(به‌شی
سێیه‌م)
6-
به‌یاننامه‌که‌ی که‌مپینی ماڵپه‌ڕی "حیواری موته‌مه‌دن" به
ناوی ئیمزکه‌رانی به‌یاننامه‌که ده‌نووسێ: {نؤكد
ان كركوك مدينة للجميع ولاهلها ولسكانها}.
به کوردییه‌که‌ی واته: {ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه که
که‌رکووک شارێکه بۆ هه‌مووان‌و خه‌ڵکه‌که‌ی‌و
دانیشتووانه‌کانی}. ئه‌وان پێداده‌گرن که "که‌رکووک هی
هه‌مووانه"، خۆ کوردیش ده‌ڵێ که که‌رکووک ئه‌گه‌رچی
ناسنامه‌که‌ی کوردستانییه به‌ڵام هی هه‌مووانه، به‌س
مه‌به‌ستی کورد له هه‌مووان هه‌موو که‌رکووکیه‌کانه،
له‌وانه‌ش عه‌ڕه‌به ڕه‌سه‌نه‌کان. با بزانین ئه‌وان لێره
مه‌به‌ستیان له ووشه‌ی "هه‌مووان"، که عه‌ڕه‌بییه‌که‌ی
(للجميع)ه، چییه؟ به‌و پێیه‌ی که ئه‌وان کوردستانیبوونی
که‌رکووک به وه‌همی حیزبه کوردستانییه‌کان له قه‌له‌م
ده‌ده‌ن، بۆیه پێموایه ئه‌وان مه‌به‌ستیان له ووشه‌ی
"هه‌مووان"، ته‌نیا خه‌ڵکی شاری که‌رکووک نییه، بۆچی؟ چونکه
هه‌ر له دوای ووشه‌ی "هه‌مووان" زۆر به جوانی‌و ڕؤشنی
نووسیویانه که شاری که‌رکووک بۆ "هه‌مووان"و
"خه‌ڵکه‌که‌ی"و "دانیشتووانه‌کانی"یه‌تی، که به
عه‌ڕه‌بییه‌که‌ی " للجميع ولاهلها ولسكانها"، {دیقه‌ت بده‌نێ
که ئه‌وان ئه‌گه‌رچی ووشه‌ی "خه‌ڵکه‌که‌ی"یان به‌کارهێناوه
به‌ڵام دیسان ووشه‌ی "دانیشتووان"یشیان به‌کارهێناوه، بۆچی؟
چونکه ووشه‌ی "خه‌ڵکه‌که‌ی" ده‌توانرێ وا لێکبدرێته‌وه که
ته‌عریبچیه‌کان نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام ووشه‌ی
"دانیشتووانه‌کانی"، که عه‌ڕه‌بییه‌که‌ی "سكانها"یه، به
مه‌به‌ستێکی دیاریکراو به‌کارهاتووه، که مه‌به‌ستیان
ئه‌وه‌یه عه‌ره‌بی ته‌عریبچیش بگرێته‌وه، چونکه ووشه‌ی
"دانیشتووان" هه‌موو که‌سێک ده‌گرێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئێستا
له که‌رکووک ته‌عریبچییه‌کانیش به‌شیکن له دانیشتووان،
که‌واته ئه‌وان ته‌عریبچییه‌کانیش به خاوه‌نی که‌رکووک
ده‌زانن}. بۆیه هه‌رکه‌سێکی ووردبین ده‌زانێ که ئه‌وان
مه‌به‌ستیان له به‌کارهێنانی ووشه‌ی "هه‌مووان" ئاماژه‌دانه
به ناسنامه‌ی که‌رکووک نه‌ک ته‌نیا خه‌ڵکه‌که‌ی، به
مانایه‌کی‌تر مه‌به‌ستیانه بڵێن که ئه‌گه‌ر واقع‌و جوگرافیا‌و
مێژووش بیسله‌مێنێ که که‌رکووک شارێکی کوردستانییه ئه‌وا
ئه‌وان دانیپێنانێن، چونکه که‌رکووک کوردستانی نییه به‌ڵکو
شارێکه هی هه‌مووان، که ئه‌مه‌ش له‌ڕووی پراکتیک‌و
واقعه‌وه ده‌یکاته شارێک که له ژێر ڕکێفی ئێراق‌و
عه‌ره‌به‌کان بیهێڵێته‌وه، چونکه که‌رکووک ئه‌گه‌ر، له ڕووی
سه‌روه‌ی‌و جوگرافیای سیاسییه‌وه، کوردستانی نه‌بێت بێگومان
یانی ئێراقییه، که ئه‌مه‌ش یانی سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌تی
ته‌عریب. ئێستا خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ڕۆشن بووه‌وه که ئه‌وان
به ناوی "ئینسانییه‌ت" ده‌یانه‌وێ ئامانجه شۆفینی‌و
قه‌ومییه‌کانیان بپێکن. ڕاستیه‌که‌ی، وه‌ک پێشتریش ووتومه،
ئه‌گه‌ر ئه‌وان درۆناکه‌ن‌و خه‌می خاک‌و "ئێراقی واحید"یان
نییه‌و په‌رۆشی ئینسانیه‌تن، ده‌بوایه، به لایه‌نی
که‌مییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی من و هاوشێوه‌کانی من جورئه‌ت نه‌که‌ین
به شۆفینیست‌و "په‌رۆشی ئێراقی
واحید" تاوانباریان
بکه‌ین ،
پێشتر‌و هاوته‌ریبیش له‌گه‌ڵ که‌مپینییان بۆ "ئینسانییه‌تی شاری
که‌رکووک" ده‌یان که‌مپینیشیان بۆ کوشتن‌و ده‌رکردنی
کورده‌کانی شاری مووسڵ‌و "ئینسانیه‌تی شاری موسل"
به‌رپاکردبووایه. به‌ڵام ئه‌وان درۆ ده‌که‌ن و شۆفینیزم و
ئامانجی قه‌ومی شۆفینیستی هانیان ده‌دا که‌مپینی "ئینسانییه‌تی
شاری که‌رکووک" به‌ڕێبخه‌ن. له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که
هاتووه: (يجب عدم تحريض سكانها على الانتقال من المدينة
بسبب الخلفية القومية او العرقية اوالدينية او غير ذلك اذ
يعتبر ذلك فكرة واجراء عنصري يجب ان يحاسب عليها القانون).
به کوردییه‌که‌ی واته: { نابێ دانیشتووانه‌کانی بۆ
جێ‌گۆرکێی (جێهێشتن) له شاره‌که هانبدرێ به‌هۆی خه‌لفییه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌تنیکی، ئایینی یاخود شتی‌تر، که شتی وا
بیرۆکه‌یه‌ک‌و کارێکی ڕاسیستیه‌و ده‌بێ یاسا سزای بدا}.
دیاره منیش‌و هه‌موو که‌سێکیش که باوه‌ڕی به کۆمه‌ڵگایه‌کی
دیموکراس‌و سیکۆلارو تۆله‌رانس‌و ئازاد‌و دادپه‌روه‌ر هه‌بێ
ده‌رکردنی مرۆڤه‌کان به‌هۆی خه‌لفییه‌ی نه‌ته‌وه‌یی،
ئه‌تنیکی، ئایینی ...هتد ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و به کارێکی
ڕاسیستیانه‌و تاوان داده‌نێ. به‌س نه کێشه‌که ئه‌وه‌یه و
نه مه‌سه‌له‌که‌ش ئه‌وه‌یه، ئه‌زانی بۆ؟ چونکه که‌س باسی
ئه‌وه‌ی نه‌کردووه که هه‌موو عه‌ره‌بێک ده‌بێ له که‌رکووک
ده‌ربکرێ، هه‌موو کورد کۆکه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بی
ڕه‌سه‌نی که‌رکووک مافی مانه‌وه‌و به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی له
که‌رکووک هه‌یه. ئه‌وه‌ی کورد داوای ده‌کا گێڕانه‌وه‌ی
ته‌عریچییه‌کانه، به مانایه‌کی‌تر لێره باس له‌سه‌ر
ته‌عریچییه‌کانه، واته ئه‌و عه‌ره‌به ته‌عریبچیانه‌ی که
ماڵ‌و سامانی خه‌ڵکییان داگیرکردووه، ئه‌و عه‌ره‌به
ته‌عریبچیانه‌ی که ماناوه‌یان له که‌رکووک به مانای
سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌تی ته‌عریب ده‌گه‌یه‌نێ‌و بوونه‌ته
سیمبۆلی سه‌رکه‌وتنی جه‌لاده‌کان‌و زاڵمان به‌سه‌ر
قوربانییه‌کان، ئه‌و ته‌عریبچییانه‌ی که ده‌یانویست‌و
ده‌یانه‌وێ به هاتنییان بۆ که‌رکووک ناسنامه‌ی کوردستانیبوونی
که‌رکووک بگۆڕن، ئه‌و ته‌عریبچیانه‌ی که ڕێگاخۆشکه‌ری
ئه‌نفال‌و جینۆسایدی کورد بوون، ئه‌و ته‌عریبچیانه‌ی ئینکاری
ئینسانیبوونی کورد‌و کوردستانیان ده‌کرد، ئه‌و ته‌عریچیانه‌ی
که له کاتێکدا ئه‌وان سه‌رو ماڵ‌و سامانی کورده‌کانی
که‌رکووکیان داگیرده‌کرد، رژێمی به‌عسی عه‌ره‌بی فاشیستیش
گیانیانی ئه‌نفال ده‌کرد. قسه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه، هه‌ربۆیه
کورد داواکاری ئه‌وه نییه که دانیشتووانی که‌رکووک به‌هۆی
خه‌لفییه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌ربکرێن، به‌ڵکو داواکاری
گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان‌و شکسپێهێنانی سیاسه‌تی
ته‌عریبه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه
له‌سه‌ر سه‌روه‌ری‌و جوگرافیا‌و خاکی کوردستان. به‌یاننامه‌که
درێژه ده‌داتێ: [وعليه يجب ايقاف جميع الإجراءات المتعلقة
بتطبيق المادة 140 فوريا من اجل اعادة النظر فيها وتعديلها او
الغائها كجزء من عملية مراجعة ديمقراطية كلية للدستور العراقي
الذي شرع في اوضاع غير طبيعية]. به کوردییه‌که‌ی واته: {هه‌ربۆیه
ده‌بێ هه‌موو ئیجرائاتی په‌یوه‌ند به مادده‌ی 140 ده‌ستبه‌جێ
ڕابگیرێ له پێناوی چاوپێخشاندنه‌وه‌و ئاڵگۆڕپێدان یاخود
ئیلغاکردنه‌وه‌ی ته‌واوی مادده‌که وه‌ک به‌شێک له پرۆسه‌ی
چاوپێخشاندنه‌وه‌یه‌کی دیموکراسیانه‌ی گشتی ده‌ستووری ئێراقی،
که له بارودۆخێکی ناسروشتی نوسراوه‌ته‌وه}. من
له‌سه‌ره‌وه ڕۆشنم کرده‌وه که مه‌سه‌له‌که نه ده‌رکردنی
که‌سێکه به‌هۆی خه‌لفییه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی...هتد،و نه
بێبه‌شکردنی عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌کانیشه له ده‌سه‌ڵاتی شاری
که‌رکووک، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که گێرانه‌وه‌ی ته‌عریبچییه‌کانه
بۆ شوێنی خۆیان‌و شکسپێهێنای سیاسه‌تی ته‌عریبه. به
مانایه‌کی‌تر کڕۆکی کێشه‌که ناسنامه‌ی شاری که‌رکووکه،
ته‌عریبچییه‌کان له پێشووداو تا ئێستاش ئینکاری خاکی
کوردستان‌و کوردستانیبوونی شاری که‌رکووک ده‌که‌ن، له‌مه‌شدا
ده‌یانه‌وێ بوونی خۆیان له شاری که‌رکووک به‌کاربێنن بۆ
دابڕاندنی شاری که‌رکووک له ناسنامه کوردستانییه‌که‌ی. کورد
نه‌ویستووه وه‌ک ئه‌وان، که کوردیان ئه‌نفال کرد، په‌نا بۆ
گێڕانه‌وه‌ی ته‌عریبچییه‌کان، له ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و ده‌ستوور،
ببا، که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش زۆر به‌ڕۆشنی له مادده‌ی 140
ده‌ستووری ئێراقدا هاتووه (پێموایه له حاله‌تی شکستهێنانی
چاره‌سه‌رکردنی یاسایانه‌و ئاشتیانه‌و ده‌ستووریانه‌ی کێشه‌ی
ته‌عریبچییه‌کان‌و سه‌لماندنی کوردستانیبوونی که‌رکووک، ئه‌وا
کورد نابێ سڵ له به‌کارهێنانی ووشیارانه‌و ستراتیژیانه‌ی هه‌ر
وه‌سیله‌یه‌ك‌و ڕێگایه‌کی‌تر بکاته‌وه که به‌و ئامانجه‌ی
ده‌گه‌یه‌نێ).
ئه‌وان داوای ڕاگرتنی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 ده‌که‌ن‌و
ده‌ڵێن ده‌ستووری ئێراق له "بارودۆخێکی ناسروشتی"
نوسراوه‌ته‌وه، له‌ولاشه‌وه باوه‌ڕیان به خودی ئه‌و پرۆسه
سیاسییه‌ش نییه که ده‌ستووری به‌رهه‌م هێناوه. باشه تۆ که
کاتێ باوه‌ڕت به هه‌موو پرۆسه سیاسییه‌که نه‌بێ، چۆن مافی
ئه‌وه به خۆت ده‌ده‌ی باسی جوزئیات بکه‌ی، تۆ له کاتێکدا
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ده‌ستووریان نووسیوه‌ته‌وه به
به‌کرێگیراو بیانبینی‌و به‌شدارییان له
پرۆسه‌ی بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتی ئێراق ڕه‌تبکه‌یته‌وه ، چۆنه
ئه‌وان باوه‌ڕ به‌و باروودۆخه‌ی که تۆ ده‌ته‌وێ ده‌ستووری
تیادا بنووسیته‌وه، بکه‌ن. دیاره ڕۆشنه که ئه‌وان کاتێ
باسی پێویستی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له "باروودۆخێکی سروشتی"
ده‌که‌ن، مه‌به‌ستیان ئه‌و باروودۆخه‌یه که ئه‌وان تیایدا
به‌هێزن‌و به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌به‌ستیان باروودۆخی ئاشتی‌و
ئاسایش که تیایدا دیموکراسی‌و پێکه‌وه ژیان به‌رقرار بێ،
نییه، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر سه‌یری
ڕه‌وته سیاسییه‌کانی ناو ئێراقیش بکه‌ین، که وه‌ک ماڵپه‌ڕی
"حیواری موته‌مه‌دن"، هه‌مان شیعار‌و ئامانجی دژایه‌تی مادده‌ی
140 ده‌ستووریان به‌رزکردۆته‌وه، بۆمان ڕۆشن ده‌بێته‌وه که
ئه‌وانه کێن؟ باوه‌ڕ ناکه‌م له‌که‌س شاراوه بێت که
ئه‌وانه‌ی باس له داگیرکاری‌و ئیمپریالیزم و "باروودۆخی
ناسروشتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور" و دژایه‌تی مادده‌ی 140
ده‌که‌ن بریتیین له "ڕه‌وتی سه‌در، حارس ئه‌لزاری‌و هه‌یئه‌ی
عوله‌مای موسلیمین، گرووپه شۆفینستییه‌که‌ی سالح موتله‌ق،
ئه‌لقاعیده، گرووپه تیرۆریستییه ئیسلامییه‌کان‌و
به‌عسییه‌کان، چه‌په توندڕه‌و ڕادیکاڵه‌کان، گرووپه
سونییه‌کان‌و چه‌په هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌کانی کورد، وڵاتی تورکیا،
وڵاتی سوریا‌و گشت وڵاته دیکتاتۆرییه عه‌ڕه‌بییه‌کان. ئا
ئه‌وانه‌ن دژایه‌تی مادده‌ی 140 ده‌که‌ن. جێی خۆییه‌تی که
ئاماژه به‌وه بده‌ین که ئه‌و "ئینساندۆسته"
ئاخیرزه‌مانانه‌ی که‌مپینی "ئینسانییه‌تی شاری که‌رکووک"و
هاوقوماشه‌کانیان له چه‌په کورده هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌کان، له
کاتێکدا ئه‌جنده‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌و ئێراق زۆری
له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی‌و مافه‌کانی کورد دێنه‌وه، داوا له
کورد ده‌که‌ن که دژایه‌تی ئه‌مریکا بکاو هاوکاری نه‌کا،
به‌ڵام ئه‌وان شه‌رم ناکه‌ن‌و به "حه‌لالی" ده‌بینن له‌وه‌ی
که ئامانج‌و شیعاره‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رسترین‌و
دڕه‌نده‌ترین ڕه‌وته سیاسییه‌کانی ناخۆی ئێراق بێته‌وه‌و
شانازیش به به‌رزکردنه‌وه‌ی شیعاری جێبه‌جێ نه‌کردنی مادده‌ی
140، که به‌رهه‌می خوێنی سه‌ددان هه‌زار شه‌هیدی کورده، له
پاڵ حارس ئه‌لزاری‌و سالح موتله‌ق‌و گرووپ‌و حیزبه
شۆفینیست‌و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان بکه‌ن. به‌ڕاستی که
بێویژدانی به‌و ڕاده‌یه گه‌یشت، شتێکی باشه ئه‌گه‌ر وه‌ک
شاعیری ئێرانی "شاملوو" بڵێین: دونیایه‌کی سه‌یره گوڵم.
- درێژه‌ی هه‌یه -
|