سه‌دایه‌کی به‌رز ..
له‌ناخی ئاهێکه‌وه
گوێی ئاسمان ..
سیخناخهئهکا له‌ترس
... ناترسم
ناترسم له‌هاوار
له‌ئازار
له‌و غه‌مانه‌ی ساڵی داهاتو
نوێ ئه‌بنه‌وه
هه‌موو هیوایه‌کم مانه‌وه‌یه
بۆ ئێواره‌یه‌کی خۆر ئاوابوون
کاتێک باڵنده‌کان به‌ره‌و عه‌ده‌م
کۆچ ئه‌که‌ن ..و
تاریکی جێ ئه‌هێڵن
خوازه‌کانم له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن
هاوڕێم ..
تۆ بڵێی ..
له‌خامۆشی شه‌وێکا
چراکانی ئه‌مبه‌روئه‌وبه‌ری شه‌قام
وێنه‌ی ئه‌و خه‌وانه نه‌گرن
که‌له‌نێو دوو نیگادا
شانۆیه‌کی پڕ له‌حوزن
نمایش
ئه‌که‌ن
سه‌یره !
من هه‌میشه له‌مردن ئه‌ترسام
که‌چی ..
که‌چی ده‌نگێ به‌چرپه
له‌گوێی ئه‌م خامۆشییه‌دا ئهزرنگێتهوهو
سه‌رنجی خه‌یاڵم به‌ره‌و ئه‌و تابلۆ بێده‌نگانه
ڕاده‌کێشێت ..
کهبهرامبهرن هه‌ڵواسراون
تۆ بڵێی .. ئه‌وانیش
هه‌ڵواسین ئازاریان بدات و
ته‌نهایی بێزاری کردبن ؟
.. دڵم
.......دڵم پڕه له‌وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیارانه‌ی هێشتا که‌س لێی نه‌کردوم
ده‌سته‌کانم ..
هێڵی ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی له‌سه‌ر کێشراون
هێشتا خۆم بۆ ساز نه‌داون !
سه‌رم مه‌سته به‌پێکی ئه‌و شه‌رابه‌ی
نهمناوهته سهلێوم و
جه‌سته‌شم ..
نه‌خشه‌یه‌که له‌یاخی بوون
..
ڕۆح مه‌لێکه
وابهدهوری ئینجانه پڕ لهووشهکانی
ئه‌م عومره‌دا سه‌ما ئه‌کات
هێشوویهکه له‌پرسیار و
بۆڵ .. بۆڵ
ئه‌که‌ونه سه‌ر ئه‌و ده‌سماڵه‌ی
له‌ژێر دارمێوێکی شهرابیدا ڕاخواره !
... ماسییه‌که و
هه‌ر کهقولاپی ڕاوچییه‌ک ئه‌بینێ
سه‌دان شه‌پۆل ئه‌بڕێت
تا .. نه‌گا به‌مردن
هاوڕێم ..
ئه‌زانی ئێستا له‌مردن ناترسم ؟
چون ئه‌مساڵ
کللوی به‌فرم
له‌سه‌ر خۆری به‌نده‌رێ
ڕه‌نگی لێ ئه‌باری و
ئه‌سرینه‌کانم بهدهستهسڕێک ئه‌سڕی
بۆنی تۆی لێ ئه‌هات
ئای ..
ئای له‌وڕۆژه‌ی
وه‌ک ملوانکه ئهکرێمه
گه‌ردنی شه‌ماڵێک و
له‌گه‌ڵ خۆی به‌ناو ئه‌و دهشتانهیا ئه‌مگێڕێ
که پڕن له گووڵه به‌یبوون
بۆسه‌ر لووتکه‌ی
ئه‌و چیایانه‌م ئه‌بات
کههاوارێکن له‌نه‌مری
ئه‌مباته حزوری ئه‌و گهلهرانهی
پڕن له تابلۆکانی حه‌قیقه‌ت
یا ...
یا ئه‌مباته ئه‌و مه‌زرایه‌ی
کارخانه‌ی ده‌رمانه
بۆ ئازاره‌کانی ... ئاخ
هاوڕێم ..
تۆ بڵێی ئه‌م زه‌مه‌نه کۆتایی بێت
یا شیعر زمان بگرێت و
ئه‌و ووشانه مه‌حکوم بکا
که‌بۆنی دابڕانیان گرتووه !؟
2006
|