زمانی
زبر‌و به‌ردی
نه‌رم هیدایه‌ت
مه‌لا عه‌لی ماوه‌یه‌که
ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردوستان و
قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی
ده‌وری سفره‌ی
سوڵتان ناڕه‌حه‌تی
و بێزاری
خۆیان ده‌رده‌بڕن
له‌زمانی
زبری نوسه‌ران
و داوا ده‌که‌ن
که نوسین و
بابه‌ته‌کانیان
به زمانی په‌پووله‌و
ماچ بنوسن له
بری زبری و ڕه‌قی،ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردوستان
زۆر هه‌وڵیاندا
وانیشانیبهن
که نوسین و
بابه‌ته‌کانی
نوسه‌رانی به‌ره‌ی
خه‌ڵک هیچ
قورسایه‌کی
نییه‌و
پشتگوێ‌یان
خستوون ، به‌ڵام
کاریگه‌ری
ئه‌م ڕه‌وه‌نده
ڕۆشنبیری و
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه
سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌موکوڕیه‌کانی
توانی ده‌ورو
نه‌خشی خۆی
به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رفراوان
به‌رجه‌سته
بکاته‌وه ،
بۆیه ئیتر
ده‌سه‌ڵات و
قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی
شه‌ریکی ده‌سه‌ڵات
نه‌یانتوانی
ئه‌م واقیعه‌ته
غافڵ بکه‌ن و
خه‌ریکی
چنینی تۆڕی
ده‌مکوت کردن
و چه‌واشه‌کردنی
ڕاستیه‌کان
نه‌بن ، به‌کارهێنانی
زمانی زبر وه‌ک
به‌هانه
لای ده‌سه‌ڵات
و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی
هاوچاره‌نوسی
ده‌سه‌ڵات ،
به‌مانی به‌کار
نه‌هێنانی
زمانێک نییه
که شه‌خسیه‌ت
و حورمه‌تی
ئینسانه‌کان
پارێزراوبێت
و هه‌رکه‌س
بۆ به‌رگری
کردن له‌خۆی
هه‌قی ده‌نگ هه‌ڵبڕینی
هه‌بێت
،زمانی زبر
ئه‌و چوار
چێوه به‌دڕک
ته‌نراوه‌یه
که ده‌سه‌ڵات
و قه‌ڵه‌مه‌کانی
باوه‌شی ده‌سه‌ڵات
ده‌یانه‌وێت
به‌ده‌وری
ووشه‌ی
ئازاد ،خامه‌ی
ڕه‌نگین ،زمانی
هه‌قخوازانه‌ی
نوسه‌ر ، پانتای
ئازادی‌دا
بیکێشن .
زمانی زبر
جاران پێی ده‌وترا
تابوری
پێنجه‌م ،
زمانی زبر
جاران پێی ده‌وترا
ده‌ستی ده‌ره‌کی
و کۆنه به‌عسیه‌کان
، به‌ڵام
ئێستا ئه‌م
قسانه کۆن
بوون و
گوێگریان بۆ
نه‌ماوه
بۆیه زمانی
زبر بۆته ئه‌ڵته‌رناتیف
، له‌کاتێکدا
زمانی زبر خه‌ریکه
ده‌کرێته سه‌ره‌تای
کردنه‌وه‌ی
ده‌رگای
زیندانێکی
گه‌وره
،ڕۆژانه چه‌ندین
نوسه‌رو
ڕۆژنامه‌نوس
ڕه‌وانه‌ی ژوری
ئینفیرادی
ده‌کرێن ، ده‌م
و دانیان ده‌شکێنن
، به‌شه‌وی
تاریک دوای
کوته‌ک کاری
فڕێ ده‌درێن
، کێ هه‌یه
حه‌ز نه‌کات
کێشه‌کانی
به پێکه‌نین
و به خه‌نده‌وه
بۆ چاره‌سه‌ر
نه‌کرێت ، کێ
هه‌یه خه‌و
نه‌بینێت به‌وه‌ی
له ڕێگه‌ی
شای و هه‌ڵپه‌ڕکێوه
ده‌سه‌ڵات
ئاڵوگۆڕی پێنه‌کرێت
، به‌ڵام
واقیعه‌ت ئه‌و
ڕاستییه‌ی ده‌رخستوه
ئه‌م کارانه
له‌هه‌ر
جێگایه‌کی
ئه‌م دنیایه‌دا
ڕووبدات ئه‌وا
له
کوردوستان به‌خه‌یاڵیش
نابینرێت ،
هه‌موو
دیمان له‌کاتی
شه‌ڕی
ناوخۆدا چۆن ده‌سته
ده‌سته
دایکان و
ژنان ڕێگای
هه‌ولێر و
سلێمانیان
ده‌بڕی بۆ ئه‌وه‌ی
کوڕه‌کانیان
نه‌بێته سوته‌مه‌نی
شه‌ڕو که‌س
گوێی لێنه‌گرتن
، هه‌موو
دیمان چۆن له‌هه‌موو
شار‌و گه‌ڕه‌که‌کانی
کوردوستان
لیژنه‌و
کۆمیته‌کانی
ئاشتی و دژی
شه‌ڕ دروست
بوون و ده‌سه‌ڵات
هه‌ر
حیسابیشی بۆ
نه‌کردن ، هه‌موو
دیمان چۆن خه‌ڵک
ئه‌پاڕانه‌وه
که شه‌ڕ
ڕاوه‌ستێت و
ئاوڕێک له
ژیان و گوزه‌رانیان
بدرێته‌وه
، به‌ڵام تا
فیشه‌کی به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌بوو ته‌قاندیان
و ئاوڕیان له
زمانی گوڵ و
هیلاکی
دایکان و په‌یامی
ئازادیخوازان
نه‌دایه‌وه
، ده‌سه‌ڵات
و قهڵهمدارهکانیان
کاتێک باسی
زمانی زبر ئه‌که‌ن
هه‌گبه‌کانیان
، مێژووه‌که‌یان
، جه‌نگه‌کانیان
، په‌خشان و
شیعره‌کانیان
لێواو
لێوه له سوکایه‌تی
و ئیهانه به
ئینسانه‌کان
، کێ بوو شیعر‌و
پیاهه‌ڵدانی
په‌لاماره‌کانی
ئه‌نوسی ، کێ
بوو جامانه‌ی
سوری بۆ
سۆزانیه‌کان
داده‌خست ،
کێ بوو موشیری
حه‌مه‌ی
سڵێمانی ئه‌کرده
پاڵه‌وانی
به‌ر ده‌نوکی
هه‌ڵۆکانی ،
کێ بوو بۆ
شکاندن ، سه‌رکرده‌کانی
یه‌کتریان
به نێره‌موک
له قه‌ڵه‌م
ده‌داو ، بۆ
ڕاست نه‌بونی
ئه‌م قسه‌یه‌ش
هاوسه‌ری سه‌رکرده‌کانیان
ده‌کرده
شاهید ، ئینسان
شه‌رم دایده‌گرێت
کاتێک لاپه‌ڕه‌کانی
ئه‌م مێژووه
هه‌ڵئه‌داته‌وه
، چی هه‌یه
له‌م زمانه
ناشایسته‌و
نائینسانیتر
بێت ،کێ بوو
شه‌قام و
ماڵه‌کانی
پڕ کرد له
ئاگری شه‌ڕ و
ساردی سفره
و بێ ئومێدی
ئینسانه‌کان
،کێ بوو هه‌زاران
ووشه‌و ڕسته‌ی
ناشیرین و ته‌ئشیر
ئامێزی هه‌ڵدایه
نێو ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی
خه‌ڵکی
کوردوستان ،
کاتێک ده‌سه‌ڵات
و قه‌ڵه‌م کولهکانی
ده‌سه‌ڵات
باسی زمانی
زبر ئه‌که‌ن
به به‌رچاوی
حیزب و حکومه‌ته‌که‌یانه‌وه
( دوعای 17 ساڵان
له به‌عشیقه
به به‌ردی
نه‌رم سه‌ری
پان ئه‌کرێته‌وه
) ده‌سه‌ڵات و
قهڵهمدارانی
باوه‌شی ده‌سه‌ڵات
زمانی ڕاستی
ووتنی نوسه‌رانیان
به‌لاوه
زبره ، به‌ڵام
له بێده‌ربه‌ستی
ده‌سه‌ڵات و
بێهه‌ڵوێستی
قهڵهمهوانهکانیان
( به‌ردی دوعا
کوژیان پێ نه‌رمه
) |