هه‌یبه‌سوڵتان فازیل
شه‌وڕۆ پێشکه‌شه
به ( قوبادی
جه‌لی زاده ) من سه‌ربازی
نه‌نا‌سراوی وڵاتێکی
کوشته - زیندووم
، ئای که
تینووم.... ! ئای که
ماندووم .... ! *
* * ده
باوه‌شی ئه‌ڤیندارو پڕ له
سۆزی خوداوه‌ندی
گه‌رمی خۆتم بۆ بکه‌وه
، خواده‌یزانی....(
هه‌یبه‌سوڵتان ) ، له‌وه‌ته‌ی
هه‌م ، له‌م
گه‌ردوونه
سه‌ره‌خۆره‌و
جه‌نجاڵه‌دا
، هه‌ر
کانیاوی خۆشه‌ویستی
ی چاوه‌کانی
تۆ شک ده‌به‌م...
! خواده‌یزانی
.... تا ( ئیسرافیل ) شاپووری
( حه‌ق )ی لێده‌دا
، هه‌ر بۆ
شکۆ و عه‌زه‌مه‌تی به‌رده
ته‌وێڵ
سووره‌کانی
سه‌رکه‌شی تۆ
، کڕنۆش
ده‌به‌م ! *
* * ( هه‌یبه‌سوڵتان )... ، چاوێ
، جوانی
ی تریفه‌ی
مانگه‌شه‌وی
تۆ : فێری عێشق
وده‌ستله‌ملانێی بۆنی جۆگه
و ، سایه‌ی
ڕه‌زو
، ترپه‌ی
بارانی کردبێ
، خوانه‌کا
گه‌ر: به‌دزیه‌وه
بچێته‌وه ژووانی
زریووه‌ی ( ڤینۆس )و خه‌رمانه‌ی
ڕووی ( کافرۆشی )یان کوێرایی
ئاسمانی دادێ
. دڵێ ،
حه‌زی هه‌زار
ساڵه‌ی ( پلکه‌زه‌هوه
)ی
گزنگی تۆ: دایه‌وانی
ماچی بوو بێ و بۆ سه‌ر
هه‌زاران مه‌زاری وه‌ک ( حه‌بیبه )ی دڵ ئاوێنه‌و ( شه‌م )ی
شه‌وچرای
بردبێ نه‌خوازه‌اڵا
: لێو
ببا بۆ ماچی
ساردی شاجوانێکی
تری ده‌نیا زمانی
کوولک و مووی
لێدێ ! *
* * ( هه‌یبه‌سوڵتان ) ، نه‌بووه‌و
نابێ : لوتکه
کۆچباری تێکبنێ
و هه‌وران
له خۆی بتۆرێنێ
. ڕووت
له نیگای هه‌ڵقرچاوی
برینانم وه‌رمه‌گێڕه ، من
نساری باڵای
خۆتم ! ( هه‌یبه‌سوڵتان
) ، چلۆن
ده‌بێ : باران
گڕ له خۆی به‌ربداو گێڵگان
له‌خۆی بڕه‌نجێنی
؟ دڵه‌شه‌یدای
مجه‌وره‌که‌ی
غه‌وسی پاکت
، مه‌ڕه‌نجێنه‌و به خه‌نجه‌ری
ناحه‌زانا ، جه‌سته‌ی
سواره‌م..مه‌که
گێره
، من په‌رژینی
( قه‌ڵا )ی خۆتم ! *
* * ( هه‌یبه‌سوڵتان ) ، هه‌رچه‌ند
کووانۆی گه‌رووی
تینووم
، شه‌ونمی
گوڵ ده‌خواته‌وه‌و شیله‌ی
تاڤگان ، به‌فراوی
مه‌مکان فڕ
ده‌کاو باده‌ی
جۆگان ، باوڕ
بکه: ئاوێکن...سۆێر
! ئاویکن...تاڵ
! ئاوێکن...ڕه‌ش
! ئاوێکن...گه‌ن
! ده‌سا
..قوربان، مه‌سته‌گیانم،
بهه‌ژێنه ، به‌جامێ
له ئاوی (حه‌یات)ی
موتفر‌کت تینوویه‌تیم
بخنکێنه ! *
* * ( هه‌یبه‌سوڵتان ) ، ( گره‌سپیان ) ، تێیگه‌یاندووم
: خورجی
خه‌م ومه‌ینه‌تی
دڵ ، پارسه‌نگی
چه‌نده
قورس بێ ، ناگاته
ژانی ، ( ئاگرۆکه‌ی ) گابه‌ردێکی
سه‌رپشتی تۆ . باڵای
دوکه‌ڵی حه‌سره‌تان
، چه‌نده
بڵنده و هه‌ڵچووبن ناگه‌نه
هووره‌ی ڕیش
سپیی قووبه‌ی
هه‌ڵدێری سه‌ختی
تۆ . گه‌مژه‌سواره
، ئه‌و که‌حیله‌ی
، له پێشبڕکێی
کاروانێکا نێزه‌و
ئاوزینگان لێ‌بدا
: هه‌ور
به هه‌ورایه‌تی
خۆی ، مه‌دالیایی
زێری " که‌وتن
وهه‌ڵسانه‌وه
"ی به‌به‌رۆکییه‌وه
کردبێ ! بروسک سوێندی به چه‌خماخانی
خۆاردبێ و ( حاجی )
سووجده‌ی بۆ
بردبێ ! تاکو ئێستایش
،که‌س نازانێ
: له سه‌ر
حه‌دی ، سینگی
ئه‌و زاته
غه‌ریبه ، شمشیری
چه‌ند میری میران ، ملی خۆیان
شکاندوه ! بۆ
باوه‌شێ
نوورانی ئه م سه‌ر
به‌ته‌مه ، عاشقی
چه‌ند مه‌مله‌که‌تان
، عومری
خۆیان
سووتاندوه ! من ده‌مێکه
تێگه‌یوم: شووره‌ی
پۆڵای خۆڕاگری تۆ نه‌بووایه
، عه‌یامێ
بوو تۆزووگه‌ردی
ده‌م ڕه‌شه‌بای شێت
وهار بووم قه‌ره‌جێکی
بێ هه‌وار
بووم ! شنه‌وسایه‌یی خه‌مره‌ۆێنی
تۆ نه بوایه
: ( گوڵێ )
ده‌ستی له ( خاڵه‌سێوه ) هه‌ڵده‌گرت
، ( ئه‌ڵڵاوه‌یسی ) له‌بار
ده‌چوو و ( تایه‌ر ) له داخا خۆی
ده‌کوشت ! *
* * ( هه‌یبه‌سوڵتان ) ، زۆرن
ئه‌و که‌ڵه‌شاخانه‌ی
، له ڕوخسار‌و
هه‌یکه‌لی
به‌ژن وباڵاتا
، مه‌زنترن ، بڵندترن
، جوانترن
، به‌ڵام
چییه گوناحی
من که له‌ناو
زوومی
چاوانما ، دیمه‌نی
تۆ : مه‌زنترین... بڵندترین... جوانترین... ده‌ستکردی په‌روه‌ردیگار
بێ ! ڕووی
ته‌لیسمی هه‌ر
به‌ردێکت ، ئاوێنه‌ی
بزافی تووڕه‌ی کوردستان
و ڕۆژگار بێ ! *
* * ( هه‌یبه‌سوڵتان ) ، ( چنارۆک ) جارێ پێیگووتم: په‌ڕه‌ی
وون بوو ی ، مێژووی
ئه‌م کۆ‌نه
دونیایه ، له‌ژێر
سه‌ری به‌رده‌کانی
تۆدا خه‌وتوون
! ئه‌و
ته‌ورانه‌ی: له خه‌یاڵی
دروێنه‌وه‌ی بێشه‌کان
بوون ، ئه‌و تۆڕانه‌ی: به
ئاواتی ڕفاندنی
مانگه‌شه‌وی
چاوی تۆ بوون
، ملهوورانه ، به‌سه‌ر
بۆسه‌ی به‌خه‌به‌ری
تۆدا که‌وتوون . چ زریانێ له‌سه‌ر
سه‌کۆی زۆرانبازیی
، له‌گه‌ڵ
بازو هه‌ڵۆی
دڕی ئه‌م
شاخه‌دا نه‌دۆڕاوه ؟ چ شاڵاوێ په‌راسووانی
،به تاته‌به‌ردی
ئه‌م مه‌رده نه‌هاڕاوه ؟ کامه
سۆاره له‌سه‌ر
پشتی ئه‌م که‌حیله... نه‌گڵاوه ؟ *
* * ( هه‌یبه‌سوڵتان)م
، ئازیزان ، گوێم لێ‌بگرن: با قه‌تماغه‌ی
کۆ‌نه
لاوکان هه‌ڵده‌مه‌وه
: ئێستێش...
سه‌دای ( ته‌یاره‌ڕه‌شه‌ی ) جاران و گرمه‌ی
( هه‌نته‌ر ) ، وویزه‌وگڤه‌ی
( مێک وسۆخۆ
وفانتۆم ومیراج
و باجه‌ر ) خه‌وی
خۆشیان له
چاوانما زڕاندوه
! خۆ قه‌واره‌ی
کۆ‌نه برینی
ناپاڵمه‌کان له‌سه‌ر
پشتی ( بگره‌ز )ی دا ، ناوی مینان
هه‌ڵکه‌ندووه
. [ ته‌یاره‌ڕه‌شه مه‌مکه
بۆردوومان ، تازه
سارێکه بوویمه
ده‌ستکیران . ته‌یاره‌ڕه‌شه چاوانت
کۆر بی ، بۆمبای
زامدارت له یارم
دوور بی
. ته‌یاره‌ڕه‌شه
ی دوو بۆمبای
پێیه ، به ( کۆی
) دامه‌ده یارمی
لێیه .] *
* * ( هه‌یبه‌سوڵتان )م
، ئازیزان..! گوێم لێ‌بگرن: با بالۆره‌ی
غووره‌که‌وی بناری خۆم
بخوێنمه‌وه
؛ ڕه‌شوڕووتی
ى پاڵه‌ی
ماندووی ڕاکشاوی
بن دیواری
مزگه‌وتانم پێوه
دیاره ، هاوینێکم
، به‌خۆمه‌وه
نه‌بینیوه : ده‌می
ته‌ورداسی ى
برسی قه‌تلوعامی ، خه‌ڵفی
سه‌وزی به‌هارانی نه‌کردنم
. پایزێکم
، به خۆمه‌وه
نه‌بینیوه : گه‌واڵه‌هه‌وری
خوێناوی ، بۆ سه‌ر
پرسه‌ی گۆڕی
غه‌ریبی -
ئاشنای نه‌بردبم
! ئه‌وه‌تانی
: ( کانی که‌ند ) بۆته
( سه‌یوان )م ، شه‌و نییه
، ده‌سته شه‌هیدێ
، نه‌بن
به دۆست و مێوانم
... . ئه‌ی بۆ
ڕه‌نگم : سیمای
وێڵی عومری
په‌ستی ( مه‌لاکۆره )ی لێنیشتووه ؟ که‌م
ئه‌ستێره‌ی
ئه‌رخه‌وانی
له‌م شاره‌دا ، که‌م ڕێبواری
گیان له‌سه‌رده‌ست ، له‌م
هه‌ڵدێره
دژوواره‌دا ، به نوێژی
نیوه‌ڕویان
، له‌به‌ر
چاوما کۆمه‌ڵ..کۆمه‌ڵ کراونه‌ته سێره‌ی
مه‌رگی تیره‌باران.
؟ چلۆن
فه‌رامۆشتان
ده‌که‌م : ( منیره‌که‌ی
جه‌لی زاده ) و ( حه‌مه‌ده‌مین
)ی
باغچه‌وان ؟ چۆن
ئاکارتان
بزره‌که‌م: ( دڵسۆز و وشیار
و هاوڕێ
، خه‌سره‌و
به‌رزان و شێروان...،......،....،
؟) *
* * (هه‌یبه‌سوڵتان )م ئازیزان
..! بێده‌نگی
من: ده‌نگدانه‌وه‌ی دۆڵ و
گه‌لی حه‌سره‌تکێشی
( باواجی )یه ! زرینگوهۆڕی
قه‌تاری
کاروانێکه : زه‌ندۆڵ...
زه‌ندۆڵ... داده‌کشێته
هه‌ناوی
شار، شه‌و
تا سه‌حه‌ر ، ( ده‌روێش
خدر )
نوێژی سه‌فه‌ری
بۆ ده‌کا . ئه‌و ئێواره‌ی: به
شان و کۆڵ ، بار‌و
بوخجه‌ی ڕه‌ووی
گه‌وره‌م ڕه‌ووی
هه‌زاران هه‌زار
خه‌م ، ڕه‌ووی
هه‌زاران هه‌زار
دڵ ، ڕه‌ووی
هه‌زاران هه‌زار
شه‌م ، ڕه‌ووی مه‌رگ و
ئاهو تاسه‌م به‌ره‌و
زاری خه‌ره‌ندێکی
نادیارا ده‌گۆاسته‌وه ڕۆژه‌که‌ی
هیجرانی سوورم
بیرکه‌وته‌وه
: که جۆباری
ماڵئاوایی
چاوی ( حاجی ) به ڕووی
کوڵمه‌ی زبر‌و
شه‌قارشه‌قارمدا ده‌هاته‌خوار... ئه‌سپه‌بۆره‌ی
ئه‌و شاعیره
قه‌له‌نده‌ره
، له‌پێش
( ده‌رکی
خۆشناوانا ) ت
و و و و ن د ......ده‌یحیلاند: " کۆلکه‌مه‌لا
و ئاغه‌ی
تڕ‌ۆ ، وا ئه‌مڕۆکه
، ئه‌م حه‌زره‌ته
ئۆغرده‌کاو سه‌رهه‌ڵده‌گرێ
، به‌ڵام
، ئه‌و ڕۆژه‌ی دێته‌وه
، سوورمه
،خاکی ژێر پێی
ده‌بێ] و[ ( دڵدار ) به هاژه‌ی ( ئه‌ی ره‌قیب ) فیزتیڤاڵی
بۆ ده‌گێرێ. *
* * بێ ده‌نگی
من ، ده‌نگدانه‌وه‌ی
( باواجی ) یه : سۆزی
ناڵه‌ی شمشاڵه‌که‌ی ( ئازادی مام
مارف )یه
، که
هاوینان ، نیوه‌شه‌وان ، له‌سه‌ر
گردی ( ته‌متمان )دا له‌گه‌ڵ
چرپه‌ی
مانگه‌شه‌و
و له‌نجه‌ی
مه‌مکی شنه‌با
دا ، ئاوازی
ژانی برین و نرکه‌نرکی
نانی ڕه‌قی بۆ ( شیووی ڕه‌زان ) لێده‌دا . *
* * ( هه‌یبه‌سوڵتان )م یارانم ، ( هه‌یبه‌وسوڵتان
) ، دوور
له سه‌ری
ئازیزانم ، چگه
له مه‌رگی خۆم
نه‌بێ چیم نه‌دیوه !؟ ئه‌و
سبه‌ینه‌ی: شفره‌ی
تیژی جاش و شۆڤڵ
، چاوی بێگه‌ردی
په‌نجه‌ره‌و دڵی گه‌رمی
دارهه‌نارو
شه‌کره‌سێوی حه‌ساره‌که‌ی
( مراداغا )ی پشت گۆپاڵیان ده‌رده‌هێنا
: ( پۆرتاوس ) م ،
قژوکه‌زیه
سپییه‌که‌ی
خۆی ده‌ڕنیه‌وه‌و ( کانیه‌قه‌ره )م
ده‌سته‌و
دوعا ، ده‌فه‌ی
سینه‌ی خۆی
ده‌کووتا ، هه‌ر ڕووباری
( گازر ) نه‌بێ: به‌خه‌نده‌وه
، ئاوی
چاوی هه‌رسێکمانی
ده‌سڕیه‌وه‌و دێڕی
ده‌ماری خه‌نجه‌ری
به‌رپشتی خۆی ده‌خوێنده‌وه
: " کۆیلایه‌تی
، هه‌رچه‌ند
ڕه‌مزی بێویژدانی
و مه‌رگه‌ژینه
، هزروهێزی
ڕاپه‌ڕینه ، ڕقی تۆڵه‌ی
خاک و خوێنه ، گڕکانی
حه‌ز و ئه‌وینه ، بروسکه‌ی
لووله‌ی تفه‌نگه ، ده‌رگاشکێنی
زیندان و شه‌و و
مه‌رگه . کۆیلایه‌تی فێرمان
ده‌کا چۆن قه‌ناره
له‌دار بده‌ین
، له‌شه‌وی
ئه‌نگوسته‌چاودا تاریکستان
،چۆن هه‌ڵبکه‌ین
. چاره‌نووسی
له‌شکری شه‌ر هه‌ر
سه‌رشۆڕی و داڕزان
و ڕاماڵینه . شووشه‌ی
ووردو
خاشکراوی ئه‌و چاونه
، بارووتی
جه‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌ن
، په‌له‌قاژه‌ی
دڵی سه‌وزی
ئه‌و دارانه باڵه‌فڕێی
بێچوه‌هه لۆی
تۆڵه‌سێنی (گردی سێوکه
)ن ، چیا خۆش
بێ ئه‌و
چاوانه‌ش کانی
ئاسا ،گه‌ش
ده‌بیه‌وه
، چیا خۆش
بێ ئه‌و
دارهه‌نار و
سێوانه‌ش به‌هار
ئاسا ، ده‌ژێنه‌وه . که خۆر
هه‌ڵدێ : چه‌وسانه‌وه ڕسوا
ده‌بێ و کۆیلایه‌تی نابیننه‌وه . *
* * (هه‌یبه‌سوڵتان )م
باوانم ، (هه‌یبه‌سوڵتان)...! ئه‌فسانه‌خوان..! دوور
له‌سه‌ری
ئازیزانم ، چگه
له‌مه‌رگی خۆم
نه‌بێ ، چیم نه‌دیوه
!؟ له به‌هاری
ژه‌هراویدا: چه‌ند
هه‌زاران
چاوی ڕه‌ش ره‌ش
، چه‌ند
هه‌زاران هه‌زار
ده‌نکه فرمێسکی
گه‌ش ، وه‌ک مناڵی ڕقه‌گرتوو خۆیان
له‌ناو ئیڤاکاندا ڕاده‌پسکاند بازیان
ده‌داو خۆیان
ده‌خشاند هه‌ر
به‌و خه‌ون و
خه‌یاڵه‌وه
: چنگ له
بنچ و قه‌د و چڵی
پیره دارێکم گیر
بکه‌ن ، له‌ناو
قه‌ڵش ودرزی
تاته‌به‌ردێکم
دا وه‌ک بێچوه‌که‌و خۆ وون
بکه‌ن ، نه‌یانده‌زانی
، وا منیش : هااااااواااااااار....هاااااواااااااار..... هانا
له‌بۆ خودا
ده‌به‌م داوا
ده‌که‌م به
گۆپاڵی ده‌ستی
( مووسا ) شه‌قم
کات م منیش
بکا به نه‌هه‌نگێ ئه‌م
حه‌شاماته
قووت بده‌م ، له دۆزه‌خی
ژه‌هراویدا
، قووتاریان
که‌م ! هه‌ر بۆ
ئه‌وه‌ی ، بۆ ئه‌و
که‌ژاوه ڕه‌شپۆشه
، نه‌بم
به پرد پڕ به
دڵ ته‌مه‌نام
ده‌کرد پشتم
بشکێ . هه‌ر بۆ
ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه
سه‌فه‌ربه‌لگه‌یانا
، نه‌بم
به ڕێ دوعام
ده‌کرد چاوم بڕژێ . هه‌زاران
ژن ، هه‌زاران
پیر ، هه‌زاران
منداڵی یه‌خسیر
، هه‌ر
هه‌موویان ،
خڕ به‌جارێ ، به‌به‌ر
چاوما
، به‌سه‌ر
کۆسپه‌ی بڕبڕه‌ی
پشتی کۆم بۆوه‌م هه‌ڵگه‌ڕان
و ها تنه خوارێ ، هه‌ر
هه‌موووووووویییییییان؛ قۆناغی
چوار.... ، قۆناغی
پێنج..... ، قۆناغی
شه‌ش ...... ، قه‌ناغی
حه‌وت ....... ، به‌سه‌ر
قۆتیی ، به‌پێخواسیی
، به سینه‌ی
پڕ له هه‌نیسکی تفت
وتاڵا ، له شاڵاوه‌که‌ی
ئه‌نفالا ، هه‌ر
هه‌موویان ،
خڕ به‌جارێ ، به‌به‌ر
چاوما به‌سه‌ر
کۆسپه‌ی بڕبڕه‌ی
پشتی کۆم بۆوه‌م هه‌ڵگه‌ڕان
و ها تنه خوارێ ... چلۆن...چلۆن
پشتم نه‌شکا..؟ نازانم...
نا...؟ چلۆن...
چلۆن چاوم نه‌ڕژا...؟ نازانم...
نا...؟ له‌به‌ر
چاوما هه‌ڵده‌قرچان
: " بۆگد
و سینان و مه‌رزان
، شێخ
بزه‌ینی و
سماقوڵی ، بالیسان
و دۆڵی جه‌لی
، کانی
کورده‌و
سووره‌قه‌ڵا
، کانی
هه‌نجیر و ئیله
ڵڵا ، قوڕه‌به‌رازه‌و
سه‌رگه‌ڵۆ ، کێله‌زیندان
و به‌رگه‌ڵۆ
، کانی
سوور و بانه‌گوڵان
، ناسراغه
و سێ‌گرتکان ، میرسه‌یدو
حه‌سارو
سکتان ، سماقه‌و
گرتک وگرجان
، تۆبزاوه‌و
عه‌سکه‌رو
قزڵوو ، غه‌رابه‌و
شیله‌و ته‌که‌ڵتوو
، گۆمه‌شین
، جیران ، ئه‌لیاسه
، کانه‌بی
، زێوه ، کڵێسه
، قه‌ره‌ناو
، قه‌سرۆک ، پێبازۆک
، کاولان
، تاڵه‌بان ،
تیمارۆک ، ....... ........ ........ ........... ........ ....... ....... ............
" له‌به‌ر
چاوما : چڕه‌دوکه‌ڵی
هه‌زارو شه‌ش
سه‌د باڵای گووندی
ترم به‌ره‌و
ئاسمان ، پێچیان
ده‌خوارد ، پێچیان
ده‌خوارد ، بۆ
تۆقه‌ڵه پێچیان
ده‌خوارد ، قاپی
( ره‌بول
عاله‌میین )یان ڕاده‌ته‌کاند . دوکه‌ڵه‌وکان ، په‌لکه‌زیڕینه‌ی
( روح )م بوون له‌دووڕا
ده‌مناسینه‌وه ، قرچه‌قرچی
کۆڵه‌گه‌کان ، نه‌غمه‌ی
ڕه‌نگاڵه‌ی
زامم بوون له
دووڕا ده‌مناسینه‌وه ، بۆکڕووزی
هێلانه‌ی بن
سووانده‌کان
، ڕه‌شه‌ڕێحانه‌ی
ناو شه‌ده‌ی ( شێخ
مه‌حموود و پێشه‌وا
)
بوون له
دووڕا ده‌مناسینه‌وه چۆن
؟ چۆن ؟
من نایانناسمه‌وه
؟ چۆن
جه‌وهه‌ری
ئه‌و خه‌نجه‌ره
کێویلکانه ناناسمه‌وه
، که
له گه‌رمه‌ی
شین و‌شایی خه‌رمانه‌ی
پیرۆزی ( ڕوح ) بن به‌ده‌وری
لوتکه‌ی سه‌رمه‌وه ؟ * *
* (هه‌یبه‌سوڵتان )م حه‌یرانم
، (هه‌یبه‌سوڵتان )..! دوور
له‌سه‌ری
ئازیزانا ، چگه
له مه‌رگی
خۆم نه‌بێ ، چیم
نه‌دیوه ....!؟ هۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ هۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ (شنرووو
ێ ێ ێ ێ ) ! وانه‌زانی
، (هه‌یبه‌سوڵتان
) ده‌سته‌وه‌ستان
، به
ته‌نیایی به‌جێیهێشتووی
، ئه‌و
ئێواره‌ی : که شێتانه
، ده‌روێش ( ڕه‌فیق ) ، ده‌یجریییییییکااااااند: [ به
ته‌نیا جێی
مه‌هێڵن ئه‌مشه‌و
زریان ده‌یچێنێ ته‌مومژ
دا‌یده‌پۆشێ مانگه‌شه‌و
ده‌یڕفێنێ گه‌رووی
به گزنگ ته‌ڕکه‌ن زامه‌که‌نی
به شیلان به
گۆرانی دایپۆشن یا
به سه‌وزه ی
دارستان ] ( من ) له
ژووانێ تووشیان
بووم: زریان
( سه‌رگه‌ڵۆ )ی ده‌چاند
، ته‌م
( ته‌کیه )ی
داده‌پۆشی مانگه‌شه‌و
( پڕگه )ی
ده‌فڕاند ! گزنگ
هه‌مووی
چووبوونه شایی
( شێخ
بزه‌ینێ ) ، شیلانیان
چنیبۆوه بۆ
زامی ( هه‌ڵه‌دن )ێ ! په‌نجه‌ی
نه‌رمی گۆرانی ( گوێزیله )ی
داده‌پۆشی ، سه‌وزه‌ی
دارستانانیش ( یاخسه‌مه‌ر )ی ده‌پۆشی
! خۆم
له ژووانێ
تووشیان
بووم هۆ
شاخه‌که‌ی ( شنرو‌ێ ) ، پیمگووتن
: جێیمه‌هێڵن با (
زه‌ڵم ) دڵی
نه‌شکێ..! گووتیان:
ئه‌مشه‌و
چراووگی ئه‌م
زامانه هه‌ڵده‌که‌ین
، سبه‌ی
شه‌ویش به‌له‌نجه‌ی ( هه‌ڵه‌بجه ) خۆ
مه‌ست ده‌که‌ین ! هاوده‌رده‌که‌م
، ( شنرو‌ێ ) ، وا
نه‌زانی ، ( هه‌یبه‌سوڵتان ) به
ته‌نیایی به
چێیهێشتووی ئه‌و
ئێواره‌ی : که
تۆ به لانکی
شانته‌وه ( هه‌رامان )ی بریندارت به‌دوای
خۆتا ڕاده‌کێشا
، ( ئه‌من ) لێره
، به
برژانگان پڕیشکه
ساچمه‌ی مه‌رگ
و ژه‌هرم له
چاوانی ( بالیسانا ) ده‌رده‌هێنا ! * *
* (هه‌یبه‌سڵتان )م ، زێده‌که‌م
( هه‌یبه‌سڵتان ) مۆنێمنتی
کاره‌ساتی
کاره‌ساتان . دوور
له سه‌ری
ئازیزانا ، چگه‌له
مه‌رگی خۆم نه‌بێ چیم
نه‌دیووه ؟ داستانی
هیچ شار‌و هۆزێ له
من ناچێ
. ئه‌و
کۆسته تڕاژیدیانه‌ی به
مێخه‌ک و قیر
وبنێشت به
دیواری پێشه‌نگای
ناو چاوه‌کانما
، داکوتراون ئه‌ستێره‌کانی
( هۆلیوود ) به
خه‌ونیش پێیانده‌رنایه
. سه‌ر
هه‌ڵده‌بڕم : به‌رامبه‌رم
( باوه
گوڕگوڕ ) نیوه‌شه‌وێ کڵاوقووچه‌که‌ی
( مامه
ڕیشه‌ی ) له‌سه‌ر
ناوه‌و له
پێچێکی ( شیووه‌سورا ) به‌خۆیو
فانۆسه شڕه‌ی له
گه‌ڵ ده‌سته
سه‌پانێکا خێرا
خێرا به‌بێ
ئه‌وه‌ی پشتی
کۆم بۆوه‌ی ماندوویان ڕاستکه‌نه‌وه په‌له‌گه‌نمێکی
تۆقێنراو ده‌دۆرنه‌وه
. له‌ولاشه‌وه ده‌سته‌ی
ژنانی کۆچ له‌پشت ڕاده‌که‌ن
و شاڵاو ده‌به‌ن ئاگری
تۆپ
وخومپاران
ده‌کوژێنه‌وه [ هه
دروونه
دروونه
دروونه ، هۆ ده‌سکێ
داسێم
به ڕوونه هه
دروونه
دروونه
دروونه ، هۆ گوڵه‌گه‌نمم
به خوونه هه
دروونه
دروونه
دروونه ، هۆ تۆپی
جاشان سه‌هوونه هه
دروونه
درووه‌نه
دروونه ، هۆ ده‌نکه
گه‌نمم
به‌ڕوونه . ] * * * ئازیزانی
( هه‌یبه‌سوڵتان ) ...! ( هه‌یبه‌سوڵتان ) ئه‌مشه‌و
به‌یتی چۆڕاوگه‌ی
خوێنتان بۆ
ده‌ڵێ گوێم
بۆ هه‌ڵخه‌ن: که
سپیده پێده‌که‌نێ
، ڕووده‌که‌مه
ده‌ڤه‌ری لای
ڕۆژهه‌ڵاتێ شانۆگه‌ریه‌که‌ی
( مه‌گبێث )م ، دێته‌پێش
چاو له
قوولایی
گووژمه
گزنگه‌کانه‌وه تارماێکی
ئه‌فسوناوی وه‌ک
وشکه گه‌ڵای
پایزیی هێواش
هێواش به‌ره‌و
( به‌رده
قاره‌مانه ) دێته‌خوارێ له
دوای حاڵ و سه‌مایه‌کی
سه‌یروسه‌مه‌ر کۆ‌نه
په‌سته‌که
سووره‌که‌ی گورچ
ده‌کاو هه‌ردوو
لجکی فه‌قێیانییه
سپیه‌کانی لێکده‌به‌ستێ
و له‌سه‌ر
چۆکان له
لای سه‌ری ئه‌و
به‌رده‌دا داده‌نیشێ
، تا
شه‌فه‌قی
چاوه‌کانی له
ناو نووری ئه‌و
به‌رده‌دا
ده‌توێته‌وه ئه‌و
هه‌ر نیگای
موقه‌ده‌سی ئه‌و
چاوانه ، ده‌خواته‌وه
. له
کۆتایی نوێژێکی
زۆر
دوورودرێژ به
نه‌زمی ده‌نگێکی
غه‌ریب که
له سه‌دای مێژوو
ده‌چوو ئه‌مه‌ی
ده‌چڕی : "
گه‌ر دیده‌ی
هزرو باوری پشکۆی روحه‌که‌ی
تۆ نه‌بێ به
چ ده‌ستوورو یاسایێ [ چۆڕاوگه‌ی خوێن له
تیله‌ی چاوی
بێ چا‌وا شۆڕده‌بته‌وه‌و گه‌چی
ڕه‌شیش
داناگه‌ڕێ گیان
، گیانی خۆی پێده‌به‌خشێ
و تا
ئه‌به‌دیش سوور
ده‌چته‌وه .] ئه‌ی
گه‌ر سه‌بری
ئازادیخوای گڕکانی
سنگی تۆ نه‌بێ به
چ ده‌ستوورو یاسایێ که‌لله‌سه‌ری
ژنانی ناسک و
نازدار له‌گه‌ڵ
کۆنکریتی ڕه‌ق
دا شه‌ریی
زیندانی پێده‌کرێ
!؟ ( ئایشه‌خانی
بۆلقامیش )م ، به
شیری حه‌ڵاڵی
مه‌مکی پێش
له ڕنۆی
تاوان ده‌گرێ
!؟ وه‌گه‌ر
حه‌زی ژیانه‌وه‌ی عێشقی
کۆنی ئاڵای
سووری تۆ نه‌بوایه
، ( شاکر
فه‌تاح )ی به‌نده‌ی
خۆت وه‌ک
ده‌یبینی: بۆ
ساته سه‌ره‌خه‌وێکی باوه‌شی
خۆر.... ، بۆ ماچێکی
کوڵمه‌ی هه‌تاو...
، خۆی
ده‌کرده سیمرخی
باڵ هه‌ڵکڕووزاو
...!؟ - ڕۆڵه‌م
( شاکر ) ، ئه‌ی
ئاخۆ گه‌ر حه‌زی
سه‌ختی ئه‌م
شاخانه‌و سه‌بری
( داود)ی ئه‌م
به‌رده‌و هێزی
باڵی تۆ نه‌بوایه چۆن
هه‌ر به دوو
شانه - ته‌کان ده‌رگاو
شووره‌ی باستیله‌کان هه‌ڵده‌ته‌کان
... !؟ " * * * ئازیزانی
( هه‌یبه‌سوڵتان ) ، گوێم
بۆ هه‌ڵخه‌ن با
معجیزه‌ی گوڵی
ڕه‌شتان بۆ
باسبکه‌م: ئێواره‌یه‌ک تازه
زه‌رده‌ی خۆری
ماندوو لوتکه‌ی
شاخی جێهێشتبوو له
سه‌ر گووپکه
مه‌مکی هه‌وره
به‌رزه‌کانا ته‌نکه
ئاوریشمێکی
زه‌رد ه‌رد به
نه‌رمی ده‌بریسکایه‌وه
، سه‌رنجم
دا ، وا له
دوور ڕا به
هانکه هانک
، هه‌ناسه
سوار ( زه‌مبیل
فرۆش ) ، قاچه‌کانی
به‌دوای جه‌سته‌ی شه‌پرزه‌یدا
ڕاده‌کێشێ و به‌ره‌و
ڕووم دی... ، بۆ
جۆگه‌ڵه
ئاره‌قه‌ی سینگ
و به‌رۆکی ئه‌م
میڤانه‌م: یه‌کسه‌ر
، شنه‌بای فێنک
و بۆنداریی
( باواجی )م
بانک کرد ، بۆ
زاره وشک و
تاڵه‌که‌ی حه‌وزی
سوولی ( خاڵه‌باسم
) به
هه‌نجیر و ترێی
ڕه‌شی چه‌می
( میری
بادینان )م پڕاو پڕ
کرد ، دوای
کورته
پشوودان و کۆتکه
ماستاوێکی
ساردی (چنارۆکی
بڵباسان )م ده‌روێش
گوو‌تی: "
مامی هێژام ؛ وا
حه‌وت ڕۆژ و
حه‌وت شه‌وه
ئه‌ز گوڵان
ده‌چنم ، گوڵه
نیسانی ( ده‌هۆک )و نێرگزجاڕی
(دێره‌لوک )م وه‌ک
کێڵگه‌ی په‌موو
ڕنیه‌وه...، ناسکه
وه‌نه‌وشه‌ی
( باتوفه ) و شه‌نگه
مێلاقی ( مانگێش ) و گوڵه
مێخه‌کی ( سمێل )م پنج
پنج ، هه‌ر هه‌موو
چنیه‌وه له‌و
هه‌واره ، هه‌موو
ساڵێ، که
ئاگری چه‌ژنی
نه‌ورۆز ده‌کرێته‌وه بۆ
گۆڕی هه‌ر سه‌روه‌رێکم ده‌بێ
تاجه‌گوڵینه‌یه‌ک
بچنمه‌وه . ( هه‌یبه‌سوڵتان )ی خۆشتڤیم باغانم
، بژار
کراون له
گوڵاڵه‌و
خونچه‌و چڕۆ
، کێوانم
، بنبڕ
کراون له
نێرگز‌و لاله‌وهێرۆ . به‌هه‌ڵداوان...
هه‌توومه
لات هه‌ر
ئێستێکه بۆ
کۆڕی خه‌نه‌به‌ندانی
(
خاتووزینێ ) چه‌پکه‌گوڵێکی
بۆندارم له
تۆ ده‌وێ - (من )یش یه‌کسه‌ر خێرا
خێرا ...
شۆڕ بوومه‌وه‌و له
مێرگی ( مه‌له‌ک
مراد ) دا ، ده‌سکه‌گۆڵێکم
چنیه‌وه ناسک
ناسک ، یه‌گجار
ڕه‌نگین شایسته
بوو بۆ
شۆخێکی وه‌ک ( خاتوو
زین ) ، ( زه‌مبیل
فرۆش ) ،له خۆشیانا گه‌شایه‌وه
، سوور هه‌ڵگه‌ڕا چه‌پکه‌گوڵی
له ئامێز
گرت به‌ڵام
کاتێ سه‌ری
داخست بۆنی
بکا چه‌پکه‌گوڵی
زه‌ردو
سوور‌و به‌نه‌وشه‌یی خه‌ڵوز
یاسا ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕا
...! ئاونگی
چاوی شه‌رمنی
ئه‌م مێڤانه وه‌کو جۆبار به‌سه‌ر
کۆڵمه‌ی ڕه‌شداگه‌ڕاوی
چه‌پکه گۆڵ هاته‌خوارێو گوو‌تی:"
مامه ، خوێنی
( دڵێ ) به
ده‌ماری ئه‌م
گوڵانه‌ی تۆدا
چووه که
به‌ده‌ستی ڕه‌شی
خۆمان شه‌هید
بووه ! " -
ئامۆزا گیان
، ڕاست ده‌فه‌رمووی (من ) که‌سه‌ری
ئه‌و به‌هاره‌م
هه‌ر له دڵه
: چێشته‌نگاوێ
، له‌ژێر
ئه‌و ڕێزه‌دارانه‌ی ئه‌م
گوڵانه‌م لێچنیه‌وه
، تفه‌نگێکی
شانی خۆمان دڵی
گه‌رمی
کاک ( ئه‌میری عه‌بده‌خڕه‌ی ) سارد
کرده‌وه ....! له‌و
ڕۆژه‌وه ، هه‌رکه
تفه‌نگێکی خۆمان ده‌سووتێنێ
جه‌رگی خۆمان ، خه‌نجه‌رێکی
ده‌ستی خۆمان که‌وڵده‌کا
، جه‌سه‌تی خۆمان ( شێرکۆ )
ئاسا هاوار
ده‌که‌م " فت له
خۆمان ..! " چه‌ند
ده‌ترسێم که
ڕۆژێ بێ "
تف له خۆشمان
" دآ‌دمآن نه‌داو مێژوو
بۆ سه‌ر زبڵخانه هه‌ڵمانبدا
..!!! * *
* ( هه‌یبه‌سوڵتان ) ...! گێژه‌سواره
، ئه‌و که‌حێله‌ی له
پێشبڕکێ ی
کاروانیکا نێزه‌و
ئاوزینگان لێ‌بدا ، هه‌ور
به هه‌ورایه‌تی
خۆی مه‌دالیایی زێڕی "
که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه
"ی به
به‌رۆکییه‌وه
کردبێ. ( هه‌یبه‌سوڵتان ) ...! قه‌ڵه‌می له‌رزۆکی
ده‌ستم به
تووله‌ڕێی پڕ
له ڕاز‌و لوتکه‌ی
ڕک و پێچی
دۆڵه لێژه‌کانی عه‌زابی
تۆ هه‌ڵناگه‌ڕێ
...، ده‌لێیگه‌ڕێ
، با
هه‌ر له‌وبه‌ر
رووباری ( تاڵاوان
)ه‌وه به‌رامبه‌رتا
هه‌ڵترووکێ
و دوور
به دووری به‌رده‌کانت له‌به‌ربکا تا
ئاوی چاوانی
دادێ و به
حه‌سره‌ت
ماچێکی نه‌مری ته‌وێڵی
تۆوه (روح ) دادا. ده‌لێیگه‌ڕێ.. با تاڵاوی شیرینی
تۆ بخواته‌وه
، به‌لکو
قاسپه‌ی باڕه‌شیعرێکی
ئه‌زه‌لیی له
سه‌ر که‌پکه‌شاخێکی
تۆ له
(شنرو‌ێ ) ده‌نگداته‌وه ده
ده ده نگ
نگ نگ نگ نگ دا
دا داا دا دا
اد اد اد اد اد ته
ته ته ته
ته وه
وه وه . 10 / 10/ 2003 -------------------------------------------------------------------- په‌راوێزۆکه
: هه‌یبه‌سوڵتان
: زنجیره‌شاخێکی
به‌رزه له ڕوژهه‌ڵاتی
شاری کؤیه .
مه‌زاری شه‌خسێکیشه
هه‌ر به‌و
ناوه کافرۆشییان
: گوندێکه له
بناری هه‌یبه‌سوڵتان،کچه
کافرۆشی
،شاجوانێکی
ئه‌م خێڵه
بووه. پلکه‌زه‌هوه
: خانمێکی قاچ
بڕاوه‌ی سه‌ردوولکه‌بێژی
کۆیی بوو.زاهیری
که‌ریمی میردی
و تۆفیق و ره‌فیق
و شه‌فیقی کوڕی
له ڕووداوه‌کانی
کۆیه بوونه
قوربانی. قه‌ڵای
خۆتم : له نزیک
کانی خاتوون
دا له چنارۆک
، شوێنه‌واری
ئه‌م کۆ‌نه
قه‌ڵایه هه‌یه. گره‌سپیان
: پارچه‌زه‌ویێکه
له نێوان( ده‌رماناوی
بنه) و بناری
هه‌یبه‌سوڵتان. گۆڵێ
: دولبه‌ری مه‌قامبێژی
کورد( خاڵه سێوه
). تایه‌ر
: تایه‌ر تۆفیقی
گۆرانیبێژی
به ناوبانگ . چنارۆک
: دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی
هه‌یبه‌سوڵتان
که ڕه‌زو
باغ و هه‌واره
. ته‌یاره‌ڕه‌شه
: فڕۆکه‌یه‌کی
شه‌ڕی جیهانی
دووه‌م بووه
. کۆیه‌و
ناوچه‌کانی
تری
کوردستانی بۆمبارانکردووه
. بگره‌ز
: ( حه‌مه بگره‌ز
) یه‌که‌م
برینداری شۆڕشی
ئه‌یلول بوو
.له تۆپزاوای
کۆیه فڕۆکه
زامداری کرد. کانی
کاند :
گوندێکه
له دامێنی
چنارۆک .گۆڕستانی
ئه‌و شه‌هیدانه‌ی
که‌وته‌پاڵ، که به‌عسییه‌کان
نه‌یانده‌هێشت
له گۆڕستانه‌کانی
شاری کۆییان
دا به‌خاکییان
بسپێرن. مه‌لاکۆره
: فه‌قێ ئه‌حمه‌دی
حافز(1910-1990) مه‌ولودخوێن
وگۆرانیبێژیکی
کۆیی بوو. مونیره‌ی
جه‌لی زاده :
خۆی و( شوانی ) کۆرپه‌ڵه‌ی
له گه‌ل پوڵێ
له ڕه‌شووڕووتانی
کۆیی به ده‌ستی
به‌عسییه‌کان
له 1963/7/5 دا
شه‌هیدکران. حه‌مه‌ده‌مینی
باغچه‌وان :
برای شاعیر(
شه‌فق به‌یاد
) له گه‌ڵ 17 سڤیلی
تری کۆیی له 1963/7/6
گولله‌باران
کران . دڵسۆزه‌و:
له 1988/5/9 ده‌سته‌یه‌ک
له جوامێرانی
شاری کۆیه‌ش
ئه‌نفالکران.وه‌ک
نمونه ئه‌م
شه‌هیدانه‌م
ناو هێناوه
(دڵسۆزی موحسینی
قه‌پانچی، و‌شیاری
مام ته‌ها،
ماموستا هاوڕی
به‌کری حاجی
کاکه‌میین
،خه‌سره‌وی
حه‌ماڵ و شێروان
وبه‌رزانی
ره‌فیق عه‌بدولکه‌ریمی مالمدیر.
) ده‌روێش
خدر :گۆڕستان
ومه‌زارگای
شه‌خسێکه
له ڕۆژهه‌ڵاتی
کۆیه . ئازادی
مام مارفی :
شمشاڵژه‌ن
وشیعردۆست
وشه‌هیدێکی
ئازادیخوازی کۆییه
. ته‌متمان
:به‌رزایێکه
له گه‌ره‌کی
بایزاغای کؤیه
. شیوی
ڕه‌زان : ڕه‌زوباغ
و کانیاوه
به درێژایی
رووباری گه‌رمووک
له کۆیه . پوورتاوس
: مه‌رقه‌دێکه
له گۆڕستانی
ده‌روێش خدر. کانیه
قه‌ره : سه‌یرانگاێکی
به‌هارانی کۆیێ
یه . گازر
: روباری گازری
نێوان کۆیه
وکه‌رکوک. شنرو‌ێ
: شاخێکه له
نزیک هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید . ره‌فیق
: شاعیری
ناسراو( ره‌فیق
سابیر) . سه‌رگه‌ڵو
،ته‌کیه ، پیرگه
، شێخ بزه‌ینی
، هه‌ڵه‌دن ،
گویزیله ، یاخسه‌مه‌ر
: له گه‌ڵ ده‌ها
گوند‌و ناوچه‌ی
تر له 1988 دا کیمیاوی
بارانکران . مامه
ڕیشه : شه‌هید
(نه‌جمه‌دین
عومه‌ر) ، پێشمه‌رگه‌ێکی
ناسراوی گه‌رمیانه
بوو. شیووه‌سوور
:دۆڵ ورووبارێکه
له نیوان ته‌قته‌ق
وکرکوک دا. مه‌گبێث : ٍشانۆگه‌رێکی
ئینگلیزی( شه‌کسپیره)
. به‌رده
قاره‌مانه :
له نزیک شاری
سلیمانییه .( شێخ
مه‌حموود) له
ته‌کیدا
زامدار بوو. شاکی
فه‌تاح :
نووسه‌ری شه‌هیدی
به‌ناوبانگی
کورد له 1988/3/20 له
شاری سلێمانی
له سێداره‌درا. زه‌مبیل
فرۆش : ده‌روێشی
عاشقی به‌ناوبانگی
بادینان. مه‌زارگه‌گه‌ی
له نزیک (
باتوفه ) یه . سوولی
خاڵه‌باس :
سوولاوێکی
بچوکه له چنارۆک
. چه‌می
میری بادینان
: ره‌زو باغێکه
له دامینی
چنارۆک دا . دێره‌لۆک
، باتوفه ،
مانگێش ، سمێل
: ناوچه‌و گه‌ندن
له ده‌ڤه‌ری
بادینان دا . مه‌له‌ک
مراد : مێرگ و
دارستانێکه
له پێده‌شتی
چنارۆک. مه‌زارگه‌شه
. شێرکۆ
:( شیرکۆ بێکه‌سی)
شاعیری ناسراو. زه‌ڵم
: رووباری زه‌ڵم
له نزیک هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید . تاڵاوان
: رووبارێکی
چووکه‌یه
له‌دیووی ( ده‌روێش
خدری)
دا ئایشه
مارف : ئه‌و
ژنه قاره‌مانه
بوو که له
داستانه‌که‌ی
( بولقامیش )
داهه‌ر 15 پێشمه‌رگه
کانی هاندا
تا شه‌هید
بوون. له کاتێکی
به‌عس ناردبووی
که داوایان
لێ‌بکا خۆ به‌ده‌سته‌وه
بده‌ن. له
ناویاندا گۆڕه‌که‌ی
خۆی بوو .له 1982/3/2 . چۆڕاوگه‌ی
خوێن : ئیشاره‌ته
بۆ شیعرێکی(
خالید دلێر )
که لاوانه‌وه‌ی
شه‌هید ( جه‌عفه‌ری
) برایدا
گووتوویه‌تی.
|