له ئێواره‌ی ڕۆژی3 / 4 / 2007 له نزیک (ئه‌منی به‌لده) له
هه‌ولێر 5 چه‌کدار به‌جل و به‌رگی سه‌ربازییه‌وه (نه‌به‌ز
گۆران) ی ڕۆژنامه‌نوسی ناحیزبی و سه‌ربه‌خۆ ده‌گرن و پاش
لێدانێکی توند و ئه‌شکه‌نجه‌و سوکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر
که ئه‌گه‌ر له‌مه‌به‌ولاوه له سه‌ر لێپرسراوان بنوسێت
ده‌یکوژن، له قه‌راخشار وه‌ک ده‌سگایه‌کی ناوماڵی بێ‌گیان و
بێکه‌ڵک و زبڵ فڕێی ده‌ده‌ن، دواتر دێته‌وه هۆش خۆی و خۆی
ده‌گه‌یه‌نێته‌وه ناوشار.ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێشه له
هه‌فته‌نامه‌ی (میدیا)ی 10 / 4 / 07 یشدا ئه‌م هه‌واڵه و
ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر ده‌سدرێژییه‌که وه‌شێندراوه، به‌ڵام
خودی (میدیا) که گه‌لێکجار وتاری نه‌به‌ز
بڵاوده‌کاته‌وه،ئه‌م تاوانه‌ی کراوه‌ته سه‌ر یه‌کێک له
نوسه‌ره‌کانی که نه‌به‌زه مه‌حکوم و شه‌رمه‌زارنه‌کردوه،
بۆ؟ گومانی هه‌یه له ڕودانی ده‌سدرێژییه‌که؟ گومانی هه‌یه
له تاوانبونی ده‌سدرێژیه‌که؟ هاوکارانی میدیا ده‌ترسن
ئه‌وانیش به ده‌ردی نه‌به‌ز بچن و توشی سزا و هه‌ڕه‌شه و
نانبڕاوکردن بکرێن؟ هۆی تر؟ نازانم!! من چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م
ده‌کرد که (میدیا) ی به‌ڕێز خۆیشی ئه‌وده‌سدرێژیه وه‌ک تاوان
بناسێنێ و ڕه‌پ وڕه‌وان مه‌حکومی بکات نه‌ک هه‌ر مه‌حکومکردنی
لایه‌نه‌کانی تر بوه‌شێنێ ،ده‌نا وه‌کوتر گرنگییه‌کی باشی به
هه‌واڵه‌که داوه و ئه‌مه جێی په‌سن و ستایشه، به‌ڵام بۆ
میدیا که چاوه‌ێی زۆرتری لێده‌که‌م که‌مه !
ئه‌گه‌ر هۆی له‌هۆش خۆچونه‌که‌ی نه‌به‌ز لێدانی :که‌لله‌سه‌ری
بوبێت ئه‌وا من وه‌کو دوکتۆرێک به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم
نه‌یه‌ز گۆران له که‌ناری مردنه‌وه(کوژرانه‌وه)
گه‌ڕاوه‌ته‌وه، چونکه به‌هۆی ئازاردانی مێشکی له هۆش خۆی
که‌وتوه و ئه‌مه به زمانی پزیشکی پێیده‌ڵێن commotio
cerebri یانی ڕاته‌کان و هه‌ژانی مێشک ، توشهاتوی ئه‌م
حاڵه‌ته ده‌بێت لانی که‌م 24 سه‌عات له ژێر چاودێریی چڕوپڕی
دوکتۆردا بێت و وێنه‌ی تیشکیی کۆمپیوته‌ریی مێشکی بۆ بگیرێت،
چونکه بۆی هه‌یه توشی خوێنپژانی ناو مێشک ببێت و به‌مه
ئه‌گه‌ر ده‌موده‌ست چاره‌سه‌رنه‌کرا یان ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت
چاره‌سه‌ریشکرا هه‌ر بمرێت یا دواتر که‌مئه‌ندام بێت.
ئه‌م ده‌سدرێژیه له پایته‌ختی حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستاندا
ڕویداوه که ڕێزی یاسا و پیاده‌کردنی یه‌ک له دروشمه
سه‌ره‌کی و ناوه‌ندیه‌کانێتی. نه‌به‌ز ئه‌گه‌ر به پێی یاسا بۆ
هه‌رشوێنێک بانگ بکرایه دڵنیام بۆ لێپرسینه‌وه و
لێپێچانه‌وه بێ دواکه‌وتن ئاماده‌ی ئه‌وشوێنه ده‌بو، ئیتر
پێویستی به عه‌زێتی ئه‌و لێده‌ره پاله‌َوانانه نه‌ده‌بو،
وه ئه‌وان ده‌یانتوانی له شوێنێکی تری ناو هه‌ولێرا
سه‌رگه‌رمی کاری به ڕاستی پاڵه‌وانانه و بوێرانه‌ی پاراستنی
ئاسایشی ناوخۆبن که یه‌کێک له‌کاره سه‌رکه‌وتوه‌کانی
حوکومه‌تی هه‌رێمه ومن بۆ ئه‌مه ده‌سخۆشانه و سوپاسی
لێده‌که‌م. ئه‌وانه‌ی له تاریکیی داڵانه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه
ئه‌وکه‌سانه‌یان به‌ردایه جه‌سته‌و ڕۆحی بێتاوانی نه‌به‌ز ،
فیشه‌که‌په‌یام و ئاگادارییه‌کی ترسێنه‌ر و ترسناک ده‌نێرن بۆ
هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌ی ئیمڕۆ بوێر و نه‌ترس ، حه‌قخواز و
کوردپه‌روه‌ر ڕه‌خنه له ناحه‌قی و له لایه‌نه به‌د و
ناشیرین و قێزه‌ونه‌کانی حوکومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن و داوای
چاکسازی و ڕیفۆرمی ڕیشه‌یی له ده‌سگاکانی ده‌که‌ن ، تاوانی
نه‌به‌ز ئه‌وه‌یه که یه‌کێکه له‌و ڕه‌خنه‌گرانه.
ئالێره‌دایه ترسناکی و هێزی ڕوخێنه‌ری ئه‌و کاره
تێرۆریستیه‌ی دژی نه‌به‌ز کرا، که له ئه‌نجامی کۆتاییدا دژی
هه‌مو ئه‌وانه‌ن که وه‌ک منداڵه ساده وبێتاوانه‌که‌ی ناو
چیرۆکی پاشا گومڕاو و له خۆگۆڕاوه‌که‌یه که دروست به
پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی پیاوانی ماستاوچیی ده‌ربار به پاشا ده‌ڵێت
تۆ نه‌ک هه‌ر جلی جوانت له‌به‌ردا نیه ، به‌ڵکو ڕوت و قوتیت !
سه‌یرکه‌ن چۆن ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نانه‌ت ته‌حه‌مولی نوزه و
ئاه و ناڵه‌ی ئه‌و تاق وته‌را ده‌نگه سه‌ربه‌خۆ و
ئۆپۆزیسێۆنانه‌ش ناکات که ناڕێکخراو لێره‌و له‌وێ به
ئاشتییانه ده‌رده‌بڕرێ ، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که له
چه‌ند ڕۆژی پێشودا ده‌رزیئاژنه‌کانی ڕژێمی ئێرانی له ناوچه‌ی
پێنجوین و گرمه‌ی تۆپی گه‌ڤ و هه‌ڕه‌شه‌کانی تورک ده‌گاته
هه‌ولێر و بۆنی خوێنی قه‌سابخانه‌که‌ی به‌غدا و موسڵ ئاسمانی
کوردوستانیشی ته‌نیوه‌ته‌وه! گه‌ره‌نتیی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
خۆبه‌خش و کارا و ئازایانه‌ی شاڵاوی سوپای داگیرکه‌ران
ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان شایه‌نی ئه‌وه‌بێت
شه‌ڕی بۆبکه‌یت و دڵنیا بیت که وه‌ک تاکهاوڵاتیه‌کی ئه‌م
کوردوستانه شه‌ڕ بۆ ئازادی وڕێز و ڕومه‌تی خۆتیش ده‌که‌یت.
شه‌ڕکردن به هاونیشتمانان، له پێناوی گه‌ل ونیشتمان به
تۆقاندن و په‌ستن و گوشینی هاوڵاتیانی له ده‌سه‌ڵاتداران
ڕاوبیرجیا ناکرێت! جه‌نگاوه‌رانی کۆمۆنه‌ی پاریس له به‌هاری
1871 دا سه‌رسه‌ختترین شه‌ڕکه‌ره‌کان بوون له دژی سوپای
قه‌یسه‌ری ئه‌ڵمانی که ئابلوقه‌ی پاریسی دابوو، چونکه ئه‌وان
تام وچێژی ئازادییان چێشتبو، نه‌یانده‌ویست ببنه کۆیله‌ی
ده‌وڵه‌تی کۆنه‌په‌رستی داگیرکه‌ری قه‌یسه‌ری ئه‌ڵمانی.
دوورنیه دروست ئه‌م باری هه‌ڕه‌شه‌ی تورکی و ئێرانیه
به‌هانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ربازیی ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێت
که بڵێت: ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی دوژمنانی داکیرگه‌ر سه‌رکه‌وتوبین ،
پێویسته پێشتر به‌ره‌ی ناوخۆی هه‌رێمی کوردوستان به
بێده‌نگکردن و ده‌مکوتکردن و سه‌رکوتکردنی موعاره‌زه‌ی ناوخۆ،
به‌هێزو توندوتۆڵ و یه‌کڕه‌نگ و یه‌کده‌نگ (هۆمۆجین) بکه‌ین.
هه‌له‌َی عه‌قلانی و کوشنده و ترسناک ڕێک ئا له‌م
جۆره‌بیرکردنه‌وه‌یه دایه، چونکه مرۆڤ هه‌رگیز یه‌ک
یه‌کده‌نگ و یه‌ک ڕه‌نگ ویه‌ک ڕه‌وشت و یه‌ک خو و یه‌ک
که‌سایه‌تی نه‌بووه ونییه و نابێت، زانستی کۆمه‌ڵایاتی و
ده‌رونی و جینات (بۆماوه‌زانی) نیشانمان ده‌دات که ته‌نانه‌ت
ئه‌و جوتخوشک یا جوتبرایانه‌ی له به‌دوکه‌رتبونی یه‌ک هێلکه‌ی
پیتێندراو دروستده‌بن ده‌شێ که‌سایه‌تی و ڕاوبۆچونی جیاواز و
بگره ته‌نانه‌ت دژبه‌یه‌کیان هه‌بێت ، که‌واته ڕاوبیر
جیاوازبونی ئینسانه‌کان و کۆڕ و کۆمه‌ڵ و حیزبه‌کان نۆرماله و
سروشتییه ، به‌ڵام بێگومان ده‌توانرێت و پێویستیشه له‌گه‌ڵ
بوونی هه‌مو جیاوزیه زۆره‌کانی بیر وڕا له حیزب و کۆمه‌ڵ دا،
یه‌کده‌نگی و یه‌کهه‌ڵوێستیی سیاسی و یه‌ک به‌رنامه‌یی بۆ
به‌رخۆدان دژی ئه‌گه‌ری هێرشی دوژمنی داگیرکه‌ر، به بیر وهۆشی
ورد و له‌سه‌ر بناغه‌ی سود و خۆشگوزه‌رانیی گه‌لی کورد نه‌ک
سودی حیزبی و بنه‌ماڵیی ته‌نگ، پێکبهێنرێت! مێژوی سه‌رجه‌م
مرۆڤایه‌تی پێمان ده‌ڵێت که هه‌مو ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کانی
دونیا ئاوا له سه‌ره‌تادا به سه‌رکوتکردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ و
بیر و ڕا جیاواز و ڕه‌خنه‌گر و موعاریزه‌کان ده‌سپێده‌کات و
ورده‌ورده له‌سه‌ر ئێسک و پروسکی هه‌زاران و سه‌دانهه‌زار و
ملێۆنه‌ها ئینسان ده‌گاته لوتکه‌ی خۆی و ئینجا به ڕوڕه‌شی و
په‌شیمانی به‌ره‌وژێری ژێره‌وه‌ی تاریکستانی نابودی و نه‌مان
خلده‌بێته‌وه و هیچ هێزێک نیه ئه‌م داڕمانه ڕاوه‌ستێنًًێ.
سه‌دام یش هه‌ر ئاوا ده‌ستیپێکرد و ئه‌و له‌پڕێ نه‌بو به
دیکتاتۆرێ! له‌پێشدا له 1979 و پێشتریش له‌ژێر دروشمی یه‌کێتی
و یه‌کبونی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و شه‌ڕی دژی ئیسرائیل ، له
ده‌مکوتکردن و گه‌ڤ وهه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن و پاشان کوشتنی
موعاریز و نه‌یاره‌کانی ناو حیزبه‌که‌یه‌وه ده‌ستیپێکرد و
ئینجا مه‌رحه‌مه‌ت و سۆزی ئاگراویی بۆ پارتی و شیوعیی و شیعه‌و
بۆ ئێران و بۆ کوێت درێژکرده‌وه. له‌م په‌یوه‌نده‌دا په‌ندێکی
ناو ئینجیل م دێته‌بیر که ئه‌ڵمانیه‌که‌ی ده‌ڵێت Anfängen
Wehret den به واتای (وریای سه‌ره‌تا و به‌رایی شت وڕود
اوه‌کان بن و هه‌رزو به‌ره‌نگاری ببنه‌وه!). یه‌کێ له
بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه‌ی ماتیریالیزمی دیالیکتیکیش بریتیه له
گۆڕانی چه‌شن و چۆنایه‌تی (نه‌وع) به‌هۆی که‌ڵه‌که‌بوونی
ورده‌ورده‌و درێژخایه‌نی چه‌ندایه‌تی، بۆنمونه:سه‌دام له
نه‌ته‌وه‌په‌رستێکی دڵسۆز و خۆبه‌ختکه‌ر وساده‌وه، به‌هۆی
که‌ڵه‌که‌بونی ورده‌ورده‌و درێژخایه‌نی هه‌ڵه‌و تاوان و
ده‌سدرێژییه‌کانیه‌وه له پرۆسه‌ی ژیانی سیاسیی دا، له
دواقۆناغدا بوبه ئینسانێک
( ده‌عبایه‌ک) له جۆرێکی تر که ته‌واو جیابو له سه‌دامی 18
ساڵه‌ی ئه‌ندامێکی ساده‌و دڵگه‌رمی حیزبی به‌عس.
جگه له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مووی ، به 5 که‌سی چه‌کدار
لێدانی گه‌نجێکی ڕوته‌ڵه‌ی ته‌نیا به پێنوس چه‌کداری وه‌ک
نه‌به‌ز کارێکی ترسنۆکانه‌ی ناجوامێرانه‌ی نایاسایی و دوور له
داب و نه‌ریتی کورده‌واری و ئینسانیشه!
بۆیه من ئه‌و ده‌سدرێژییه‌ی کرایه سه‌ر نه‌به‌ز جگه له
لایه‌نه حقوقییه‌که‌ی وه‌ک ئینسانێکی تاکی ناحه‌قلێکراو، به
لێدانی زه‌نگێکی تۆقێنه‌ر وترسناک بۆ سه‌ر دیموکراسی و ئازادی
و مافی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامه‌وانی له کوردوستاندا ده‌یبینم و
به جه‌ریمه‌ی ده‌زانم و به‌توندی شه‌رمه‌زار و مه‌حکومی
ده‌که‌م .ده‌بێت کۆمه‌ڵی کوردوستان کاردانه‌وه و وه‌ڵامی
جیدیی سیڤیل و ئازا و ئاشتیخوازی به‌رانبه‌ر بنوێنێ ، ڕێکخراوی
مه‌ده‌نی و به‌رنامه‌ی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی هه‌بێت بۆ
خه‌بات دژی ئه‌م جۆره تاوانانه له هه‌رلایه‌که‌وه بێت و
به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک بێت. ئه‌وانه‌ی له پشتی په‌رده‌ی پیلان
و نهێنکاریی موخابه‌راتیه‌وه ئه‌و 5 زه‌لامه‌یان کرده‌سه‌ر
نه‌به‌ز گۆران ده‌بێت بدۆزرێنه‌وه و بدرێن به دادگا. خودی 5
بۆره‌زه‌لامه‌که کێن، ئه‌وه‌نده بۆمن گرنگ نیه، چونکه له
بازاڕی کڕینی که‌ره‌سه‌و ده‌سگا و مقاشی ئازاردانی
ئینسانه‌کاندا دا له دیرۆکی هه‌مو مرۆڤایه‌تیدا ! هه‌رگیز و
له هیچ شوێن و سه‌رده‌مێکدا ده‌سڕۆشتووه بێبه‌زیی
وملهوڕه‌کان له کڕینی به‌کارترین و گوێڕایه‌ڵترین ئاله‌ت
په‌کیاننه‌که‌وتوه و ناکه‌وێت ، ئه‌و پێنج زه‌لامه نا ، 5 ی
تر!! سکاڵا ده‌توانرێت له که‌ٍسانی نه‌ناسراو بکرێت و 5
کورسیی به‌تاڵ له ناو قه‌فه‌زی تۆمه‌تباران له هۆڵی دادگا
به‌رانبه‌ر دادوه‌ر دابنرێت. سکاڵاکه‌ری سه‌ره‌کی ده‌بێت
په‌رله‌مانی کوردوستان و سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردوستان و
وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان و
وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری و ڕێکخراوه‌کانی تری
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بێت. نه‌به‌زیش خۆی ده‌توانێت وه‌ک
سکاڵاکه‌ری لاوه‌کی سکاڵای خۆی بخاته پێش دادگا. من پێشنیاز
بۆ په‌رله‌مانی کوردوستان ده‌که‌م که به‌م بۆنه‌یه‌وه
کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تی له ئه‌ندامه‌کانی پێک‌بێنێ ــ وه‌ک
زۆربه‌ی په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌وروپا ــ بۆ بنچاوکردن و
لێپێچینه‌وه‌ی کار و ڕه‌فتاری ده‌سگاکانی ئاسایش و هه‌واڵگری ،
له ئیشی ڕۆژانه‌یاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک.
تاوانه‌که له هه‌ولێری پایته‌خت دا کراوه ولێپرسراوی
یه‌که‌م به‌رانبه‌ر به ژیان و سه‌لامه‌تیی هاوڵاتیان له
هه‌رێمی کوردوستان و به تایبه‌تی له هه‌ولێر دا ،وه‌زاره‌تی
ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمه که به‌ده‌ست پارتی دیموکراتی
کوردوستانه وه‌یه. وه‌ک ڕۆژی ڕوونیش دیار و ئاشکرایه که
له ناو پارتی و هێزه تایبه‌تی و چه‌کداره‌کانیدا هه‌میشه
یاسا و ڕاسایه‌کی دیسیپلین پۆڵاینی پلیکانه‌یی و هه‌ره‌می له
لوتکه‌و دونده‌وه بۆ خواره‌وه هه‌یه و زاڵه و کاری
پێده‌کرێت . بۆیه ئێستا ده‌بێت لوتکه‌کانی ناو بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی موتله‌َقی ناو پارتی و ناو
هه‌ولێر وه‌ڵامی ئه‌م پرساره بده‌نه‌وه: کێ و کێن ئه‌وانه‌ی
ئه‌و 5 که‌سه‌یان به جلی ڕه‌سمیی سه‌ربازییه‌وه نارده سه‌ر
نه‌به‌ز گۆرانی ڕۆژنامه‌وانی ته‌نیاباڵی بێ‌دیفاع ی بێ‌تاوان؟
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر به‌رزی وگه‌وره‌ییان له هه‌ره‌مه‌که‌دا
ناکرێت بدرێت / بدرێن به دادگا، ئه‌وا به‌لای که‌مه‌وه با
به‌نهێنیش بێت ڕاسته‌وخۆ و شه‌خسی داوای لێبوردن و لێخۆشبون
له نه‌به‌ز بکات / بکه‌ن و ئه‌وزیانه ته‌ندروستی و
مه‌عنه‌وییه‌ی له نه‌به‌ز که‌وتوه به بڕێکی باش پاره
ببژێرن / ببژێرێت و نه‌به‌زی براشه‌هیدی کوردایه‌تی بۆ
چاره‌سه‌رکردن و پشودان و باشبونه‌وه له‌مه‌ڕ حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردوستانه‌وه بنێردرێت بۆ وڵاتێکی ئه‌وروپی یا
که‌نه‌دا یا ئوسترالیا یا ئه‌مریکا.من ئاماده‌م ئه‌گه‌ر ڕێزدار
نه‌به‌ز به ئه‌ڵمانیا ڕازی بێت بانگێشتنی ڕه‌سمیی بۆ بکه‌م
که بتوانێت ڤیزه‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌ربگرێت.
به‌ڕای من خه‌باتی ڕۆژنامه‌وان و کامێرامان و وێنه‌گرو
هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب و نوسه‌ر و دادوه‌ر و یان هه‌ر ئینسانێکی
ساده ی تین‌و و سه‌وداسه‌ری حه‌قیقه‌ت و دادی ئابوری و
کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ و هه‌موو ڕندی و جوانیه‌کانی ژیان ،
له شه‌ڕی پێشمه‌رگایه‌تی ترسناکتر و سه‌ختتره، چونکه
پێشمه‌رگه دوژمنه‌که‌ی ئاشکرایه‌و به‌و چه‌ک و تفاقی
جه‌نگییه‌ی پێیه‌تی ده‌توانێ به‌رگری له خۆی پێ‌بکات و شانسی
ئه‌وه‌ی هه‌یه ژیانی خۆی له ده‌ست دوژمنی به‌رانبه‌ر
ڕزگاربکات ، به‌ڵام ڕۆژنامه‌وان یا کامێرامان یا وێنه‌گر یا
هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیبی نیشتمان و گه‌ل و ڕاستیپه‌روه‌ر هیچ
ده‌رفه‌ت و شانسی ڕزگاربونی نیه له ده‌ست ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدار
و که‌س و لایه‌نانه‌ی تا چه‌ناگه‌یان به چه‌کی کوشنده
چه‌کدارن و به هۆی کاره پیشه‌ییه‌که‌یه‌وه بونه‌ته دوژمنی،
بێئه‌وه‌ی ئاگاداری دوژمنایه‌تی و پلانی کاری دوژمنانه‌یان
بێت. ئایا ده‌شێت له 3ی 4ی 2007 وه نه‌به‌ز گۆران وه‌ک تازه
له‌دایکبویه‌ک ناوی ( شه‌هیدی زیندوی ڕۆژنامه‌وانیی کوردیی)
لێبنێین؟خوازیار و هێڤیداریشم که کاک نه‌به‌زی تێکۆشه‌ر زوو
باش بێته‌وه و به گوژم وگوڕێکی تر کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی خۆی
له که‌ش و هه‌وایه‌کی به‌ڕاستی ئازاد دا درێژه پێبدات ، یا
هه‌رشتێک خۆی به‌باشی ده‌زانێت بۆ ژیانی خۆی بتوانێ بیکات و
به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوبێت تێیدا.
16 / 04 /2007
|