به‌ کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ  له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوساندا   فشارێکی دۆراوه‌
قادر نادر
 

 

 16 ساله‌  له‌کوردستان ،   یه‌کێتی و پارتی   ، له‌هه‌وڵدانێکی به‌رده‌وامن بۆ کپکردنه‌وه‌ی  ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌ تێڕوانینیان جیایه‌  ،    که‌ له‌م ماوه‌دا  ‌‌شێوازی  زه‌بروزه‌نگ ، تۆقاندن ، تیرۆر ، گرتن ،  دابڕان له‌خۆشگوزه‌رانی ، ئابلۆقه‌ی ئابوری و فشاری سیاسی هه‌مه‌جۆری به‌شێکی گرنگی ئه‌و فشارانه‌یان بووه‌  . سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌وڵانه‌ به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ده‌سه ڵاتی ئیداری وسیاسی مادی  حکومه‌ت وپه‌ڕله‌مان وه‌ریان گرتوه‌  . هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد  تاراده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو بن له‌و کاره‌ دزێوه‌یان،  به‌تایبه‌تی به‌هۆی خراپی باری ئابوری خه‌ڵک و  دامه‌زراندن هاوڵاتیان  له‌ پله‌ سیاسی و ئیداریه‌کاندا  ، وه‌ ته‌خشان و په‌خشانکردنی  داهاتی خه ڵکی کوردستان له‌بڕی خزمه‌تگوزاری له‌  ده‌ستکه‌وته‌ حزبیه‌کانیانه‌وه‌ ‌. ئیمڕۆش له‌کوردستان تاراده‌یه‌کی زۆر  ده‌نگێکی  پارت ، ڕێکخراوی سیاسی وا نابینی ‌ که‌ هه‌ڵوێست له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ جدیه‌کان وه‌ربگرێت .

چه‌ند سالێکه‌ به‌هۆی کۆمه‌لێک بواری هه‌مه‌لایه‌نه ی ده‌ره‌کی وناوه‌خۆیی وه‌ک بونی ده‌زگای ئه‌لکترۆنی  سه‌ربه‌خۆ  له‌ ماڵپه‌ر ، رۆژنامه‌ ، ژوره‌کانی پالتاڵک ، ...... که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ‌ ناتوانێت ‌هیچ رێگایه‌کی زه‌بروزه‌نگ  له‌به‌رامبه‌ریدا به‌کاربهێنێت  ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی بیری هوشیاری  ده‌یان و سه‌دان  ده‌نگی گه‌نجی ڕۆشنبیر وڕۆژنامه‌نوس له‌نیشتماندا،  ، وه‌ ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام و هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ ناوچه‌که‌ ، چاودێری کردنی ده‌یان و سه‌دان ده‌زگای سیاسی و ڕێکخراوه‌یی مافی مرۆڤ و په‌رله‌مانی ئه‌ورپی له‌ شێوازی به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌لاتی کوردیدا   ....... سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ وای کردوه‌   ئه‌و بواره‌ بۆ ڕۆژنامه‌نوسان زیاتر بێته‌ ئاراوه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌راشکاوی بڵێین تاکه‌ هێزێ‌ک که‌ ئیمڕۆ ڕه‌خنه‌گرو ئۆپزسیۆنی  راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێت ، ‌ زۆرینه‌ی  ئه‌و که‌ناله‌ راگه‌یاندنانه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌نده‌ران و نیشتمان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌گه‌شه‌ سه‌ندن دایه‌   ، که‌ ده‌تونین بلێین  وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک ده‌سه‌لاتی تاکڕه‌وی پارتی و یه‌کێتی هه‌راسان کردوه‌.

.

هه‌ربۆیه‌ ماوه‌ ماوه‌ ‌شێوازی زه‌بروزه‌نگ  ،  ته‌خشان و په‌خشانی داهاتی گه‌ل بۆ کڕینی ده‌نگه‌ جیاکانی خۆیان ده‌ده‌ن  ئه‌مه‌ش زۆری   له‌لایه‌ن ده‌ڵاڵه‌ پێنوس فرؤشه‌کانیانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت

 فشارو هه‌ره‌سه‌کانی ئه‌م دوایه‌ش بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان( ڕه‌حمان خه‌ریب ، ڕزگار کۆچه‌ر ، نه‌به‌ز گۆران )  ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و مللانێیه‌ی که‌ ماوه‌ ماوه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌نوسان ده‌که‌ن تا  وه‌ک په‌یامێك ،  چاوترسێنی ڕۆژنامه‌نوسان بکه‌ن  ، یان ‌به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌  له‌ئاستێک رای بگرن  که‌ ده‌سه‌لات خۆی بخاته‌وه‌ قۆناخی هێڕش بردنه‌وه‌.

  هه‌ق وابوو ‌ هه‌موو که‌س په‌نا بۆ زه‌برو زه‌نگ ببات ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی ویه‌کێتی ئه‌م ڕێچکه‌یان نه‌گرتایه‌ته‌ به‌ر ، ئاخر خۆ ئه‌وان هێشتا زه‌برو زه‌نگی دوێنی ڕژێمه‌ سه‌دامیان له‌یاده‌ که‌ لوتکه‌ی گه‌یشته‌ جینۆساید کردنی کورد ، که‌چی ئه‌م ڕژێمه‌ش ڕوخاو ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش بۆ کورد هاته‌ ئاراوه‌ .

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زۆر که‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ری وه‌ک شه‌هیدان   ره‌ئوف کامل ، ڕێناس ، عه‌لی بۆسکانی ، حه‌مه‌ حه‌لاق و هاوڕیکانی ومامۆستا ئه‌مینی جوتیاران و  نه‌زیر عومه‌ر، ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ....تان تیرۆر کرد،  زۆر پارتی گه‌وره‌ی وه‌ک سۆسیالست ،حزبی شوعیتان ‌ بچوک کرده‌وه‌ ، سه‌دان و هه‌زاران  ڕۆشنبیری کوردله‌دژی ڕه‌فتاره‌کانی ئێوه‌   ڕێگای هه‌نده‌رانیان گرته‌ به‌ر ، زۆر پارت و ڕێکخراوی تریشتان به‌ داهاتی منالانی هه‌له‌بجه‌‌ و ئه‌نفال ته‌خشان و په‌خشان کرد زۆر جاری تریش ڕۆژنامه‌نوستان زیندانی و ئازارداوه‌ ...... زۆر شێوه‌ ئابلۆقه‌شتاب  خستۆته‌ سه‌ر ئه و خه‌ڵکه‌ی که‌ تادوێنی  له‌شاخدا وانه‌ی ئازادیتان دژ به‌ زۆرداران  فێر ده‌کرد و ئیمڕۆش خۆتان بونه‌ته‌ ئه‌و زۆرداره‌  ...زۆرتان کرد زۆر .

 به‌لام ئاکام  نه‌تان توانی هه‌موو ده‌نگێک کپ بکه‌نه‌وه‌ ، ئاخر بیری ئازادی  ‌ ڕه‌وتێكی مێژویه‌ ،  هیچ هێزو ده‌سه‌لاتێک نه‌یتوانیوه‌ پێشی  بگرێت ، ئێوه‌ی ساوای ده‌سه‌لات و بێ ئه‌زمون  چۆن ده‌توانن کپی بکه‌نه‌وه‌ . له‌یادتان نه‌چیت ئێوه‌ به‌ ئێزگه‌یه‌کی شرو شه‌قه‌وه‌ ،  ووته‌ تیۆریه‌کانی په‌ڕتوکه‌کانتان له‌وانه‌ی  ڕاپه‌رین و شؤرشتان کرده‌ کره‌دوه‌یه‌کی ڕاستی  ، که‌چی  ئیمڕۆ ده‌یان که‌ناڵی هه‌مه‌لایه‌نی راگه‌یاندن هه‌یه‌ که‌ هیچ هێزه‌ نیه‌ پێشی بگرێت وه‌ ئه‌و مینبه‌رانه‌ش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ له‌ناوبردنی دیکتاتۆریه‌ت هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌.

 

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca