ترس له دیدی داگیر کارد ا:
خۆویستی و ئێره‌یی و ره‌هایی قازانج ، ئیلهامی دروست بونی
هێرش و په‌لاماره ، هه‌ر خه‌یاڵێکی هێرش بردنیش پێویستی
به پێکهێنانی هێزه ، نیشاندان و مانۆڕکردنی هێزیش بۆ
دروستبونی ترسه له به‌رامبه‌ردا ، واتا تا هێز بونی نه‌بێت
ترس هه‌ست پێ ناکرێت ، هه‌ر هێزێکیش بیه‌وێت ترس نیشان بدا
ئه‌وا یان ده‌یه‌وێت ئاستی به‌رگری بسه‌لـمێنێت به هێزی
گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ، یان ده‌یه‌وێت توانای هێرش و
پاوانکردن به هێزی لاوازی به‌رامبه‌ر بگه‌یه‌نێت ، بۆ
ئه‌وه‌ی هێزو بونی به‌رامبه‌ر قۆرخ بکات و بسڕێته‌وه ، بۆ
سه‌پاندنی ته‌واوی ده‌سته‌ڵات به سه‌ر به‌رامبه‌ردا .
کاتێ داگیرکاران تموحی داگیرکردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر
ده‌چێته هۆش و ئه‌قڵیانه‌وه ، به‌رامبه‌ره‌که‌ی به هه‌موو
پێکهاتێکه‌وه ده‌خاته ژێر ڕۆشنایی زه‌رو بیریه‌وه ، ده‌ست
ده‌کات به ڕێکخستنی نه‌خشه‌و پیلانه‌کانی ، سه‌ره‌تا هه‌وڵ
ده‌دات وێنه‌یه‌کی ڕۆمانسی وجوان بۆ مه‌هامی داگیرکاری
بنه‌خشێنێت .. تا بتوانێت گه‌وره‌تریین وه‌هم له‌زهنی
به‌رامبه‌ره‌که‌یدا دروست بکات ، ڕێگه‌و زه‌مینه خۆش بکات ،
بۆ چونه ناو جه‌سته‌و ڕۆحی به‌رامبه‌ر تا به ئاسانی له
ده‌ریای ژیانی ئه‌ودا سه‌وڵ لێ بدا ، بۆبڕین وده‌ست ڕا
گه‌یشتنی ، به یه‌ک به یه‌کی ویزگه مادی و
مه‌عنه‌ویه‌کانی . گه‌ر ئه‌قڵی به‌رامبه‌ر له وه‌همه
دروستکراوه‌کانی داگیرکا‌ر گه‌وره تربو و، نه‌یتوانی کاری
پێ بکات ، ئه‌وا بیر له ڕێگایه‌کی دی ده‌کاته‌وه ، ڕێگای
پیشاندانی ( ترس ) ترسی کوشتن
و مه‌رگ
، ترسی سڕینه‌وه ، که داگیرکا‌ر له هه‌موو ساتێکدا ،
پیشانی دژی به‌رامبه‌ری ده‌دات . ترس ئه‌و وێنه
وه‌همی‌یه‌یه که ده‌سته‌ڵاتخوازان ده‌بێت هه‌رده‌م ره‌نگی
بکه‌نه‌وه‌و شه‌وقی پێ بده‌ن و زیندووی بکه‌نه‌وه له
ده‌رونی کۆمه‌ڵگادا ، چونکه به بێ نیشاندانی په‌یکه‌ری
هیچ ترسێک ناتوانن شه‌هامه‌ت و ئازایه‌تی و باش بون و که‌می
زه‌بری خۆیان بۆ کۆمه‌ڵگا نیشان
بده‌ن ، ترس ئه‌و
ئامرازه‌یه که داگیرکا‌ر به‌کاری ده‌هێنێت بۆ سه‌لماندن و
سه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌نــــــدی‌یه نزیک و ستراتیژه‌کانی ،
ئــه‌و ئامــــــرازه‌یه که له بـیـــــــری به‌ربه‌ریه‌ت
و وه‌حشیه‌تی مێژوویی داگیرکاردا ده‌بــوژێته‌وه و
ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ
پاراستنی ده‌سته‌ڵاتی
سه‌رده‌می ئێستای
.
،ده‌سته‌ڵات ده‌بێت له هه‌ردو باردا : یه‌که‌میان له
خۆیدا وه‌ک ( ترسی نزیک وناوه‌کی ) به کۆمه‌ڵگا نیشان بدا ،
که خاوه‌نی ده‌سته‌ڵات و هێزو قودره‌ته و هه‌موو
بڕیارێکی له ده‌ستدایه ، ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌کانی ئه‌و
وڵاته‌ی له ده‌ستدایه ، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت له ترسی
ده‌ره‌وه بیان پارێزێت ... دووه‌میان پیشاندانی وێنه‌ی
( ترسی ده‌ره‌کی‌یه ) ترسی ده‌ره‌وه‌ی سنور‌و وڵاته ، به
پیشاندانی ئه‌م ترسه‌یان ده‌توانێت کڕنوش و ته‌سلیم بون و
عیباده‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ شێوه‌ی به‌ڕێوه
بردنی ده‌سته‌ڵات و یاسا‌و ڕێسا
خۆیی و تایبه‌تی‌یه‌کانی
مسۆگه‌ر بکات . که‌واتا ترس پایه‌یه‌کی تری ده‌سته‌ڵاته که
له ساتی پێوێسدا
ده‌سته‌ڵاتخوازان پیشانی ده‌ده‌ن .
گه‌ر سه‌رنجێکی ورد له مه‌یدانی ململانێ‌ی سیاسی ئه‌مڕۆی
جیهان بده‌ین ، ئه‌و گه‌مه‌یه‌مان
بۆ ئاشکرا ده‌بێت ، که ده‌سه‌ڵاتخوازان به دوای چیدا وێڵن و
، چۆن مرۆڤه‌کانیان کردۆته ئه‌کته‌ری ئاگری سیناریۆکانیان
، خۆشیان بونه‌ته پاڵه‌وانی سه‌رکه‌وتنی هه‌موو براوه‌کان
...!
گه‌ر به‌راوردو سه‌رنجه‌کان له مڵملانێ‌ی شه‌ڕی سیاسی نێوان (
ئه‌مه‌ریکا و ئیسلامی سیاسی)
نیشان بده‌ین ، ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ترسی هێرشی
ده‌ره‌وه له سروشتی خۆی زیاتر گه‌وره کردوه و ده‌کات
،که تا دوێنی بوو کۆمۆ‌نیزمی ڕووسی ئه‌و ترسه بوو ، وا
ئه‌مڕۆ تیرۆریزمی ئیسلامی‌ی کردۆته ئه‌و ترسه که نه‌ک
ته‌نها پیشانی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکای ده‌دات ، به‌ڵکو پیشانی
هه‌موو جێهانی ده‌ده‌ات چونکه(
ئه‌مه‌ریکا هه‌یمه‌نه‌ی ته‌واوی ده‌سته‌ڵاتی ده‌وێت له
سه‌رتاسه‌ری ئه‌م که‌ونه‌دا ..!
)
به‌هه‌مان ئاراسته‌ش ئیسلامی سیاسی هێز وسیاسه‌ت و کولتوری
ئه‌مـــه‌ریكا
و ڕۆژئاوای
زۆر زێده‌ڕه‌ویانه قێزه‌ون ده‌کات به‌رامبه‌ر به ئاینی
ئیسلام و سه‌له‌فیه‌تی خـــــــــۆی ، هه‌ردوولایان به‌م
کاره ده‌یانه‌وێت بون و گه‌وره‌یی و به‌رینتری خۆیان
بــــۆ کـــۆمه‌ڵــگای ژێر سایه‌یان بسه‌لمێنن و ، بونی
کۆمه‌ڵگا ببه‌ستنه‌وه به بونی خۆیانه‌وه ، به کۆمه‌ڵگا
بگه‌یه‌نن که ئێوه له بونی ده‌سته‌ڵاتی ئێمه‌دا بون و
ژیانتان به‌رده‌وام ده‌بێت . واتا هه‌ردولا ده‌بـــنه
ته‌واوکه‌ری یه‌ک
و
هه‌مان مه‌به‌ست
، به ترس ده‌یانه‌وێت
جڵه‌و
کردنی مرۆڤه‌کان له ده‌س
بگرن
داگیرکا‌ر له فراوانکردی ده‌سته‌ڵاتیدا سنورێکی
دیاری کراوی نی‌یه و سنور له ئه‌قڵ و خه‌ییاڵیدا نی‌یه ،
کاتێک داگیرکا‌ر ده‌توانێت له شوێنی خۆیدا له‌نگه‌ر بگرێت
و خود که‌فا بێت به خواست و تموحه‌کانی ، که وێنه‌ی
هێزی ترسی به‌رامبه‌ر گه‌وره تر و تۆقێنه‌ر تر بێت ، له
هێــــز و ترسی خۆی .
گه‌رده‌سته‌ڵات و هێزی ڕژێمی فاشی به‌عس به نمونه به
بیربهێنینه‌وه ، ئه‌م میکانیزمه‌ی سه‌ره‌وه‌مان به ته‌واوی
دێته‌وه به‌رچاو که ساڵ به‌ساڵ و سات به‌سات به کاره نا
مرۆڤانه‌کانی
ترسی زیاتری له ده‌رونی خه‌ڵکی کوردوستان و عێراقدا دروست
ده‌کرد ، به پێ‌ی ئاستی گه‌شه‌وفراوانی به‌ره‌ی دژی ڕژێم
شێوه‌کاری ترس و تۆقین و هێرشی زیاد ده‌بوو، بۆ نمونه له
به‌رامبه‌ر ئێمه‌ی کوردا له کوشتن وزیندان وئیعدام وبۆمبارانی
جوزئیه‌وه هه‌ڵکشا به‌ره‌و ڕاگواستنی وته‌رحیلی به کۆمه‌ڵ
وکۆمه‌ڵکوژی له شیوه‌ی کیمباران و ئه‌نفال .
ئه‌نفال و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌ترین وێنه‌ی ترس و
تراژیدیایه
له مێژووی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی کوردا ، وه گه‌وره‌ترین
هێرشی ده‌ست پێکردنی سڕینه‌وه‌ی شوناسی کورد بوو که ڕژێمی
به‌عسی
سۆڤینیست پیلانی بۆ دانا
. گه‌ر هێزی ئه‌مه‌ریکا نه‌بوایه که به هێزتر و تۆقێنه‌ر
تر بو له هێزی ڕژێمی به‌عس ئه‌وا ڕژێمی به‌عس
به پێ‌ی ئاستی هێزی به‌ره‌ی دژ،
له ته‌مه‌نی ئێستای به ته‌مه‌نتر ده‌بو
، تا هێزی به‌ره‌ی دژ ده‌گه یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که بتوانێت
به‌ره‌نگاری هێزی پڕ له چه‌کی ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عس بداته‌وه
.
ترس
له دیدی پاشکۆیی ده‌سته‌ڵاتدا :
کوردوستان تا ئه‌مڕۆ ، ئه‌و ژینگه‌یه‌یه بۆ هاووڵاتیانی ،
که ترسێکی به‌رده‌وام له ده‌رونیاندا ، له ناخیاندا ، له
ژیانیاندا ، دێدت و ده‌ڕوا ..! هاوڵاتی ئه‌م نیشتمانه ، بێ
ئۆقره‌و نادڵنیان له
دراوسێکانیان
، گومانیان هه‌یه له هه‌موو هاوکاریه‌ک که له
دراوسێوه بکریت ، چونکه دراوسێکانی ئه‌م وڵاته غه‌ره‌زیان
پیس و پڕته‌ماحه ، هیچ کاتێک ناتوانن شتێک بده‌ن تا
دڵنیــــــــا
نه‌بن که چه‌ند شتێک وه‌رده‌گرنه‌وه ..! گه‌ر بزانن هیچ
وه‌رناگرن ئه‌وا به هه‌ڕه‌شه‌ی خوێــــن ڕشتن ومه‌رگ ،
گورگ ئاســـــــــا هێرش ده‌که‌ن ونا
ئارامی دروست ده‌که‌ن
. دراوسێ‌ی ئه‌م وڵاته ( چه‌ندجار ) داگیر کراوه ،
مێژوویه‌کی زۆر ناشیریـــن و ناپاک
و
خوێناوی هه‌یه له
به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی بێ به‌شی ئه‌م وڵاته ، بۆ ته‌نها ساتێکیش
چی‌یه ، ناتوانن دڵنیایی و هاوخه‌می دروست بکه‌ن ،
ده‌بێت ئیمه ده‌ست پێشخه‌ری بکه‌ین و دڵنیاییان بۆ دروست
بکه‌ین که ئاماده‌ین له به‌شی گه‌وره‌ی خۆمان هاوبه‌شیمان
بکه‌ن . گیانی ته‌سلیم بونیان پیشان بده‌ین بۆ هه‌ر
مه‌هامێک که له بن گڵیاندایه به‌ڵام ئێمه ناتوانین دڵمان
پاک بێته‌وه له ئاستیاندا ..! ته‌نها ئه‌و خێڵه ،
ئه‌ونوخبه ئه‌و حیزبه ده‌توانێت دڵنیاییان پیشان بدا ،
که
ئاماده‌ن
سه‌ر و به‌ری ئه‌م وڵاته‌یان
له گه‌ڵدا
دابه‌ش بکه‌ن
و به
هاوبه‌شی جه‌ژنی پێ بگێڕن .
ترس بۆ ئێمه‌ی ژێر ده‌سته ، ئه‌ومه‌رگه‌ساته‌یه که
پێمان به‌خشراوه له‌لایه‌ن داگیرکارانه‌وه و سات ناساتێ
به زه‌نگه‌کانی دڵمان دا ده‌خورپێنن و ، قه‌دماغه‌ی زام و
برینی به‌رهه‌می ترسه مێژووی‌یه‌کانمانی پێ هه‌ڵ
ده‌ده‌نه‌وه . ترس له پاشکۆیی ده‌سته‌ڵاتدا گه‌وره‌ترو
کاریگه‌رتره ،
سه‌رتاپا گیرترو به‌هێزترو ترسناکتره له ترسه‌کانی
ده‌سته‌ڵاته جێگیر‌و ئارام گرتوه‌کانی وڵاتانی دی ، له‌وڵاتانی
خاوه‌ن کیان ، شوناس ، ده‌وڵه‌ت ، هێز ، سه‌لمێنرا و و سنوردار
.
ته‌نها ترسێک له ناخ و ده‌روونی مرۆکانی ئه‌م وڵاته‌دا نی‌یه
، ته‌نها ترسێک خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ی هه‌راسان نه‌کردوه ،
ته‌نها ترسێک مرۆڤی ئه‌م ژێنگه‌یه‌ی توشی دڵه‌ڕاوکێ‌ی
نـــــه‌کردووه له‌م وڵاته ژێر ده‌سته‌دا ترسه‌کان
گه‌لێک زۆرن ، هه‌ریه‌که‌یان به‌شێوه‌ک له شێوه‌کان
کاریگه‌ری و بنه چنه‌ی خۆی داناوه ، هه‌رساته شێوه‌ی
ترسێکیان ڕامانده‌چڵه‌کێنێت .
که ئه‌م ترسه له بونی مێژووی سته‌می میللی و
ژێرده‌سته‌یی و بێ ده‌وڵه‌تی سه‌رچاوه ده‌گرێت که
ڕۆژانه خه‌ڵکی له‌مسی ده‌کات . چه‌نده‌ها ترس له ڕۆحی
خه‌ڵکیدا بونی هه‌یه وه‌ک ترسی داگیرکاری وڵاتانی دراوسێ (
عێراق ، ئێران، سوریا ، تورکیا ) ، ترسی دوباره بونه‌وه‌ی
ئه‌نفال و کیمیاباران وبۆمباران و جه‌نگ و ئاوه‌ره‌یی و وێران
بون ، ترسی تیــــرۆر،
ترسی گومان له ئه مه‌ریکا ، ترسی شه‌ڕو کێشه‌ی حیزبه
ناوخۆیی‌یه‌کان ، ترسی نا ئه‌منی و دزی و گه‌نده‌ڵی و بێ
ئیداری و ناعه‌داله‌تی ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردوستان ، ترسی
نه‌توانینی ژیان کردن به هۆی دواکه‌وتویی ، هه‌ژاری ،
بێ‌کاری ، بێ کاره‌بایی ، بێ ئاوی ..هتد
ده‌سته‌ڵاتی داگیرکا‌ر که زه‌بر و گورزی خوێناوی
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا وه‌شاندوه و خه‌ڵتانی
خوێنی کردوه و ده‌کات ، به‌م کاره به‌ربه‌ریانه‌ی
توانویه‌تی تـــــرس له ده‌رونماندا دروست بکات ، که ئه‌م
ترسه بوه‌ته ئامرازی ترسێکی به‌هێز که ( ده‌سته‌ڵاتی
پاشکۆ یی )
له‌قه‌یرانی ده‌سته‌ڵاتی خۆیی و کۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ردا
وه‌ک مۆته‌که پیشانی خه‌ڵکی ده‌دا ،
که داوای زیاتریان لێ‌ی نه‌وێت ، ڕه‌خنه‌یان لێ‌ی نه‌بێت
، لێ پرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا نه‌کرێت ،
جه‌ماوه‌ر ده‌نگی لێوه نه‌یه‌ت ، به‌وه‌ی که بۆیان دیاری
کراوه رازی ببن تا کۆتایی ئه‌م ترسه .
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ کێشه سیاسیه‌کانی کوردوستان و
به‌راوردی بکه‌ین ( که به‌راورد ناکرێت له گه‌ڵ كێشه
جیهانی‌یه‌کاندا ) چونکه کێشه‌کان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان
هه‌یه .
ده‌سته‌ڵات دارانی کوردوستان و داگیرکارانی دراوسێ به
هه‌مان میکانیزمه‌وه کار ده‌که‌ن و
بونه‌ته دیواری کاردانه‌وه‌و ته‌واوکه‌ری ئامانجه‌کانیان ،
ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردوستان به‌رده‌وام دوو ئامرازی ترس و
سه‌رکوتیان له ده‌ستدایه که به پێ‌ی هه‌ل ومه‌رجه‌کان
به‌کاری ده‌هێــــــنن،
ترسی هێرشی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له وکاته‌دا به‌کارده‌هێنن ،
که‌هێزی
خۆیان لاواز تر بێت له هێزی دژ وه‌ستاوی خه‌ڵک یان حیزبی
به‌رامبه‌ر
، تا
خۆیان له ویستی به‌رامبه‌ر گێل بکه‌ن .
وه ئامرازی سه‌رکوتی دووه‌م ڕاسته‌و خۆ له ده‌ستی
خۆیاندا به‌کاردێت و به بیانوی جۆراو جۆر شه‌رعیه‌تی پێ
ده‌ده‌ن ، هه‌رجوڵه‌یه‌کیش دژ به‌م سه‌رکوته بوه‌ستێته‌وه
ئه‌وا ده‌توانن به دژی ( گه‌ل و نیشتمان ) تۆمه‌تباری
بکه‌ن .
وه‌ک له سه‌ره‌وه ڕونم کرده‌وه که ترسه‌کان له
کوردوستان واقیعین و بونیان هه‌یه ، به
تایبه‌ت ( ترسی ده‌ره‌کی ) ، ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردوستان و
هه‌موو بزاڤێکی ده‌سته‌ڵاتخوازو
پێگه خواز و قازانج په‌رست و بازرگان ، ده‌توانن له سه‌ر
ماکی ترس و بونی سته‌می میللی ،
خه‌ڵکی بێ به‌شی ئه‌م وڵاته به ( دروشمی وه‌همی ) گۆش
بکه‌ن و بێ هۆشیان بکه‌ن ، تا خۆیانی پێ گه‌وره بکه‌ن و
ده‌سته‌ڵاتی تاک وتایبه‌تی ئابوری و سیاسی پێ دامه‌زرێن ،
هه‌موو سه‌روسامانی وڵاتی پێ قۆرخ بکه‌ن ، وڵات بکه‌نه
مه‌رزێکی گه‌وره‌ی بازرگانی و
قاچاخچیه‌تی ، شاری خه‌ون و به‌هه‌شتی شار‌و کۆشکی خه‌یاڵی و
ژیانی خه‌یاڵی پێ دروست بکه‌ن و ، خۆیان بکه‌نه خودای ئاو
ونان وهه‌ناسه ، تا خه‌ڵک هه‌موو ساتێ ده‌ستیان بۆ پان
بکاته‌وه و کرنوشیان بۆ به‌رێت .
به‌لامه‌وه زۆر سه‌یر بو که له میدیاکاندا وێنه‌ی
سه‌رۆکی هه‌رێمم بینی که په‌نجه‌ی (
هه‌ڕه‌شه‌ی ) به‌رز کردبوه‌وه ، زۆر خۆشحاڵ بوم و شاگه‌شکه
بوم ، گوتم سه‌رۆ
له‌وه ده‌چیت بوبــێــته جه‌نتڵمان و هه‌ڕه‌شه له
گه‌نده‌ڵچیه‌کان بکات ، ڵه نزیک بونه‌وه‌ی
یادی ئه‌نفاله‌کاندا ، هه‌ڕه‌شه له‌ئه‌نفالچیه‌کان بکات و له
نزیکترین که‌سه‌وه
ده‌ست پێ بکات ...! یان تۆ بڵێ‌ی خۆشه‌ویستی‌ی بۆ خه‌ڵك
گه‌یاندبێتی‌یه بڕیارێکی وا ، که ئیتر قۆڵی لێ هه‌ڵماڵێ
ونه‌وه‌ستێت تا ژیانی ئه‌م خه‌ڵکه بێ به‌شه چاک نه‌کات
! پاش که‌مێک تێڕامان تێگه‌یشتم ، نا هه‌ڕه‌شه له
تورکیا ده‌کات ..!!
منیش له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم نا وا مه‌که ، جارێ بوه‌سته
، زۆر مه‌ڕۆ ، ئاوڕێک بده‌ره‌وه بزانه ( که ده‌زانی ) چ
باسه ؟ چ ده‌گوزه‌رێت ؟ چیتان کردوه ؟خه‌ڵک چی به
سه‌رهاتوه له سایه‌ی حوکمڕانی ئێوه‌دا ؟! ئێوه تا چه‌ند
ئینتمای حیزبیتان گۆڕیوه به ئینتمای
نه‌ته‌وه‌یی ؟
تا چه‌ند کوردوستانتان بۆ گشتی خه‌ڵک جوان و خۆش گوزه‌ران
کردوه ؟
تا چه‌نده وه‌ڵامتان به كێشه‌کانی وه‌ک ناعه‌دالتی
وگه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و بێکاره‌بایی و
بێ...و..بێ....و...بێ...و هه‌موو بێکان داوه‌ته‌وه
؟
تا چه‌نده سه‌روه‌ت وسامان و پاره‌ی سه‌چاوه گومرکیه‌کانتان
که به‌رهه‌می ئه‌شکه‌نجه‌و قوربانی و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و
ئاوه‌ره‌یی خه‌ڵکی‌یه له خه‌زێنه‌ی حیزبه‌وه بگه‌ڕێننه‌وه
بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی خه‌ڵکی کوردوستان
؟
حیزبه‌که‌ی ئێوه‌ش وه‌ک هه‌موو ده‌زگا
وڕێکخراوه‌کانی دی به
پێ‌ی کار‌و چالاکیه‌کانتان به‌شی هه‌بێت ، که نه‌تان
توانیه‌وه ئه‌م کارانه بکه‌ن ، چۆن توانیت دڵنیا بیت له
پشتیوانی جه‌ماوه‌ر به‌ناوی سه‌رۆکی هه‌موو خه‌ڵکه‌وه
په‌نجه‌ی هه‌ره‌شه له ده‌وڵه‌تێکی میلیتاری فاشی و دڕنده
به‌رز بکه‌یته‌وه ؟؟!!
به چ جورئه‌تێکه‌وه؟! به کام پشتیوانی په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه
به‌رز ده‌که‌نه‌وه
؟!
ئێوه به کاره ناشیرنه‌کانتان
، هه‌رچی گیانی به‌رگری و به‌ره‌نگاری هه‌بوو دژ به
دوژمنانی کوردوستان له خه‌ڵکدا کوشتان .! و گیانی ده‌سته‌مۆیی
ته‌سلیم بونتان له خه‌ڵکیدا دروست کرد ،
که هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێکی دی‌ی دژ به خه‌ڵک بتوانێ ئه‌م
گیانه ده‌سته‌مۆیه به‌کاربهێنێت ،
ئیتر بۆئاگر له‌وه زیاتر خۆش ده‌که‌ن ؟!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیام که هه‌رگیز به ڕاستان نی‌یه !
له گه‌ڵ هێنانه خواره‌وه‌ی په‌نجه‌که‌ت په‌شیمان
بویته‌ته‌وه ، دڵنیام که‌رکوک و ده‌وڵه‌تی
کوردوستانیشتان به بێ بونی سه‌رۆکایه‌تی
فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سته‌ڵاتی خۆتان نه‌ک قبوڵ نی‌یه ،
به‌دیشبهێنرێت تێکی ده‌ده‌ن ، چونکه شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕتان
بۆ سه‌رۆکایه‌تی
کوردوستان و عێراق به‌ڵگه‌یه‌کی زیندوه
.
بۆیه ده‌ڵێم به‌م
هه‌ڵوێسته‌تان
ویستان خه‌ڵک ڕابچه‌ليکێنن به‌م مه‌به‌ستانه :
یه‌که‌م
:
به زیندوکردنه‌وه‌ی
وه‌همی ترسی ده‌ره‌کی له ده‌رونی خه‌ڵکدا ،
به مه‌به‌ستی
پیشاندانی په‌یکه‌ری ترسی ده‌سته‌ڵاتی خۆتان له به‌رامبه‌ر
ترسی هێزی به‌ره‌و ڕوبونه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد‌و ستان .
دووه‌م
: دروست کردنی
وه‌هم و
خۆشخه‌یاڵی
،
بۆ جه‌نتڵمانی و لێهاتویی سه‌رۆک بون له که‌سایه‌تی سه‌رۆکی
هه‌رێمدا
، که که‌سایه‌تی مه‌سعود بارزانی له سه‌رۆکی حیزبی‌یه‌وه
بۆسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له هه‌موو ساته‌کاندا مسۆگه‌ر بێت .
سێهه‌م
: بۆ هێنانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و دژ وه‌ستاو بۆ ژێر
په‌رچه‌م و هه‌یمه‌نه‌ی سیاسی
ده‌سته‌ڵاتی ئێستای کوردوستان .
چواره‌م
: بۆ سه‌لماندنی تاک قودره‌تی
پارتی
له به‌رامبه‌ر هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه‌کانی تری مه‌یدانی
سیاسی کوردوستان .
پێنجه‌م
: بۆ بێ ده‌نگ کردن و کپ کردنی هه‌موو دژه ده‌نگه‌کانی تری
کۆمه‌ڵگای کوردوستان
به‌رامبه‌ر به تاک ده‌نگی خۆتان و، گۆڕینی ئاراسته‌ی ڕه‌خنه‌ی
زیندو و واقیعی ومه‌لموسی
رۆژانه‌ی ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه نوسانی سه‌ربه‌خۆ و یاخی و
ده‌سته‌مۆ نه‌بوی ده‌سته‌ڵات .
شه‌شه‌م :............ئه‌و
خاڵانه‌ی تر که که‌سانی تر باشتر ده‌رکی پێ ده‌که‌ن ..!
25 /04 /2007
|