به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌کانی تائێستای سه‌رانی ئه‌حزابی
ده‌سه‌ڵاتداری کوردی بوایه،که ده‌ڵێن به‌خاتری گه‌ڕانه‌وه‌ی
که‌رکوک به‌شداریانکردووه له حکومه‌تی عێراقیداو سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانیان بۆی کردۆته قوربانی، ده‌بوایه به‌گوێره‌ی
ناوه‌رۆکی ده‌قی ماده‌ی 140 له‌ده‌ستووری عێراقیدا له مانگی
ئازاری ئه‌مساڵدا ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوه قۆناغی
ئاساییکردنه‌وه- واته ناردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کان"هاوه‌رده"و
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره کورده‌کان،یانی ئاساییکردنه‌وه‌ی
که‌رکوک- کۆتاییبهاتایه،که‌چی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له جێی
خۆیدا چه‌قیوه‌و سانتیمێک نه‌چۆته‌به‌ره‌وه. به‌پێی
چاوپێکه‌وتنێکی (ڕێبوار تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی
شاری که‌رکوک له‌گه‌ڵ دوا ژماره‌ی بڵاوکراوه‌ی
(ئاوێنه)دا،ده‌رده‌که‌وێت تائیستا ته‌نانه‌ت لیژنه‌ی
به‌دواداچوون و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 نوسینگه‌یه‌کیشی بۆ
نه‌کراوه‌ته‌وه‌و جگه له نوێنه‌ری کورد که‌سی تر له
نه‌ته‌وه‌کانی تری شاری که‌رکوک له لیژنه‌ی ناوبراودا
کارناکات، ملهوڕی و مامه‌ڵه‌ی شۆڤێنیانه‌ی هه‌ندێک له
نوێنه‌ره کورده‌کان نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌کانی تری ناچارکردوه
له لیژنه‌که بچنه‌ده‌ره‌وه.به‌مپێیه لیژنه‌ی به‌دواداچوون
ته‌نانه‌ت توانای ناونوسکردنی ئاواره کورده‌کانیشی نیه نه‌ک
جێبه‌جێکردنی ناوه‌رۆکی ئه‌و ماده‌یه!
له کۆبوونه‌وه‌ی 27/3ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا،که
تایبه‌ت بوو به تاووتوێکردنی ماده‌ی 140، به‌ته‌نها لیستی
هاوپه‌یمانی کوردی باسی له جێبه‌جێکردنی ئه‌و ماده‌یه‌و
وه‌فادارمانه‌وه پێیه‌وه ده‌کرده‌وه. هه‌موو لیسته‌کانی تر
به خودی مالکیشه‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئه‌و ماده‌یه‌دا نین و
نایانه‌وێ بچێته‌پێشه‌وه. مایه‌پووچی هه‌موو ئه‌و فه‌زاو
هه‌را ته‌بلیغاتیه‌ی که یه‌کێتی و پارتی له میدیاکانیانه‌وه
نابوویانه‌وه سه‌باره‌ت به پێکهاتنی لیژنه‌ی جێبه‌جێکردنی
ماده‌ی 140و ده‌سپێکردنی هه‌نگاوه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌رکه‌وت.ئه‌وان ده‌یانووت کۆڵێک
بڕیار‌و ئامۆژگاری و ڕاسپارده‌یان خستۆته‌به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ته‌نانه‌ت به‌دوای لابردنی (ئیبراهیم
جعفری)و دانانی (نوری مالکی)له‌جێیدا، ئه‌حزابی کوردی کردیانه
مناسه‌به‌و جه‌ژن و ووتیان دۆستێکی نزیکی کورد‌و لایه‌نگرێکی
ماده‌ی 140 کراوه‌ته سه‌رۆک وه‌زیران،به‌ڵام مالکی نه‌ک هه‌ر
ملاحه‌زاتی له‌سه‌ر بڕیاره‌کان و ڕاسپارده‌کانی لیژنه‌ی
ناوبراو نووسیبوو به‌ڵکو ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌و دوو خاڵه‌ش
نه‌کردووه که قه‌ره‌بووکردنه‌وه ده‌سپێبکات و گرێبه‌سته
کشتوکاڵیه‌کان هه‌ڵوه‌شێته‌وه!
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌ڕه‌شه‌و
گوڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی و که‌سانی
وه‌کو به‌رهه‌م ساڵح، سه‌باره‌ت به‌و ماده‌یه‌و شاری که‌رکوک
که ده‌ڵێن هێڵی سوورن و ئه‌م جۆره شتانه،نیشانیده‌دات
سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی چه‌نده
پێچه‌وانه‌ی خواست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و
که‌رکوک و ناوچه داگیرکراو و ته‌عریبکراوه‌کانه.ئه‌م
حیزبانه چه‌نده
نامه‌سئولانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ست و نیست و
ئاینده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌و ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌داو چۆن له‌پێناوی
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ترسناکترین سیاسه‌ت ده‌گرنه‌پێش!
پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی
عێراقیدا،جێگاوڕێگای ئه‌حزابی ناسیونالیستی کوردی له
هاوکێشه‌ی سیاسی عێراق و ناوچه‌که‌شدا،به‌ره‌نجامی وه‌زنه‌و
ئاراسته‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژی پێشووی ئه‌مریکا بوو له عێراق و
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ماده‌ی 140
هاته ناو ده‌ستووری عێراقیه‌وه. به‌دوای ڕاپۆرتی به‌یکه‌ر-
هاملتۆندا ئه‌م هاوکێشه‌یه تێکچوو به‌سه‌ریه‌کداو ستراتیژی
ئه‌مریکی وه‌کو ئه‌مری واقع که‌وته‌به‌رده‌م
چاوپێاخشانه‌وه‌وه،بۆیه باڵانسی هێزه‌کانی ده‌خیل له
بارودۆخی ناوخۆی عێراقدا که‌وته له‌رزه‌و مه‌وقعیه‌ت و کارایی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیش گرنگی خۆی له‌ده‌ستدا. ئالێره‌وه‌یه
ته‌حالوفی کوردستانی له کۆبوونه‌وه‌ی 27/3دا به‌ته‌نها
ده‌مێنێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت باسی پێداچوونه‌وه‌ی خێرا به
ده‌ستووری عێراقیدا هاتۆته‌به‌ره‌وه که یه‌کێکه له
خاڵه‌کانی ڕاپۆرته‌که‌و ماده‌ی 140ی ئه‌و ده‌ستووره‌ش وه‌کو
جومگه‌یه‌کی پڕئازاری لێهاتووه. ئه‌مریکاو به‌ریتانیا وه‌کو
دۆستی هه‌ره نزیک و دڵسۆزی ئه‌حزابی کوردی به‌ڕه‌سمی
داوایانکردووه له‌م حیزبانه واز له ماده‌ی 140 بهێنن و بۆ
کاتێکی که‌ی هه‌ڵگرن.
ملبادانی پارتی و یه‌کێتی له په‌یوه‌ند به ماده‌ی 140وه
تاده‌گات به هه‌ڕه‌شه‌کانیان بۆ ئیستیهلاکی داخلیه.بۆ
ئه‌وه‌یه سبه‌ی به خه‌ڵکی که‌رکوک و کوردستانیش بڵێن
ئه‌مریکا پشتیتێکردین!یاخود بۆ ئه‌وه‌یانه که‌رکوک و ماده‌ی
140 بکه‌نه به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگیان له‌گه‌ڵ
ناسیونال-ئیسلامی عه‌ره‌بی عێراقیدا له بڕگه‌کانی دواتری
ململانێکانیاندا! ئه‌م حیزبانه مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانیان کرد به‌ژێر داروپه‌ردووی هه‌ڵایسانی ئاگری جه‌نگی
قه‌ومی له که‌رکوکداو ئێستاش ده‌ستیان له‌بنی هه‌مانه‌که‌وه
ده‌رچووه.ئه‌وان ده‌یانزانی که‌رکوک و ماده‌ی 140 پاروویه‌کی
ئاسان نیه، ته‌نها وه‌کو وه‌ره‌قه‌ی قومارێکی دۆڕاو به‌کاریان
بردووه له کێشمه‌کێشیاندا. به‌ڵام ئه‌م حیزبانه بۆیه
سووربوون له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140و باسکردن له
ئاساییکردنه‌وه‌ی شاری که‌رکوک بۆ ئه‌وه‌ی باری شه‌ڕی ناوخۆی
خۆیان و شاره‌کانی تری کوردستان هه‌رگیز ئاسایی نه‌بێته‌وه.
بۆیه که‌رکوکی "دڵ و قودسی کوردستان"یان له‌ناو ده‌ریای زبڵ و
پیسی و نائارامی بێخاوه‌نیدا نوقومکرد،بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی
شاره‌کانی تری کوردستان به که‌مێک جیاوازی له هه‌موو بارێک‌دا
ڕازیکه‌ن.دوێنێ زوخاوی فاشیزمی عه‌ره‌بی و به‌عسی شاری
که‌رکوکی کردبووه بوئره‌ی هه‌ڵاواردن و ناعه‌داله‌تی،ئه‌مڕۆ
نه‌عره‌ته‌ی نه‌ته‌وه‌چێتی کوردی خه‌ریکه به‌ته‌واوی نابودی
ده‌کات.سیاسه‌تی ئه‌حزابی کوردی بۆ شاری که‌رکوک دیوێکی تری
سیاسه‌تی فاشیزمی به‌عسیه.چوار ساڵی ڕابردوو سه‌لماندی که
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیش شتێکی باشتر له ئه‌جنده‌یدا نیه بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی شاری که‌رکوک له سیاسه‌تی
به‌عسیه‌کان.ڕاستی ژیانی خه‌ڵکی ئه‌و شاره،به‌تایبه‌ت
ئاواره‌کان ئه‌مه‌مان پێده‌ڵێ.
بڕیاربوو له‌مساڵدا ماده‌ی 140به‌ته‌واوی جێبه‌جێبکرێ،به‌ڵام
هێشتا له خاڵی سفردایه،که‌چی تاڵه‌بانی و به‌رزانی ده‌ڵێن
ده‌بێت ڕیفراندۆمی تیادا به‌رپابکرێ.وه‌کو (ڕێبوار
تاڵه‌بانی)ده‌ڵێ؛حکومه‌تی هه‌رێم ئێستا دینارێکی بۆ که‌رکوک
خه‌رجنه‌کردووه،خه‌ڵک چۆن ده‌نگ بدات بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر
کوردستان!؟ ئه‌گه‌ر به هه‌ق مه‌به‌ستان گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوکه
بۆ سه‌ر کوردستان له ڕێی ڕیفراندۆمه‌وه، ئه‌ی بۆ خۆتان له
ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌دزنه‌وه؟ کوردستانێک
هیچ زه‌مانه‌تێکی نیه سبه‌ی له‌لایه‌ن فاشیزمی عه‌ره‌بی
عێراقیه‌وه داگیرنه‌کرێته‌وه،خه‌ڵكی که‌رکوک له‌پای چی شوێن
قسه‌ی ئه‌حزابی کوردی بکه‌ون؟! تا کاتێک چاره‌نووسی کوردستان
نادیاربێت باسکردن له سازکردنی ڕیفراندۆم له شاری که‌رکوکدا
جگه له ته‌نینه‌وه‌ی ڕق و کینه‌ی قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی
هیچی تری لێناکه‌وێته‌وه!یه‌کێتی و پارتی له‌سایه‌ی سیاسه‌ت و
ستراتیژی پێشووی ئه‌مریکادا ده‌سه‌ڵاتدارێتی و پاسه‌وانی
کوردستانیان پێسپێردراوه،ئێستا که ئه‌مریکا تووشی
شکستهاتووه‌و به عه‌مه‌لی ناچربووه چاو به ستراتیژی خۆیدا
بخشینێته‌وه،له ڕیشه‌وه پایه‌ی شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیان
داده‌ڕمێ.ئه‌وسا مه‌گه‌رله نابه‌ینی درز‌و که‌لێنی هێزو
حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌دا خۆیان بگیرسێننه‌وه‌و خه‌ڵکی
کوردستانیش له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کاندا
خۆیان ده‌بیننه‌وه.بۆ به‌رگرتن به‌م چاره‌نووسه ڕیفراندۆم
بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ئه‌و ڕێبازه‌یه که له ئێستادا ئه‌م
مه‌ترسیه دوورده‌خاته‌وه‌و ده‌رگایه‌کی خێروخۆشی به‌ڕووی
خه‌ڵکی کوردستان له‌پێشدا ده‌کاته‌وه،ئنجا بۆ خه‌ڵکی شاری
که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری.ئه‌وسا ڕیفراندۆمێکی ئازاد کێشه‌ی
که‌رکوک و هه‌موو ناوچه‌کانی ترییش چاره‌سه‌رده‌کات.
28مارس2007
|