به‌ره‌و به‌ستنی کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی ...وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
سوید

  ساڵده‌مێکه‌‌ ده‌نگۆی ئه‌وه ‌هه‌یه ‌که ‌وه‌زاره‌تی (په‌روه‌رده‌ وفێرکردن) به‌نیازه‌ کۆنگره‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی ببه‌ستێت ..بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێک له ‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ..ته‌وه‌روباسیان بۆخستۆته‌سه‌رپشت ، ڕادیۆی نه‌وا یه‌کێکه ‌له‌و که‌ناڵه ‌ڕاگه‌یاندنانه‌ی که‌ له‌ده‌ست پێشخه‌ریه‌کی ‌پێشوه‌خت وبه‌رله‌به‌ستنی کۆنگره‌که وله‌ساڵیادی 109ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردیدا له‌به‌رنامه‌ی (نه‌وای په‌روه‌رده‌ )دا که ‌له‌ ڕۆژی 22 ی ئه‌پریلی 2007 دا په‌خشکرا ‌به‌رنامه‌یه‌کی ڕێکخست به‌میوانداری به‌نده وه‌ک ڕۆژنامه‌نوسێک ‌و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ‌قسه‌کردن وباسکردنی چۆنیه‌تی سود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی وڵاتانی پێشکه‌وتوخواز...لێره‌دا له‌به‌رماوه‌کورتی به‌رنامه‌که ... وقبوڵنه‌کردنی ڕاوبوچونه‌کانی یه‌کتری به‌پێویستم زانی دڕێژه‌به‌وته‌وه‌ره‌بده‌ین وله‌وخاڵه‌وه‌ده‌ست پێبکه‌م که‌بێ ئه‌نجام وبه‌هه‌ڵپه‌ساوی  کۆتایمان به ‌به‌رنامه‌که‌ هێنا...

به‌ڕێزی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌پاش وروژاندنی بابه‌ت وئه‌هه‌میه‌تی جیاکردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ فێرکردن، وئاماژه‌دان به‌وه‌ی که‌به‌ستنی هه‌رکۆنگره‌یه‌ک له‌ژێربه‌یداخ وفۆڕمی په‌روه‌رده ‌وفێرکردن بێت پرۆسه‌یه‌که‌ به‌مردوی له‌دایک ئه‌بێت و به‌مردویش سه‌رده‌نێته‌وه‌ولکاندنی  ناونیشانی په‌روه‌رده‌ به‌فێرکردن دورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ ،له‌ئه‌مانجی پرۆسه‌گشتییه‌ فێرکاریه‌که‌.که‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نمونه‌ی وڵاتی سویدم هێنایه‌وه‌ گۆڕ که‌چۆن له‌ سوید وه‌زاره‌تێکی نییه‌ به‌ناوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بێت بگره‌ سوید وه‌زاره‌تێکی هه‌یه ‌به‌ناوی وه‌زاره‌تی قوتابخانه‌کان ،ئه‌مه‌ش بۆخۆی جێگه‌ی باسێکی زۆره که ‌بۆچی ده‌بێت وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده ‌ئه‌رکی په‌روه‌ردی له‌خۆدابڕێت وکاری ئه‌و ته‌نها فێرکردن بێت .

به‌ڕیزی به‌گلیه‌یه‌کی زۆره‌ره‌وه‌ویستی ئه‌وڕایه لای نه‌واوگوێگران ‌دروست بکات که‌به‌نده ‌بۆی نه‌بێت له‌بواری په‌وره‌ده ‌و فێرکردن دا قسه‌بکات وزیاتر ئه‌ومنی وه‌ک ڕۆژنامه‌نوسێک ناسیوه‌نه‌ک وه‌ک پسپۆڕێکی په‌وره‌رده‌ی ...ته‌نانه‌ت خوازیار بوو پسپۆڕێکی په‌وره‌ده‌ی میوان بێت نه‌ک من هه‌ر ئه‌م جۆره‌ تێڕوانینه‌ بوه‌ هۆی قبوڵنه‌کردنی یه‌کتری وڕێزنه‌گرتن له‌بۆچونه‌کان ..لێره‌دا پێویسته ‌ئاماژه ‌به‌وه ‌بده‌ین ئه‌گه‌رمه‌به‌ستمان له‌کاری ڕۆژانامه‌نوسی بێت وچۆن وچه‌ند قسه‌کردن بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ ئه‌واده‌ڵیم بێ سنور نه‌ک ته‌نها من بگره ‌هه‌موو که‌سێک بۆی هه‌یه ‌به‌باش وبه‌خراپ قسه ‌له‌سه‌ر هه‌ر ته‌وه‌رێک بکه‌ین که‌به‌پێوستی بزانین،وگوێشی لێبگیرێت و له‌هه‌ندێک کاتیشدا کار به‌هه‌مووی یاخود هه‌ندێکی بکرێت پاشان ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێت که‌من پسپۆڕیکی په‌روه‌رده‌ی نیم ،ئه‌ی باشه‌ ئه‌ی چی به‌وه‌ ده‌ڵێت کاتێک که‌به‌ڕیزێک له‌بنه‌ره‌تدا ده‌رچوی کۆلێژی کشتوکاڵ ودکتۆرای له‌بواری کشتوکاڵدا هه‌بێت و وه‌زیری په‌وره‌ده‌ بێت ... ئه‌گه‌ر بێته ‌سه‌رئه‌وه‌ی ماف سه‌ندن یاخودڕێگه‌پێ دان له‌سه‌ر قسه‌کردن،ونه‌کردن بێت ..ئه‌وا ئه‌بێت سه‌رتا ئه‌و حه‌سانیه ‌،له‌و وه‌زیره ‌وه‌وه‌رگیرێته‌وه‌ که ‌خۆی ده‌رچوی کۆلێژی کشتوکاڵه ‌و ئێستا بۆته‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌...هه‌ڵبه‌ت ئه‌م خۆ به‌زۆر زانین و به‌که‌م دانانی ڕۆژنامه‌نووس وقبوڵنه‌کردنی دژه‌ڕاوبۆچون نه‌ریتێکه ‌له‌ناو زۆرینه‌ی به‌رپرسه ‌حکومی و حیزبیه‌کانمان به‌دی ده‌کرێت وه‌ ڕه‌نگه‌ دکتۆر دڵشاد نمونه‌ی هه‌ره ‌باشه‌که‌یان بێت .. بۆیه‌ ده‌ڵێم نمونه‌ی هه‌ره ‌باشه‌که‌یان ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانی به‌خۆداگرت و هه‌رچۆنێک بێت تاکاتی ته‌واوبونی به‌رنامه‌که ‌..له‌گه‌ڵماندا مایه‌وه‌.

‌ـ ئه‌وه‌ی که‌ ڕه‌نگه‌ دکتۆر دڵشاد ‌لێی بێ خه‌به‌ربێت ئه‌وه‌یه‌ که‌من له‌پاڵ کاری ڕۆژانمه‌نوسیمدا له‌و سه‌رده‌مانه‌ی که‌به‌ڕیزی به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای ته‌کنیکی سلێمانی بوه‌،به‌نده‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی وبه‌رپرسی زانکۆ و په‌یمانگاکانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران بووه‌ ...کارکردنیش له‌ڕێکخراوێکی خوێندکاری ئه‌گه‌ر ڕووه ‌ناشرینه‌ حیزبییه‌کی لێ هه‌ڵمالێن ولێی جودا بکه‌ینه‌وه‌ به‌شیکی کاکردنه ‌له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا فێرکاری وپه‌روه‌ردی یه‌کاندا..وابزانم ئه‌م پێشینه‌ یه‌ئه‌م فێدباکه‌ له‌ کارکردن وشاره‌زای یه‌ تاڕاده‌یک ئه‌مه‌شیان ئه‌بێته ‌پاڵپشت بۆقسه‌کردن له‌سه‌رته‌وه‌ری په‌روه‌رده‌ و فێرکردن .پاشان ئه‌رکی من وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس ..ئه‌بێت ڕه‌خنه ‌بگرم پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دابگرم که‌هیچ نه‌کراوه ‌،وئومێدی باشترکردنی لێ نابینم.. ‌ ‌

ـ ئه‌گه‌رکه‌مێک به‌وردی گوێ بده‌ینه‌ ئه‌وڕاپۆرته‌ی که ‌له‌سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که ‌دا له‌لایه‌ن ڕیکخه‌رانی به‌رنامه‌که‌ ‌ئاماده‌ کرا بوو.. دوورله‌کینه ‌وڕق یه‌که ‌به‌یه‌که‌ی ئه‌وباسانه ‌شیبکه‌ینه‌وه‌ ،ئه‌گه‌ریه‌کێکیان ڕاست بێت،بۆ نمونه‌ قه‌ڕه‌باڵغی قوتابخانه‌کان که‌ له‌هه‌ر پۆلێکدا50.60  قوتابی تێدایه ‌تاده‌گاته ‌فرۆشتنی کتێبه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ‌له‌سه‌رشه‌قامه‌کان به‌به‌رچاوی دۆست و نه‌یار..تاده‌گاته ‌به‌کار هێنانی زه‌برو زه‌نگ به‌رامبه‌ر به‌قوتابیان ...ئه‌بوایه ‌له‌وێ به‌ڕیزی وه‌زیر ڕاشکاوانه ‌به‌ئێمه‌ی ڕابگه‌یاندایه‌ که ‌ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌و هه‌موو ناڕێکیانه ‌ڕاست بێت ئه‌وا ئاماده‌یه‌ به‌خۆی وستافی وه‌زاره‌ته‌که‌ی له‌حوکمه‌ت بکشینه‌وه ‌وده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌یاندایه‌..وه‌لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ نه‌کراوه ‌ناچار ئه‌بێت دیسانه‌وه ‌ئه‌روپا به‌نمونه‌ وه‌ربگرین..له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌وه‌ری باسه‌که‌مان سود وه‌رگرتنه ‌له‌ئه‌زموونی وڵاتان  

ـ له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رنامه‌ی سیاسی  پارتێکی خۆ کاندید کردوو بۆ هه‌ڵبژاردن ،نه‌خشه‌و پلانه‌که‌ی بۆچۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌چونی کاروباری قوتابخانه‌و فێرکردن، وئه‌گه‌ری باشترکردنی ئه‌وبوراه‌ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ ده‌بینێت ..له‌ده‌رچواندنی یان دۆراندنی ئه‌وپارته ‌له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا..خۆ خوانه‌کرده ‌ئه‌گه‌ر بێت وپارتی ناوبراو یان حوکمه‌تی هه‌ڵبژێراو ،به‌ڵێنه‌کانی خۆی به‌جێ نه‌گه‌یاند ئه‌وامتمانه‌ی خۆی بۆ جه‌وله‌یه‌کی تری هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست ئه‌دات لانی که‌م ئه‌وانه‌ی له‌به‌رخاتری چاکترکردنی قوتابخانه‌کان ده‌نگیان پێداوه‌ جارێکی تر به‌م زووانه‌ ده‌نگی پێناده‌نه‌وه..زیندو ترین نمونه‌ له ‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوای یه‌ی سویدا که‌له‌پایزی 2006 دا به‌ڕیوه‌ چوو یه‌کێک له‌هۆکانی دۆراندنی سۆسیال دیموکراته‌کان له‌هه‌ڵبژاردنه ‌په‌رله‌مانیه‌کاندا ئه‌وگله‌ی وگازندانه ‌بووکه ‌ڕوبه‌ڕووی پرۆسه‌ی فێڕکاری و وه‌زاره‌تی قوتابخانه‌کان ده‌بوه‌وه‌ له‌سایه‌ی فه‌رمانره‌وای سۆسیاله‌کان ..دواتریش بونی (ئیبراهیم بایلان) به‌ره‌چه‌له‌ک تورک به‌وه‌زیری قوتابخانه‌وکه‌می شاره‌زایی له‌بواری قوتابخانه‌کان و چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌ی که‌م توانای خوێنداکاری سویدی له‌(بیرکاریدا)‌ وبه‌کارهێنانی مۆبایل له‌کاتی وانه‌کاندا هێنده‌ی ترقوره‌که‌ی خه‌ست کردو بوه‌ هۆیه‌ک له‌پاڵ هۆزۆره‌کانی ده‌رنه‌چونی سۆسیاله‌کان له‌هه‌ڵبژاردندا.

سه‌رنج ـ به‌پێی یاسای قوتابخانه‌کانی سوید مامۆستا بۆی نییه‌له‌کاتی وانه‌وتنه‌وه‌مۆبیلی پێ بێت ،به‌ پێچه‌وانه‌ تا به‌رله‌هاتنی مۆدێرات بۆسه‌رحوکم قوتابی مۆبالی له‌کاتی وانه‌و ده‌رسه‌کاندا به‌کارده‌هێنا ،ئیستاله‌هه‌ردووکیان قه‌ده‌غه‌کراوه‌.

ـ له‌به‌رنامه‌که‌داگه‌لێک به‌راوردکاری کرا،نامه‌وێت لێره‌دا بچمه‌وه‌سه‌ری ،به‌ڵام خاڵیکی زۆرگرنگ که ‌سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌وه ‌بوو کاتێک که‌ ئاماژه‌م به‌ژماره‌و ئامارێکی ترسناک کرد له‌سه‌ربه‌کارهێنانی زه‌برو زه‌نگ له‌کوردستاندا که‌چۆن ده‌رهه‌ق به‌قوتابیان ده‌کرێت..له‌وه‌دابووم که‌بڵێم له‌ئه‌وروپا نه‌ک مامۆستا بۆی نی یه‌ زه‌برو زه‌نگ به‌رامبه‌ر به‌قوتابی به‌کاربهێنێت بگره ‌زه‌بره‌زه‌نگ به‌رامبه‌ر مامۆستا ئه‌کرێت بێ حورمه‌تی به‌رامبه‌ری ئه‌کرێت وله‌ڕێزی ئه‌شکێن وهه‌ندێک جار ئه‌گه‌رمامۆستا پێێ خوار دانا..که‌مێک زیادله‌پێویست ئامۆژگاری له‌شیوازی گاڵته‌جاری قوتابی کردبێت  له‌پۆلیس شکاتی لێده‌کرێت ..هێشتامن ئه‌م قسانه‌م ته‌واونه‌کرد بوو مامۆستا دڵشاد ...پێێ وابوو ئه‌و ژماره‌یه‌ که‌خۆی له‌ % 41 خوێندکاران ی ناوه‌ندی ودواناوه‌ندی ئه‌بینێته‌وه‌ توندوتیژی وزه‌برو زه‌نگیان به‌رامبه‌ر ئه‌کرێت وله‌ناوکچاندائه‌و ڕێژه‌یه‌% 54 پێکده‌هێنێت ،ژماره‌یه‌کی دروستکراوه ‌وخه‌یاڵی یه‌و،به‌ده‌ق داوی کردکه ‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڕاپرسییه‌ی پێ بڵێم...له‌پاش ته‌وابوونی کاتی قسه‌کانی به‌ڕیزی وده‌ستپێکردنی قسه‌کانی من پێم گوت گه‌ر ئه‌توانێت ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بخوێنێته‌وه‌ له‌ژماره‌ی ده‌رچووی 21ی ئه‌پریلی 2007 دا له‌پاشکۆی ئاسۆی گه‌نج بڵاوکراوه‌ته‌وه...دیاربووهه‌تا کاتی ناو درکاندنی سه‌رچاوی ڕاپرسیه‌که ‌بێ ئاگابوو له‌وه‌ی که‌بابه‌تێک به‌وشێوه‌یه‌، له‌ڕۆژانامه‌یه‌کی  (غه‌یره‌ حیزبی )باسکرا بێت وکه‌س جورئه‌تی هه‌بووبێت ڕاپرسی له‌سه‌ر زه‌برو زه‌نگ بکات له‌قوتابخانه‌کاندا .‌  ده‌ی پاش ئه‌وه‌ی سکرتێری وه‌زیری به‌ڕیز ڕۆژنامه‌که‌ی خسته‌به‌رده‌ست جه‌نابی وه‌زیر ئینجا بۆپاساو هێنانه‌وه‌ ..جه‌نابی وه‌زیر ده‌ڵێت : (ئه‌م ڕاپرسییه‌ که‌ڕۆژانامه‌ی ئاسۆ کردویه‌تی به‌سه‌ر402 قوتابیدا کردویه‌تی ناکرێت ئێمه‌402 نمونه‌ بکه‌ینه‌ پێوه‌ر بۆ زه‌برزه‌نگ وتوندوتیژی ئه‌مه ‌گوناهێکی گه‌وره‌یه ‌ئێمه ‌له‌ئه‌وه‌نده ‌هه‌زارقوتابی ده‌که‌ین)...جا له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره ‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ یه‌ بۆخۆی ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ هێشتا له‌کوردستاندا کار به‌ئه‌لفوبای ‌ڕاپرسی ناکرێت وبگره‌لێشی تێناگه‌ین جه‌نابی وه‌زیر که‌خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا که‌سێکی ئه‌کادیمی یه‌و هه‌ڵبه‌ت شاره‌زایه ‌له‌زانست و مه‌هامی ڕاپرسی ...ده‌زانێت که‌ڕاپرسی (عه‌ینات )سمپڵ...وه‌رده‌گرێت  وپاشان له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و سمپڵانه ‌به‌دوادا چون وتوێژینه‌وه‌ ده‌کات..به‌ڕێزی وه‌زیر له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌شانوشه‌وکه‌تی ڕاپرسی بێنێته ‌خواره‌وه‌ هه‌ق وایه ‌کار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌ودیارده ‌نه‌گریسه‌ بکات که زۆربه‌ی ‌مامۆستاکانمان خویان پێگرتوه‌ ...پاشان گریمان له‌کوردستاندا ته‌نهائه‌و402 وقوتابی یه‌توشی زه‌بروزه‌نگ هاتون ئه‌وانی ترحاشا وه‌لیلا به‌ربوختانی ئێمه‌نه‌که‌وتون هیچیان به‌دار مامۆستاکان ناکه‌ونه‌ گیانی ،جنێوی پێنه‌ دراوه‌، له‌ناسکترین ته‌مه‌نی دروستکردنی که‌سیه‌تی قسه‌ی ناشرینیان پێ ناوترێت..ئه‌ی نابێت ئاوڕ له‌وژماره‌ که‌مه‌ بدرێته‌وه ‌...ئایا ژماره‌ی که‌م وزۆر چی لای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌گه‌ێنێت من ده‌پرسم ئایا ده‌کرێت هه‌روا به‌جێیان  بهێلێن تا زیاد بکات وڕێگه‌ بۆناهه‌قی ترخۆش بکه‌ین...ئه‌مه‌یه‌که‌من ده‌مه‌وێت له‌م سه‌کۆیه‌وه‌ بیخه‌مه‌به‌رده‌م خوێنه‌ران پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌له‌کوردستاندابۆته‌کوته‌کێک به‌ده‌ست مامۆستا بۆسه‌رکوتکردنی هه‌ر سه‌رده‌رهێنانێک که ‌ئه‌گه‌ری داهێنان ونوێ بونه‌وه‌ی لێده‌کرێت

ـ وه‌زاره‌تی په‌وره‌ده‌ ته‌له‌ڤیزۆنی هه‌یه‌...ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم له‌خودا به‌زیادبێت په‌خشه‌که‌شی گه‌یشته ‌شاری که‌رکوکی خۆشه‌ویست ..ئاخرئه‌مه‌یه‌ من نیگه‌ران ده‌کات...له‌هێچ وڵاتێکی ئه‌وروپا نه‌م بیستوه ‌وه‌زاره‌تی قوتابخانه‌ ته‌له‌ڤیزۆنی هه‌بێت ،ئه‌شیت ڕاگه‌یاندنی ناوخۆی هه‌بێت به‌ڵام ته‌له‌ڤیزۆن ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ده‌سکه‌وته‌کانی..وه‌زاره‌تی په‌وره‌ده‌ی کوردستان به‌دی ده‌کرێت ..ئه‌وه‌ی که‌له‌ئه‌وروپا هه‌یه‌ مامه‌ڵه‌کردنێکی زانستیانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌رنامانه‌ی که‌له‌ته‌له‌ڤیزۆنه‌کانه‌وه ‌په‌خش ده‌کرێت ،جگه ‌له‌ماوه‌ی منداڵ وبه‌رنامه‌ بۆهه‌رزه‌کاره‌کان زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری که‌ناڵه‌کان له‌سوچێکی شاشه‌که‌دا ،ته‌مه‌نێک ده‌نوسێت ،بۆئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که‌کام ته‌مه‌ن بۆی هه‌یه‌ سه‌یری ئه‌م پرۆگرامه‌بکات ... کامه ‌ته‌له‌ڤیزۆن له‌کوردستاندا به‌ته‌له‌ڤیزۆنی په‌روه‌رده‌شه‌وه‌ ئه‌وسونبوله‌ی هه‌یه‌، پاشان ‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌،ئه‌یه‌وێت کام په‌یامه‌بگێنێته ‌قوتابی ..هه‌ق وابوو له‌ماوه‌ی ئه‌م 5 ساڵه‌ی که‌ته‌له‌ڤیزۆنی په‌روه‌رده‌ دانراوه‌وپاره‌یه‌کی زۆریشی بۆ خه‌رجکراوهوله‌ئاینده‌دابۆخه‌رجده‌کرێتله‌جایت ئه‌وئاوڕێک له‌‌ ....سیاجی قوتابخانه‌کان ،ڕه‌حله‌ی کۆن وشکاوی خوێندگه‌کان،ی بدایه‌و چاکی بکردایه ‌،یان هه‌رهیچ نه‌بێت وه‌ک ئه‌وروپا له‌هه‌موو گه‌ڕه‌کێک بنکه‌یه‌کی دروست بکردایه‌ بۆئه‌وه‌ی قوتابی له‌دوای قوتابخانه‌و له‌کاتی بۆشایدا سه‌ردانی بکردایه‌و سودی لێ ببینیایه‌... خۆئه‌گه‌ر وه‌ک و ئیاتڵیای بکردایه و ‌له‌هه‌موو سوچێکی ڕۆماو شاره‌کانی تری گۆڕه‌پانێکی مه‌شقی فوتبۆلێنی دروست بکردایه ‌، ڕه‌نگ بو ئێستا کورد وه‌ک و به‌ سیاسه‌ت هیچی پێنه‌کراوه‌ به‌فوتبۆڵ شتێکی ئه‌وتۆی بکردایه‌.....

ــ له‌قسه‌کانی وه‌زیری به‌ڕیز هه‌ست ئه‌که‌یت مه‌به‌ست له‌به‌ستنی کۆنگره‌،خوڵقاندنی گۆڕان نییه‌ ..به‌تایبه‌ت کاتێک که‌من ده‌ڵێم ده‌بێت پرۆسه‌ی په‌ره‌رده‌ی وفێرکاری له‌کوردستان خۆی ساغ بکاته‌وه ‌ئه‌یه‌وێت کامیان هه‌ڵبژێرت تێکه‌ڵکردنێک بۆڕه‌گه‌زی نێره‌ ومێ یه‌ له‌هاوشێوه‌ی ئه‌وروپا یاخود جیا کردنه‌وه‌ یه‌ک له‌شێوه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ...ئه‌مه‌شم بۆئه‌وه‌هێنایه‌وه ‌له‌کوردستاندا ڕه‌گه‌زی (نێرومی ) له‌قۆناغی سه‌ره‌تایدا تێکه‌ڵ ئه‌کرێن، له‌ ناوه‌ندی وئاماده‌یدا له‌یه‌ک جیا ده‌کرێنه‌وه‌، له‌زانکۆ و په‌یمانگا کانیشدا پێکه‌وه ‌گرێ ده‌درێنه‌وه‌..مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه ‌که‌وه‌زاره‌تی په‌وره‌ده‌ نایه‌وێت یه‌کێک له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تریان هه‌لبژێرت هاتوه له‌جایتی خوڵقاندنی گۆڕان ‌دڵی هه‌ردوو لای ڕازی کردوه‌ ،جا به‌ڕاستی ئه‌م ڕازی کردنه،به‌م شێوازه ‌ناکامڵه‌ ‌له‌سه‌رکه‌سیه‌تی وشێوازی بیرکردن و ئاینده‌ی تێفکرینی نه‌وه‌کانی داهاتو ئه‌که‌وێت ...لانی که‌م ئه‌و ئازادی یه‌ی که‌مامۆستا دڵشاد ئاماژه‌ی پێ دا

که‌ له‌ ئه‌ورپادا هه‌یه‌ ،دایک وباوک ئازادن له‌وه‌ی که‌منداڵه‌کانیان به‌جیا یان به‌تێکه‌ڵاوی بنێرن بۆ قوتابخانه‌وه‌ فێرگه‌ی ئاینی باهه‌مان شیواز له‌کوردستانیشدا، ئه‌و ‌ئازادی هه‌ڵبژاردنه ‌هه‌بێت، خێزان سه‌رپشک کرێن له‌ چۆنیه‌تی فێر بوون وچون بۆ قوتابخانه‌کان..... جائه‌گه‌رهه‌موویاخود به‌شێکی کۆمه‌ڵ شێوازه ‌ئیسلامیه‌که‌ی هه‌ڵبژاردئه‌بێت ڕیزی لێبگیرێت و کاریشی پێبکرێت

ـ له‌به‌رنامه‌که‌داگه‌لێ جارئه‌وه ‌دوپاتکرایه‌وه‌ که‌ئه‌شێت من که‌سێکی بی پرۆسه‌بم بۆچاکترکردنی باری خوێندن له‌کوردستاندا ،زیاترڕه‌خنه‌گرێک بم وله‌هه‌گبه‌که‌مداهیچ نه‌بێت بۆچاکترکردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ لێره‌دا بۆپێشخستنی فێرکردن له‌کوردستاندا ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ ده‌خه‌مه ‌ڕوو له‌شێوه‌ی پرسیار

چی بکرێت باشه‌؟ وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک خۆئه‌گه‌ر پرۆسه‌که‌ قبوڵ کرا،ته‌واوی ورده‌کاری یه‌کانیش له ‌ئاینده‌دا ده‌خرێنه ‌ڕوو ‌وه‌ڵامیش بۆبۆچی کرده‌ی هه‌رخاڵێک باس ده‌کرێت.

ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ بۆچاکترکردنی خوێندن له‌کوردستاندا

 1ـ له‌هه‌مووگه‌ڕه‌کێکدا باخچه‌ی ساواین هه‌بێت ،هه‌موو منداڵیک مافی هه‌بێت به‌بێ هیچ جیاوازی یه‌ک له‌دووه‌م ساڵی ته‌مه‌نیه‌وه ‌تاده‌گاته ‌،ته‌مه‌نی ئاسای داغڵ بوون له‌قوتابخانه‌ ڕۆژانه‌ ‌،3تا6 کات ژمێر له‌باخچه‌ی ساواین بێت..له‌وێ فێری ڕێزگرتن وئه‌ته‌کێتی په‌رورده‌ ده‌ببێت . خه‌رجی باخچه‌ی ساوایان له‌لایه‌ن حوکمه‌ت دابین بکرێت .

2 ـ هه‌موو شاره‌وانی یه‌ک به‌پێ ژماره‌ی هاوڵاتیانی له‌دواساڵی به‌ر له‌داغڵ بوون بۆ قوتابخانه ‌،یه‌که‌یه‌کی ڕاهینان له‌ناوباخچه‌ی ساوایندا پێکبهێنیت ئه‌رکی ئه‌ویه‌ که‌یه‌ ڕاهێنان وخۆشه‌ویستکردنی چه‌مکی قوتابخانه‌ومامۆستابێت له‌لای منداڵ،هاوکات ئه‌رکێکی تری ئه‌وه‌بێت ته‌قیمێک له‌سه‌رئاماده‌گی ئه‌ومنداڵه‌ بۆداغل بوون یان دواخستنی بۆساڵیکی تر بدات ،هه‌ڵبه‌ت بۆئه‌م کاره‌ش ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ویه‌که‌یه ‌داکارده‌که‌ن پسپۆڕبن له‌بواری ده‌رون ناسی منداڵ.

3 ـ قوتابخانه‌کان بچنه ‌سه‌ر شاره‌وانیه‌کان بوجه‌ی قوتابخانه‌کان له‌بوجه‌ی گشتی شاره‌وانیه‌کان سه‌ر فبکرێت ...

4 ـ  قوتابیانی قۆناغی ئاماده‌ی وناوه‌ندی وسه‌ره‌تای وباخچه‌ی ساواین ،ده‌بێت لانی که‌م ژه‌مێک نان له ‌قوتابخانه ‌بخۆن ..کاتی چون بۆ قوتابخانه‌ش درێژبکرێته‌وه‌ له‌نێوان 6بۆ 8 کاتژمێربێت و له‌هه‌فته ‌یه‌کدا ته‌نها 5  ڕۆژ قوتابی بچیت بۆقوتابخانه.دوو ڕۆژ پشوبێت ‌

5 ـ هه‌موو قوتابیه‌ک مافی خۆیه‌تی که‌کتێبی بۆدابین بکرێت ،ئه‌رکی وه‌زاره‌تی فێرکردنه‌ که‌کتێب بۆ قوتابی دابین بکات به‌تایبه‌ت له‌قۆناغی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی وئاماده‌ی. قوتابی ئه‌توانێت کتێبی مه‌نهه‌ج  له ‌کتێبخانه‌کان بکڕیت به‌مه‌رجێک وه‌زاره‌ت پاره‌که‌ی بۆبگه‌ڕینێته‌وه‌.

6 ـ قه‌ده‌غه‌کردنی به‌شداریکردنی قوتابی له‌ڕێپێوان وخۆپیشاندان وده‌ربڕینی ناره‌زای.

7 ـ ماوه‌ی پشوی هاوینه‌ بۆمامۆستا کورت بکرێته‌وه ‌ومامۆستابه‌ر له‌ده‌ستپێکردنی قوتابخانه‌به‌15 ڕۆژ هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کانی پێویست بۆده‌ستپێکردنی وه‌رزێکی تری خوێندن،ئاماده‌بکات ،لانی که‌م به‌ڕیوبه‌ڕو یاریده‌ده‌ره‌کانی ،وه‌زاره‌ت بۆئه‌وه‌ی مامۆستاکان بۆئه‌و کاره‌ هان بدات بڕێک پاره‌ی زیاتریان بۆدابین بکات .

8 ـ دابینکردنی مانگانه‌ به‌ بڕی سه‌د دۆلار بۆ هه‌موو خێزانێک که‌یه‌ک منداڵی هه‌یه‌ وده‌چێت بۆقوتابخانه‌ 150 بۆدوومنداڵ 200 بۆسێ منداڵ 250 بۆچوارمنداڵ وسه‌رو‌تر ،بۆکه‌م کردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌رخێزان وبن بڕکردنی دیارده‌ی کاری منداڵان له‌شه‌قامه‌کانی هه‌ولێروسلێمانی تانیوه‌ شه‌و.وهاندانی زیاتر بۆڕوکردنه‌قوتابخانه‌. ئه‌م داواکاری یه‌ئه‌بێت بخرێته ‌ئه‌جنده‌ی داواکاری وپێشنیاره‌کانی وه‌زاره‌ت بۆبه‌رده‌م په‌رله‌مان وده‌رچواندنی یاسایه‌ک بۆڕیکخستنی ئه‌م جۆره ‌هاندانانه‌ بۆپێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن .

9 ـ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وباقی وه‌زاره‌ته‌کان ی په‌یوه‌ندی دار  ساڵی 3 جار ڕاپۆرتی کاروکارنامه‌ی خۆیان له‌په‌رله‌مان به‌به‌رچاوی میدیاکان بخوێنێته‌وه‌ ،لێژنه‌ی فێرکردن وپه‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان یان هه‌رئه‌ندام په‌رله‌مانێک ئه‌بێت ‌(هه‌ڵسه‌نگاندن)و ته‌قیم ولێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێت بۆکاره‌کانی وه‌زاره‌ت. وداوای به‌خۆدا چونه‌و بکات و وه‌زاره‌تیش هه‌ربڕیارێک له‌په‌رله‌مانه‌وه ‌ده‌رچو کاری پێ بکات له ‌داهاتودا.

10 ـ گرنگی دان به‌خوێندنگه‌ پیشه‌یه‌کان وڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌ن وداموده‌زگای تر بۆکارپێدان بۆ ده‌رچوانی قوتابخانه ‌پێشه‌یکاندا له‌بواری شاره‌زاوپسپۆڕ.ئه‌ولایه‌نانه‌ کارگه‌و کۆمپانیا خزمه‌ت گوزاریه‌کان ده‌گرێته‌وه‌.

11 ـ دروستکردنی قوتابخانه‌ی تایبه‌ت بۆئه‌وقوتابیانه‌ی که‌ئاستی تێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ ئاستی تێگه‌یشتنی مرۆڤی ئاسای نییه‌ نه‌ک ته‌نها بۆقۆناغی سه‌ره‌تای بگره‌ بۆگشت قۆناغه‌کانی فێربوون .

12 ـ ئاره‌زوومه‌ندکردنی خوێندکار له‌چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌کانی خوێندن جگه‌له‌بابه‌تی زمانی فێربوون که‌ له‌کوردستاندا کوردی یه ‌وه‌ ماده‌ی بیرکاری .ئه‌م ئاره‌زوومه‌ندییه‌ده‌کرێت له‌قۆناغه‌کانی ناوه‌ندییه‌وه‌ په‌یڕه‌وبکرێت .

13 ـ ڕۆژی ده‌رچون له‌ئاماده‌ی ڕۆژێکی نمونه‌ی بێت له‌ژیانی قوتابی،ئه‌وه‌ی که‌هه‌یله‌کوردستاندا ڕۆژی ده‌رچون له‌زانکۆ په‌یمانگا ڕۆژێکی نمونه‌ی یه‌.به‌پێچه‌وانه‌وه‌له‌ئه‌وروپاده‌رچون له‌ئاماده‌ی زۆر شت ده‌گێنێت .

14 ـ له‌هه‌مووشاره‌وانیه‌ک ده‌زگایه‌ک دروست بکرێت به‌ناوی ده‌زگای (په‌یژه‌کانی خێزان) کاری ئه‌م ده‌زگایه ‌دانی ڕاوپێشنیار بێت بۆخێزان له‌چۆنیه‌تی به‌خێوکردنی وپه‌روه‌رده‌ پێدان به‌منداڵه‌که‌ به‌ڕه‌چاوکردنی باری که‌سیه‌تی و باوه‌ڕو،خانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رخێزانێک به‌جیا.ئه‌م ده‌زگایه‌ ته‌نها کار بۆئه‌و خێزانانه ‌بکات که‌ منداڵانیان هێشتا نه‌چونه‌ته ‌قوتابخانه‌و له‌ته‌مه‌نی پێش چونن بۆ قوتابخانه‌. ئه‌م ده‌زگایه ‌ده‌بێت سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بێت وله‌ژێر چاودێری ئه‌ودا کار باکات. به‌ڕیکه‌وتن وهاوپشتی  له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندندا.

 15 ـ ئه‌رکومه‌هامه‌کانی مامۆستا به‌یاساده‌ست نیشانبکرێت وجه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وبکرێت که ‌مامۆستا یه‌تی پیشه‌یه‌کی فێرکاری یه‌نه‌ک په‌روه‌رده‌ی.

16 ـ  ڕیگرتن له‌دروستکردن یان هاندانی که‌سیه‌تی وبۆچونی حیزبایه‌تی له‌قوتابخانه‌کاندا،سه‌ره‌تای ئه‌م ڕیگرتنه‌ش ‌ئه‌کرێت له‌دانانی به‌ڕیوبه‌ری قوتابخانه‌کانه‌وه‌ ده‌ستپێبکرێت که‌زیاتر به‌سه‌ریه‌کێتی وپارتیدا دابه‌شبوه‌،

 

.....ئه‌مه ‌به‌شێکی که‌می ئه‌و پرۆسه ‌گشتگیریه‌یه‌ که‌من مه‌به‌ستم بوو بیخه‌مه ‌به‌رگوێ بیسته‌ران وهه‌موو که‌سێک که‌ ده‌یه‌وێت قسه‌له‌سه‌رگۆڕانی سیستم وفه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌وفێرکردن بکات .به ‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌شه‌وه‌،به‌ڕای من هه‌تا وه‌زاره‌تی په‌رورده ‌ئاوڕێک له‌م چه‌ندخاڵه‌ی سه‌ره‌وه ‌نه‌داته‌وه‌ و کاری بۆهێنانه‌دی نه‌کردبێت باشتر وایه‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی بخاته‌واده‌یه‌ک که‌ئه‌مانه‌ی جێ به‌جێکردبێت ،ئه‌مه‌ئه‌گه‌رله‌بنه‌ره‌تدا مه‌به‌ست له‌به‌ستنی کۆنگره‌ گۆڕینی به‌شیک یان هه‌مووفه‌لسه‌فه‌ی خوێندن بێت.نه‌ک درێژه‌دان بێت به‌فه‌لسه‌فه‌وچه‌مکی په‌رورده‌ی ڕژێمی به‌عس.

بۆ گوێگرتن له‌ته‌واوی به‌رنامه‌که‌ کلیکی ئێره‌بکه‌ :یاخود سه‌ردانی ئه‌رشیفی به‌رنامی (نه‌وای په‌روه‌رده‌ ) به‌رنامه‌ی ئه‌زمونی په‌روه‌رده ‌له‌ئه‌وروپاوچۆنیه‌تی سودوه‌رگرتن لێی له‌کوردستاندا. که‌له‌به‌رواری 22 ی ئه‌پریلی 2007 دابڵاوکراوه‌ته‌وه‌

 

  http://radionawa.com/program/naway%20parwarda_22_4_2007_A.mp3

http://radionawa.com/program/naway%20parwarda%20-%2022-4-2007%20--%20B.mp3

 

           

 

05/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca