وانه‌ی یه‌كه‌م،دواكه‌وتی..
وانه‌ی دووه‌م دیار نه‌بووی..
وانه‌ی سێیه‌م هه‌ر نه‌هاتی..
وانه‌ی چواره‌م هه‌واڵی شه‌هید بوونت هات..؟
وانه‌ی پێنجه‌م قووتابی یه قژ تۆزاویه كان...
چاو به گریان،به بێ زه نگی بۆ ماڵه وه...؟؟؟
به ناچاری بۆ ماڵه‌وه..؟؟
مامۆستاگیان* تۆ له كوێ بووی..؟
كام گۆڕی چاوه ڕوان نه كرا‌و له باوه‌شی خۆی گرتبووی..؟
ئێمه له وانه‌ی یه‌كه‌ما..
ڕژاینه سه‌ر شه‌قامه‌كان...
وانه‌ی دووه‌م
,داموو
ده‌زگای سه‌ركووت گه‌رمان تێكوو پێك دا‌و،
ده‌رگای زیندانه‌كانمان شكاند،،،
وانه‌ی سێیه‌م ،هیلاك ماندوو،،
به‌ڵام
،سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتوو.. گه‌ڕاینه‌وه..
وانه‌ی چواره‌م، چه‌كداره كورد زمانه‌كان
.. چه‌كداره كورد فرۆشه‌كان
هه‌ر وه‌ك جاران .. هه‌ر هه‌مان چه‌ك ..هه‌ر هه‌مان جل...
له ژێر سایه‌ی به‌ره‌ی نا كوردستانی دا
زۆر له جاران به‌ڕێز تر‌و... به‌ڕێزتر له سه‌رانی ناو به‌ره...؟
ده رگای ئاشتیان بۆ كرایه‌وه....؟
وانه‌ی پێنجه‌م ..جارێكی تر،،،
ئه‌رژێینه سه‌ر .. شه‌قامه‌كان ..
سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان،،
سه ر سایتی ئینته رنێته كان..
به رده م دادگای بێ دادیه كان ..
به
ر ده رگای لێ پرسراوه كان..
خۆمان وانه ی كۆتایی ئه ڵێینه وه..
وه ك چۆن وانه ی به عسمان دادا...؟
*مامۆستا ئه مین مامۆستای سه ره تایی بوو،شه وێكی پاییزی 1981
ده سته یه ك له جاشه.. ئه ڵقه له گوێ كانی به عس چوونه
سه رماڵیان و شه هیدیان كرد...به یانیه كه ی له جیاتی چوونه
قوتابخانه و دابه ش كردنی په رتووكی ساڵی تازه ی خوێندن.. ته
رمی مامۆستا ئه مین له ناو ناڕه زایی خه ڵكی سه نگه سه ر بۆ
گۆڕستان چوو...؟ |