ده‌سه‌ڵاتی کوردی کێشه‌ی کورد ڕسوا ده‌کات

قادر نادر
 

 

 

 

ده‌یان ساڵه‌ خه‌ونی گه‌وره ی هه‌موو مان دامه‌زراندنی قه‌وا‌ره‌یه‌کی سیاسی کوردیه‌ ، که‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ 3پاڕیزگای کوردستان  په‌یڕه‌و ده‌کرێت  نزیکه‌ له‌و خه‌ونه وه‌ ‌ ‌ .

به‌ده‌ست هێنانی ئم نیمچه‌ ده‌وڵه‌ته‌ و ئه‌و دۆسته‌ زۆره‌ی ئیمـڕۆ  هه‌مانه‌   ،  ده‌گه‌رێته‌وه‌    بؤ ئه‌و  خه‌باته‌ نه‌پساوه‌یه ی ‌که‌ 80 ساڵ زیاتره  قوربانیه‌کی بێ ئه‌ژماری له‌ پێناوی دراوه‌ ،  که‌ ئاسته‌ ‌ گه‌شه‌داریه‌‌که‌ی ‌‌   ،‌ ده‌کرێت بۆ چه‌ند قۆناخه‌ک بگه‌ڕێنینه‌وه‌ ،  وه‌ک   قۆناخی یه‌که‌م  دوای کیمیابارانی هه‌ ڵه ‌بجه و ئه‌نفال ‌  ئه‌و ده‌رگا دۆستا‌یه‌تیه‌‌ له‌نێو که‌س وگروپ و ڕێکخراوی و دیموکڕاتخواز تاڕاده‌یه‌ک واڵابۆوه‌.  قۆناخی دووه‌می ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ش ،  دوای ڕاپه‌ڕینی 1991  و کۆچ ڕه‌و ی خه‌ڵکی باشووری کوردستان و  پیلانه‌ ‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌که‌ی دژ به‌ سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان عه‌بدوڵا ئۆج ئاڵان ده‌ستی پێ کرد، که‌له‌م 19 ساڵه‌دا ،  بۆ یه‌که‌م جار کورد پانتایه‌کی به‌رفراوان له‌ دۆستایه‌تی و هاوسۆزی بۆ کێشه‌ ڕه‌واکه‌ی به‌ده‌ست هێنا ، دیاره‌ ئه‌م دۆستایه‌تیه‌ش  به‌  کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و بالیسان و ئه‌نفالکردنی ده‌یان هه‌زار تاکی کورد و  له‌سێداره‌دانی هه‌زاران گه‌نجی کوردو خاپوور کردنی هه‌زاران دێ و شارؤچکه‌  به‌ده‌ست هاتووه‌.

 ڕاسته‌ ئیمڕۆ له‌ جیهاندا  و  له هه‌ر وڵاتێکدا  ده‌سه‌ڵاتێك حوکم به خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کات ، به‌ڵام   کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی جیهانیش    له‌مه‌یدانن  که  ڕۆلیان هه‌یه‌  ‌  له‌  که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ‌ دیکتاتۆریانه ی که‌ ڕێز له‌مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی سیاسی ناگرن  وه‌ ‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م ڕیکخراوه‌ جیهانیانه‌ ،  کاریگه‌ری یه‌کجار زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش بردن یان به‌پاشخستنی کێشه‌ی کوردا، چونکه‌ ئێمه‌ ،  تائێستاش وه‌ ک مافێکی یاسایی نێو ده‌وڵه‌تی مافی ده‌وڵه‌تبونمان ،   له‌نێوه‌نده‌ یاسایی و جیهانیه‌کان وه‌رنه‌گرتووه‌ .  ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی  په‌رله‌مانی ئه‌وڕپی ،که‌به‌ شێکی گرنگه‌ له‌ بڕیاری سیاسی جیهاندا ، چاودێری مافی مرۆڤی وڵاتان ده‌که‌ن   وه‌ پێوه‌ری ڕێز گرتنی هه‌ر وڵاتێک  به‌ دیموکڕاسی و مافی مرۆڤ یه‌کێک له‌ بنه‌ماکانی دۆستایه‌تی ده‌بێت ، باشترین نمونه‌ش داگیرکه‌ری تورکیایه‌ که‌ رۆژانه‌ له‌ جیهاندا ڕوبه‌روی ڕه‌خنه‌ وسزادان  ده‌بێته‌وه‌ له‌ به‌را‌مبه‌ر که‌ناڵه‌کانی میدیا ، ڕێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان ، په‌ڕله‌مانه‌کان دادگای مافی مرؤڤ  ئه‌وڕپیدا. ئاخر    وڵاته‌کی ملهؤر و که‌مالیستی  وه‌ک تورکیا ئه‌گه‌ر ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه ر‌نه‌بێت ،  چؤن بوار به‌و بارودۆخه‌ی ئێستای کوردستانی باشوور وباکور ده‌دات؟؟.

 

ده‌سه‌ڵاتی کوردیش قۆناخی به‌داخه‌وه‌ ی  به‌سه‌ر چوو ، چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئاماژه‌ی به‌ترسناکی ئه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ر پێ ده‌درێت ،    که‌چی  هیچ سه‌نگێک بۆ  ئه‌و ده‌نگانه‌ دانانێت ،  که‌له‌په‌رۆشی  به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی کوردستان دایه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وه‌ی به‌نده‌ بیزانێت له‌به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی دژ با مافی مرۆڤ ده‌کرێت به‌شێوه‌ی ئاشکراو نهێنی ده‌یان وسه‌دان تاکی کورد له‌ هه‌نده‌ران و کوردستان ئاگاداری ئه‌و ڕێکخراوانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ ، که‌به‌نده‌ به‌رده‌وام یه‌کێکم له‌و خه‌ڵکانه‌ که‌له‌و بروایه‌دام  که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی شه‌رم وترس ته‌نیا له‌زمانی بیانی ده‌کات  .  وه‌ خه‌ریکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی  به‌ و ملهوڕیه‌ سیاسیه‌ی که‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی کوردستاندا په‌یڕه‌وی ده‌کات ،    ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ی له‌سه‌ر قوربانی  تاک و به‌کۆمه‌ڵی  کورد له‌کیمیاباران و  ئێسک و پڕۆسکی منداڵی ئه‌نفال و فرۆشتنی کچانی کورد به‌وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست هاتووه‌ ، بیدؤڕێنین ،  له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و مافیایی به‌شێکی زۆر  له‌ به‌رپرسانی کورده‌وه‌،  که‌ به‌ ڕۆژی  ڕووناک  هه‌موو لایه‌کمان هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌ین  ، که‌به‌شێکی گرنگ له‌داهاتی ئه‌م گه‌له‌ بۆ کۆشکه‌ به‌رزه‌کانی ژیانی خۆیان و ماڵ ومندال و ژماره سفره‌ ‌ زۆره‌کانی پاره‌ی بانقه‌کانیانه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و پێشێلکاریانه‌ی مافی مرۆڤ که‌ ‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .

بۆ راستی ئه‌م ئاخافتنانه‌ش ئه‌گه‌ر‌  ته‌نیا وه‌ک نمونه‌  په‌روندی که‌مالی سه‌ید قادر له‌  شێوه‌ی گرتن و زیندانی کردنی به‌ 30 سال  وه‌ربگرین ، بێ دودڵی ده‌لێم زۆرینه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌ جیهانیانه‌ ی که‌ داکۆکی له‌ ئازادی پێنوس و مافی مرۆڤ ده‌که‌ن ،   که‌مپینیان دژ به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا کرد  ، ئه‌مه‌ جگه‌له‌میدیاو  هه‌ندێ په‌ڕله‌مانی جیهانی که‌له‌سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌دا،  تێك شکانه‌کی زۆر گه‌وره‌ی سیاسی ڕوبه‌ڕوی  کێشه‌ ی کورد کرده‌وه‌  ، ‌ ‌ که‌لێره‌دا ته‌نیا ووته‌ی  2 ڕۆژنامه‌نوسی سویدی باس ده‌که‌م که‌  له‌ دیداره‌کدا ، پێیان ڕاگه‌یاندم ،  ئێوه‌ تادوێنێ خۆتان دژ به‌و سیسته‌مه‌ کارتان ده‌کرد چۆن وا به‌خێرایی خۆتان هه‌مان سیسته‌م په‌یره‌و دکه‌ن .

وه‌ ئه‌و ڕاپۆڕته‌ی  مافی مڕۆڤی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش سه‌ره‌تایه‌کی یه‌کجار مه‌ترسیداره‌ ،  که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و کێشه‌ی ڕه‌وای خه‌ڵكی کوردستان ڕوبه‌ڕوی ئاینده‌یه‌کی مه‌ترسیدار کردۆته‌وه‌ ،  که‌ ده‌بێته‌ ‌ له‌ده‌ست دانی  ده‌یان و سه‌دان دۆستی کورد له‌  که‌سایه‌تی سیاسی و  ڕۆژنامه‌نووس ،هونه‌رمه‌ند  ......  ئه‌مه‌ جگه‌  له‌ ‌دوایین هه‌ڵوێست که‌  که‌ خه‌لیلزاد له‌کاتی   مالئاوایی کردنی له پله‌ سیاسیه‌که‌ی له‌‌ عێراقدا   وه‌ک  زه‌نگێک ،  جوانترین په‌یامی بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسیه‌که‌ی  ڕاگه‌یاند که‌     گه‌نده‌ڵی مه‌هێڵن. ئه‌م وته‌یه‌ بۆ خه‌ڵكێك که‌ که‌مێك شاره‌زایی سیاسی هه‌بێت ،  له‌به‌رامبه‌رکامیرای میدیاکان  په‌یامه‌کی مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌رمان .

ئاخرده‌سه‌ڵاتی ئیـمڕۆی کوردستان چی هه‌یه‌ و کام کارتی سیاسی له‌ناوچه‌که‌ و دۆستی ده‌وڵه‌تی هه‌یه؟  ‌ تا ئاوا بێباکانه‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا خۆی قێزه‌وه‌ن بکات له‌جیهاندا  ؟  ولاته‌کی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا که‌ گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهانه‌ ، ترسی خۆی هه‌یه‌ له‌ ڕێکخراوه‌کی وه‌ک ئه‌منستی ،  وه‌ک ئه‌و ره‌خنه‌ توندانه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر زیندانیانی گوانتانامۆ گرتیه‌ به‌ر ... که‌چی ده‌سه‌ڵاتی کوردی تائیستا  زۆر بێ باکانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێشێلکاری مافی مرۆڤ ده‌کات؟؟   

بۆیه‌ ئه‌رکی هه‌موومانه‌ فشاری زیاتر و هه‌مه‌جۆرتر له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ساز بکه‌ین ،  تا سه‌رجه‌م ده‌ست که‌وته‌کانی نه‌کردۆته‌ ،  قوربانی پاوانخوازی کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌ ،  که‌ واده‌زانن ده‌سه‌ڵات ئه‌به‌دیه‌و  جیهانیش به‌س سه‌ری ره‌ش و `قه‌ڵاچؤڵانه‌ .

 

 

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca