆی به‌ڵکو هه‌وڵدا کولتووری خۆی، به‌ مانا سیاسییه‌که‌ی، بپارێزێ. نابێ بیرمان بچێ که مێژووی کورد، پڕیه‌تی له‌و هێزه‌ سیاسییانه‌ی که‌ ڕه‌تی ناسنامه‌و فه‌رهه‌نگ‌و کولتووری خۆیان ده‌کردو‌ ببوونه‌ پاشکۆو زوڕناژه‌نی کولتوور‌و فه‌رهه‌نگی داگیرکه‌رانی کوردستان، به‌ڕاستی ئێمه‌ی کورد نابێ جارێکی‌تر فریوی هێزی سیاسی له‌و بابه‌تانه‌‌ بخۆین‌و میژووی تاڵمان دووباره‌ بکه‌ینه‌وه‌. له‌ سه‌رده‌می گلۆبالیزیشنی ئه‌مڕۆدا ئێمه‌ی کورد، به‌وپێیه‌ی ده‌وڵه‌تمان نییه‌، ڕه‌نگه‌ زیاتر له‌ هه‌موو میلله‌تانی‌تر پێویستیمان به‌ پاراستنی کولتوورو فه‌رهه‌نگی خۆمان هه‌بێ وه‌ک سیمبۆل‌و ناسنامه‌ی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌ییمان ....

گۆڤار ئه‌حمه‌د: یانی ده‌توانین بڵێین عه‌وله‌مه‌ وه‌کو سه‌رده‌مێکی زانیاری‌و ئینترنێت‌و زانست ڕێگر نییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دروستکردنی ڕوایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی؟

ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: به‌ ته‌ئکید، ئه‌زانی چییه‌؟ من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ گلۆبالیزیشن سنووره‌کانی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له ڕووی گه‌یاندنی زانیاری‌و په‌یوه‌ندی نه‌هێشتووه‌، بۆ نموونه‌ سه‌یرکه‌ که‌ ئێمه‌ ئێستا لێره‌ دانیشتووین قسه‌ ده‌که‌ین،ڕه‌نگه‌ کاریگه‌رییمان هه‌بێ له‌سه‌ر خه‌ڵکێکی زۆر له‌ باشووری کوردستان، له‌ باکووری کوردستان، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ڕه‌نگه‌ کوردێکیش له‌ ئوستراڵیا ئێستا دانیشتووه‌ گوێمان لیده‌گرێ کاریگه‌ریمان هه‌بێ له‌ سه‌ری، ئه‌مه‌ جۆرێکه‌ له‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌ت سوودمان له‌ گلۆبالیزیشن وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشدا ڕه‌نگه‌ تۆ وه‌ک نه‌ته‌وه‌ گلۆبالیزیشن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییت بشێوێنیێ، له‌ کاتێکدا تۆ خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نیت، تۆ خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی خۆت نیت له‌سه‌ر خاکی خۆت، ڕاسته‌ خاوه‌نی خاکی خۆتی که‌ جوگرافیای کوردستانه‌، به‌س تۆ له‌ چوارچیوه‌ی ئه‌و جوگرافیا سیاسییانه‌ی ئه‌مڕۆ شوێنت نییه،‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر تۆ خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بوایه‌ مه‌سه‌له‌که‌ جیاواز ئه‌‌بوو، هه‌ربۆیه‌ له‌ حاله‌تێکی وادا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌توانین  سیمبۆله‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان زیندوو ڕابگرین، ڕه‌نگه‌ له‌ناو بچی وه‌کو نه‌ته‌وه‌، یاخود دوژمنان ده‌توانن باشتر بوونت وه‌ک نه‌ته‌وه‌ ڕه‌ت بکه‌نه‌وه‌، بو نموونه‌ ئه‌و ئیدعایه‌ی که‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌تاتورک له‌ تورکیا هه‌یه‌تی به‌وه‌ی که‌ کورد تورکێکی چیاییه‌ زیاتر ده‌توانێ شوینپێ خۆی بکاته‌وه‌، هه‌ربۆیه بۆ نموونه‌‌ سه‌یرکه‌ که‌ سیمبۆل‌و کولتووری نه‌ورۆز چه‌ند کاریگه‌ره‌ له‌ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئیدعاکه‌ی فه‌له‌سه‌فه‌ی ئه‌تاتوورک به‌وه‌ی کورد له‌ بنچینه‌دا تورکه‌، به‌ کورتی ده‌مه‌ێ بڵێم که‌ زیندوو ڕاگرتنی فه‌رهه‌نگ‌و کولتوورمان بنه‌مای مانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی سیاسیمان ده‌گه‌ینن‌، به‌ڵام زیندوو ڕاگرتنی کولتوور، به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ بۆ من، مانای دژایه‌تی کردنی مۆدێرنیزم ناگه‌یه‌نێ، مانای ته‌عه‌سوب ناگه‌یه‌نێ، به‌ڵکو مانای پێناسه‌ی سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و سیمبۆلی بوونم ده‌گه‌یه‌نێ.

گۆڤار ئه‌حمه‌د: باسمان له‌ هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی سه‌باره‌ت به‌ سازکردنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی یاخود گووتاری نه‌ته‌وه‌یی کرد له‌ نه‌ورۆزدا، ئه‌گه‌ر گرنگی نه‌ورۆز، یاخود ڕۆڵی نه‌ورۆز له‌و شتانه‌دا هه‌بێ، پێتوایه‌ ڕۆڵی نه‌ورۆز له‌ به‌ پاوه‌ هێشتنه‌وه‌ی یاخود به‌ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لی کوردا چیبووه‌؟ هیچ ده‌ورێکی هه‌بووه‌ له‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌ناو نه‌چێ؟

ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: ئینجا من نموونه‌یه‌کی زیندووت ئه‌ده‌مێ، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی ئێوه‌ وێنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز له‌ زۆر شاری کوردستان پیشاندرا، که‌ ئه‌م فلیمانه‌ پیشانیاندا که‌ نه‌ورۆز چه‌ند کاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر. خۆ بینیمان که‌ له‌ ئامه‌د چۆن سه‌دان هه‌زار که‌س نه‌ورۆزیان یادکرده‌وه‌و کردبوویانه‌ ڕۆژێکیش بۆ پیشاندانی بوونی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان. سه‌یرکه‌، یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، به‌ به‌شداری سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ وڵاتێک، کرایه‌وه‌، که‌ بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕه‌تده‌کاته‌وه‌، بۆیه‌ ره‌نگه‌ نه‌توانم نموونه‌ی له‌مه‌ زیندووترت بده‌مێ له‌سه‌ر کاریگه‌ری نه‌ورۆز وه‌ک سیمبۆلی یه‌کگرتوویی‌و زیندوویی کورد...

گۆڤار ئه‌حمه‌د: یانی ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌یه‌؟

ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: ڕۆڵی کاریگه‌ر هه‌یه‌، به‌ڵێ، بێگومان.

گۆڤار ئه‌حمه‌د: زۆر شتمان له‌سه‌ر نه‌ورۆز باسکرد، به‌ڵام بیرمان نه‌چێ که‌ له‌ نه‌ورۆزه‌که‌ی باکووری کوردستاندا، کێشه‌وگیرفتیش ڕوویاندا. هه‌روه‌ک به‌ڕێزیشتان باستان له‌وه‌کرد که‌ گه‌لی کورد به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی دیسان په‌یامی خۆی، دیسان ئینتمای خۆی دووباره‌ کرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا ده‌وڵه‌تی تورکیاش هه‌ڵوێسته‌کانی ڕابردووی خۆی دووباره‌ کرده‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ر چه‌نه‌ که‌سایه‌تێکی به‌رچاوو ناسراوی نێو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورد له‌ باکووری کوردستان دۆز کراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌هه‌ر شاره‌و له‌هه‌ر شوێنێک پێنج، ده‌، بیست، چل، نزیکه‌ی دووسه‌دو نۆوه‌دو شتێک که‌س، که‌ له‌ گۆڕاندایه‌، به‌رده‌درێن‌، ده‌گیرێن‌و که‌سانێکیش ده‌سگیرکراون. پێتوایه‌ ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆنانه‌دا خۆی له‌سه‌رپێ ڕاده‌گرێ؟ ئه‌و هه‌موو داخوازیانه‌ قه‌ت نابینێ؟ به‌ره‌و کوێ ده‌چێ‌و یاخود له‌ کوێوه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ئه‌و کێشه‌یه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟

ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: خۆی ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بێین باسی نه‌ورۆزی تورکیا بکه‌ین‌و بیبه‌ستینه‌وه‌ به‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی که‌مالیزم که‌ تورکیا له‌سه‌ری دامه‌زراوه‌، به‌وه‌ی که‌ تورکیا وڵاتێکی یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌،  یه‌ک ئاڵایه‌، یه‌ک ناسنامه‌یه‌، یه‌ک خاکه‌، دیتمان که‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌. یانی نه‌ورۆزی ئامه‌دو گشت شاره‌کانی‌تری تورکیا ئه‌م ئیدعایه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌. نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ نه‌ورۆز ڕایگه‌یاند که‌ ئێمه‌ تورک نین، که‌ تورکیا ده‌بێ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردابێ، که‌ له‌ تورکیا یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی ئۆڕگانیک نییه‌.......

گۆڤار ئه‌حمه‌د: په‌یامه‌که‌ی نه‌رۆزی ئه‌مساڵ به‌ تایبه‌ت زیاتر ڕوونبوو ، ئه‌و ده‌رمانخواردکردنی ڕێبه‌ری "که‌که‌که‌"، بڵێین به‌ڕێز ئۆجه‌لان پڕۆتستۆکرا، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌که‌دا "ته‌ندروستی ئه‌و ته‌ندروستی ئێمه‌یه‌" یان " دیموکراسییه‌کی ڕاسته‌قینه‌ یان هیچ"، په‌یامه‌کان زیاتر هه‌ندێک سیاسی بوون‌و به‌دوای دۆزو ده‌عوای کوردییه‌وه‌ بوون.

ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: ئه‌من پێموایه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی ئۆجه‌لان، بێگومان تورکیا، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌کانی تورکیاش نه‌بێ، به‌ڵکو تووندڕه‌وه‌کانیان (دیاره‌ له‌ ساڵانه‌ی دوایی له‌ تورکیادا له‌ نێوان تورکه‌کان خۆیان کێشه‌ی قووڵ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌، نه‌ک له‌سه‌ر کیشه‌ی کورد به‌ڵکو له‌ نێوخۆیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی ڕیفۆڕم‌و خۆگونجاندنیان، بێجگه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی به‌هێزی کیشه‌ی کورد،‌ تورکیا تووشی ئه‌زمه‌ی ناسنامه‌ بووه‌ له‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌و ئاڵوگۆرانه‌ی له‌ جیهان‌و ناوچه‌که‌ ڕوویانداوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئیلیتی سیاسی تورکیا نه‌توانێ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ ناسنامه‌یه‌ی بکات ناتوانێ هه‌نگاوی‌تر بهاوێژی بۆ پێشه‌وه‌)، یاخود به‌ تایبه‌تی هێزه‌ شۆفینیسته‌کانیان ده‌زانن که‌ ئاڵوگۆره‌کانی ناوچه‌که‌و جیهان بۆ مانه‌وه‌ی تورکیای ئه‌مڕۆ زۆر دڵخۆشکه‌ر نین، له‌وانه‌ش ڕه‌نگه‌ تورکیا نه‌توانێ ئۆجه‌لان زۆر له‌ زیندان بێڵێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ تووندڕه‌وه‌کان وا هه‌ست ده‌که‌ن که‌ به‌رده‌وامی ئه‌زمه‌ی ئێستای تورکیا وا بکات که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا ناچار ببێ ئۆجه‌لان به‌ربدات که‌ ئه‌مه‌ش ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌ له‌ تورکیادا له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ‌. هێزه‌ شۆڤێنیسته‌کان له‌ تورکیادا پێیان خۆس نییه‌ که‌ ئۆجه‌لان له‌ ژیان بمێنێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌و شته‌ی که‌ باسمکرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌وێ مه‌سه‌له‌ی کورد ببستنه‌وه‌ به‌ که‌سێک یا حیزبێک، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی کورد، له‌وێشه‌وه‌ بۆ هه‌موو که‌س، کێشه‌ی کورد له‌ باکووردا کێشه‌ی بوونی یه‌ک که‌س نییه‌و کێشه‌ی بوونی یه‌ک حیزبیش نییه‌، به‌ڵکو کێشه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستهه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌یانه‌‌وێ ئاسایش‌و ئاشتی‌و دیموکراسی به‌رقرار بێت، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌و‌ێ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ببن، پێویسته‌ سه‌ره‌تا نه‌زه‌ڕی خۆیان بۆ خۆیان‌و بۆ سیسته‌می سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی خۆیان بگۆڕن به‌ جۆرێ بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ دونیاو ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌مڕۆ، ئینجا ده‌توانن که‌سانیتر له‌ خۆیان ڕازی بکه‌ن‌و كێشه‌کانی‌تر چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر پێدابگرن له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئینکارکردن‌و هێرش بردن ئه‌وا نه‌ك ته‌نیا تورکیا ناتوانێ له‌ قه‌یرانی ئێستای ده‌ربچێ به‌ڵکو قه‌یران‌و پڕۆسه‌ی دابه‌شبوونی تورکیاش خێراتر ده‌کا.

گۆڤار ئه‌حمه‌د: هه‌ندێ له‌و میلله‌تانه‌ی که‌ چه‌ژنی جیاجیایان هه‌یه‌، گه‌لی کوردیش جه‌ژنی نه‌ورۆزی هه‌یه‌‌و جه‌ژن‌و بۆنه‌ی‌تری‌شی هه‌ن، به‌س جیاوازی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ جه‌ژن‌و بۆنه‌کانی‌تر چییه‌؟

ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: خۆی کورد کۆمه‌ڵێک جه‌ژنی هه‌یه، هه‌ندێک له‌و جه‌ژنانه‌ ئایینین، به‌ڵام جه‌ژنی نه‌ورۆز تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، که‌ جه‌ژنێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌. جه‌ژنێکی نیستمانییه‌، جه‌ژنێکی ڕه‌سه‌نتره‌، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مێژووییه‌که‌ی، دیاره‌ ئه‌و مێژووه‌ی که‌ به‌ ئێمه‌ گه‌یشتووه‌، که‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌کا که‌ کاوه‌ی ئاسنگه‌ر زوحاکی کوشتووه‌و باس له‌ ئازادی کورد له‌و ڕۆژه‌دا ده‌کا، ده‌بینین که‌ نه‌ورۆز هه‌م له‌ رووی مێژووییه‌وه‌، که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئازادی‌و ڕزگاری خه‌ڵکی کورد له‌ زوڵم‌و سته‌م هه‌یه‌‌، وه‌ هه‌م له‌ ڕووی وه‌رزو ڕۆژه‌که‌سی که‌ به‌هاره‌و سه‌ره‌تا نوێبوونه‌وه‌ی ژیانه‌، سه‌ره‌تای نوێبوونه‌وه‌ی سروشته‌ که‌ ئه‌مانه‌ خۆی له‌ خۆیدا مانای جیاواز ده‌دا به‌و جه‌ژنه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ژنه‌کانی‌تر، بۆ نموونه‌ وه‌ک جه‌ژنه‌ ئایینیه‌کان که‌ باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان خواو تاک ده‌کا، باس له‌ خواپه‌رستی‌و ملکه‌چی مرۆڤ بۆ خوا ده‌کا. نه‌ورۆز له‌ رووی سیاسیشه‌وه‌ هه‌میشه‌ جه‌ژنیک بووه‌ بۆ به‌ره‌نگاری‌و داواکردنی ماف‌و ئازادی، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌ باوه‌ڕی من ڕه‌سه‌نترین جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی کورد.

گۆڤار ئه‌حمه‌د: هه‌ر جه‌ژنی نه‌و‌رۆز له‌ تورکیا به‌ڵام به‌ نێوی نه‌ڤروز، وه‌ له‌لای فارسه‌کان‌و ئازه‌رییه‌کان‌و له لای زۆر له‌‌ گه‌لانی‌ دیکه‌ش پیرۆز ده‌کرێ، جیاوازی بۆ کوردو بۆ گه‌لانی‌دیکه‌ چییه‌؟

ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: به‌ باوه‌ڕی من، ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ین نه‌ورۆز له‌ناو کورددا به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ره‌نگاری‌و ناڕه‌زایه‌تی‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بێمافی. به‌ڕاستی نه‌ورۆز ڕۆژی یه‌کگرتوویی‌و نیشاندانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یییه‌، به‌ڵام له‌ناو فارسه‌کان وا نییه یاخود ده‌توانین بڵێین که‌مڕه‌نگتره‌‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ بێ که‌ فارسه‌کان هه‌میشه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیان بوبن، ئه‌وه‌ی من بزانم له‌ناو هیچ میلله‌تێکی‌تر به‌قه‌د کورد، نه‌ورۆز مانای سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی نییه‌.

گۆڤار ئه‌حمه‌د: به‌ڕێز ئیسماعیل ئیبراهیم رواندزی زۆر زۆر به‌خێربێن بۆ به‌رنامه‌ی پێڤاژۆ.

ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی: منیش سووپاستان ده‌که‌م.

 

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca